ئیبن خەلەکان
ڕواڵەت
| ئیبن خەلەکان | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٢٢ی ئەیلوولی ١٢١١ ھەولێر |
| مردن | ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٢٨٢ (٧١ ساڵ ژیاوە) دیمەشق |
| شوێنی گۆڕ | گۆرستانی جوعیە لە تەنیشت شاخی قاسیۆن |
| نەتەوە | کورد |
| سەردەم | سەردەمی زێڕینی ئیسلام |
| پیشە | فەرموودە ناس، مێژوو نووس، نووسەر، دادوەری یاسایی |
| ڕێباز | شافعی (سوننە) |
ئیبن خەلەکان (٢٢ی ئەیلوولی ١٢١١ لە ھەولێر، عێراق[١] – ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٢٨٢ لە دیمەشق) زانایەکی سەردەمی زێڕینی ئیسلام و زانایانی موسوڵمان بوو. ئیبن خەلەکان بە نەتەوە کورد و بە ھۆز خەلەکان – کە ھۆزێکە لە ھۆزە کوردییەکانی شاری ھەولێر – بوو. ئیبن خەلەکان دادوەر، ئەدیب و مێژوونووس بووە. بەناوبانگترین بەرهەمی بریتیە لە کتێبی "وەفاتی پیاوە دیارەکان و مێژووی ڕۆڵەکانی زەمەن" ناسراو بە وفیات الاعیان. یەکێک لەو سەرکردانەی لە کتثبەکەدا هاتووە بریتیە لە سەلاحەدینی ئەییوبی و سەرچاوەیەکە کە مابێتەوە بۆ سەلماندنی کوردبوونی سەڵاحەدینی ئەییووبی.[٢]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Encyclopaedia of Islam, Second Edition: Ibn Khalikan».
- ↑ Omarkhali، Khanna؛ Kreyenbroek، Philip (١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦). Kurdish Studies Archive: Vol. 4 No. 2 2016. Special Issue: Yezidism and Yezidi Studies in the Early 21st Century. BRILL. doi:١٠.١١٦٣/٩٧٨٩٠٠٤٥٠٦١٣٨_٠١٤. ژپنک ٩٧٨-٩٠-٠٤-٥٠٦١٣-٨.
- دەروازەی مێژووی ئیسلام
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی وێژە
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |