ئیبن ئەکفانی
ئەبوو عەبدوڵڵا شەمسەددین موحەممەد بن ئیبڕاھیم بن ساعد ئەنساڕی سنجاری ناسراو بە ئیبن ئەکفانی، پزیشک بوو، زاناش بوو بە حیکمەت و ماتماتیک و فیھی حەنەفی، لە شنگال لە دایک بووە و لەوێش گەورە بووە و لە قاھیرە نیشتەجێ بووە، پزیشکی ئەنجام داوە و لەوێش مردووە.[١] لای چەند مامۆستایەکی ئایینیش خوێندویەتی و کتێبیشی سەبارەت بەمانە ھەیە وەک:
- (معراج الدراية شرح الهداية في الفقه)
- (جامع الأسرار شرح المنار في أصول الفقه)
- (عیون المذهب)
پاشماوە
[دەستکاری]کتێبی (إرشاد القاصد إلى أسنى المقاصد)ی ھەیە، ئەڵۆیس سپرێنگەر لە کەلکەتە بڵاوی کردۆتەوە ساڵی ١٨٤٩ز، چەندی تریشی نووسیوە وەک (نُخب الذخائر في أحوال الجواهر) و (الدرر النظيم في أحوال العلوم والتعليم) و (كشف الرين في أحوال العين).[٢]
ھەروەھا سەبارەت بە ماتماتیک و فەلسەفەش پاشماوەی ھەیە، لە بەرھەمە پزیشکیەکانی: (غنية الطبيب في غيبة الطبيب) و (كشف الرين في أمراض العين) کە (نور الدین المناوي) شەرحی کردووە و ناوی لێناوە (وقاية العين)، ھەروەھا (نهاية القصد في صناعة الفصد) و ( روضة الألباب في أخبار الأطباء).[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ الزركلي، خير الدين (أيار ٢٠٠٢ م). الأعلام - ج ٥ (الطبعة الخامسة عشر). بيروت: دار العلم للملايين. صفحات ٢٢٩.
- ^ "الأكفاني (ابن ـ)" ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. الموسوعة العربية. هئية الموسوعة العربية سورية- دمشق. اطلع عليه بتاريخ ذو القعدة ١٤٣٥ هـ.
- ^ هيكل نعمة الله، الياس مليحة: موسوعة علماء الطب مع اعتناء خاص بالاطباء العرب 245
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیبن ئەکفانی تێدایە. |