سپەیس ئێکس دراگۆن ٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەستەی دراگۆن کە نێزیکە لە وێستگەت بۆشایی نێونەتەوەیی لە ئازاری ٢٠١٩

دراگۆن ٢ (بە ئینگلیزی: SpaceX Dragon 2) پۆلێکە لە کەشتی بۆشایی کە شایەنی دووبارە بەکارھینانەوەی ھەیە، ئەو کەشتییە بۆشایییەش دروستدەکرێ لەلایەن کۆمپانیای سپەیس ئێکس، کەشتییەکە لەلایەن مووشەکی فاڵکۆن ٩ بلۆک ٥ەوە ھەڵدەگیرێ و دەنێردرێتە بۆشایی، گەڕانەوەشی دەنیشێتەوە بە پەڕەشووتێک لەسەر ڕووی ئاو، ئەو کەشتییە دەبێتە دوو بەش: ١: کڕێو دراگۆن، کەشتییەکە دەتوانێت ٧ کەشتیوان ھەڵبگرێت و بچێتە بۆشایی ئاسمان ٢: کارجۆ دراگۆن، کەشتییەکە نوێکراوەیە و جێگرەوەی کەشتی دراگۆنی ڕەسەنە.

یەکەمین نێرداوی کەشتی دراگۆن٢ کە مرۆڤیشی ھەڵگرتبوو ناونرا (دەستەی دراگۆن دیمۆ ٢) لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠ پاشان، ئەو چالاکییەش یەکەمین ناردنی مرۆڤ بوو لۆ بۆشایی ئاسمان لە ئاسمانی وڵاتی ئەمریکا پاشی ٩ ساڵ، کۆمپانیایی سپەیس ئێکس بووە یەکەمین کۆمپانیا کە بتوانێت کەشتیوانان بباتە بۆشایی.[١]

چالاکی دیمۆ ٢[دەستکاری]

لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠ بەڕێوبەری ناسا جیم بریدینستاین ڕای گەیاند: بەپێی میکانیزمی ناردنی مرۆڤ لۆ وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی لە ئەرکی (دیمۆ٢) بە کەشتی بۆشایی دراگۆن لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ دووبارە ئەمریکا ھەر یەک لە کەشتیوانان (بۆب بێنکن و دۆگلاس ھێرلی) دەنێرتە وێستگەکە، ئەوەش دەبتە یەکەم چالاکی ناردنی مرۆڤ لۆ وێستگەی بۆشایی نێودەوڵەتی لە خاکی ئەمریکاوە پاشی چالاکی ئێس تی ئێس ١٣٥ لە ساڵی ٢٠١١، پاشان ڕێکەوتی ناردنەکە گواسترایەوە لۆ ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠ بە ھۆکاری نالەباری کەش و ھەوا، لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠ لە کاژێر ١٩:٢٢ بە کاتی جیھانی کەشتییەکە نێردرا و لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠ لە کاژێر ١٤:٢٧ بە کاتی جیھانی گەیشتە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی، پاش ئەنجامدانی ئەرکەکە بە سەرکەوتووی لە ناو وێستگە لە ٢ی ئابی ٢٠٢٠ کەشتی بۆشایی دراگۆن دیمۆ٢ لە وێستگەت بۆشایی جیابوویەوە و بە سەرکەوتووی نیشتەوە لەسەر ڕووی زەریا.[٢][٣][٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]