شارستانی تیکاب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە تەکاب (شارستان)ەوە ڕەوانە کراوە)
شارستانی تیکاب
شھرستان تکاب - شارستانی تیکاو
Takab County
جێگەی لە پارێزگای ورمێ
Map
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاورمێ
دەسەڵات
 • قیمقامعەلی موکەڕەمی
ڕووبەر
 • سەرجەم٢٥٢٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩٧٤ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٦)
 • سەرجەم٨٧،٨٣٤
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانیئازەری
 • ئایینئیسلام (شیعە، سوننەیارسان
تەلەفۆن٠٤٤
وێبگەسایت فرمانداری تکاب

شارستانی تیکاو یان شارستانی تیکاب، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ورمێ و رۆژهەڵاتی کوردستان ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری تیکابە. ئەم شارستانە ھاوسنورە لە باکورەوە لەگەڵ شارستانی ھەشتەڕۆ و لە باشوورەوە لەگەڵ شارستانی بیجاڕ و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ شارستانی ماە نیشان و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ شارستانی سەقز و شارستانی ساینقەڵا.[١] لە ساڵی (١٩٩٠) بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم شارستانە لەرووی کارگێڕییەوە دابەشکراوە بۆ (٢) ناوچە (ناوچەی ناوەندی شارستانی تیکاب و ناوچەی تەختی سڵێمان) و (٦) گوندەوار و (١٠٢) گوند.[٢]

دانیشتوانی تیکاوشار[دەستکاری]

  • دانیشتوانی تیکاو (٨٧٨٣٣)کەسن، پەکھاتەی ئەم شارستانە ئاڵۆزەو لە دوو نەتەوەی سەرەکی پێکدێت کە ئەوانیش کورد و ئازەرین:.[٣][٤]
    • کوردەکان لەم شارستانەدا لە کوردە موکریەکانن و ژمارەیان (٦١١٢٩) کەسە کەڕێژەیان دەکاتە ٦٩٪ی دانیشتوانی شارستانی تیکاب.
    • ئازەریەکان لەم شارستانەدا لە ئازەریە ئەفشاریەکانن و ژمارەیان (٢٦٧٠٤) کەسە کەڕێژەیان دەکاتە ٣١٪ی دانیشتوانی شارستانی تیکاب.
پێکھاتەی شارستانی تیکاوشار لە ٢٠٠٦
پێکھاتە ڕێژەی سەدی
ئازەری
  
٣١٪
کورد
  
٦٩٪
پێکھاتەی شارستانی تیکاو
  • ئایینی ئەم شارستانە زۆرینەی ئیسلامن و لە مەزھەبی سونی و شیعەن و وەلەھەندێ ناوچەدا شوێنکەوتوانی ئاینی یارسان ھەیە، لە مێژوویەکی زۆر نزیکدا تاوەکو پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو شوێن کەوتوانی دینی جولەکە ھەبوون لە ناوەندی شارۆچکەی تیکاب بەڵام لەم مێژووەدا ھەموویان کۆچیان کرد بۆ ووڵاتی ئیسرائیل.[٥] ھەرچەندە لەم شارستانەدا پێکھاتەی ئاینی و مەزھەبی جیا ھەیە بەڵام شارستانێکی ھێمن و ئاسایشە و ئەم جیاوازیانە نەبووەتە ھۆی جودایی و دووبەرەکی.
  • ژمارەی دانیشتوانی شارۆچکەی تیکاو دەکاتە (٤٨٩٦٤)کەس:
    • پێکھاتەی کورد لە شارۆچکەی تیکاو دەکاتە (٣٦٧٢٣)کەس واتە ڕێژەی (٧٥٪) دانیشتوانی شارۆچکەکە.
    • پێکھاتەی ئازەری لە شارۆچکەی تیکاو دەکاتە (١٢٢٤١)کەس واتە ڕێژەی (٢٥٪) دانیشتوانی شارۆچکەکە.
  • ژمارەی گوندەکانی ئەم شارستانە (٩٧) گوندە بەم پێیە دابەش دەبێت:
    • گوندە کوردەکان (٥٦) گوندە ژمارەی دانیشتوانیان دەکاتە (٢١٧٥٣) کەس. دەکاتە (٦٢٪)ی دانیشتوانی گوند.
    • گوندە ئازەریەکان (٣٦) گوندە ژمارەی دانیشتوانیان دەکاتە (١٢٦٩٣) کەس. دەکاتە (٣٨٪)ی دانیشتوانی گوند.
    • گوندە تێکەڵەکان کە ژمارەیان (٥) گوندە و ژمارەی دانیشتوانیان دەکاتە (٤٤٢٤) کەس، (٢٦٥٤)کەسی کوردە و (١٧٧٠)کەسی ئازەریە.
  • کەواتە ژمارەی دانیشتوانی کورد لەگوندەکاندا دەکاتە (٢٤٤٠٧)کەس بەڕێژەی (٧٤٪)ی شارستانەکە.
  • کەواتە ژمارەی دانیشتوانی ئازەری لەگوندەکاندا دەکاتە (١٤٤٦٣)کەس بەڕێژەی (٢٦٪)ی شارستانەکە.
  • کۆی ژمارەی دانیشتوانی شارستانی تیکاو دەکاتە (٨٧٨٣٤)کەس.
    • ژمارەی کورد دەکاتە (٦١١٣٠) کەس کە دەکاتە ڕێژەی لە ٦٩٪ دانیشتوانی شارستانەکە.
    • ژمارەی ئازەری دەکاتە (٢٦٧٠٤) کەس کە دەکاتە ڕێژەی لە ٣١٪ دانیشتوانی شارستانەکە.

شوێنی مێژووی و گەشتیاری[دەستکاری]

زیندانی سڵێمان
قەڵای سەعید سوڵتان

شارستانی تیکاو شوێنگەلێکی زۆری شوێنەواری گەشتیاری تیادایە:

  • تەختی سلێمان و پەرستگای ئازرگشسپ بە چوارەمین شوێنەواری ئێران دادەنرێت کە لە ڕێکخراوی یونسکۆدا تۆمارکرابێت.[٦]
  • زیندانی سلێمان گردێکە کە بەسەریەوە قولەیەک دروستکراوە لە شێوەی لولەکدایە، بەقسەی خەڵکی ناوچەکە زیندانی حەزرەتی سوڵەیمان بووە.
  • کێوی بەڵقیس بەبەرزی (٣٣٣٥م)، وەھەبوونی دەریاچەیەکی وەرزی لەناویا.
  • مزگەوتی گەورەی تیکاو پێش سەد ساڵێک دروست کراوە لە سەردەمی قاجاڕەکاندا.
  • بەنداوی قجور بۆ سەردەمی پەھلەوی دەگەڕێتەوە، (٥کم) دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی تیکاوەوە، لە ڕێکەوتی (٤-١٠-١٩٩٨) بە ژمارە (٢١٣٣) تۆمارکرا وەک شوێنەوارێکی دێرین.
  • مزگەوتی ئۆغل بەگ بۆسەردەمی قاجاڕەکان دەگەڕێتەوە.
  • یەخچاڵی ئۆغل بەگ.
  • گۆڕی ئەیوب ئەنساری دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی (٩)ی زاینی، مەزارگەی یەکێکە لە زاناکانی ئیسلام، بەشێوەیەکی ئەندازەی جوان ئەم مەزارگەیە دروست کراوە، وەھا باس دەکرێت کە پاش (٥٠)ساڵ لەوەفاتی ئەم زانا ئاینییە فەقەکانی ئەم بینایەیان لەسەر گۆڕەکەی دروست کردووە، وە (١٣کم) دەکەوێتە باشوری شارۆچکەی تیکابوە، لەبەرواری (٧-٦-١٩٥٦)دا تۆمارکراوە وەک شوێنەوارێکی مێژوویی.
  • بازاڕی تیکاب لە ساڵی (١٩٤٩ بۆ ١٩٥٩) دروستکرا لەلایەن بیناسازی بەناوبانگ تەبرێزی (غوڵام حوسێن میعمارباشی) بەفەرمانی (فەتح عەلی خانی ئەفشار).[٧]
  • ئاوی گەرمی تەختی سلێمان یان ئەیسدی سو چەند کانییەکی گەرمە کە لەلایەن خەڵکی ناوجەکەوە بۆ چارەسەری نەخۆسی ڕۆماتیزمە بەکاری دەھێنن.
  • گوڵی ھەستبزوێنی چملی دورگە جوڵاوەکانی ناو دەریاچەی چملی، دەکەوێتە گوندی بەدرلو، کە سروشتێکی زۆر جوانی ھەیە.
  • قەڵای سەعید سوڵتان کە لەناوەندی تیکابدایە و بینایەکی مێژووییەو بە قەڵا ناوی دەرکردووە.
  • مزگەوتی یەلغون ئاغاج.
  • زیندانی نەبی کەند.
  • خانووی ئاغا نوسرەت ئاوا.
  • گەرماو و تاڤگەی قینرجە لە گوندی قاینەرجە.
  • قەڵای ساری قورخان.
  • چوار ستونی چھارتاق دەکەوەتە گوندی چھارتاقەوە.
  • زیندانی برنجە.
  • ئاوی ساردی یارعەزیز.
  • کێوی چل چەشمە.

سروشتی شارستان[دەستکاری]

چۆم و ڕوبار[دەستکاری]

لەم شارستانەدا ئاوی چەم و روبارەکان کەمن و ناوی شارستانەکەس ھەر لەم کەم ئاوییەوە ھاتووە، لەبەر ئەوە چۆم و ڕوبارەکانی ئەم شارستانە دابەس دەبن بەسەر سێ جۆردا:

  • چۆمی ھەمیشەیی.
  • چۆمی وەرزی.
  • چۆمی جارجار.

تەنھا چۆمی ھەمیشەیی شارستانی تیکاب، چۆمی سارۆخە یان ساروقە کە درێژترین ڕوباری شارستانەکەیە، وە ئەم چۆمە لقێکی سەرەکی ڕووباری زەرینە پێکدەھێنێت. لە چۆمە وەرزییەکان چۆمەکانی (چۆمی قجور و چۆمی حاجی بابا) دەتوانین باس بکەین، لە چۆمە جارجارەکان (چۆمی ریجال) ە.[٨]

ئاو و ھەوا[دەستکاری]

شارستانی تیکاب ئاو و ھەوای ھەروەک ئاو و ھەوای ناوچەی ئازەربایجانە، بەھۆی بەرز و نزمی زۆر لە پەکھاتەی خاکەکەیدا و دووری لە دەریاوە وەھای کردووە کە ڕادەی شێی کەم بێت و ئاو و ھەوای لەزستاناندا سارد و ووشکە سەرمای ھەبێت و لە ھاویناندا گەرما و گرەی ھەبێت، ھەروەھا ڕێژەی باران بارین لەم شارستانەدا (٣٥٠ملم) ە کە وەھای کردووە نیمچە بیابان دەربکەوێت و زەوییەکانی نیوەی بەکەڵکی کشتوکاڵ بێت.

دابەشی کارگێڕی[دەستکاری]

ڕوبەر[دەستکاری]

ڕووبەری ئەم شارستانە دەکاتە (٢٥٢٣کم٢)، وە کەوتووەتە باسوری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاواوە، کەوتووەتە ڕۆژاوای ووڵاتی ئێران، ھەروەھا دکاتە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.

کارگێڕی[دەستکاری]

لەبەر ئەوەی لەڕوی کارگێڕییەوە سەربە دەوڵەتی ئێرانە دابەشی کارگێری ووڵاتی ئێران پێکھاتووە لە پارێزگا و شارستان و ناوچە(پەخش) و گوندەوار و گوند، شارستانی تیکاو دابەشی کارگێڕییەکەی بەم جۆرە پێکھاتووە:

ناوچە

گوندستان (گوندەوار)

گوندستانی ناوچەی ناوەند:

گوندستانی ھەوشار[دەستکاری]

لە ١١ گوند پێکھاتووە:

گوندستانی ئەنسار[دەستکاری]

لە ١٤ گوند پێکھاتووە:

گوندستانی کەرەفتو[دەستکاری]

لە ٢٠ گوند پێکھاتووە:

گوندستانی ناوچەی تەختی سڵێمان:

گوندستانی ئەحمەداوا[دەستکاری]

لە ٢٣ گوند پێکھاتووە:

گوندستانی سارۆخ[دەستکاری]

لە ١٣ گوند پێکھاتووە:

گوندستانی چەمەن[دەستکاری]

لە ٢٠ گوند پێکھاتووە:

پێکھاتەی نەتەوەی گوندەکان[دەستکاری]

شارستانی تیکاب لە دوو نەتەوەی جیاواز پێکدێت کە ئەوانیش کورد و ئازەرین:[٩][١٠][١١]

گوندە کورد نشینەکان[دەستکاری]

لە (٦٢) گوند پێکھاتووە:

گوندە ئازەری نشینەکان[دەستکاری]

لە (٢٠) گوند پێکھاتووە:

گوندە ئەھلی حەق و یارسانەکان[دەستکاری]

لە (١١) گوند پێکھاتووە:

گوندە تێکەڵەی کورد و ئازەری[دەستکاری]

لە (٨) گوند پێکھاتووە:

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ پایگای ئینتەرنێتی ئاماری ئێران(فارسی).
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 25ی Aprilی 2019. Retrieved 16ی Julyی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢٥ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ {{|http://www.amar.org.ir/Default.aspx?tabid=549&agentType=View&PropertyID=1483%7C}}
  4. ^ {{|IranCensus2006|04}}
  5. ^ در منطقۀ موسایی
  6. ^ محمدی، علی، تاریخ تکاب افشار، فصل ھجدھم - وجە تسمیە تکاب و افشار صفحە ٩٣–٩٨
  7. ^ "تخت سلیمان (آتشکدۀ آذرگشنسب)". Archived from the original on 5ی Octoberی 2008. Retrieved 17ی Julyی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ محمدی، علی، تاریخ تکاب افشار، فصل اول - رودخانەھا صفحە ١٩–٢٠
  9. ^ http://wikimapia.org/
  10. ^ http://www.krso.net/ ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  12. ^ "ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١". Archived from the original on 14ی Novemberی 2014. Retrieved 20ی Septemberی 2014. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)