ڕۆبێرت کۆخ
ڕۆبێرت کۆخ | |
---|---|
بە ئەڵمانی: Robert Heinrich Hermann Koch | |
![]() | |
لەدایکبوون | ١١ی کانوونی یەکەمی ١٨٤٣ Clausthal، ئەڵمانیا |
مردن | ٢٧ی ئایاری ١٩١٠ Baden-Baden، ئەڵمانیا | (٦٦ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Robert Heinrich Hermann Koch |
ھۆی مەرگ | جەڵدەی دڵ |
باوک | Geheimer Bergrat Koch |
ھاوسەر | Emmy Koch، Hedwig Freiberg Koch |
خزمەکان | William Threlfall |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
بواری کار | microbiology |
شوێنی کارکردن | Humboldt University of Berlin |
پەروەردە | زانکۆی جۆرج ئۆگەست گوتینگن |
پلەی ئەکادیمی | Doctor |
Doctoral advisor | Georg Meissner، Rudolf Virchow |
Doctoral student | ئێمیل فۆن بێرینگ، Friedrich Loeffler، Kitasato Shibasaburō، August von Wassermann |
خوێندکار | جۆهانس فیبگەر، August von Wassermann، Alexander Crever Abbott، John Addison Fordyce |
شوێنی کار | German East Africa |
گرووپی ڕەگەزی | ئاڵمانی |
Conflict | Franco-Prussian War |
ئەرشیڤەکان لە | Robert Koch Institute |
حاڵەتی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون |
![]() | ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیاکە. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ڕۆبێرت کۆخ (ماوەی ژیان:١١ی کانوونی یەکەمی ١٨٤٣ تاکوو ٢٧ی ئایاری ١٩١٠) پزیشک و زانایەکی ئەڵمانی بووە و لە ساڵی ١٩٠٥ دا خەڵاتی نۆبێل ی لە بواری پزیشکیدا وەرگرتووە و دامەزرێنەری زانستی بەکتریا، لەسەر دەستی پزیشکی ئەڵمانی فریدریک جۆستاف جیکۆب لە جۆتنجن وانەی پزیشکی خوێندووە و ساڵی ١٨٦٦ تەخەروجی کردووە، پاشان لەجەنگی نێوان فەرەنسا و بڕوسیا بەشداری کردووە و دواتر کراوە بە ئەفسەری پزیشک، بەھەوڵ و زیرەکی و لێھاتووی خۆی توانیوێتی ببێتە دامەزرێنەری زانستی بەکتریا، وەکو پزیشک لەزۆربەی نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا کاری کردووە و ماوەیەکیش مامۆستای زانکۆی بەرلین بووە. ڕۆبێرت کۆخ ھەموو ژیانی خۆی بۆ توێژینەوەی زانستی تەرخان کردووە، ھەوڵێکی زانستی زۆر گەورەی داوە بۆ دۆزینەوەی میکرۆب و بەکتریا، یەکەم کەس بووە کە سەلماندۆێتی ئەو نەخۆشییانەی دەگوازرێنەوە لە ڕێگای چەند زیندەوەرێکی زۆر بچووکەوەن کە بەچاو نابینرێن و دواتر ئەوەشی سەلماندووە کە بەکتریا دەبێتە ھۆی پەیدابونی نەخۆشی (الجمرە الخبیسە).
ڕۆبێرت کۆخ ساڵی ١٨٨٢ ئەو بەکتریایەی دەستنیشانکردووە کە دەبێتە ھۆی تووش بوون بە نەخۆشی سیل، ساڵی ١٨٨٣ دوای ئەوەی نەخۆشی کۆلێرا سەرەنسەری میسری گرتەوە و بۆیە ھۆی مردنی زیاتر لە ٤٠ ھەزار کەس، ڕۆبێرت کۆخ لە نەخۆشخانەی ئیسکەندەرییە توێژینەوەی لەسەر ئەو نەخۆشییە کردووە، ساڵی ١٨٩٠ لە ئەفریقیا توێژینەوەی لەسەر ئەو نەخۆشیانە کردووە کە لەڕێگای خوێنەوە دەگوازرێنەوە، ساڵی ١٨٩١ پەیمانگای نەخۆشی گوازراوەی لە بەرلین دامەزراندووە و دواتر بووە بە بەڕێوەبەری پەیمانگاکە.
ڕۆبێرت کۆخ لە ٢٧ ئایاری ساڵی ١٩١٠ کۆچی دوایی کردووە.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «روبرت كوخ»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤.