بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شەمسەدین زەھەبی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە شەمسەدین زەهەبیەوە ڕەوانە کراوە)
شەمسەدین زەھەبی
بە عەرەبی: مُحمَّد بن أحمد بن عُثمان بن قايماز الذهبي
لەدایکبوون٥ی تشرینی یەکەمی ١٢٧٤
Kafr Batna، سووریا
مردن٤ی شوباتی ١٣٤٨(١٣٤٨-٠٢-٠٤) (٧٣ ساڵ ژیاوە)
دیمەشق، سووریا
ناسناوشمس الدين، أبو عبد الله
زمانی زگماکیزمانی عەرەبی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی
پیشەفەرموودەوان، مێژووناس
بواری کارIslamic theology، فەرموودەناسی، مێژوو
شوێنی کارکردنal-Salihiyya
خوێندکارTaj al-Din al-Subki، ئیبن کەسیر، Shams al-Din Ibn al-Mawsili، Ṣafadī, Khalīl ibn Aybak، Jamāl al-Dīn al-Zaylaʿī
پێشگرێکی شەرەفمەندانەالجهمي
ئایینئیسلام
باری تەندرووستیکوێری

شەمسەدین زەھەبی (٦٧٣–٧٤٨ی کۆچی/١٢٧٤–١٣٤٨ی زایینی) ناسراو بە مێژوونوسی ئیسلام، فەرموودەناس، شەرعزان، ئیمام، مێژوونوس و زانایەکی ئیسلامی بووە، خاوەنی ھەردوو پەرتووکی تاريخ الإسلام و سير أعلام النبلاء.[١][٢]

ناوی شەمسەدین محەممەد کوڕی ئەحمەد کوڕی عوسمان کوڕی قایمازی زەھەبییە، لە ٣ی ڕەبیع ئەول ئەوەلی ٦٧٣ی کۆچی بەرامبەر تشرینی یەکەمی ١٢٧٤ی زایینی لە دیمەشق لەدایکبووە، باوکی خەریکی کاری زێڕنگەری بووە بۆیە نازناوی زەھەبی بۆ دانراوە، لەتەمەنی منداڵیدا قورئانی لەبەرکردووە و لە تەمەنی لاوێتیدا زیاتر گرنگی بە زانستی خوێندنەوەکان داوە، بەڵام دواتر دەستیکرد بە گوێگرتن لەفەرموودە و زیاتر شارەزابوون تێیدا، بەجۆرێک گەیشتە ئاستێکی بەرز لە زانستی فەرموودەناسیدا.[٣][٤][٥]

پەرتووکەکان

[دەستکاری]

ئیمامی زەهەبی ژمارەیەکی زۆر پەرتووکی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە کە زیاترن لە دووسەد پەرتووک، لە بوارەکانی مێژوو، فەرموودە، زانستی خوێندنەوە، بیروباوەڕ، فیقھـ و ئوسول.[٦]

  • تاريخ الإسلام
  • العبر في خبر من عبر
  • معرفة القراء الكبار على الطبقات والأعصار
  • تذهيب تهذيب الكمال
  • أسماء من عاش ثمانين سنة بعد شيخه أو بعد تاريخ سماعه
  • الكاشف في معرفة من له رواية في الكتب الستة
  • المغني في الضعفاء
  • ميزان الاعتدال في نقد الرجال
  • الرواة الثقات المتكلم فيهم بما لا يوجب ردهم
  • معجم الشيوخ (المعجم الكبير)
  • أهل المئة فصاعداً
  • المعجم المختص بالمحدثين
  • تذكرة الحفاظ
  • سير أعلام النبلاء

[٧][٨]

ڕؤژانە لە پێنج قوتابخانەی دیمەشق وانەی دەگوتەوە، وە بەردەوام خەریکی نوسینی پەرتووک بوو تا لەکۆتایی تەمەنیدا بینایی لەدەستدا، لەسەر ئەم بارودۆخە مایەوە تاوەکو شەوی دووشەممە ٣ی زولقەعدەی ٧٤٨ی کۆچی بەرامبەر ٤ی شوباتی ١٣٤٨ کۆچی دوایی کرد.[٩][١٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «شمس الدين الذهبي - المكتبة الشاملة». shamela.ws. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «الإمام الذهبي..شيخ المحدثين ومؤرخ الإسلام». اسلام اون لاين (بە عەرەبی). ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «الإمام شمس الدين الذهبي│ مؤرخ الإسلام، الناقد البارع، المُحدِّث، المُحقق والمُتقِن الكبير». تاريخكم (بە عەرەبی). ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  4. ^ «شمس الدين الذهبي (الكتب) - طريق الإسلام». ar.islamway.net. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ^ «الذهبي، شمس الدين - المكتبة الشاملة الحديثة». al-maktaba.org. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. ^ «الذهبي، شمس الدين - المكتبة الشاملة الحديثة». al-maktaba.org. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. ^ «ترجمة الإمام الذهبي رحمه الله . - الإسلام سؤال وجواب». islamqa.info (بە عەرەبی). لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  8. ^ «شمس الدين الذهبي». عصير الكتب (بە عەرەبی). لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  9. ^ الوفد. «تعرف على السيرة الذاتية للإمام الذهبي». الوفد. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  10. ^ «الإمام شمس الدين الذهبي.. طلب العلم صغيرًا وعنى بالعلوم الدينية.. وابن كثير والسبكي أشهر تلاميذه». صدى البلد (بە عەرەبی). ٥ی شوباتی ٢٠٢٠. لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.