حەنەفی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە مەزهەبی حەنەفی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە حەنەفی (ڕوونکردنەوە).
بەشێکە لە زنجیرەیەک

ئیسلامی سوننە


بیروباوەڕ

پایەکانی ئیسلام · پایەکانی باوەڕ
پێشینەکان · فەرموودەی پێغەمبەر

خەلیفەکانی ڕاشدین

ئەبووبەکری سدیق
عومەری کوڕی خەتاب
عوسمانی کوڕی عەفان
عەلی کوڕی ئەبووتالیب

چوار پێشەواکە

ئەحمەد کوڕی حەنبەل
ئەبووحەنیفە
مالیکی کوڕی ئەنەس
محەمەد شافعی

سەرمەزهەبەکان

حەنبەلیحەنەفیشافعیمالیکیزاهیری

کتێبە سەحیحەکان

سەحیحی بوخاری
سەحیحی موسلیم
سونەنی نەسائی
سونەنی ئەبوداوود
سونەنی ترمزی
سونەنی دارمی
سونەنی ئیبن ماجە
مۆتەی مالیک

مەزهەبی حەنەفی یەکێکە لەسەرمەزهەبەکانی سوننە و ئەگەڕێتەوە بۆ پێشەوا ئەبووحەنیفە نوعمان کە ساڵی ٨٠ک تا ١٥٠ک ژیاوە.

ئیمام ئەبووحەنیفە لە شوێنکەوتووی شوێنکەوتووەکانە و پێشەوای ئەهلی ڕا و فیقهی عێراقە، زانستی وەرگرتووە لە حەماددی کوڕی ئەبو سولەیمان و کە ئەویش لە ئیبراهیم نوخەعی وەرگرتووە و ئەویش لە عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوودی وەرگرتووە کە یەکێک بووە لە هاوەڵەکانی پێغەمبەری ئیسلام، و لە مەزهەبەکەیدا پشتی بەستووە بە قورئانی پیرۆز و سوننەت و کۆبوون (ئیجماع) و قیاس و ووتەی هاوەڵەکان و شەرع، و لە زانستی بیروباوەڕدا کتێبی فیقهی گەورەی هەیە.

ناوچەکانی بڵاوبوونەوە[دەستکاری]

مەزهەبی حەنەفی بڵاوبوویەوە لەو کاتەی ئەبوویوسف پایەی قازی دەوڵەتی عەبباسی وەرگرت و حەنەفی مەزهەبی فەڕمی بوو لە دەوڵەتی سەلجوقی و دەولەتی غەزنەوی و ئیمپڕاتۆری عوسمانیدا، و ئێستا بڵاوە لە زۆربەی شوێنە ئیسلامیەکاندا لەوانە؛

لە بەلقان و قەوقاز و میسر و ئەفغانستان و تورکستان لە ڕۆژهەڵاتەوە بڵاوبۆتەوە و لە ڕۆژئاواوە لە پاکستان و بەنگلادیش و باکووری هیندستان و زۆربەی عێراق و تورکیا و سووریا و زۆربەی موسڵمانەکانی یەکێتی ڕووسی و چین.

بنەمای مەزهەبەکەی[دەستکاری]

مەزهەبی ئەبووحەنیفە پێکهات لە کووفە، و بنەماکان یان ئوسوڵەکانی مەزهەبەکە لەسەر دەستی خودی ئەبووحەنیفەدا بوو، وەک خۆی لە یەکێک لە ووتەکانیدا ئاماژەی پێکرد بنەماکانی بریتیین لە؛

و لەم ئەم بنەمای یاسادانانەدا ئەبووحەنیفە جیاوازی نیە لەگەڵ پێشەواکانی تردا، هەموویان ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ قورئان و سوننەت بۆ پایانکردنی حوکمەکان لێیان، بەڵام ئەبووحەنیفە جیادەکرێتەوە بە پەیڕەوێکی سەربەخۆ لە ئیجتیهادکردندا، و ڕێگەیەکی تایبەت لە دەرهێنانی ئەو حوکمانەی ناوەستن لەسەر ڕوونی دەقەکان، بەڵکو ڕۆئەچێتە ناو ئەو مانایانەی ئاماژەی پێ دەکات و قوڵ دەبێتەوە لە مەبەست و ئامانجەکانیدا.

ناوبانگی ئەبووحەنیفە بە ڕا و زۆری قیاسەکانی ئەوە ناگەیەنێت کە گوێی نەدابێت بە فەرموودە و ئەسەرەکان، یان کەم بەکاری هێنابن، بەڵکو مەرجی توندی هەبوو لە قبوڵکردنی فەرموودەکاندا، زۆر لێکۆڵینەوەی ئەکرد و دڵنیایی ئەکردەوە لەسەر ڕاستی هاتنی ئەو فەرموودە لە پێغەمبەر محەمەدەوە (د.خ)، ئەمەش لەبەر ئەوەی لە کووفەدا بوو و کووفەش مەڵبەندی دروستبوونی ئاژاوە و دەستە جیاوازەکان بووە هەر ئەم توندییەشی لە وەرگرتنی فەرموودەکاندا وایکردووە کە تەفسیرێکی فراوان بکا بۆ ئەوانەی کە ڕاستن، و پێوانەیەکی زیاتریان بۆ بەکاربهێنێت تا بتوانێت زۆربەی کێشەکانی پێ چارەسەر بکات.

ئیجتیهادی ئەبووحەنیفە تەنها لەسەر ئەو بابەتانە نەوەستاوە کە ڕوویانداوە یان ئاڕاستەی ئەکران، بەڵکو ئەو بابەتانەی دادەنا کە هێشتا ڕوویان نەدابوو حوکمەکانی ڕوون ئەکردنەوە، و ئەڵێن ئەبوو حەنیفە یەکەم کەس بووە کە ئەم جۆرە فیقهەی بەکارهێناوە.

نوسینەوەی مەزهەب[دەستکاری]

کتێبەکانی محەمەد حەسەن شیبانیمان بە تەواوی بۆ ماوەتەوە، کە زاناکان ناویان ناوە (ظاهر الرواية) ئەمیش کتێبەکانی المبسوط والزيادات ئەگرێتەوە لەگەڵ جامعی گەورە و بچوک و سیری گەورە و بچوك، و لە فێرخوازەکانیەوە گێردراوەتەوە بە دڵنیایی.

ئەبووفەزڵ مروزی ئەو کتێبەی کۆکردوو و دووبارەبووەکانی لێ لابرد لە ژێر ناوی (کافی)، پاشان سەرخەسی هەستاوە بە ڕوونکردنەوەی، لە کتێبەکەی (المبسوط)دا کە لە سی بەشدا چاپ کراوە و بە یەکێک لە گرنگترین کتێبە حەنەفییەکان دادەنرێت، لە گواستنەوەی پێشەواکانی مەزهەبەکە و لە خۆگرتنی پرسیار و بەڵگە و ڕووەکانی قیاس تیایدا.

گرنگترین دانراوەکان[دەستکاری]

لە گرنگترین دانراوەحەنەفیەکان (فیقهی گەورە و موسنەدی فەرموودە و کتێبی زانا و فێرخوازن)ن، هەروەها لە گرنگترین کتێبەکانی مەزهەبی حەنەفی جامعی گەورە و بچوک و سیری گەورە و بچوکن، هەروەها ئەم دانراوانەی خوارەوە؛

  • المبسوط - شەمسەدین سەرخەسی.
  • بدائع الصنائع في ترتيب الشرائع - کاسانی.
  • الهداية - مەرغینانی.
  • رد المحتار على الدر المختار - حاشیە کوڕی عابدین
  • عقود الجواهر المنيفة في أدلة مذهب أبو حنيفة.
  • الاختيار في تعليل المختار - مووسڵی
  • اللباب في شرح الكتاب - قەدوری
  • فتح القدير - ئیبن همام
  • مجمع الأنهر في شرح ملتقى الأبحر.

زانایانی مەزهەبی حەنەفی[دەستکاری]

  • ئیمام ئەبوویوسف (یەعقووب کوڕی ئیبراهیم)
  • ئیمام محەمەد کوڕی حەسەن شیبانی
  • ئەبوو هەزیل (زەفر کوڕی هەزیل)
  • حەسەن کوڕی زیاد لوئلوئی.
  • ئیمامی ئیبنولموبارەک
  • ئیمامی وەکیعی کوڕی جەڕاح

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • الاجتهاد في الشريعة الإسلامية. د. حسن أحمد مرعي.
  • المذاهب الفقهية للدكتور محمد فوزي فيض الله.
  • أبو حنيفة للشيخ محمد أبو زهرة.
  • تاريخ الفقه للأستاذ محمد علي السايس.