سپەیس ئێکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سپەیس ئێکس (بۆشاییی ئێکس)
جۆرکۆمپانیای تایبەت
بازرگانی دەکات لەگەشتی بۆشایی (تایبەت بە ھاووڵاتیان)
پیشەسازیئەندازیاری فڕۆکەوانی و ئاسمان و بۆشاییگەری
بوارزانستی - ئاسمانی - بۆشاییگەری
دامەزراوە لە٦ی ئایاری ٢٠٠٢ (٢٠ ساڵ پێش ئێستا) [١]
دامەزرێنەر(ەکان)ئیلۆن مەسک
شوێنی سەرەکی, هاوسۆرنی،کالیفۆرنیا،ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا [٢]
ژمارەی نووسینگەکانکالیفۆرنیا
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتیئەمریکا
بەڕێوەبەرانئیلۆن مەسک: بەڕێوەبەری جێبەجێکار و سەرۆک و بەڕێوبەری تەکنەلۆژیا لە ساڵی ٢٠٠٢ هەتاوەکوو ئێستا [٣] جوین شۆتوێڵ : سەرۆک و سەرۆکی کارگێڕی [٤]
خزمەتگوزارییەکانهەڵدانی موشەکی خولگەیی، ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد
داھات٢ ملیار دۆلار (ساڵی ٢٠١٨)
خاوەن(ەکان)ئیلۆن مەسک
کارمەندانسەروو ١٢،٠٠٠ کارمەند (داتای مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٢)
ماڵپەڕسپەیس ئێکس (ئینگلیزی)


کۆمپانیای تەکنەلۆژیی ئاشکراکەری بۆشاییگەری ناوە بازرگانییە بەربڵاوەکەی سپەس ئێکسە (بە ئینگلیزی: SpaceX) و کۆمپانیایەکی تایبەتی ئەمریکییە، کار دەکات لەسەر فڕینی بۆشایی و بەرھەمھێنەری بۆشایی، کۆمپانیایەکە لەلایەن ئیلۆن مەسکەوە دامەزراوە لە ٦ی ئایاری ٢٠٠٢ بە ئامانجی کەمکردنی خەرجیە بۆشاییەکان و پڕۆژەکردنی تایبەتی لەسەر ھەسارەی بارام (مەریخ)[٥] [٦]، کۆمپانیای سپەیس ئێکس چەندین مانگی دەستکردی ناردووەتە بۆشاییی ئاسمان بە ئامانجی گرێبەستنی تایبەتی ئینتەرنێت لە بۆشاییی ئاسمان بە ناوی پڕۆژەی ستارلینک، ھەروەھا کۆمپانیایەکە پەرەی بە چەندین مەکۆی بۆشایی داوە، لەوانیش مەکۆی تایبەت و ناوازەییی سپەیس ئێکس دراگۆن، و چەندین کەشتیوانی گواستووەتەوە بۆ وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی بە ھەڵگری تایبەتی سپەیس ئێکس دراگۆن ٢[٧]، یەکەمین کۆمپانیایە کە بتوانێت مەکۆی بۆشایی بگەیەنێتە شوێنی مەبەست و بتوانێت بیگەڕێنێتەوە شوێنی خۆشی، یەکەمین کۆمپانیاش بوو توانی چەند کەشتیوانێک بگەیەنێتە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی، ھەروەھا یەکەمین بوو لە فڕاندنی مووشەکی خوولگەیی بە شێوەیەکی ستوونی و دابەزندنی بەشێوەیەکی ستوونی، ھەروەھا کۆمپانیایەکە توانی ٢٠ گەشتی تایبەت ڕەوانەی وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی بکات بە ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای بۆشاییی ئەمریکیی ناسا. [٨]

مێژوو[دەستکاری]

وێنەیەکی کارمەندانی سپەیس ئێکس لەگەڵ کەپسولی سپەیس ئێکس دراگۆن لە ھاوسۆرنی (کالیفۆرنیا) لە شووباتی ٢٠١٥

لە ٢٠٠١، مەسک بیرۆکەی مێرگی مەریخی بە مێشکدا ھات، کە پڕۆژەیەک بوو بۆ درووستکردنی خانوێکی شووشەیی بچووکی تاقیکاری لەسەر بارام(مەریخ)، کە ڕووەکی تێدا بچێندرێ لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠١ مەسک و جیم کانتڕێل و ئادیۆ ڕێسی چوونە مۆسکۆ بۆ کڕینی ڕۆکێتێکی نۆژەنکراوی جۆری (Dnepr-1) کە دەیتوانی ئەو بارەی لە خەیاڵی مەسکدا بوو بنێرێتە بۆشایی ئاسمان. لە مۆسکۆ لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک کۆبوونەوە بەڵام بە پێی قسەی جیم کانتڕێل، ڕووسەکان مەسکیان بە ناشارەزا دەبینی و لەگەڵ بەڕێوبەری دیزاینی کۆمپانیایەک چەند جارێک تووشی ناکۆکی ھاتن، لەبەر ئەوە گرووپەکە گەڕانەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە دەست بەتاڵی.[٩] لە شوباتی ٢٠٠٢ گرووپەکە دووبارە گەڕانەوە ڕووسیا، ئەمجارە Kosmotras مووشەکێکی بە ٨ ملیۆن دۆلا بۆ پێشکەشکردن، بەڵام، بەڵام مەسک نرخەکەی زۆر پێ گران بوو. لەبەر ئەوەش مەسک لە کۆبوونەوەکە چووە دەرەوە.[١٠] لە ڕێگەی گەڕانەوەیان، مەسک بۆی دەرکەوت کە دەتوانێ کۆمپانیایەک دابمەزرێنێت کە بتوانێت ئەو ڕۆکێتانەی کە پێویستییەتی بە نرخێکی ھەرزان درووست بکات.[١١] مەسک نرخی ماددە خاوەکانی درووستکردنی ڕۆکێتی لێکدایەوە و کردییە %٣ نرخی ڕۆکێت لەو کاتەدا. لە حوزەیرانی ٢٠٠٢ بە ١٠٠ ملیۆن دۆلاری سامانەکەی مەسک (سپەیس ئیکسپلۆرەیشن تێکنۆلۆجیس) یان (سپەیس ئێکسی) دامەزراند، سپەیس ئێکس خێزانی ڕۆکێتەکانی فالکۆن و کەشتییەکانی دڕاگۆنی دەستپێکرد، لە ئەیلوولی ٢٠٠٩ فالکۆن ١ی سپەیس ئێکس، بووە یەکەم ڕۆکێتی کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت کە مانگی دەستکرد بگوازێتەوە بۆ خولگەی زەوی. وە لە ٢٥ی گوڵانی ٢٠١٢، کەشتی ئاسمانی دڕاگۆن لەگەڵ وێستگەی بۆشایی نێودەوڵەتی لەنگەری گرت. ئەوەش لۆ یەکەمجار بوو کە کەشتییەکی ئاسمانیی کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت لەگەڵ وێستگەی بۆشایی دا لەنگەر بگرێت.

هەروەها یەکەمین بارەگایی فەرمی کۆمپانیای دامەزراند لە شاری ئێل سگوندۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، ڕێژەی کارمەندانی کۆمپانیا ١٥٠ کارمەند بوو لە ئەیلوولی ٢٠٠٥ دواتر بووە ٨٠٠٠ کارمەند لە ئایاری ٢٠٢٠، هەروەها بەڕێوبەری پرۆسەکان (جوین شۆتوێڵ) ڕایگەیاند کە ئەو سەرسامە و پێشبینی نەدەکرد کە کۆمپانیا بگاتە ئەو ئاستەی کە گەشە بە پڕۆژەی ستارلینک بدات کە تایبەتە بە ئەنتەرنێت، لە وەڵامی ئەوەی کۆمپانیای سەپیس ئێکس بۆچی بەردەوام ئەمریکیەکان بەکرێدەگرێت لە ساڵی ٢٠١٦ ئیلۆن مەسک لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ گەڕانی بۆشایی ڕوونیکردەوە کە حکومەتی ئەمریکا تەکنەلۆجیای مووشەکی ڕێکدەخا لە ژێر ناونیشانی (تەکنەلۆژیای چەکی پێشکەوتوو) کە وا لە دامەزراوە نا ئەمریکیەکان دەکات ئەرکەکەیان لەسەر قوڕس بێت ئێمە نەتوانین هاوبەشیان پێبکەین. [١٢]

کۆمپانیای سپەیس ئێکس هەستا بە ئەنجامدانی زیاتر لە ١٠٠ کردەوەی ناردن هەتاوەکوو ساڵی ٢٠١٨ کە تێچووی نزیکەی ١٢ ملیار دۆلاری ئەمریکی بوو[١٣]، لە ناویان ڕێکەوتنی تایبەت و ڕێکەوتنی حکومیشی تێدا هەبوو، لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٣ میدیاکان لێدوانەکانی ئیلۆن مەسکیان دەگواستەوە دەربارەی زیاتر بوونی پێشبڕکێی توانای ڕکابەری دەربارەی ناردنە بۆشاییەکان لە نێوان کۆمپانیای سپەیس ئێکس و ڕکابەرەکانی دەربارەی بە بازاڕکردنی مانگی دەستکردی پەیوەندییەکان ڕکابەرەکانی هەر یەک لە کۆمپانیای ئاریان سپەیس و یوونایتێد لۆنچ ئەیلیانس و ڕاژە نێونەتەوەیییەکانی پڕتاو[١٤] بوون بەڵام مەسک دووبارە ڕایگەیاند کە زیادبوونی پێشبڕکێکە دەبێتە شتێکی باش بۆ داهاتووی بۆشایی، [١٥]

ڤیدیۆی یەکەم ساتی هەڵدانی فاڵکۆن٩

لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠ سپەیس ئێکس بە سەرکەوتووی توانی دوو لە کەشتیوانانی ناسا دۆگلاس ھێرلی و بۆب بێنکن بگەیەنێتە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی[١٦] [١٧] لە ناو مەکۆیی سپەیس ئێکس دراگۆن ٢ بۆشایی لە ئەرکی دیمۆ-٢. هەڵدانەکە لە ناوەندی بۆشاییی کێنیدی لە فلۆریدا نێردرا[١٨]، لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠ دەستەی دراگۆن دیمۆ-٢ سەرکەوتوو بو لە گەیشتن بە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی. [١٩] [٢٠]

ئامانجەکان[دەستکاری]

ئیلۆن مەسک بە شێوەیەکی ئاشکرا و ڕەوان ئاماژەیدا کە ئامانجی سپەیس ئێکس کەمکردنەوە و باشترکردنە هەروەها متمانەپێدانی گەیشتن بە بۆشایی دە ئەوەندەیە[٢١]، هەروەها مەسک ڕایگەیاند کە حەزدەکات گەشتی تایبەتی ڕێکبخات بۆ بۆشایی هەر کەسێک کە بیەوێ گەشت بکا. [٢٢]

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

دەستکەوتەکانی سپەیس ئێکس لە دووبارە بەکارهێنانەوەی مەکۆییە خوولگەییەکان و کەمکردنەوەی پیشەسازی تێچووی ناردنی بۆشایی.

لیستی دەستکەوتەکانی سپەیس ئێکس
مێژوو دەستکەوتەکان گەشت
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ناردنی یەکەم مووشەک کە کاردەکات بە سووتەمەنی شل بە ئامانجی گەیشتنی بە خوولگە فاڵکۆن ١ گەشتی چارەم
١٤ی تەممووزی ٢٠٠٩ پەرەدان بە یەکەمین مووشەک کە کاردەکا بە سووتەمەنی شل لۆ گواستنەوەی مانگی دەستکردی بازرگانی ڕەزاق سات لەسەر فاڵکۆن ١ گەشتی پێنجەم
٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ یەکەمین کۆمپانیای تایبەت بوو مەکۆییەکی بۆشایی بنێرتە خوولگە و بە سەرکەوتوویی بگەرێتەوە سپەیس ئێکس دراگۆن لە گەشتی سپەیس ئێکس کوتسی تاقیکاری ١
٢٥ی ئایاری ٢٠١٢ یەکەمین کۆمپانیای تایبەت بوو مەکۆیەک بنێرتە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی بە سەرکەوتوویی سپەیس ئێکس کوتسی تاقیکاری ٢
٢٢کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ یەکەم نیشتنەوەی مووشەکی خوولگەیی لەسەر زەوی فڕینی فالکۆن ٩ ژمارە ٢٠.
٨ی نیسانی ٢٠١٦ یەکەم نیشتنەوەی موشەکیخوولگەیی لەسەر سەکۆی ئۆقیانووس فڕینی فالکۆن ٩ ژمارە٢٣
٣٠ی ئازاری ٢٠١٧ یەکەم هەڵدانەوە و نیشتنەوەی یەکەم قۆناغی خولگەیی لە بەکارهێنان [٢٣] B1021 فڕینی فاڵکۆن ٩ ژمارە ٣٢.
٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ یەکەم فڕینی کەشتی ئاسمانی بازرگانی دراگۆن C106 لە ئەرکی سپەیس ئێکس CRS-11.
٦ی شووباتی ٢٠١٨ فڕاندنی یەکەم کەشتی ئاسمانی تایبەت بە دەوری خۆردا تێسلا رۆدێستر لەلایەن "ئیلۆن مەسک" لە گەشتێکی تاقیکردنەوەی فاڵکۆنی قوڕس.
٢ی ئازاری ٢٠١٩ یەکەم کۆمپانیای تایبەت کە کەشتییەکی ئاسمانی لە پلەی مرۆڤەوە نارد بۆ بۆشایی ئاسمان یەکەم دەستەی تاقیکردنەوەی ئەژدیها، لە فاڵکۆن ٩ گەشتی ژمارە ٦٩
٣ی شووباتی ٢٠١٩ یەکەم کۆمپانیای تایبەت کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ کەشتی ئاسمانی بنێرێت بۆ لکاندن لە وێستگەی بۆشایی نێودەوڵەتی (ISS) دەستەی دراگۆن دیمۆ-١ لە فاڵکۆن ٩ گەشتی ژمارە ٦٩.
٢٥ی تەمموزی ٢٠١٩ یەکەم بەکارھێنانی بزوێنەری سووڕی سووڕانەوەی تەواو (ڕاپتۆر) لە سەیارەیەکی فڕینی ئازاددا [٢٤]سوودی ئەمە درێژی ژیانی بزوێنەرە بە بەراورد بە بزوێنەری ئاسایی [٢٥] سپەیس ئێکس ستارشیپ
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ یەکەم بەکارهێنانەوەی بەرگی بار ناردنی ستارلینک بە فاڵکۆن٩
٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠ یەکەم کۆمپانیای تایبەت کە خەڵک بنێرێتە ناو خولگەوە [٢٦] دەستەی دراگۆن دیمۆ-٢
٣١ی ئایاری ٢٠٢٠ یەکەمین کۆمپانیا بوو کە تاقمێکی مرۆڤ بگوازێتەوە نێو وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی [٢٧] دەستەی دراگۆن دیمۆ-٢
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ هەڵدانی کەشتییەکی ئاسمانی کە 143 مانگی دەستکردی هەڵگرتووە بۆ بۆشایی ئاسمان [٢٨] کەشتیەکە گواسترایەوە بە هۆکاری مووشەکی فاڵکۆن٩
مووشەکی فاڵکۆنی قوڕس لەسەر سەکۆیی ناردن لە کیپ کانیڤیرال

ڕووداوەکان[دەستکاری]

لە ئازاری ٢٠١٣ کەشتی ئاسمانی مەکۆیی سپەیس ئێکس دراگۆن تووشی کێشەیەکی تەکنیکی بوویەوە و بزوێنەرەکانی تووشی کێشە بوون و توانای کۆنترۆڵی سنووردار بوو، ئەندازیارانی سپەیس ئێکس هەستان بە چارەسەرکردنی کێشەکە لە ماوەیەکی کەمدا و تواندرا ئەرکەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجامبدرێ و مەکۆیەکە بگەیندرێتە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی.

سەرەتای مانگی ئەیلولی ٢٠١٦، فاڵکۆن ٩ تەقییەوە لە کاتی پڕۆسەی پڕکردنەوەی سووتەمەنی بۆ تاقیکردنەوەی پێوانەیی فریاگووزاری ئاگرکەوتنەوەی جێگیر (کارێک پێش دەستپێکردنی هەر چالاکیەکی ناردن ئەنجامدەدرێ) پێش دەستپێکردنی چالاکی ناردنەکە [٢٩] [٣٠]، لەگەڵ تەقینەوەکە مانگی دەستکردی پەیوەندی "ئەمۆس ٦" بە بەهای ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تەقییەوە [٣١]، ئیلۆن مەسک ئەو ڕووداوەی بە قورسترین و ئاڵۆزترین شکست ناوبرد لە مێژووی سپەیس ئێکس، پاشان سپێس ئێکس چاوی بە نزیکەی ٣٠٠٠ کەناڵی تێلێمێتری(پێوانەکردن لە دوورەوە) لەگەڵ ڤیدیۆی ساتی ڕووداوەکە کە ماوەی ٣٥-٥٥ میلی چرکە بوو بخشێنێت لۆ ئەوەی هۆکاری ڕووداوەکە دیاری بکات[٣٢]، دوای لێکۆڵینەوە مەسک بڵاویکردەوە کە تەقینەوەکە بەهۆی ئۆکسجینی شلەوە بووە کە وەک پاڵنەر بەکاردێت و گۆڕایە لەبۆ دۆخی سارد بوونێکی زۆر ئەوەندە زۆر کە قوڕس دەبێت و ئاگرەکە دادەگیرسێت ئەوەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە لە ناو کەشتییەکاندا هیلیۆم-کاربۆندا بەهێز ببێت دەتەقنەوە.[٣٣]

لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩، سپێس ئێکس ڕایگەیاند کە پەیوەندیان لەگەڵ سێ لە مانگە دەستکردەکانی ستارلینکدا نەماوە، پێشبینی دەکرێت مانگە دەستکردە ناکارامەکان بە هێواشی لەناو کەش و هەوادا بپوکێن و خوار ببنەوە، ئەمە نیگەرانی دروست کردیە لەبەر ئەوەی بە هەزاران مانگی دەستکردی ستارلینک دەتوانن لە خولگەی نزمی زەویدا بڵاوببنەوە و ئەنجامی خراپیان هەبێت لۆ گەشتە ئاسمانییەکانی داهاتوو.

خاوەندارێتی و دارایی و نرخاندن[دەستکاری]

ناردنە سەرکەوتووەکانی کۆمپانیای سپەیس ئێکس بەپێی ساڵ

سندوقی دامەزرێنەران (بە ئینگلیزی :Founders Fund) لە ساڵی ٢٠٠٨دا ٢٠ ملیۆن دۆلاری لە سپەیس ئێکس وەبەرهێنان کردووە[٣٤] و ئیلیۆن مەسک خاوەنی نزیکەی دوو لەسەر سێی پشکەکانی کۆمپانیاکەیە[٣٥]، چونکە خاوەنی ٧٠ ملیۆن پشکی تایبەتە، وە بەهای پشکەکانی کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠١٢دا نزیکەی ٨٧٥ ملیۆن دۆلار خەمڵێنراوە، هەروەها بەهای کۆمپانیاکە کە بە١.٣ ملیار دۆلاری ئەمریکی خەمڵێنراوە[٣٦]، لە مانگی ئایاری ٢٠١٢ بەهای پشکەکانی کۆمپانیاکە دوو ئەوەندە زیادی کرد کە دەکاتە 20 دۆلار لۆ هەر پشکەک.

سپەیس ئێکس ١.٣٣ ملیار دۆلاری ئەمریکی کۆکردەوە لە ڕێگەی سێ خوولی دارایی لە ساڵی ٢٠١٩، لە ئایاری ٢٠١٩ سپەیس ئێکس ١.٠٢٢ ملیار دۆلاری کۆکردەوە بە ڕۆژەک پاش هەڵدانی ٦٠ مانگی دەستکردی پڕۆژەی ستارلینک کە بڕیارە ١٢ هەزار مانگی دەستکرد بنێرێت، هەر لە کۆتاییەکانی مانگی ئایار سپەیس ئێکس بەهای کۆمپانیاکەی بەرزکردەوە لەبۆ ٣٣.٣ ملیار دۆلاری ئەمریکی. [٣٧] [٣٨] [٣٩]

سپەیس ئێکس لە شووباتی ٢٠٢٠ توانی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە و بەهای کۆمپانیاکەی بەرز بکاتەوە لۆ ٣٦ ملیار دۆلاری ئەمریکی لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠دا، هەروەها لە ئابی ٢٠٢٠ کۆمپانیاکە توانی کۆکراوەیەکی دارایی بە بەها ١.٩ ملیار دۆلاری تەواو بکات بەمەش بەهای کۆمپانیاکەی بەرز بکاتەوە لەبۆ ٤٦ ملیار دۆلاری ئەمریکی. [٤٠] [٤١]

ڕەقامێر[دەستکاری]

هەڵدانی مووشەکە پێڕاگوێزەکان[دەستکاری]

کۆمپانیای سپەیس ئێکس سێ مووشەکی پێڕاگوێزی[٤٢] هەڵدانی پەرەپێداوە، پێڕاگوێزی فاڵکۆن ١ کە بەرزکەرەوەیەکی گچکە بوو، یەکەم پێڕاگوێزی هەڵدانی بوو کە پەرەی پێدرا،فالکۆن ١ موشەکێکی گچکە بوو کە توانای ئەوەی هەبوو چەند سەد کیلۆگرامێک بگەیەنێتە ناو خولگەی نزمی زەویەوە، لە نێوانی ساڵانی ٢٠٠٦ هەتا ساڵی ٢٠٠٩ پێنج جار هەڵدرا و دوو جار توانی سەرکەوتوو بێت[٤٣] و کۆی تێچوونی پەرەپێدانی فاڵکۆن یەک ٩٠ هەتاوەکوو ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو، هەروەها فاڵکۆنی یەک لە ساڵی ٢٠٠٩ خانەنشین کرا.[٤٤]

نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی فالکۆن ٩ بلۆکی ٥ قۆناغی یەکەم لە کیپ کاناڤێراڵ لە تەمموزی ٢٠١٩ – تەکنەلۆژیاکانی VTVL لە زۆرێک لە مووشەکە پێڕاگوێزە هەڵدانەکانی سپەیس ئێکس بەکاردەهێنرێت

هەروەها فاڵکۆن ٩ پێڕاگوێزەکی هەڵدانی بەرزکەرەوەی مامناوەندە و توانای گەیاندنی کەل و پەلی هەیە لەبۆ خولگەی زەوی توانای هەڵگرتنی هەتاوەکوو ٢٢ هەزار و ٨٠٠ کیلۆگرامە، مووشەکی فاڵکۆن٩ ڤێرژنی( v1.0 ) لە یەکەم هەوڵیدا لە ٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٠ توانی سەرکەوتوو بێت لە گەیشتنی بە خوولگەی زەوی، گەشتی سێیەمی بە ناوی (COTS Demo Flight 2) لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٢ دەستپێکرد، پێڕاگوێزی فاڵکۆن٩ لە ساڵی ٢٠١٣ ڤێرشنەکەی نوێکرایەوە لەبۆ (v1.1) پاشان لە ساڵی ٢٠١٥ بەرزکرایەوە لەبۆ فاڵکۆن ٩ پێچانەوەی تەواو و لە کۆتایەمین جار بەرزکراوە لەبۆ فاڵکۆن ٩ بلۆک ٥ لە ساڵی ٢٠١٨، گرنگترین دیزاینی فاڵکۆن٩ گەڕانەوەی بەشی یەکەمی مووشەکەکە بوو پاشی هەڵدانی لە ئاسماندا هەروەها دەتواندرێ دووبارە مووشەکەکە بەکاربهێندرێتەوە.[٤٥]

هەروەها جۆرەکی دیکە لە مووشەکی پێڕاگوێز لە کۆمپانیای سپەیس ئێکس بریتیە لە مووشەکی فاڵکۆنی قوڕس پێڕاگوێزەکی هەڵدانی قوڕسە و توانای گەیاندنی تا ٦٣٨٠٠ کیلۆگرامە لەبۆ خولگەی زەوی نزم (LEO) واتا بەرزی ١٦٠ کیلۆمەتر هەتاوەکوو ٢٠٠٠ کیلۆمەتر، هەروەها توانای ٢٦٧٠٠ کیلۆگرام (٥٨٩٠٠ پاوەند) لەبۆ خولگەی گواستنەوەی جیۆسینکرۆن (GTO)، مووشەکی پێڕاگوێزی فاڵکۆنی قوڕس لە ٦ی شوباتی ٢٠١٨ بە سەرکەوتوویی ئەرکی یەکەمی خۆی کە گەیاندنی ئۆتۆمبێلی تایبەتی خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس ئیلۆن مەسک بوو کە ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای تێسلا بوو لە جۆری (تێسلا ڕۆدستەر) تواندرا بە سەرکەوتووی بگەیەندرێتە خوولگەی خۆریی[٤٦]، هەردوو مووشەکی فاڵکۆن٩ و فاڵکۆنی قوڕس بڕوانامەی ئاسایشی نیشتیمانیان هەیە لە ئەنجامدانی هەڵدانی بۆشایی، هەردوو مووشەکە پێڕاگوێزەکە ١٦٣ هەڵدانیان تۆمارکردیە و ١٦١ جار سەرکەوتنی تەواوی ئەرکەکەیان بەدەستهیانیە،[٤٧] [٤٨]

کەشتی ئاسمانی سپەیس ئێکس دراگۆن ٢، کە بۆ گەیاندنی تیمی فڕۆکەوانی لۆ وێستگەی بۆشایی نێودەوڵەتی دیزاین کرایە وەک بەشێک لە پڕۆژە و پڕۆگرامی پەرەپێدانی تیمی بازرگانی

سپەیس ئێکس دراگۆن[دەستکاری]

کۆمپانیای سپەیس ئێکس پەرەی بە کەشتی ئاسمانی دراگۆن دایە لەبۆ گواستنەوەی بار و تیمی فڕۆکەوانی بۆ وێستگەی بۆشایی نێودەوڵەتی، هەروەها یەکەم وەشانی دراگۆن کە تەنها بۆ بار هەڵگرتن بەکاردەهێنرا خرایە خزمەت و بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٠ خرایە بازاڕەوە. کەشتی ئاسمانی نەوەی دووەمی دراگۆن کە لە ئێستادا کاردەکات و بە دراگۆن ٢ ناسراوە یەکەم گەشتی خۆی لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ بۆ وێستگەی بۆشایی نێونەتەوەیی ئەنجامدا بەبێ تیم.[٤٩]

کەشتی ئەستێرەیی[دەستکاری]

کۆمپانیای سپەیس ئێکس پەرە بە سیستەمێکی هەڵدانی بەرزکەرەوەی سوپەڕی قوڕس دەدات کە بە تەواوی دووبارە بەکاردەهێنرێتەوە و بە ستارشیپ ناسراوە. سیستەمی کەشتی ئەستێرەیی پێکهاتووە لە قۆناغێک کە دەتوانرێت دووبارە بەکاربهێنرێتەوە، کە پێی دەوترێت (Super Heavy)، مەبەست لێی ئەم سیستەمە تا سەرەتای ساڵانی ٢٠٢٠ جێگەی ڕەقەکاڵای پێڕاگوێزە هەڵدانەکانی ئێستای کۆمپانیاکە بگرێتەوە.

سپەیس ئێکس سەرەتا چەمکێکی ITS ی بە تیرەی ١٢ مەتر لە ساڵی ٢٠١٦ پێشبینی کرد کە تەنها ئامانجی ترانزێتی مەریخ و بەکارهێنانی تری نێوان هەسارەکان بوو, لە ساڵی ٢٠١٧ سپەیس ئێکس مووشەکێکی گچکەتری بە تیرەی ٩ مەتری خستەڕوو بۆ جێگرتنەوەی هەموو تواناکانی دابینکەریی خزمەتگوزاری هەڵدانی سپەیس ئێکس وەک: خولگەی زەوی، خولگەی مانگ، ئەرکەکانی نێوان هەسارەکان، و بە ئەگەرێکی زۆرەوە تەنانەت گواستنەوەی سەرنشین و گەشتیار لە نێوان کیشوەرەکان لەسەر زەوی – بەڵام ئەوە بە مووشەکێکی دەکرێ کە تەواو دووبارە بەکاربهێنرێتەوە و کۆمەڵێک پێڕاگوێزێک کە پێکهاتەی تێچووی بەرچاوی کەمتریان هەیە لە چاو ئەوانەی پێش خۆی.

ستارلینک[دەستکاری]

٦٠مانگی دەستکردی ستارلینک کە پێش بڵاوکردنەوە پێکەوە کۆکراونەتەوە

ستارلینک کۆمەڵەیەکی مانگی دەستکردی ئینتەرنێتە کە لەلایەن کۆمپانیای سپەیس ئێکسەوە پەرەی پێدەدرێت و پێکهاتووە لە هەزاران مانگی دەستکردی پەیوەندییە پەیوەندیدارەکان لە خولگەی سەروو بەرزی ٥٥٠ کیلۆمەتر، خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی لەلایەن کۆمپانیای سپەیس ئێکسەوەیە، ئامانجەکەی بریتییە لە چارەسەرکردنی خواستی بەرچاوی دابیننەکراو لە سەرانسەری جیهاندا لۆ تواناکانی فراوانبەندی کەم تێچوویی، لە مانگی ئایاری ٢٠١٩ سپەیس ئێکس یەکەم وەجبەی ٦٠ مانگی دەستکردی لەسەر پشتی فالکۆن ٩ ڕەوانەی ئاسمان کرا، ئۆپەراسیۆنی سەرەتایی تاقیکردنەوەی ئەم ئەستێرەبۆشاییە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ دەستیپێکرد و یەکەم فەرمانەکان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا ئەنجامدرا، بە کڕیاران گوترا کە چاوەڕوانی خێرایی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بکەن کە 50 مێگابایت لە چرکەیەکدا بۆ 150 مێگابایت لە چرکەیەکدا بێت و کاتێکی شاراوە لە 20 میلی سێکانتەوە بۆ 40 میلی سێکانت بێت، لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ستارلینک گەیشتە زیاتر لە یەک ملیۆن بەشداربوو لە سەرانسەری جیهاندا. [٥٠] [٥١] [٥٢] [٥٣] [٥٤] [٥٥]

بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکە، دەکەوێتە شاری هاوسۆن لە ویلایەتی کالیفۆرنیا

پڕۆژەکانی تر[دەستکاری]

لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٥، سپەیس ئێکس ڕایگەیاند کە سپۆنسەری پێشبڕکێیەکی هایپەرلۆپ دەکەن و ڕێڕەوێکی تاقیکردنەوەی ژێر پێوەرێکی درێژی ١.٦ کم (٠.٩٩ میل) لە نزیک بارەگای سپەیس ئێکس بۆ ڕووداوە پێشبڕکێیەکان دروست دەکەن، کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە ئەم پێشبڕکێیە ساڵانەیەی ئەنجامداوە. [٥٦]

هەروەها سپەیس ئێکس بە هاوکاری پزیشکان و توێژەرانی ئەکادیمی کۆمپانیای سپەیس ئێکس بانگهێشتی هەموو کارمەندەکانی کرد بۆ بەشداریکردن لە دروستکردنی پرۆگرامی پشکنینی دژەتەنی کۆڤید-١٩ لە ساڵی ٢٠٢٠ بەم شێوەیە ٤٣٠٠ کارمەند خۆبەخشانە بۆ دابینکردنی نمونەی خوێن لە ئەنجامدا توێژینەوەیەکی زانستی پێداچوونەوەی هاوتاکانیان کرد کە کریدتیان بۆ هەشت کەس زانی کارمەندانی سپەیس ئێکس وەک هاوکار و پێشنیارکردن کە ئاستێکی دیاریکراو لە دژەتەنی کۆڤید-١٩ ڕەنگە پارێزگارییەکی بەردەوام لە دژی ڤایرۆسەکە دابین بکات. [٥٧]

لە تەمموزی ٢٠١٨، ماسک ڕێکخستنی بۆ کارمەندەکانی کرد کە ژێردەریایییەکی بچووک دروست بکەن بۆ یارمەتیدانی ڕزگارکردنی ئەو منداڵانەی کە لە ئەشکەوتێکی لافاواویدا لە تایلەند گیر بوون، ڕیچارد ستانتۆن، سەرۆکی تیمی نێودەوڵەتی غەواسەکانی ڕزگارکردن، داوای لە ماسک کرد کە ئاسانکاری بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێلەکە بکات وەک پشتگیرییەک، لە ئەگەری خراپتربوونی لافاو[٥٨]، ئەندازیارانی کۆمپانیای سپەیس ئێکس و کۆمپانیای بۆرینگ ژێردەریایی بچووکەکەیان لە بۆری گواستنەوەی ئۆکسجینی شلەی فالکۆن ٩ لە ماوەی هەشت کاتژمێردا دروستکرد و بە شێوەیەکی شەخسی گەیاندیانە تایلەند بەڵام تا ئەم کاتە هەشت لە کۆی ١٢ منداڵەکە پێشتر بە بەکارهێنانی ماسکی تەواوی دەموچاو و ئۆکسجین لە ژێر بێهۆشکردندا ڕزگارکرابوون؛ لە ئەنجامدا دەسەڵاتدارانی تایلەند ڕەتیانکردەوە ژێردەریاییەکە بەکاربهێنن. [٥٩]

دامەزراوەکان[دەستکاری]

دەستپێکردنی ئەرکی (STP-2) لەسەر مووشەکی جۆری فاڵکۆنی قوڕس لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩

بارەگای سەرەکی کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە ھاوسۆرنی (کالیفۆرنیا)، کە هەروەها وەک کارگەی بەرهەمهێنانی سەرەکی کاردەکات، کۆمپانیاکە توێژینەوە و کارێکی گەورە لە شاری ڕیدمۆند لە واشنتۆن بەڕێوەدەبات، خاوەنی شوێنێکی تاقیکردنەوەیە لە تەکساس و سێ شوێنی هەڵدانی مووشەک بەڕێوەدەبات لەگەڵ شوێنێکی دیکە کە لە قۆناغی پەرەپێداندایە، هەروەها سپەیس ئێکس ئۆفیسی ناوچەیی لە تەکساس و ڤێرجینیا و واشنتۆن دی سی بەڕێوەدەبات، لە ئێستادا کۆمپانیای سپەیس ئێکس سێ شوێنی هەڵدانی خولگەیی بەڕێوەدەبات، لە وێستگەی هێزی بۆشایی ئاسمانی کیپ کاناڤێرال، بنکەی هێزی بۆشایی ئاسمانی ڤاندنبێرگ و سەنتەری بۆشایی ئاسمانی کێنێدی، لەگەڵ یەکێکی دیکە لە شوێنی دروستکردن لە نزیک براونزڤیل لە ویلایەتی تەکساس. سپەیس ئێکس ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوان شوێنێکی تایبەت بۆ هەریەک لە چوار دامەزراوەی خولگەیی دەبینن و بازرگانی هەڵدانی بەسیان هەیە بۆ پڕکردنەوەی هەر پادێک. [٦٠]

گرێبەستەکان[دەستکاری]

کەشتیوانی ئاسمانی ناسا لەناو کەشتی ئاسمانی دراگۆن لە کاتی چاوپێکەوتنی ئەرکی کریو-١ لەگەڵ وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی

لە ساڵی ٢٠٠٦، سپەیس ئێکس گرێبەستێکی قۆناغی یەکەمی خزمەتگوزاری گواستنەوەی بازرگانی خوولگەیی ناسا (COTS)ی بەدەستهێنا بۆ نیشاندانی گەیاندنی بار بۆ وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی، لەگەڵ بژاردەیەکی گرێبەستی ئەگەری بۆ گواستنەوەی تیمی فڕۆکەوانی. [٦١] هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٥ کۆمپانیای سپەیس ئێکس ڕایگەیاند کە گرێبەستی گەیاندنی بڕی نادیار (IDIQ)ی پێبەخشراوە، کە ڕێگەی بە هێزی ئاسمانی ئەمریکا داوە تا ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی مووشەکی هەڵدانی لە کۆمپانیاکە بکڕێت[٦٢]، دوای سێ ساڵ ناسا ڕایگەیاند کە گرێبەستێکی (IDIQ Launch Services)ی بەخشیوە بە سپەیس ئێکس بە بڕی یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی ئەمەش بەپێی ژمارەی ئەو ئەرکانەی کە بەخشراون، لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ کۆمپانیای سپەیس ئێکس دوو گرێبەستی هەڵدانی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (DoD) ڕاگەیاند[٦٣] ، سەنتەری بۆشایی ئاسمان و سیستەمی مووشەکی هێزی ئاسمانی ئەمریکا دوو ئەرکی لە پلەی EELV بەخشییە سپەیس ئێکس: هەریەک لە ئەرکی ڕوانگەی کەشوهەوای قووڵی بۆشایی ئاسمان (DSCOVR) و بەرنامەی تاقیکردنەوەی بۆشایی ئاسمان 2 (STP-2). DSCOVR لە ساڵی ٢٠١٥ لەسەر مووشەکی هەڵدانی فالکۆن ٩ هەڵدرا، لە کاتێکدا STP-٢ لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لەسەر مووشەکێکی جۆری فاڵکۆنی قوڕس ناردرا، لە نیسانی ٢٠١٦ هێزی ئاسمانی ئەمریکا یەکەم هەڵدانی ئاسایشی نیشتمانی لەم جۆرەی بەخشییە سپەیس ئێکس بۆ هەڵدانی دووەم مانگی دەستکردی تایبەت بە (GPS) بە بڕی ٨٢.٧ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، ئەمەش نزیکەی٤٠% کەمتر بوو لە تێچووی خەمڵێنراو بۆ ئەرکە هاوشێوەکانی پێشوو، لە مانگی ئازاری ٢٠١٨، کۆمپانیای سپەیس ئێکس گرێبەستێکی دیکەی بە بڕی ٢٩٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا دەستەبەر کرد بۆ ناردنی سێ مانگی دەستکردی دیکەی تایبەت بە (GPS)،هەروەها سپەیس ئێکس مانگی دەستکردی سەربازی تایبەتمەند بۆ دەزگای گەشەپێدانی بۆشایی ئاسمان دیزاین دەکات و هەڵیدەداتە ئاسمان وەک بەشێک لە سیستەمێکی نوێی بەرگری مووشەکی لە خولگەی نزمدا، ئەم ئەستێرەبۆشاییە تواناکان دەدات بە ئەمریکا لۆ هەستکردن و ئامانجکردن و ئەگەری ڕێگریکردن لە مووشەکی ئەتۆمی و چەکی هایپەرسۆنیک کە لە هەر شوێنێکی زەویەوە هەڵدەدرێن، هەردوو چین و ڕووسیا نیگەرانییان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان هێنا سەبارەت بەو بەرنامەیە و ڕێکخراوە جیاوازەکان هۆشداری دەدەن لەوەی کە دەتوانێت ببێتە هۆی ناسەقامگیری و پێشبڕکێی چەکداری لە بۆشایی ئاسماندا دەستپێبکات، جگە لەوەش سپەیس ئێکس ٤٠%ی پێداویستییەکانی سوپای ئەمریکا بۆ هەڵدانی مانگە دەستکردەکان لەم ماوەیەدا جێبەجێ دەکات. [٦٤] [٦٥]

دەستپێکردنی کێبڕکێی بازاڕ و فشاری نرخ[دەستکاری]

کەمی نرخی هەڵدانی سپەیس ئێکس بە تایبەت بۆ مانگە دەستکردەکانی پەیوەندی کە دەفڕن لۆ خولگەی گواستنەوەی جیۆستایشناڵ (GTO)، بووەتە هۆی فشاری بازاڕ لەسەر ڕکابەرەکانی بۆ دابەزاندنی نرخەکانی خۆیان[٦٦]، پێش ساڵی ٢٠١٣، بازاڕی هەڵدانی کۆمسات کە بە ئاشکرا کێبڕکێی لەسەر دەکرا لەلایەن ئاریانسپەیس (فڕینی فڕۆکەی ئاریان ٥) و خزمەتگوزارییەکانی هەڵدانی نێودەوڵەتی (فڕینی پرۆتۆن) زاڵ بوو بە نرخی بڵاوکراوەی ٥٦.٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ هەر هەڵدانێک لۆ خولگەی زەوی نزم[٦٧]، موشەکەکانی فالکۆن٩ هەرزانترین بوون لە پیشەسازییەکەدا، بەڕێوەبەرانی مانگی دەستکردی ئەوروپی پاڵ بە دەزگای ESA دەنێن بۆ کەمکردنەوەی نرخی هەڵدانی فڕۆکەی ئاریان ٥ و موشەکەکانی داهاتووی ئاریان ٦ لە ئەنجامی کێبڕکێی کۆمپانیای سپەیس ئێکس. [٦٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ سەرچاوە لە ماڵپەری فەرمی.
  2. ^ ناوەندی داتای زانیاری گەڕانە جیهانییەکان.
  3. ^ ئیلۆن ماسک کێیە، و چی وای لێکرد گەورە بێت؟(سەرمایەداری) هەواڵی ئابووری و دارایی لە ڕوانگەی ئەڵمانیاوە.
  4. ^ گوین شۆتوێڵ: پڕۆفایلی جێبەجێکار و ژیاننامە.
  5. ^ ئیلۆن مەسک: پلانی هەیە مرۆڤ بگەیەنێتە هەسارەی سۆر (مەریخ).
  6. ^ ئیلۆن مەسک: دەست بە پڕۆژەی ناردنی مرۆڤ دەکات لۆ سەر هەسارەی بارام(مەریخ) بە هۆکاری ئەوەی ناسا زپر گرنگی بەو پڕۆژەیە نادا.
  7. ^ سەرکەوتنی دراگۆن و گەیشتنی بە وێستگەی بۆشایی نێونەتەوەیی.
  8. ^ سپەیس ئێکس بە سپەیس ئێکس فاڵکۆن٩ توانی CRS-6 Dragon بنێرێتە وێستگەی بۆشایی نێودەوڵەتی.
  9. ^ ئایا سپەیس ئێکس هاوکێشەی مووشەکی دەگۆڕێت.
  10. ^ خەونی بۆشایی ئیلۆن مەسک تێسلا دەکووژێت.
  11. ^ چۆن ستیڤ جۆرڤێتسۆن ئیلۆن مەسک دەپارێزێت.
  12. ^ ئیلۆن مەسک ڕوونیدەکاتەوە کە بۆچی سپەیس ئێکس بەس ئەرک بە ئەمریکیەکان دەدات.
  13. ^ گوورزێک بەناو چالاکی و ناردنەکانی کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە ٢٠١٠ هەتا ٢٠١٦.
  14. ^ توانای و شوێنی ئەمریکا لە ناو پیشەسازی ناردنی بۆشایی لە جیهاندا.
  15. ^ ڕوونکردنەوەی تیم هیوز جێگری یەکەمی سەرۆک لۆ کارە بازرگانییە جیهانییەکان و کاروباری حکومی لە سپەیس ئێکس.
  16. ^ سپەیس ئێکس دوو کەشتیوانی ناردە وێستگەی بۆشایی نێودەوڵەتی بە سەرکەوتووی لە خاکی ئەمریکاوە کە لە ساڵی ٢٠١١ەوە ئەو کارە ئەنجام نەدرابوو.
  17. ^ ناسا و سپەیس ئێکس دوو کەشتیوانیان ناردە وێستگەی بۆشایی لۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١١ەوە بەپێی ڕێکەوتنی نێوانیان.
  18. ^ شوێنی ناردن و چەندین پرسیار دەربارەی ناردنی کەشتیوانان لۆ وێستگەی بۆشایی نێودەوڵەتی.
  19. ^ سپەیس ئێکس یەکەمین تاقمی ناردە وێستگەی بۆشایی، چۆن کاریگەری کۆرۆنا کەمدەکاتەوە.
  20. ^ پارێزبەندی تەندروستی یارمەتی کەشتیوانان دەدات لە خۆ بە دوورگرتن لە نەخۆشی.
  21. ^ کۆمپانیای تەکنەلۆژیایی بۆشایی.
  22. ^ دژایەتی هەموو ئەگەرەکان-ئیلۆن مەس (ڤیدیۆیەیی هاندان).
  23. ^ "بۆشایی ئێکس، لە سەرەتایەکی تردا، ٦ ملیۆن دۆلار لوت کۆن لە دووبارە بەکارهێنانەوەی فالکۆن ۹ دەگەڕێنێتەوە"..
  24. ^ ستارهۆپەر سەرکەوتوانە یەکەم جار بۆکا چیکا هۆپ ئەنجام دەدات.
  25. ^ فیزیای کێوی میتانی ئێلۆن ماسکی سوپەر مووشەک.
  26. ^ ناردن لەلایەن سپەیس ئێکس.
  27. ^ "یەکەم ئەژدیهای تیمی سپەیس ئێکس لەگەڵ کەشتی ئاسمانەوانەکان لە وێستگەی بۆشایی ئاسمان لە شوێنی مێژوویی رەندێزڤۆس".
  28. ^ "سپەیس ئێکس ژمارەی تۆمارکراوی کەشتی ئاسمانی لە بەرنامەی کەشتیی ئاسمانیی گەردوونیدا دەست پێ دەکات.
  29. ^ سپەیس ئێکس لە تویتەر:هەواڵی نوێی نا ئاسایی لەو بەیانیە.
  30. ^ ١٥ ڕووداوی گەورە کە لە بواری بۆشایی لە ساڵی ٢٠١٦دا ڕوویدا.
  31. ^ سپەیس ئێکس بڕیار دەداتە کڕیارەکەی کە دووبارە مانگە دەستکردەکەی لەبۆ بنیادبنێتەوە کە لەو دواییە تەقییەوە.
  32. ^ ئیلۆن ماسک: تەقینەوەی هەڵدانەکە قورسترین و ئاڵۆزترین شکستە لە 14 ساڵی کۆمپانیا سپەیس ئێکس.
  33. ^ ئیلۆن مەسک ڕایگەیاند سپەیس ئێکس لە کۆتاییدا دەزانێت کە چی بووە هۆی شکستی کۆتایەمین مووشەکی.
  34. ^ سپەیس ئێکس 20 ملیۆن دۆلاری وەبەرهێنانی ئەمریکی لە سندوقی دامەزرێنەر وەردەگرێت.
  35. ^ چۆن ئێلۆن ماسک دووجار بوو بە ملیاردێر، فۆربسی ئەمریکی.
  36. ^ نیسانی ٢٠١٢ ئێلۆن مەسک: بۆچی بۆشایی ئێکس شتی دروستی هەیە بۆ بردنەوەی پێشبڕکێی بۆشایی!.
  37. ^ سپەیس ئێکس بەنیازە بەهای بەرز بکاتەوە بە نزیکەی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار، کۆمپانیای بۆشایی ئاسمانی ئیلۆن مەسک بە ٣٦ ملیار دۆلار بەرز دەکاتەوە.
  38. ^ نرخی بۆشایی ئێکس بەرزدەبێتەوە بۆ 33.3 بلیۆن دۆلار کاتێک وەبەرهێنەران سەیری هەلی سەتەلایت دەکەن.
  39. ^ سپەیس ئێکس بەرز کردنەوەی زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار وەک سندوقی تەکنەلۆجیای نوێی مامۆستایانی ئۆنتاریۆ یەکەم وەبەرهێنان دەکات.
  40. ^ ئیلۆن مەسک: ١.٩ بلیۆن دۆلار لە پارەدان کۆدەکاتەوە.
  41. ^ سپەس ئێکس ئێستا ٤٦ ملیار دۆلارە.
  42. ^ پێڕاگوێز مەکینەیەکی گەڕۆکە بەکاردێت لەبۆ گواستنەوەی بار یاخوود مرۆڤ (سەیارە، شەمەندەفەر،فڕۆکە، مووشەک دەکەونە قالبی پێڕاگوێزەوە.
  43. ^ ئ"تێڕوانینێکی گشتی بۆ فالکۆن ٩". سپەیس ئێکس. ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە لە ئەسڵی لە ١٠ شوباتی ٢٠٠٧. لە ١ ئازار ٢٠١٧ وەرگیراوە..
  44. ^ ناسا – سپەیس ئێکس بە سەرکەوتوویی فالکۆن ١ دەخاتە سەر خولگە.
  45. ^ فالکۆن ٩ و فالکۆنی قوڕس، ئەرشیف کرایە لە ئەسڵیەوە لە ٢١ی تەمموزی ٢٠٢٠. وەرگیراوە لە ٣ی شوباتی ٢٠٢١. دیزاینی v1.2 بەردەوام بە تێپەڕبوونی کات باشتر دەکرا، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی وەشانی لاوەکی جیاواز یان "بلۆک". دیزاینی سەرەتایی، فڕین لە گەشتی یەکەمدا بەم شێوەیە بە بلۆکی ١ ناودەبرا. دیزاینی کۆتایی کە تا ڕادەیەکی زۆر لە ساڵی ٢٠١٨ەوە بە جێگیری ماوەتەوە لە جۆری بلۆکی ٥ە..
  46. ^ فاڵکۆنی قوڕسی سپەیس ئێکس.
  47. ^ ناوەندی سیستەمی بۆشایی ئاسمان و مووشەکی هێزی ئاسمانی بڕوانامە بە سپەیس ئێکس دەدات لۆ ئەرکەکانی بۆشایی ئاسمانی ئاسایشی نیشتمانی..
  48. ^ هێزی ئاسمانی بڕوانامەی بە فاڵکۆنی قوڕس داوە لۆ هەڵدانی ئاسایشی نیشتمانی بەڵام کاری زیاتر پێویست بوو بۆ جێبەجێکردنی خولگە پێویستەکان..
  49. ^ چالاکیەکی سەرکەوتوو: سپەیس ئێکس دراگۆن توانی یەکەمین کەشتی ئاسمانی بنێرتە سەرێی زەوی (لە ڕێکەوتی ٥ی نیسانی ٢٠٢٠).
  50. ^ پیتەر بی دی سێڵدینگ (١٩ی ژانویەی ٢٠١٥). "سپەیس ئێکس ٤٤٢٥ مانگی دەستکردی فراوانبەند لە سیاتڵ دروست دەکات". سپەیس نیوز.
  51. ^ "فالکۆن ٩ یەکەم ئەرکی ستارلینکی دەستپێکرد – قورسترین هەڵدانی باری سوودبەخش لەلایەن سپەیس ئێکسەوە تا ئێستا"..
  52. ^ . "بەپێی ئیمەیڵەوە، سپەیس ئێکس نرخی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینک بە ٩٩ دۆلار بۆ مانگێک دادەنێت" سی ئێن بی سی.
  53. ^ سپەیس ئێکس داواکاری پێشوەختەی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینک دەکاتەوە بۆ خەڵک.
  54. ^ "سپەیس ئێکس تێچووی مانگانەی ئینتەرنێتی ستارلینک ئاشکرا دەکات.
  55. ^ "ئێستا ستارلینک زیاتر لە 1,000,000 بەشداربووی چالاکانەی هەیە" هەواڵەکە لە ڕێگایی تویتەرەوە.
  56. ^ "سپەیس ئێکسی ئیلۆن ماسک پلانی هەیە پێشبڕکێی پۆدی هایپەرلۆپ لە بنکەی سەرەکی کالیفۆرنیا لە ساڵی ٢٠١٦دا ئەنجام بدات".
  57. ^ ئیلۆن ماسک 4000 کرێکاری سپەیس ئێکسی وەرگرت بۆ ئەوەی بەشداری توێژینەوەیەکی کۆڤید-19 بکەن..
  58. ^ . "حاکمی پێشووی پارێزگای تایلەند (بە شێوەیەکی نادروست بە "سەرۆکی ڕزگارکردن" وەسف کراوە) شارەزای بابەتەکە نییە..
  59. ^ "بەرپرسێکی تایلەندی: ژێردەریاییەکەی ئیلۆن ماسک "بۆ ئەم ئەرکە پراکتیکی نییە".
  60. ^ "لەناوەوەی سپەیس ئێکس: ئێمە سەردانی بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکە لە کالیفۆرنیا دەکەین – سلاید.".
  61. ^ دێنیس ستۆن، "رێبازی ناسا بۆ بازرگانی . "هەڵسەنگاندنێک بۆ باشترکردنی تێچوون لە پرۆگرامی COTS/CRSی ناسا و کاریگەرییەکانی بۆ ئەرکەکانی داهاتووی ناسا"گواستنەوەی بار و تیم".
  62. ^ سپەیس ئێکس گرێبەستی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا وەرگرت.
  63. ^ "ناسا گرێبەستی دەستپێکردنی خزمەتگوزارییەکان بە کۆمپانیای سپەیس ئێکس خەڵات دەکات.".
  64. ^ "بۆچی سێیەم هەڵدانی موشەکی فالکۆن هێڤی سپەیس ئێکس زۆرترین گرەوەکانی هەیە تا ئێستا".
  65. ^ سەرچاوە لە ماڵپەری فەرمی.
  66. ^ "ئایا سپەیس ئێکس هاوکێشەی موشەک دەگۆڕێت؟.
  67. ^ "سپەیس ئێکس مانگی دەستکردی تەلەفزیۆنی بازرگانی SES بۆ ئاسیا دەخاتە بازاڕەوە".
  68. ^ "ڕۆکیتەرەکە.".

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]