سەلاح شێخ محەممەدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەلاح شێخ محەممەدی
لەدایکبوون١٩٤٧
مەرگ٥ی کانوونی دوەەمی ٢٠٢٤
ھۆکاری مەرگجەڵدەی مێشک
شوێنی گۆڕمەھاباد
نەتەوەکورد
پیشەئەکتەر
گریمۆر
شانۆکار


سەلاح شێخ محەممەدی (لەدایکبووی ١٩٤٧ لە مەھاباد، ڕۆژھەڵاتی کوردستان - ٢٠٢٤ لە مەھاباد) ئەکتەر و شانۆکارێکی کورد بوو.[١] سەلاح شێخ محەممەدی ساڵی ٢٠١٢ لە باشووری کوردستان بۆ ڕۆڵگێڕان لە کورتەفیلمی ڕۆژی چوارەم خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی دووەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی لاوی زێڕینی پێ بەخشرا.[٢]

ژیان[دەستکاری]

سەلاح شێخ محەممەدی ساڵی ١٣٢٦ کۆچی ھەتاوی لە مەھاباد لە دایک بووە، قۆناغەکانی خوێندنیشی ھەر لەو شارە تەواو کردووە، ھەر لە تەمەنێکی کەمدا خولیای ھونەری تێدا ساز بووە، سەید ڕەحیم قوڕەیشی لە سەرەتاکانی ڕێگەکەیدا، یارمەتیدەری بووە، بە شانۆ چووەتە ناو دونیای ھونەرەوە، دوای ئەوە لەگەڵ کۆمەڵێک ھونەرمەندی تری شاری مەھاباد، دەستیان کردووە بە ھاوکاریی دەنگ و ڕەنگی ناوەندی مەھاباد؛ بە شێوەی گشتی لە بوارەکانی سینەما، تەلەڤیزیۆن، پێشکەشکاری، شانۆ و دوبلاژ چالاک بووە، مامۆستای قوتانخانە بووە و دوای خانەنشینبوونی، لە ساڵی ٢٠٠٤ ڕووی لە باشووری کوردستان کردووە و لەوێ درێژەی بە کارەکانی داوە و لە چەند کەناڵی ئاسمانی وەک گریمۆر کاری کردووە، جگە لەوەش وەک ئەکتەر لە باشوور لەگەڵ ئیبراھیم سەعیدی و دوای ئەویش لەگەڵ دەرھێنەرانێکی دیکە وەکوو شەوکەت ئەمین کورکی ئاشنا بووە و کاری دەگەڵ کردوون و لە کۆمەڵێک فیلمدا ڕۆڵی گێڕاوە.[٣]

مەرگ[دەستکاری]

پاشی سێ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی شاری زاھیدان ڕۆژی ھەینی ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ (بەرامبەر لەگەڵ ١٥ی بەفرانباری ٢٧٢٣) بەھۆی جەڵدەی مێشکەوە لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. بەھۆی دووربوونی مەودای نێوان زاھیدان و مەھاباد گەڕانەوەی تەرمی ئەم ھومەرمەندە زیاتر لە یەک ڕۆژی خایاند.[٤]تەرمی سەلاح شێخ محەممەدی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بە بەشداری ھونەرمەندان و خەڵکی مەھاباد خاک سپێردرا و لە ھەمان ڕۆژیشدا لە مزگەوتی سووری ئەم شارە کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی بەڕێوەچوو.

بەرھەمەکان[٥][دەستکاری]

  • کارەکتەری «مام نەنوو» کە پێی ناسێندراو و نێوبانگی پێ دەرکرد.

شانۆ[دەستکاری]

  • شانۆی سەیدەوان

کورتەفیلم[دەستکاری]

  • شەھید
  • ڕۆژی چوارەم

زنجیرەدراما[دەستکاری]

سینەما[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ سەلاح شێخ محەممەدی، ئەکتەری مەھابادی کۆچی دوایی کرد، سەردان لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
  2. ^ سەرکەوتوانی دووھەمین فێستیڤاڵی لاوی زێڕین لە ھەرێمی کوردستان دیاری کران[بەستەری مردوو]، سەردان لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
  3. ^ "وتووێژی تایبەتی ھاژە لەگەڵ ھونەرمەندی بواری شانۆ، سینەما و تەلەویزیۆن "سەلاح شێخ محەممەدی". haje.ir.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ سەلاح شێخ محەممەدی ئەکتەری بەناوبانگی مھابادی کۆچی دوایی کرد، سەردان لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
  5. ^ ھونەرمەند سەلاح شێخ محەممەدی کۆچی دوایی کرد، سەردان لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤