موسلیم کوڕی حەجاج

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە موسلیمەوە ڕەوانە کراوە)
Jump to navigation Jump to search



ئیمامی موسلیم
ImamMuslim1.png
ناو: ئیمامی موسلیم
ناوی تەواو: موسلیم کوڕی حەجاج
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ٨٢١ز
شوێنی لەدایکبوون: نیساپور
ڕێکەوتی مردن: ٨٧٥ز
شوێنی مردن: نیشابوور،  ئێران
بیروباوەڕ: سوننە
بواری کردوکۆش: زانستی فەرموودە

ئەبووحوسەین موسلیم کوڕی حەجاج کوڕی موسلیم، لە نێوان ساڵانی ٨٢١ تا ٨٧٥ ژیاوە، لە ناودارترین زانایانی فەرموودەیە، و دانەری کتێبی سەحیحی موسلیمە، کە بە دووەم کتێبی ڕاستی فەرموودە دادەنرێت لە دوای سەحیحی بوخاری.

مردن[دەستکاری]

ئیمامی موسلیم بن الحجاج لە شەوی ڕۆژی یەکشەممەی بیست و پێنجی ڕەجەبی ساڵی ٢٦١ی کۆچی کە دەکاتە ٦ی تەمموزی ٨٧٥ی زایینی لە تەمەنی پەنجا و پێنج ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ڕۆژی دووشەممە بەخاک سپێردرا و گۆڕەکەی لە سەری مەیدانی زیادلە نەسرئاباد، داهیر نیشاپور.  نەوەیەک نێری نەبووە و حاکم باسی لەوە کرد  کچی هەبووە

  وە لە هۆکاری مردنەکەیدا هۆکارێکی سەیریان باس کرد، کە پرسیاری لێکرا دەربارەی فەرموودەیەک لە کۆڕی نیشاپوردا، و وتی کە من ئەم فەرموودەیە نازانم و کاتێک گەڕایەوە ماڵی خۆی، لێکۆڵینەوەی  کرد لەسەر فەرموودە، لەم نێوەندەدا یەکێک لە هاوەڵەکانی بە قاپێکی گەورەی خورما هاتە لای، بۆیە موسلیم هێشتا بەدوای فەرموودەکەدا دەگەڕا بە درێژایی شەوەکەی، بۆ ئەوەی خەو لە چاوەکانی دوور بخاتەوە، هەندێک لە خورماکانی خوارد  تا بەیانی هات، هەموو خورماکانی تەواو کرد، فەرموودەکەی دۆزیەوە، و وا دیارە زۆر خواردنی خورما لەو شەودا بووە هۆی هەندێک نەخۆشی، و دوای ئەوە مرد.  زەهەبی وتی:

  ئەبو حسێن موسلیمی کوڕی حەجاج کۆبونەوەیەکی سازکرد بۆ خوێندن ، وە فەرموودەیەکیان پێ گوت نەیزانی چوو بۆ ماڵی خۆی چرایەکی داگیرساند موسلیم لەماڵ خۆی گوتی: کەس نەیەت بۆ ماڵی من فەرمووی: سەبەتەیەکم بۆ هێناویت خورمایە، پێیاندا بەدوای فەرموودەکە دەگەڕا خورمایەکی دەگرت و دەیجوی، بەیانی خورماکان تەواو بوون و فەرموودەکەی دۆزیبووەوە. ئەلحاکم فەرمووی: من و هاوەڵانمان زیاتر دڵنیا بووینەوە کە بەهۆیەوە مرد(خورماکە).[١][٢][٣][٤][٥]

کورتەی ژیانی[دەستکاری]

لە نیشابوور لەدایکبووە. ئەو شارە دێرینەی ناسراوە بە زانستی فەرموودە و گێڕانەوە، لە خێزانێکی عەرەبی نەژاد لە ساڵی ٢٠٦ک بەرامبەر ٨٢١ز، لە خێزانێکی بەڕێزدا پەروەردە بوو لەسەر زانست و چاکە، باوکی لەوانە بوو کە لە پێشەوەی زنجیرەکانی زانستدا بوو لەبەرئەوە بایەخی دا بە پەروەردە و فێرکردنی کوڕەکەی، ئەمەش بوو بەهۆی پەروەردەبوونی بە زانست و خۆشەویستی بۆ فەرمودە، یەکەم گوێگرتنی لە فەرمودە لە ساڵی ٢١٨ک دا بوو، پاشان سەردانی چەندین وڵاتی ئیسلامی کرد، گەشتی کرد بۆ عێراق و شام و حیجاز و میسر.

ئیمام موسلیم لە بازرگانییدا ئیشی کردووە، خاوەنی موڵک بووە کە ئەمەش کاتی داوەتێ بۆ زانست و بۆ هەستان بە گەشتی فراوان بۆ لای ئەو زانایانەی لە شوێنە جیاوازەکانی جیهانی ئیسلامییدا بڵاوبوو بوونەوە.

کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ٢٦١ک لە نەسڕئاباد نزیک نیساپور.

مامۆستا و خوێندکارەکانی[دەستکاری]

موسلیم گوێی گرتووە لە چەندین زانای ئایینی لە سەردەمی خۆیدا لەوانە؛ یەحیا کوری یەحیا نیساپوری، و قتیبە کوڕی سەعید، و محەمەد کوڕی عەبدول وەهاب فەڕا، و ئیسحاق کوڕی ڕاهویە، و ئیبراهیم کوری موسا فەڕا، و عەلی کوڕی جعد، و ئەحمەد کوڕی حەنبەل، و عوبەیدوڵڵا قەواریری، و خەلف کوڕی هیشام ... و ئەوانی تر.

لەوانەی فەرموودەیان لە موسلیمەوە گێڕاوەتەوە، تورمزی و ئەبوفەزڵ ئەحمەد کوڕی سەلەمە، و ئیبراهیم کوڕی ئەبی تالیب، و ئیبن خەزیمە و مامۆستاکەی محەمەد کوڕی عەبدول وەهاب فەڕا، و ئەبومحەمەد کوڕی ئەبی حاتم ڕازی، و ئیبراهیم کوڕی محەمەد کوڕی سوفیان، و ئەبوحامید ئەعمەشی و ئەوانی تر.

وتەی زانایان دەربارەی[دەستکاری]

زۆربەی زانایانی ئیسلام و فەرموودە ستایشی ڕۆڵ و جێگەی موسلیمییان کردووە، لەوانە؛

  • ئەبووبەکر جاوەردی ئەڵێ؛ موسلیم فەرموودەی بۆ گێڕاینەوە، خۆی سەرچاوەی فەرموودە بوو.
  • ئیبنو ئەبی حاتەم ئەڵێت؛ فەرموودەم لە موسلیمەوە گێڕاوەتەوە، ئەو جێی متمانە بوو، حافزی فەرموودە بوو، شارەزاییەکی چاکی لە فەرموودەوانیدا هەبوو، کە دەربارەی ئەو لە باوکمیان پرسی ووتی؛ ڕاستگۆیە.
  • مەسلەمەی کوڕی قاسم ئەڵێت؛ موسلیم جێی متمانەیە، بەڕێزە، یەکێکە لە پێشەوایان.

دانراوە چاپکراوەکانی[دەستکاری]

موسلیم چەندین دانراوی هەیە کە زۆریان لێ چاپکراوە وهەندێکیان تا ئێستا هەر بە دەستنووسی ماونەتەوە، و هەروەها هەندێک لە دانراوەکانی فەوتاوە و نەگەیشتۆتە ئێستا.

زۆربەی دانراوەکانی لەسەر فەرموودەیە و ناودارترینیان سەحیحی موسلیمە. کە لە دوای سەحیحی بوخاری بە ڕاسترین کتێب دادەنرێت لە فەرموودەدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://shamela.ws/browse.php/book-9836/page-35#page-36
  2. ^ الإمام مسلم ومنهجه في صحيحه، د.محمد عبد الرحمن الطوالبة، صـ 26: 27، دار عمار، الطبعة الثانية 2000م
  3. ^ https://shamela.ws/browse.php/book-4017/page-20
  4. ^ https://shamela.ws/browse.php/book-71/page-26770#page-26771
  5. ^ العيادة, بنان فاخر يوسف (2020). "الكتب البصرية الضائعة للرواة البصريين من خلال كتاب تاريخ دمشق لأبن عساكر". مجلة ميسان للدراسات الأكاديمية: 205. doi:10.54633/2333-019-039-014.
  • شەش پێشەواکەی فەرموودە، نوسینی/نەجمەددین فەرەج ئەحمەد.
  • ویکی عەرەبی