سپەیس ئێکس دراگۆن
مەکۆیی دراگۆن (بە ئینگلیزی : SpaceX Dragon) ناسرایە بە کەشتی ئاسمانی ئەژدیها هەتاوەکوو ئێستا دوو نەوەی لێوە بەرهەمهاتیە لەلایەن کۆمپانیای خاوەن ، ئەوە هەڵگرێکی بۆشاییە لۆ گواستنەوەی بارێکی دووبارە بەکارهێنراو، کە پەرەی پێدەدرێ لەلایەن کۆمپانیایی گواستنەوەی بۆشایی ئەمریکی سپەیس ئێکس ، کۆمپانیاکە توانی مەکۆیی دراگۆن هەڵداتە بۆشایی بە هۆکاری مووشەکی فاڵکۆن ٩ لە چالاکی ناردنی بەردەوامی لۆ سەر وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی
یەکەمین سەرکەوتنی دراگۆن لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ دوای کارپێکردن و دروستکردنی بە شێوەیەکی بازرگانی لە کاتی هەڵدانی و گەیشتنە خوولگەی دیاریکراو سەرکەوتوو بوو.[١]، هەروەها لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٢ دووەم هەڵدانی دراگۆن لە ژێر ناوی (دراگۆن سی +) بەپێی ڕێکەوتن نێرادرا و توانی بگاتە ئاستی چاوپێکەوتن و گەیاندنی کەل و پەل بە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی و سەرکەتوو بێت، پاشی ئەوە لە ڕێگەی ناسا کە دراگۆن توانی ئەو چالاکیە ئەنجامبدا، لەلایەکیتر هەڵگری سیگنس سەر بە کۆمپانیایی ئۆربیتال ئەی تی کەیش تانی ئەو چالاکیە ئەنجامبدا لۆ زیاترکردنی هاوبەشیکردن دەربارەی پیشەسازیی فڕۆکەوانی بازرگانیی ناوچەیی و گەڕانی بۆشایی و ئاسمانی. [٢]
ناو
[دەستکاری]هەڵگرە بۆشاییەکە ناونرا لەلایان بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس کە ( ئیلۆن مەسکە) ناوی هەڵگرە بۆشاییەکەی لەسەر گۆرانی ( پاف. زە ماجیک دراگۆن ١٩٦٣ - puff the magic dragon 1963) هات کە سەر بە کۆمپانیایی وارنەر برۆسە و لە ساڵی ١٩٦٣ بەرهەمیهێنایە.
مێژوو
[دەستکاری]سپەیس ئێکس دەستیکرد بە پەرەپێدانی مەکۆیی دراگۆن لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٠٤، پاشان هەستا بە ڕاگەیاندنێکی جەماوەری دارێژراو لۆ دامەزراندن و کارپێکردنی دراگۆن هەتا ساڵی ٢٠٠٩، هەر وەک سپەیس ئێکس لە ساڵی ٢٠٠٦ توانی سەرکەوتوو بێت لە ڕێکەوتنێکی بە دامەزراندن و کارکردنی دراگۆن بە شێوەیەکی بەردەوامی بازرگانی لۆ وێستگەی بۆشایی نێونەتەوەیی لە بەرژەوەندی دەزگایی بۆشایی ئەمریکا ناسا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «چالاکیەکی سەرکەوتوو: سپەیس ئێکس دراگۆن توانی یەکەمین کەشتی ئاسمانی بنێرتە سەرێی زەوی». ٥ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری نەناسراوی|ڕێکەوتی ئەرشیف=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «یەکەمین کەشتی سەرکەوتووی تایبەت گەیشتە وێستگەت بۆشایی». ٥ی ئایاری ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٥ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری نەناسراوی|ڕێکەوتی ئەرشیف=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- تێڕوانینێکی گشتی دەربارەی کەشتی هەڵگری دراگۆن لە ماڵپەری فەرمی سپەیس ئێکس
- ڕێکەوتنی سپەیس ئێکس لەگەر دەزگایی ناسا
- دەروازەی گەردوون
- دەروازەی فڕینی بۆشایی
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی دەیەی ٢٠٢٠
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سپەیس ئێکس دراگۆن تێدایە. |