ئیلۆن مەسک
ئیلۆن مەسک | |
---|---|
Elon Musk | |
لەدایکبوون | Elon Reeve Musk ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٧١ (تەمەن ٥٣ ساڵ) پرێتۆریا (ئەفریقای باشوور) |
زانکۆ |
|
پیشە | پرۆگرامساز، ئەندازیار، entrepreneur، investor، خاوەن کارەکان |
شوێنکار |
|
ھاوسەر | Justine Musk، Talulah Riley، Talulah Riley |
مناڵ | Nevada Musk، Vivian Jenna Wilson، Griffin Musk، Damian Musk، Saxon Musk، Kai Musk، X Æ A-Ⅻ Musk، Strider Musk، Azure Musk، Exa Musk، Tau Musk |
باوان | |
خێزان | تۆسکا مەسک، کیمبال مەسک، Elliot Rush Musk، Asha Rose Musk، Alexandra Musk |
خانەدان | Musk family |
خەڵاتەکان |
|
واژوو | |
پلە | بەڕێوەبەری جێبەجێکار (٢٠٠٢–)، بەڕێوبەری تەکنەلۆژیا، سەرۆک (–٢٠١٨)، director general (٢٠٠٨–)، co-president (٢٠١٦–)، بەڕێوەبەری جێبەجێکار (٢٠٢٢–٢٠٢٣) |
ئیلۆن ڕیڤ ماسک (بە ئینگلیزی: Elon Reeve Musk) ئەندازیار،[١] کارساز،[٢] خاوەن تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و سەرمایەدارێکی[٣][٤][٥] ئەمەریکی-کەنەدییە کە لە ٢٨ حوزەیرانی ١٩٧١ لە ئەفریقای باشوور لەدایک بووە.[٦][٧] بەڕێوبەری گشتی و تەکنەلۆژی تێسلا مۆتۆرز، سەرۆکی سۆلار سیتی و ھاوسەرۆکی ئۆپن ئەی ئایە.
سپەیس ئێکس Zip2، پەیپاڵ و تێسلا مۆتۆرزی دامەزراندووە.[٨][٩][١٠] و ھەروەھا بیرۆکەی سیستەمێکی گواستنەوەی خێرای داناوە کە بە ھایپەرلووپ ناسراوە لەگەڵ بیرۆکەی فڕۆکەیەکی کارەبایی کە توانای ئەوەی ھەیە بە شێوەیەکی ئەستوونی بنیشێتەوە.[١١][١٢]
سەرەتای ژیان
[دەستکاری]سەردەمی منداڵییەتی
[دەستکاری]مەسک لە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٧١ لە پرێتۆریا، تڕانسڤاڵ، ئەفریقای باشوور لە دایکبووە.[١٣] دایکی (مێی) نمایشکار بووە و خەڵکی کەنەدا بووە[١٤] و باوکیشی (ئیڕۆڵ مەسک) لە ئەفریقای باشوور لەدایک بووە و ئەندازیاری ئیلیکتڕۆمێکانیک بووە. برایەکی لەخۆی بچووکتری ھەیە بەناوی کیمباڵ (لە ١٩٧٢ لەدایک بووە)، و خوشکێکیش بەناوی تۆسکا (لە ١٩٧٤ لەدایک بووە).[١٥][١٦] دوای ئەوەی لە ١٩٨٠ دایک و باوکی لەیەک جیابوونەوە، مەسک زۆربەی کات لەگەڵ باوکی دەژیا لە ئەفریقای باشوور.
لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا، دەستی بە بەکارھێنانی کۆمپیوتەری جۆری Commodore VIC-20 کرد.[١٧] خۆی فێری بەرنامەسازی کۆمپیوتەر کرد و لە ٣ ڕۆژ دا فیری بوو. لە ١٢ ساڵیدا کۆدی یارییەکی ڤیدیۆیی، کە بە زمانی بەرنامەسازی BASIC دروستی کردبوو، فرۆشتە گۆڤارێکی تەکنەلۆژی بە نزیکەی ٥٠٠$. یارییەکە ناوی بلاستەر بوو و وەشانێکی وێبی یارییەکە ئێستا بەردەستە.
مەسک ماوەیەکی کەم پێش ١٨ھەمین ساڵیادی لەدایکبوونی چووە کەندا و مافی ھاووڵاتیبوونی لە کەنەدا وەرگرت بەھۆی ئەوەی دایکی کەنەدی بوو.
زانکۆ
[دەستکاری]لە تەمەنی ١٩ ساڵی، مەسک لە زانکۆی کوینز یونیڤێرستی لە کینگستن، ئۆنتاریۆ وەرگیرا؛ و لە ١٩٩٢، دوای دوو ساڵ خوێندن لەو زانکۆیە، مەسک خۆی گواستەوە بۆ زانکۆی پێنسیلڤانیا. لەوێ لە تەمەنی ٢٤ ساڵی، بڕوانامەی زانستی لە فیزیا وەرگرت لە کۆلێژی ھونەر و زانستی ھەمان زانکۆ، و لەگەڵ بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ئابووری لە سکووڵی واڕتنی زانکۆی پێنسیلڤانیا وەرگرت.[١٨] لە ساڵی ١٩٩٥، لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا، مەسک چووە کالیفۆڕنیا بۆ ئەوەی خوێندنی دکتۆرا لە ئەپلاید فیزیکس لە زانکۆی ستانفۆڕد تەواو بکات، بەڵام دوای دوو ڕۆژ وازی لە خوێندن ھێنا بۆ ئەوەی دەست ھێنانەدی خەونەکانی بکات لە بواری ئینتەرنێت، وزەی خاوێن و بۆشایی ئاسمان.[١٩] لە ٢٠٠٢، بووە ھاووڵاتی ئەمریکی.[٢٠][٢١]
پیشە
[دەستکاری]زیپ توو (Zip2)
[دەستکاری]لە ١٩٩٥، مەسک و برا بچووکەکەی، کیمباڵ، Zip2 یان دامەزراند، کە کۆمپانیایەکی نەرمەکاڵای وێب بوو، بەو ٢٨٬٠٠٠ دۆلارە ئەمریکییەی کە لە باوکیان (ئیڕۆڵ مەسک) بۆیان جێمابوو. ھەرچەندە مەسک دەیەویست ببێتە بەڕێوبەری گشتی Zip2 بەڵام بۆڕدی بەڕێوەبردن نەیاندەھێشت. لە ١٩٩٩، کۆمپانیای کۆمپاک Zip2 ی بە ٣٠٧ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەکاش و ٣٤ ملیۆن دۆلاری بشکەکانی کڕییەوە.[٢٢] مەسک %٧ یان ٢٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەرکەوت لەو مامەڵەیەدا.
X.com و پەیپاڵ
[دەستکاری]لە ئازاری ١٩٩٩، مەسک X.comی دامەزراند، کە کۆمپانیایەک بوو تایبەت بە خزمەتگوزاریی سەرمایەگوزاریی سەرھێڵ و پارەدان بەھۆی ئیمەیڵ. ئەویش بە تەرخانکردنی ١٠ ملیۆن دۆلاری ئەو پارەیەی لە فرۆشتنی Zip2 دەستی کەوتبوو. پاش یەکساڵ، کۆمپانیاکە یەکخرا لەگەڵ کانفینیتی (Confinity)، کە خزمەتگوزایییەکی ناردنی پارەی ھەبوو بەناوی پەیپاڵ. دوای یەکختستن، کۆمپانیا نوێیەکە زۆرتر سەزنجی خستە سەر پەیپاڵ و لە ٢٠٠١ ی ناوی کۆمپانیاکە گۆڕدرا بۆ پەیپاڵ.[٢٣] دواتر مەسک لە بەڕێوبەری گشتیی لادرا بەھۆی ناکۆکی دەربارەی داھاتووی پەیپاڵ. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٢، ئی بەی پەیپاڵی کڕییەوە بە ١٫٥ ملیار دۆلار لە پشکی کۆمپانیاکە. لەو بڕەش، مەسک ١٦٥ ملیۆن دۆلاری وەرگرت. پێش فرۆشتنی پەیپاڵ، مەسک گەورەترین خاوەن پشکی کۆمپانیاکە بوو، کە %١١٫٧ پشکەکانی پەیپاڵی بەدەست بوو.
سپەیس ئێکس (SpaceX)
[دەستکاری]لە ٢٠٠١، مەسک بیرۆکەی «مێرگی مەریخ»ی بە مێشکدا ھات؛ کە پڕۆژەیەک بوو بۆ دروستکردنی خانووێکی شووشەیی بچووکی تاقیکاری لەسەر مەریخ، کە ڕوەکی تێدا بچێندرێ.[٢٤][٢٥] لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠١ مەسک و جیم کانتڕێل و ئادیۆ ڕێسی چوونە مۆسکۆ بۆ کڕینی ڕۆکێتێکی نۆژەنکراوی جۆری (Dnepr-1) کە دەیتوانی ئەو بارەی لە خەیاڵی مەسکدا بوو بنێرێتە بۆشایی ئاسمان. لە مۆسکۆ لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک کۆپوونەوە بەڵام بەپێی قسەی جیم کانتڕێل، ڕووسەکان مەسکیان بە ناشارەزا دەبینی و لەگەڵ بەڕێوبەری دیزاینی کۆمپانیایەک چەند جارێک تووشی ناکۆکی ھاتن، لەبەر ئەوە گرووپەکە گەڕانەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە دەست بەتاڵی. لە شوباتی ٢٠٠٢ گرووپەکە دووبارە گەڕانەوە ڕووسیا، ئەمجارە Kosmotras مووشەکێکی بە ٨ ملیۆن دۆلا بۆ پێشکەشکردن، بەڵام، بەڵام مەسک نرخەکەی زۆر پێ گران بوو. لەبەر ئەوەش مەسک لە کۆبوونەوەکە چووە دەرەوە. لە ڕێگەی گەڕانەوەیان، مەسک بۆی دەرکەوت کە دەتوانێ کۆمپانیایەک دابمەزرێنێت کە بتوانێت ئەو ڕۆکێتانەی کە پێویستییەتی بە نرخێکی ھەرزان دروست بکات. مەسک نرخی ماددە خاوەکانی دروستکردنی ڕۆکێتی لێکدایەوە و کردییە %٣ نرخی ڕۆکێت لەو کاتەدا.[٢٦]
لە حوزەیرانی ٢٠٠٢ بە ١٠٠ ملیۆن دۆلاری سامانەکەی مەسک (سپەیس ئیکسپلۆرەیتشن تێکنۆلۆجیس)یان (سپەیس ئێکسی) دامەزراند. نە حەوت ساڵ، سپەیس ئێکس خێزانی ڕۆکێتەکانی فالکۆن و کەشتییەکانی دڕاگۆنی تەواوکرد. لە ئەیلوولی ٢٠٠٩، فالکۆن ١ی سپەیس ئێکس، بووە یەکەم ڕۆکێتی کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت کە مانگی دەستکرد بگوازێتەوە بۆ خولگەی زەوی؛ و لە ٢٥ی گوڵانی ٢٠١٢، کەشتی ئاسمانی دڕاگۆن لەگەڵ ISS لەنگەری گرت. ئەوەش بۆ یەکەمجار بوو کە کەشتییەکی ئاسمانیی کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت لەگەڵ ISS دا لەنگەر بگرێت.
تێسلا مۆتۆڕز (Tesla Motors)
[دەستکاری]تێسلا مۆتۆڕز لەلایەن ماڕتن ئێبێرھارد و ماڕک تاڕپێنینگ دامەزرا. مەسک لە شوباتی ٢٠٠٤ دا ھاتە ناو کۆمپانیاکە و بووە ئەندام لە بۆڕدی بەڕێوەبەران وەک سەرۆکی کۆمپانیاکە.
دوای قەیرانە ئابوورییەکەی ٢٠٠٨، مەسک بووە بەڕێوبەری گشتی و ئەندازیار لە کۆمپانیاکە. تێسلا یەکەمجار ئۆتۆمبێلێکی وەزشی کارەبایی دروست کرد بە ناوی تێسلا ڕۆدستەر، کە نزیکەی ٢٥٠٠ دانەی لێ فرۆشت بە ٣١ وڵاتی جیھان. دواتر لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٢، تێسلا دەستی بە گەیاندنی جۆرێکی دیکە کرد بە ناوی مۆدێل ئێس. و لە ئەیلوولی ٢٠١٥ مۆدێل ئێکس ی خستە بازاڕ.
سۆلار سیتی (SolarCity)
[دەستکاری]دوو ئامۆزای مەسک، کۆمپانیای سۆلار سیتی یان لە ٢٠٠٦ دامەزراند، مەسک[٢٧][٢٨] لە ئێستادا خاوەنی زۆرترین پشکی کۆمپانیاکەیە، لەبەر ئەوەی ھەر لە زووەوە سەرمایەگوزاری لە کۆمپانیاکەدا کرد. لە ئێستادا سۆلار سیتی گەورەترین دابینکەری سیستەمی وزەی خۆرە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.[٢٩]
ھاندەری مەسک بۆ پاڵپشتیکردنی تێسلا و سۆلارسیتی ڕێگریکردن بوو لە گەرمبوونی جیھان.
ھایپەرلووپ (Hyperloop)
[دەستکاری]لە ١٢ی ئابی ٢٠١٣، مەسک پێشنیاری شێوازێکی نوێی گواستنەوەی خستەڕوو.[٣٠] دوای ئەوەش، دەرزەنێک ئەندازیاری لە تێسلا مۆتۆڕز و سپەیس ئێکسی ڕاسپارد بۆ دانانی بناغەی دیزاینکردنی بیرۆکەکە. ئەو پڕۆسەیەش نۆ مانگی خایاند.[٣١] دیزاینە سەرەتایییەکان لە بڵاگی تێسلا و سپەیس ئێکس بڵاوکرانەوە.[٣٢][٣٢]
بە شێوەی تیۆری سەرنشینانی ھایپەرلووپ دەتوانن لە لۆس ئەنگلس و بچنە سان فڕانسیسکۆ، کە مەودای نێوانیان ٥٦٠ کیلۆمەترە، بەماوەی تەنیا ٣٥ خولەک یان کەمتر.
ئۆپن ئەی ئای (OpenAI)
[دەستکاری]لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٥، ئیلۆن مەسک دروستکردنی (ئۆپن ئەی ئای) ڕاگەیاند، کە کۆمپانیایەکی قازانج نەویستی بواری زیرەکی دەستکرد، بەشێوەیەک کە سەلامەت و سوودبەخشبێت بۆ مرۆڤایەتی[٣٣] بە فەراھەمکردنی زیرەکی دەستکرد بۆ ھەمووان، OpenAI دەیەوێ دڵنیاببێتەوە کە کۆمپانیا زەبەلاحەکان و حکوومەتەکان ھێزی زیاد لە پێویست بەدەست ناھێنن بە بەکارھێنانی زیرەکی دەستکردی پێشکەوتوو.[٣٤]
ئێکس (X)
[دەستکاری]لە نیسانی ٢٠٢٢، ئیلۆن مەسک بە فەرمی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسی (تویتەری پێشوو) بە بڕی ٤٤ ملیار دۆلار بە تەواوەتی کڕییەوە و بووە خاوەنی تەواوی پشکەکانی.[٣٥]
تێڕوانینی کەسی
[دەستکاری]تێڕوانینە کەسییەکانی مەسک جیاوازن لە ھاوپیشەکانی و زۆرجار بە لێدوانەکانی لە ئێکس (تویتەری پێشوو) ھەرا دەنێتەوە لە سۆشیاڵ میدیادا لەسەر بابەتە جیاوازەکانی وەک سیاسەت، تەندروستی، و پەروەردە. لە یەکێک لە چاوپێککەوتنەکانی لەگەڵ جۆردن پیتەرسۆن بەڵێنی دا کە تۆڵە لە جووڵانەوەی وۆک بکاتەوە بە تۆمەتی ئەوەی کە کوڕە گەورەکەیان ھەڵخەڵەتاندووە و ھانیانداوە بۆ گۆڕینی ڕەگەزی لە کوڕەوە بۆ کچ.[٣٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "Early Career Engineers, Conferences and Careers" ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. asme.org.
- ^ Bellis, Mary.
- ^ "The Top 10 Venture Capitalists on 2014's Midas List".
- ^ Albergotti, Reed (March 21, 2014).
- ^ Love, Dylan (March 21, 2014).
- ^ Curtis, Sophie (November 10, 2014).
- ^ Vance, Ashlee (September 13, 2012).
- ^ "A Brief history of Tesla" ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
- ^ Hardy, Quentin; Bilton, Nick (March 16, 2014).
- ^ "Trust Your Own Focus Group of One".
- ^ Jonathan Charlton.
- ^ Elon Musk on dodging a nervous breakdown (2013).
- ^ "Elon Musk (South African entrepreneur)".
- ^ His Biography author Ashlee Vanceinterviewed on the TV show Triangulation on theTWiT.tvnetwork, discussion of his family starts around the 15th minute
- ^ Friend, Tad (2009).
- ^ Elliott, Hannah (March 3, 2012).
- ^ Pierre Haski (May 28, 2015).
- ^ Robin Keats (2013).
- ^ Inspirations with Elon Musk ٢٧ی شوباتی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
- ^ Junod, Tom (November 15, 2012).
- ^ Clark, Steve (September 27, 2014).
- ^ Junnarkar, Sandeep (February 16, 1999).
- ^ Musk, Elon (October 8, 2003).
- ^ McKnight, John Carter (September 25, 2001).
- ^ Musk, Elon.
- ^ "How Steve Jurvetson Saved Elon Musk".
- ^ "Management Team" ٨ی ئایاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
- ^ Kanellos, Michael (February 15, 2008).
- ^ "2013 Top 250 Solar Contractors".
- ^ Ashlee Vance.
- ^ "Musk announces plans to build Hyperloop demonstrator". gizmag.com.
- ^ ئ ا Musk, Elon (August 12, 2013).
- ^ Markoff, John (December 11, 2015).
- ^ Levy, Steven (December 11, 2015).
- ^ Isaac, Mike; Hirsch, Lauren (2022-04-25). "Elon Musk and Twitter Reach Deal for Sale". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2022-04-27.
- ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/notfound.html. لە 2024-07-23 ھێنراوە.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- cyb3rgam3r420 ئیلۆن مەسک لە تویتەر
- دەرکەوتن لە C-SPAN
- ئیلۆن مەسک لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- Forbes profile
- List of inventions & patents
Honorary titles | ||
---|---|---|
پێشوو جیف بیزۆس |
دەوڵەمەندترین کەسایەتییەکانی جیھان ٢٠٢٢–ئێستا |
جێگر پێویستە |
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی کەنەدا
- دەروازەی ئۆتۆمۆبیل
- دەروازەی وزە
- دەروازەی ئینتەرنێت
- دەروازەی گەردوون
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ئابووری
- دەروازەی فیزیک
- دەروازەی کۆمەڵەی خۆر
- دەروازەی فڕینی بۆشایی
- دەروازەی کۆمپانیا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیلۆن مەسک تێدایە. |
- AC with 14 elements
- وتارەکانی ویکیپیدیا بە ناسراوەی ORCID
- Wikipedia articles with faulty authority control identifiers (SBN)
- ئیلۆن مەسک
- ئەندازیارانی نەرمەواڵەی ئەمریکا
- ئەندازیارانی نەرمەواڵەی کەنەدی
- ئەندامانی ئەنجومەنی پاشایەتی
- ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە وزەی خۆرەوە ھەیە
- ئەو کەسانەی کە نەخۆشیی ئاسپێرگەریان ھەیە
- بازرگانان لە نەرمەواڵەدا
- بازرگانانی ئەفریقای باشوور لە سەدەی بیست و یەکەم
- بازرگانانی ئەفریقای باشوور لە سەدەی بیستەم
- بازرگانانی ئەمریکی لە سەدەی بیست و یەکەم
- بازرگانانی بواری ئۆتۆمبێل
- بازرگانانی بواری فڕۆکەوانی ئەمریکا
- بازرگانانی کەنەدا لە سەدەی بیست و یەکەم
- بازرگانانی کۆمپیوتەری کەنەدا
- بازرگانە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- بازرگانی سەدەی بیستەمی کەنەدی
- براوەی مەدالیای ئاڵتونی کۆمەڵەی شاھانەی ئاسمانی
- بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری تەکنەلۆجیا لە کەنەدا
- بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاریی تەکنەلۆژیای ئەمریکی
- بەڕێوەبەرانی قازانج نەویست لە ئەمریکا
- بەڕێوەبەرانی قازانج نەویستی کەنەدی
- بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنان لە ئەمریکا
- پارێزەرانی بۆشایی ئاسمان
- پڕۆگرامەرەکانی کۆمپیوتەر لە ئەمریکا
- پڕۆگرامەری کۆمپیوتەری ئەفریقای باشوور
- پێشەنگەکانی ئۆتۆمبێل لە ئەمریکا
- پێشەنگەکانی ئۆتۆمۆبێل لە کەنەدا
- پێشەنگەکانی گواستنەوەی بەردەوام
- خەڵک لە پیشەسازی بۆشایی ئاسماندا
- خەڵکی ئەفریقای باشور بە ڕەچەڵەک کەنەدی
- خەڵکی ئەفریقای باشوور بە ڕەچەڵەک بەریتانی
- خەڵکی ئەمریکا بە ڕەچەڵەک پێنسیلڤانیای ھۆڵەندین
- خەڵکی ئەمریکی بە ڕەچەڵەک کەنەدی
- خەڵکی پریتۆریا
- خەڵکی سپەیس ئێکس
- خەڵکی کەنەدا بە ڕەچەڵەک ئەفریقای باشوور
- خەڵکی کەنەدای بە ڕەچەڵەک بەریتانی
- خوێندکاری پێشووی ئامادەیی پریتۆریای کوڕان
- خوێندکارێکی پێشووی قوتابخانەی وارتۆن لە زانکۆی پێنسلڤانیا
- خێرخوازانی باشووری ئەفریقا
- خێرخوازە ئەمریکییەکان
- خێزانی مەسک
- دامەزرێنەرانی ئەمریکی بۆ بەرھەمھێنانی ئۆتۆمۆبیل
- دامەزرێنەرانی کەنەدی بۆ دروستکردنی ئۆتۆمۆبیل
- دامەزرێنەرانی کۆمپانیای ئەفریقای باشوور
- دامەزرێنەرانی کۆمپانیای تەکنەلۆژی کەنەدی
- دە بۆرینگ کەمپەنی
- زیندووان
- سەرۆک کۆمپانیاکانی باشووری ئەفریقا
- سەرۆکی ئەفسەرانی تەکنەلۆژیا
- سەرۆکی جێبەجێکاری ئەمریکا لە پیشەسازی ئۆتۆمبێل
- سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیا وزەبەخشەکانی ئەمریکا
- سەرۆکی کۆمپانیا ئەمریکییەکان
- سەرۆکی کۆمپانیا کەنەدیەکان
- کات کەسایەتیی ساڵ
- کۆچبەرانی ئەفریقای باشوور بۆ ئەمریکا
- کۆچبەرە کەنەدییەکان بۆ ئەمریکا
- لەدایکبووانی ١٩٧١
- ملیاردێرەکانی باشوری ئەفریقا
- ملیاردێرەکانی کەنەدا
- میلیاردێرە ئەمریکییەکان
- ناتالیزم
- ھاووڵاتییە سروشتییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- ھایپەرلووپ
- وەبەرھێنەرە ئەمریکییەکان
- بازرگانی سەدەی بیستەمی كەنەدی
- بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی بەرھەمهێنان لە ئەمریکا
- بەڕێوەبەرانی قازانج نەویستی كەنەدی
- كۆچبەرانی ئەفریقای باشوور بۆ ئەمریكا