ناسرەدین شا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناسرەددین شای قاجار

Nāser al-Dīn Schah.jpg
لەدایکبوون١٨٣١
مەرگ١٨٩٦
ھۆکاری مەرگتیرۆر
پیشەچوارەمین پادشای بنەماڵەی قاجار
ئایینئیسلام ، شیعە
ھاوسەر٨٥ ژن
مناڵ(ەکان)٤٢ منداڵ
واژوو
Mohammadreza pahlavi signature.svg

ناسرەددین‌شا یان ناسرەددین شای قاجار (١٢٤٧ - ١٣١٣ی کۆچی مانگی) چوارەمین پاشای بنەماڵەی قاجار لە ئێران بوو کە بە دەست میرزا ڕەزا کرمانی تیرۆر کرا. دەورەی پەنجا ساڵەی حکوومەتی ئەم پاشایە بە دەورەی ناسری ناسراوە. ناسرەددین‌شا ھەوەڵین پادشای ئێران بوو کە ژیاننامەی خۆی نووسی.

ژیان[دەستکاری]

ناسرەددین‌شا ١٨٣ ژنی هێنا؛ ئەو دەمەی کوژرا ٨٥ ژنی هەبوو. ٥ سەفەری دەرەوەی کرد؛ سەد کڕوور خەرجی ئەو سەفەرانە کرا. ٨٣ گرێبەستی لەگەڵ وڵاتان بەست و لە هەمووان‌دا ئێران زیانی بینی. ئەفغانستان، نیوەی خاکی خوراسان، بەشێک لە سیستان، بەشێک لە تورکەمانستان، دوو بەشی بەلووچستان، سەرحەدداتی ئازەربایجان و گیلان و مازەندەران و بەشێک لە کوردستان لە ئێران جیا کرانەوە. میرزا تەقی‌خانی کوشت. شا دەستی بۆ ھەر کارێک دەبرد نیوەچڵی دەھێشتەوە. پیاوی خوێڕی گەورە دەکرد و گەورەپیاوانی زەلیل. تیرەنداز بوو، ڕاوچی بوو، خەت‌خۆش بوو، تەبعی شێعری ھەبوو. سەرقۆزی بن‌ئاڵۆز بوو؛ ڕواڵەت جوان و دەروون پیس.

نموونە شێعر[دەستکاری]

ئەوە نموونەی شێعری ئاشقانەیەتی؛ نیگاھی پادشای ئاشق لە ئاست مەعشووق جێی سەرنجە!!

قصه عشق تو با باد صبا فرمودیم باخبر باش که نیکویی و ما فرمودیم
زود بشتاب به درگاه همایونی ما که تو را مفتخر از راه وفا فرمودیم

بە کوردی:

چیرۆکی ئەوینی تۆ بە بای سەبامان فەرموو دڵنیا بە تۆ خاسی چون ئێمە وامان فەرموو
خێرا خۆت بگەیەنە دەرگای خاوەن شکۆمان شانازیت پێدەبەخشین عەزمی وەفامان فەرموو

تیرۆر[دەستکاری]

لە ساڵی ١٨٩٦ دا کاتێک کە تەنها یەک ڕۆژی مابوو بۆ ساڵوەگەڕی پەنجایەمین ڕۆژی بە پادشابوونی ناسرەددین‌شا، ئەو لە لایەن کەسێک بە ناوی میرزا ڕەزای کرمانی کە یەکێک بوو لەو کەسانەی کە خوازیاری گەڕانەوەی ئێران بۆ باوڕە ئیسلامییەکان و بە تایبەت شێعەییەکان بوو، کوژرا. دوای ئەم ڕووداوە ناسرەددین‌شا لە فەرهەنگی دەرباری ئێران‌دا بە شای شەهید (بە فارسی: شاه شهید) ناوی داخست.

سەرچاوەکان[دەستکاری]