دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٥٥٬٥٦٨ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |
کۆمپانیای تەکنەلۆژیی ئاشکراکەری بۆشاییگەری بە ناوی بازرگانیی بەربڵاوی سپەیس ئێکس (بە ئینگلیزی: SpaceX) کۆمپانیایەکی تایبەتی ئەمریکییە، کە کار دەکات لەسەر فڕینی بۆشایی و بەرھەمھێنەری بۆشایی. کۆمپانیایەکە لەلایەن ئیلۆن مەسکەوە لە ٦ی ئایاری ٢٠٠٢دا دامەزراوە بە ئامانجی کەمکردنی خەرجییە بۆشایییەکان و پڕۆژەکردنی تایبەتی لەسەر ھەسارەی مەریخ. کۆمپانیای سپەیس ئێکس چەندین مانگی دەستکردی ناردووەتە بۆشاییی ئاسمان بە ئامانجی گرێبەستنی تایبەتی ئینتەرنێت لە بۆشاییی ئاسمان بە ناوی پڕۆژەی ستارلینک. کۆمپانیایەکە پەرەی بە چەندین مەکۆی بۆشایی داوە، لەوانەش مەکۆی تایبەت و ناوازەییی سپەیس ئێکس دراگۆن، ھەروەھا چەندین کەشتیوانی گواستووەتەوە بۆ وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی بە ھەڵگری تایبەتی سپەیس ئێکس دراگۆن ٢. سپەیس ئێکس یەکەمین کۆمپانیایە کە بتوانێت مەکۆی بۆشایی بگەیەنێتە شوێنی مەبەست و بتوانێت بیگەڕێنێتەوە شوێنی خۆشی، یەکەمین کۆمپانیاش بوو توانی چەند کەشتیوانێک بگەیەنێتە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی، ھەروەھا یەکەمین بوو لە فڕاندنی مووشەکی خولگەیی بە شێوەیەکی ستوونی و دابەزندنی بەشێوەیەکی ستوونی، ھەروەھا کۆمپانیایەکە توانی ٢٠ گەشتی تایبەت ڕەوانەی وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی بکات بە ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای بۆشاییی ئەمریکیی ناسا، ھەتا کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بەھای کۆمپانیای سپەیس ئێکس نزیکەی ١٨٠ ملیارد دۆلاری ئەمریکی بەراورد کراوە.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ١٩ی ئایار - بەھۆی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێک لە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵاتی ئێران، ٩ کەس گیانیان لەدەست دا کە ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆککۆمار (لە وێنەکەدا) و، حوسێن ئەمیرعەبدوڵلاھیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێیدا بوون.
- ١٦ی ئایار – بڕیاری دادگای کۆبانی کە تێیدا ١٠٨ سیاسەتمەداری کورد و ئەندامی ھەدەپە دادگایی کراون ڕاگەیەندرا و بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش ٤٢، فیگەن یوکسەکداغ ٣٢ و ئەحمەد تورک ١٠ ساڵ زیندان دەربڕا.
- ١٥ی ئایار – ڕۆبەرت فیکۆ، سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا، دوای ھەوڵی تیرۆرکردنی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
- ٢٣ی نیسان – ناسا ڕای گەیاند کە پشکنەری ئاسمانیی ڤۆیجر ١ بۆ یەکەمجار لە دوای پێنج مانگ پەیوەندیی کردەوە بە زەوی.
- ١٣ی نیسان – لە کاردانەوەی ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە سووریا، ئێران ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل دەستپێکرد.
- ٨ی نیسان – فیزیکزانی تیۆری خاوەن خەڵاتی نۆبێل پیتەر ھیگز لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ١٣٣٢، لەدایکبوونی ئیبن خەلدوون، مێژووناسی عەرەب (مردووی ١٤٠٦)
- ١٥٦٤، مردنی ژان کالڤین، دامەزرێنەری کالڤینیزم (لەدایکبووی ١٥٠٩)
- ١٨٤٠، مردنی نیکۆڵۆ پاگەنینی، ژەنیاری ئیتاڵی (لەدایکبووی ١٧٨٢)
- ١٩١٠، مردنی ڕۆبێرت کۆخ، پزیشکی ئەڵمانی و براوەی خەڵاتی نۆبێل (لەدایکبووی ١٨٤٣)
- ١٩١٦، ڕۆژی سەربەخۆیی ئەفغانستان
- ١٩٢٢، لەدایکبوونی کریستۆفەر لیی، ئەکتەری ئینگلیزی
- ١٩٢٣، لەدایکبوونی ھەنری کیسینجەر
- ١٩٣١، لەدایکبوونی فاتن حەمامە، ئەکتەری میسری (مردووی ٢٠١٥)
- ١٩٣٧، پردی گۆڵدن گەیت پەرەی سەند.
- ١٩٦٤، مردنی جەواھرلەعل نەھرۆ، یەکەمین سەرۆک وەزیرانی ھیندستان (لەدایکبووی ١٨٨٩)
- ١٩٦٩، دھۆک بوو بە پارێزگا.
- ١٩٨٨، مردنی ئێرنست ڕوسکا، فیزیکزانێکی ئەڵمانی (لەدایکبووی ١٩٠٦)
- ٢٠٠٦، بوومەلەرزەی جاڤای ئایاری ٢٠٠٦ لە ٥:٥٣:٥٨ی پێش نیوەڕۆ دای لە شاری یۆگیاکارتا و زیاد لە ٦٦٠٠ ھاوڵاتی کوشت.
- ڕۆژی منداڵ لە وڵاتی نێجیریا
- ڕۆژی دایک لە وڵاتی بۆلیڤیا
- … کە ناسرەدین شا چوارەمین پاشای بنەماڵەی قاجاڕ، ٨٣ گرێبەستی لەگەڵ وڵاتان بەست و لە ھەموواندا ئێران زیانی بینی؟