فەرموودەناسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە زانستی فەرموودەەوە ڕەوانە کراوە)

فەرموودەناسی یان زانستی فەرموودە (بە عەرەبی: علم الحدیث‎، زانستی حەدیس) ئەو زانستەیە کە گرنگی بە فەرموودەکانی پێغەمبەری ئیسلام دەدات. فەرموودەکان بەپێی بەهێزی و لاوازی یان دروستی و هەڵبەستراو جیادەکاتەوە. بنەمای جیاکردنەوەی فەرموودەکان بەپێی یاسا، باری دەروونی، زیرەکی و ڕاستگۆیی ئەو کەسەیە کە فەرموودەیەک دەگێڕێتەوە.

مێژوو و سەرەتای ڕێسا و یاساکان[دەستکاری]

سەرەتاکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئیمامی شافعی لەهەردوو کتێبی (الرسالة، والأم). پاش ئەویش ئیمامی موسلیم لە کتێبەکەیدا هەندێک یاسای باسکردووە. پاش ئەویش ئیمامی ئەبو داودی سەجستانی و دوای ئەویش ئیمامی ترمزی. چەندین زانای تر نووسراوی تایبەت بەم زانستە نووسیوەتەوە.

کتێبە تایبەتەکانی زانستەکە[دەستکاری]

لەساڵانی نیوەی یەکەمی سەدەی چوارەمی کۆچی یەکەم کتێبی تایبەت بەڕێسا و زاراوەکانی ئەو زانستە نووسرایەوە.

  • یەکەم کتێب بەناوی (المحدث الفاصل بين الراوي و الواعي) لەنووسینی (القاضي أبو محمد الحسن بن عبدالرحمن بن خلاد الرامهرمزي) قازی موحەممەدە لحەسەنی عەندولڕەحمانی رامەهورموزییە، زۆرێک لەبابەتەکانی تێدایە بەڵام گشتگر نیە.
  • ئیمامی حاکمی نەیسابووری کتێبێکی دانا و تێیدا باسی پەنجا جۆر زاراوەی فەرموودەی کرد و ناوی (معرفة علوم الحديث) بوو.
  • ئەبو بەکر ئەحمەد عەلی ثابت کەناسراوە خەتیب بەغدادی کتێبێکی دانا بەناوی (الكفاية في علم الحديث) و دواتر کتێبێکی تری دانا لەسەر ئادابی ئەو کەسانەی کە فەرموودە دەگێڕنەوە بەناوی (الجامع لآداب الشيخ و السامع).
  • کوردی کوردستان تەقیەدین ئەبو عەمرو سەڵاحەدین عەبدولڕەحمان عوسمان کوردی شارەزووری شافعی کتێبێکی نووسی بەناوی (علوم الحديث) و دواتر بە (مقدمة إبن صلاح) ناوی دەرکرد.
  • چەندین زانای تر هەستاون بەکورتکردنەوەی کتێبەکەی ئیبن سەڵاحی شارەزووری و لەوانە حافزی عێراقی هەستاوە کردوویەتی بەهۆنراوە و شتی تریشی بۆ زیادکردووە و بە (ألفية العراقي) ناوی دەرکردووە.
  • لەساڵانی سەدەی یانزدەیەمی کۆچیدا عومەر موحەممەد بەیقوونی هۆنراوەیەکی کورتی لەسەر زانستی فەرموودە دانا و بە (متن المنظومة البيقونية) دانا.
  • ئەمجەد موحەممەد زاهید شێخ موحەممەد کەدانشتووی شاری دەربەندیخانە هۆنراوەیەکی کوردی لەسەر زانستەکە نووسیوە.

هۆنراوەکەی بەیقوونی[دەستکاری]

متن المنظمومة البيقونية
بِسمِ اللهِ الرَّحمنِ الرَّحيمِ

أبدأُ بالحمدِ مُصَلِّياً علىمُحمَّدٍ خَيِر نبيْ أُرسِلا
وذِي مِنَ أقسَامِ الحديث عدَّةوكُلُّ واحدٍ أتى وحدَّه
أوَّلُها ‏ ‏الصحيحُ‏)‏ وهوَ ما اتَّصَلْإسنادُهُ ولْم يُشَذّ أو يُعلّ
يَرْويهِ عَدْلٌ ضَابِطٌ عَنْ مِثْلِهِمُعْتَمَدٌ في ضَبْطِهِ ونَقْلِهِ
وَ‏ ‏الَحسَنُ‏)‏ الَمعْرُوفُ طُرْقاً وغَدَتْرِجَالُهُ لا كالصّحيحِ اشْتَهَرَتْ
وكُلُّ ما عَنْ رُتبةِ الُحسْنِ قَصْرفَهْوَ ‏ ‏الضعيفُ‏)‏ وهوَ أقْسَاماً كُثُرْ
وما أُضيفَ للنبي الَمرْفوعُما لتَابِعٍ هُوَ ‏ ‏المقْطوعُ‏
وَ‏ ‏الُمسْنَدُ‏)‏ الُمتَّصِلُ الإسنادِ مِنْرَاويهِ حتَّى الُمصْطفى ولْم يَبِنْ
ومَا بِسَمْعِ كُلِّ رَاوٍ يَتَّصِلْإسْنَادُهُ للمُصْطَفى فَـ‏ ‏الُمتَّصِلْ‏)‏
مُسَلْسَلٌ‏)‏ قُلْ مَا عَلَى وَصْفٍ أتَىمِثْلُ أمَا والله أنْبأنِي الفَتى
كذَاكَ قَدْ حَدَّثَنِيهِ قائِماًأوْ بَعْدَ أنْ حَدَّثَنِي تَبَسَّمَا
عَزيزٌ‏)‏ مَروِيُّ اثنَيِن أوْ ثَلاثهْمَشْهورٌ‏)‏ مَرْوِيُّ فَوْقَ ما ثَلاثَهْ
‏مَعَنْعَنٌ‏)‏ كَعَن سَعيدٍ عَنْ كَرَمْوَمُبهَمٌ‏)‏ مَا فيهِ رَاوٍ لْم يُسَمْ
وكُلُّ مَا قَلَّت رِجَالُهُ عَلا‏وضِدُّهُ ذَاكَ الذِي قَدْ ‏ ‏نَزَلا‏
ومَا أضَفْتَهُ إلى الأصْحَابِ مِنْقَوْلٍ وفعْلٍ فهْوَ ‏ ‏مَوْقُوفٌ‏)‏ زُكِنْ
وَمُرْسلٌ‏)‏ مِنهُ الصَّحَابُّي سَقَطْوقُلْ ‏ ‏غَريبٌ‏)‏ ما رَوَى رَاوٍ فَقَطْ
وكلُّ مَا لْم يَتَّصِلْ بِحَالِإسْنَادُهُ ‏ ‏مُنْقَطِعُ‏)‏ الأوْصَالِ
والُمعْضَلُ‏)‏ السَّاقِطُ مِنْهُ اثْنَانِومَا أتى ‏ ‏مُدَلَّساً‏)‏ نَوعَانِ
الأوَّل الإسْقاطُ للشَّيخِ وأنْيَنْقُلَ مَّمنْ فَوْقَهُ بعَنْ وأنْ
والثَّانِ لا يُسْقِطُهُ لكنْ يَصِفْأوْصَافَهُ بما بهِ لا يَنْعَرِفْ
ومَا يَخالِفُ ثِقةٌ فيهِ الَملاف‌َـالشَّاذُّ‏)‏ و‏ ‏الَمقْلوبُ‏)‏ قِسْمَانِ تَلا
إبْدَالُ راوٍ ما بِرَاوٍ قِسْمُوقَلْبُ إسْنَادٍ لمتنٍ قِسْمُ
وَ‏ ‏الفَرَدُ‏)‏ ما قَيَّدْتَهُ بثِقَةِأوْ جْمعٍ أوْ قَصِر على روايةِ
ومَا بعِلَّةٍ غُمُوضٍ أوْ خَفَامُعَلَّلٌ‏)‏ عِنْدَهُمُ قَدْ عُرِفَا
وذُو اخْتِلافِ سنَدٍ أو مَتْنِمُضْطربٌ‏)‏ عِنْدَ أهْلِ الفَنِّ
وَ‏ ‏الُمدْرَجاتُ‏)‏ في الحديثِ ما أتَتْمِنْ بَعْضِ ألفاظِ الرُّوَاةِ اتَّصَلَتْ
ومَا رَوى كلُّ قَرِينٍ عنْ أخهْ‏مُدَبَّجٌ‏)‏ فَاعْرِفْهُ حَقًّا وانْتَخِهْ
مُتَّفِقٌ لَفْظاً وخطاً ‏ ‏مُتَّفقْ‏)وضِدُّهُ فيما ذَكَرْنَا الُمفْتِرقْ‏)‏
مُؤْتَلِفٌ‏)‏ مُتَّفِقُ الخطِّ فَقَطْوضِدُّهُ ‏ ‏مُختَلِفٌ‏)‏ فَاخْشَ الغَلَطْ
‏والُمنْكَرُ‏)‏ الفَردُ بهِ رَاوٍ غَدَاتَعْدِيلُهُ لا يْحمِلُ التَّفَرُّدَا
‏مَتُروكُهُ‏)‏ مَا وَاحِدٌ بهِ انفَردْوأجَمعُوا لضَعْفِه فَهُوَ كَرَدّ
والكذِبُ الُمخْتَلَقُ المصنُوعُعلَى النَّبيِّ فذَلِكَ ‏ ‏الموْضُوعُ‏)‏
وقَدْ أتَتْ كالَجوْهَرِ المكْنُونِسَمَّيْتُهَا‏:‏ مَنْظُومَةَ البَيْقُوني
فَوْقَ الثَّلاثيَن بأرْبَعٍ أتَتْأقْسامُهَا ثمَّ بخيٍر خُتِمَتْ

هۆنراوە کوردییەکە[دەستکاری]

دیاری دەربەندیخانی لەزانستی فەرموودە

خوایە بەناوی پڕ میهر و سۆزتوادەست پێدەکات بەندەی دڵسۆزت
سوپاس لە بۆ تۆ، دروودیش لەسەرگەورەی نێراوان و سەروەر
چەندین جۆر حەدیس وا لەم هۆنراوەپێناسەش بۆ گشت جۆرێ هێنراوە
یەکەم (صحیح)ە، زنجیرەی مەوصولکە نابێ (شاذ) بێ، وە نابێ (معلول)
ڕاویەکانیش هەموو بە پارێز(عادل و ضابط) بیرتیژ و بەڕێز
بیرتیژی ڕاوی حەدیسی (حسن)کەمتر لە ڕاوی (صحیح)ی پەسەن
کەمتر لەپلەی (حسن)ی شەریفگەلێک جۆری هەن، ناسراو بە (ضعیف)
پاڵدراو بۆ لای حەزرەت (مرفوع)ەبۆ لای تابیعیش، بڵێ (مقطوع)ە
گەر بچڕانیش نەبوو لەسەنەدهەتاکو حەزرەت، پێی بڵێ (مسند)
(متصل) واتە: هەتا پێغەمبەرڕاوی لە ڕاوی بیستیبێت خەبەر
(مسلسل) بڵێ: لەسیفەتێکاڕاوی هاوبەشن، یا وتەیێکا
وەک: پێدەکەنی، یان ڕاوەستا بوویاخود شتێکی لەناو دەستا بوو
ڕاوی حەدیسی (عزیز) دوو یان سێبۆ (مشهور) دەبێ زیاتر بێ لە سێ
لە ڕیوایەتا گەر وترا: (عن، عن)تۆ بەو حەدیسە بڵێ: (معنعن)
(مبهم)یش لە بۆ حەدیسێک ناوەیەک ڕاوییان ناو نەبراوە
وتە و کرداری بە هاوەڵ مەعروففەرمودەناسان پێی دەڵێن (موقوف)
(مرسل) هاوەڵی تیا لابراوەیەک ڕاوی هەبوو، (غریب)ی ناوە
(منقطع) ئەگەر زنجیرەی ڕاویبچڕانی تیابوو، وەهایە ناوی
(معضل)یش بڵێ حەدیسێ وایەبە تەرتیب دوو کەس لێی لابرایە
(مدلس) دەڵێن: ئەویش دوو جۆرەوا دەیانهێنم هەردووک بە نۆرە
یەکەم ئەوەیە کە شێخ لاببرێحەدیس لە ژوور ئەو ڕیوایەت بکرێ
بە (عن) یاخود (أن)، دووەمیش باسیشێخ وەها دەکا، ڕەنگە نەیناسی
پێی بڵێ (شاذ)ە گەر کەسێ (موثوق)بێنێ، موخالیف بۆ خەڵکێ (مرموق)
(مقلوب)یش کەوا هاتووە ناویواتە: گۆڕینی ڕاوی بە ڕاوی
یاخود بێ ڕشتەی حەدیسێ بێنێبە حەدیسێکی تری بلکێنێ
هەر حەدیسێکیش کە تەنها کەسێمتمانەدار بێ، یاخود هەر کەسێ
یان خەڵکی شارێ بێن و بیهێننزانایان بە (فرد) ناوی دەهێنن
ئەگەر نەخۆش بوو، بەڵام شاراوەبڵێ: (معلل)، وەکو زاراوە
جیاوازی لە دەق یان لە زنجیرەدەڵێن (مضطرب)، چوون ناجێگیرە
(مدرج) گەر وتەی ڕاوی بهێنرێلەگەڵ حەدیسێک تێهەڵکێش بکرێ
ڕیوایەی حەدیس لەنێوان دوو کەسکەوا هاوڕێ بن، (مدبج)ە، و بەس
لە ڕاوی تەنیا گەر وەرنەگیرابڵێ (منکر)ە و بابێ لە بیرا
حەدیسی (متروک) بڵێ بە ئاسانناسراوە لەلای فەرموودەناسان
هێنراوە لە لای تەنها یەک ڕاوییەکدەنگن لەسەر (ضعیف)ی ناوی
درۆی هەڵبەستراو بەدەم پێغەمبەرپێی دەڵێن (موضوع) با هەتبێ خەبەر
لە (٣٦) بەیتا تەواو بوو (دیاریدەربەندیخانی) موحتاج بە باری

لەزاراوەکانی فەرموودەزانی[دەستکاری]

زاراوە ڕوونکردنەوەی زاراوە
الحديث بریتییە لەوتە و کردار و سیفەتی پێغەمبەر یان هاوەڵان یان شوێنکەوتووان.
الخبر هەندێک فەرموویانە: بەمانای فەرموودە دێت، هەندێکیش فەرموویانە: تەنها بۆ وتە و کرداری هاوەڵان و شوێنکەوتووان بەکاردێت، هەندێکی تریش دەڵێن: هەموو فەرموودەیەک خەبەرە، نەک بە پێچەوانەوە.
الأثر واتە: فەرموودەی پێغەمبەری ئیسلام یان یەکێک لەهاوەڵان، بەڵامزانایانی خۆراسان پێیان وایە: کە الخبر بۆ فەرموودەی پێغەمبەرە و أثریش بۆ هاوەڵانە.
علم الحديث رواية ئەو زانستەیە کەباس لە گێڕانەوە و چۆنیەتی خوێندنەوە و نووسینەوەی فەرموودە دەکات.
علم الحديث دراية بریتییە لەکۆمەڵێک زانیاری و ڕێسایەک کە بەهۆیانەوە سیفەتی دەقی فەرموودە و ڕشتەی گێڕانەوەکەی دەزانرێت.
المتن دەقی فەرموودەیە، ئەو وشە و ڕستانەی کە فەرموودەکەیان پێکهێناوە.
السند ڕشتەی ناوی ئەو کەسانەیە کە لە گێڕانەوەی فەرموودەدا بە شوێن یەکدا هاتوون.
إسناد واتە: دانەپاڵی فەرموودە بۆ لای خاوەنەکەی.
أحوال السند سیفەتەکانی ڕشتەی گێڕانەوەی فەرموودەیەک دیاری دەکات، وەکو: ئایا پچڕانی تێدایە یان نا، ئایا هەندێک لەکەسەکانی فاسق و تۆمەتی درۆکردنیان دراوەتەپاڵ یان نا، ئایا شتیان زوو لەبیردەچێتەوە... هتد.
أحوال المتن سیفەتەکانی دەقی فەرموودەیەک دیاری دەکات، ئایادەقەکەی پاڵدراوەتە پاڵ پێغەمبەر یان هاوەڵەکانی یان ڕاستە یان نائاساییە... هتد.
المسنِد ئەو کەسەیە کە فەرموودەیەک بە ڕشتەی گێڕانەوەکەیەوە دەگێڕێتەوە، ئیتر ئایا شارەزایی هەیە لەبارەیەوە یان تەنها دەیگێڕێتەوە.
المحدث ئەو کەسەیە لە فەرموودەیەک بە ڕشتەی گێڕانەوەکەیەوە دەگێڕێتەوە، و شارەزایی لەبارەی دەقی زۆربەی فەرموودەکان و دادپەروەری نادادپەروەری کەسەکانی سەردەمی خۆی هەیە.
الحافظ ئەو کەسەیە کە ئەوەی دەیزانێت زیاترە لەوەی کە نایزانێت با لە هەر چینێک بێت، و خەریکی زانستی فەرموودەیە.
الحجة کەسی (الحافظ)ە، بەڵام لەڕووی بیرتیژی و وریاییەوە لەجیاکردنەوەی دەق و ڕشتەی گێڕانەوەی فەرموودەکاندا زۆر بەهێزە.
الحاكم ئەو کەسەیە کە ئاگای لە هەموو فەرموودەکان هەیە، لەوانەیە تەنها کەمێکی لەدەست دەربچێت.
أمير المؤمنين في الحديث باڵاترین سیفەتە بۆ ئەو کەسانەی کە بە فەرموودەوە خەریکن، بەجۆرێک ئەوەندە بیرتیژە و قووڵ بووەتەوە لە زانستی فەرموودەدا.

جۆرەکانی فەرموودە[دەستکاری]

جۆرەکانی فەرموودە زیاتر لە ٦٠ جۆرە لەهەندێک سەرچاوەدا[١] و ئەمەش هەندێک لەجۆرەکانی فەرموودەیە:

  1. فەرموودەی سەحیح.
  2. فەرموودەی حەسەن.
  3. فەرموودەی زەعیف.
  4. فەرموودەی مەرفوع.
  5. فەرموودەی موڕسەل.
  6. فەرموودەی مەوقوف
  7. فەرموودەی مەقتوع.
  8. فەرموودەی مونقەتیع.
  9. فەرموودەی موسنەد.
  10. فەرموودەی موتەسیل.
  11. فەرموودەی موسەلسەل.
  12. فەرموودەی عەزیز.
  13. فەرموودەی مەشھوور.
  14. فەرموودەی غەریب.
  15. فەرموودەی موتەواتر.
  16. فەرموودەی مودەبەج.
  17. فەرموودەی مەوزوع.
  18. فەرموودەی مونکەڕ.
  19. فەرموودەی مەتڕوک.
  20. فەرموودەی موزتەڕیب.
  21. فەرموودەی مودڕەج.
  22. فەرموودەی مەقلوب.
  23. فەرموودەی موعەلەل.
  24. فەرموودەی مودەلەس.
  25. فەرموودەی موڕسەلی خەفی.
  26. فەرموودەی موعەنعەن.
  27. فەرموودەی شاز.
  28. فەرموودەی موسەححەف.
  29. فەرموودەی مەعڕووف.
  30. فەرموودەی موعزەڵ.
  31. فەرموودەی موعەلەق.

و چەندانی تریش...

ڕێگاکانی وەرگرتنی فەرموودە[دەستکاری]

  1. السامع من لفظ الشيخ : ئەوەیە کە مامۆستاکە فەرموودەکە دەخوێنێتەوە و قوتابیەکەش گوێی لێ دەگرێت، ئیتر بینوسێتەوە یان تەنها گوێ بگرێت.
  2. القراءة على الشيخ (أو العرض) : ئەوەیە کە قوتابییەکە ئەو فەرموودانەی کە مامۆستاکەی گێڕاویەتیەوە، بیانخوێنێتەوە و مامۆستاکەش گوێی بۆ بگرێت و لێی ببیستێت.
  3. الإجازة : ئەوەیە کە مامۆستاکە مۆڵەتی گێڕانەوەی فەرموودەیەک یان چەند فەرموودەیەک یان کتێبێکی فەموودەی بدات بە قوتابییەک، ئیتر ئەو مۆڵەت پێدانە زارەکی بێت یان نووسین.
  4. المناولة : دوو جۆرە:
    1. مۆڵەتی لەگەڵدایە، وەک ئەوەی مامۆستاکە کتێبێکی خۆی بدات بە قوتابییەکە و پێشی بڵێت: ئەمە ڕیوایەتی منە لە فڵانە مامۆستاوە، و تۆش لەمنی بگێڕەوە، لەوانەیە کتێبەکە پێشکەش بە قوتابییەکە بکات یان وێنەیەکی کتێبەکەی بداتێ.
    2. مۆڵەتی لەگەڵدا نیە، وەک ئەوەی کە مامۆستاکە کتێبێکی خۆی بدات بە قوتابییەکە و پێی بڵێت من ئەم کتێبەم لەمامۆستایەکی خۆم بیستووە.
  5. المكاتبة : دەکرێت بە مۆڵەتەوە بێت یان بێ مۆڵەت بێت، وەکو ئەوەی مامۆستاکە ئەوەی کەبیستوویەتی لەمامۆستایەکی خۆی بۆ یەکێک لەقوتابییەکانی.
  6. إعلام الراوي لطالب : وەکو ئەوەی کەمامۆستایەک بە قوتابییەکی خۆی ڕابگەیەنێت کە فڵانە فەرموودە یان فڵانە کتێبی لەمامۆستاکەی خۆیەوە بیستووە.
  7. الوصية بالكتب : وەکو ئەوەی کە مامۆستایەک لەکاتی سەرەمەرگیدا یان لەکاتی گەشت و سەفەرێکیدا وەسیەت بکات بۆ کەسێک کەیەکێک لەو کتێبانەی بدرێتێ کە ئەو گێڕاویەتیەوە.
  8. الوجادة : وەکو ئەوەی کەسێک فەرموودەیەک یان چەند فەرموودەیەک یان کتێبێک بدۆزێتەوە کەدەستنووسی مامۆستایەکی ناسراو بێت و پێشتریش گێڕدرابێتەوە، کەچی ئەو کەسە نەبیستوویەتی لەو مامۆستایە و نەمۆڵەتی گێڕانەوەی لێ وەرگرتووە.

کتێبی تایبەت[دەستکاری]

  • بۆ ڕێگای زیاتر و چۆنیەتی پێ وەرگرتیان سەیری ئەمانە بکە:
  1. رسوم التحديث في علوم الحديث - ١٠٤ ~ ١١٦.
  2. المقنع في علوم الحديث - ٢٩٢ ~ ٣٣٦.

سەرچاوە[دەستکاری]

  • کتێبی (فەرموودەناسی ڕوونکردنەوەیەکی بەسوودە لەسەر (هۆنراوەی بەیقوونی) لەزانستی فەرموودە) لە نووسینی (ئەمجەد موحەممەد زاهید شێخ موحەممەد) -- لاپەڕەکانی ( ٧ و ٨ و ١١ و ١٧ تا ٢٢ و ٣١)

پەراوێز[دەستکاری]

  1. ^ * کتێبی الباعث الحثيثی ئیبن کەسیر / ١٧-١٨