دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٥٥٬٥٨٠ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |
کۆمپانیای تەکنەلۆژیی ئاشکراکەری بۆشاییگەری بە ناوی بازرگانیی بەربڵاوی سپەیس ئێکس (بە ئینگلیزی: SpaceX) کۆمپانیایەکی تایبەتی ئەمریکییە، کە کار دەکات لەسەر فڕینی بۆشایی و بەرھەمھێنەری بۆشایی. کۆمپانیایەکە لەلایەن ئیلۆن مەسکەوە لە ٦ی ئایاری ٢٠٠٢دا دامەزراوە بە ئامانجی کەمکردنی خەرجییە بۆشایییەکان و پڕۆژەکردنی تایبەتی لەسەر ھەسارەی مەریخ. کۆمپانیای سپەیس ئێکس چەندین مانگی دەستکردی ناردووەتە بۆشاییی ئاسمان بە ئامانجی گرێبەستنی تایبەتی ئینتەرنێت لە بۆشاییی ئاسمان بە ناوی پڕۆژەی ستارلینک. کۆمپانیایەکە پەرەی بە چەندین مەکۆی بۆشایی داوە، لەوانەش مەکۆی تایبەت و ناوازەییی سپەیس ئێکس دراگۆن، ھەروەھا چەندین کەشتیوانی گواستووەتەوە بۆ وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی بە ھەڵگری تایبەتی سپەیس ئێکس دراگۆن ٢. سپەیس ئێکس یەکەمین کۆمپانیایە کە بتوانێت مەکۆی بۆشایی بگەیەنێتە شوێنی مەبەست و بتوانێت بیگەڕێنێتەوە شوێنی خۆشی، یەکەمین کۆمپانیاش بوو توانی چەند کەشتیوانێک بگەیەنێتە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی، ھەروەھا یەکەمین بوو لە فڕاندنی مووشەکی خولگەیی بە شێوەیەکی ستوونی و دابەزندنی بەشێوەیەکی ستوونی، ھەروەھا کۆمپانیایەکە توانی ٢٠ گەشتی تایبەت ڕەوانەی وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی بکات بە ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای بۆشاییی ئەمریکیی ناسا، ھەتا کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بەھای کۆمپانیای سپەیس ئێکس نزیکەی ١٨٠ ملیارد دۆلاری ئەمریکی بەراورد کراوە.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ١٩ی ئایار - بەھۆی کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێک لە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵاتی ئێران، ٩ کەس گیانیان لەدەست دا کە ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆککۆمار (لە وێنەکەدا) و حوسێن ئەمیرعەبدوڵلاھیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەنێو قوربانییەکاندا بوون.
- ١٦ی ئایار – بڕیاری دادگای کۆبانی کە تێیدا ١٠٨ سیاسەتمەداری کورد و ئەندامی ھەدەپە دادگایی کراون ڕاگەیەندرا و بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش ٤٢، فیگەن یوکسەکداغ ٣٢ و ئەحمەد تورک ١٠ ساڵ زیندان دەربڕا.
- ١٥ی ئایار – ڕۆبەرت فیکۆ، سەرۆکوەزیرانی سلۆڤاکیا، دوای ھەوڵی تیرۆرکردنی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
- ٢٣ی نیسان – ناسا ڕای گەیاند کە پشکنەری ئاسمانیی ڤۆیجر ١ بۆ یەکەمجار لە دوای پێنج مانگ پەیوەندیی کردەوە بە زەوی.
- ١٣ی نیسان – لە کاردانەوەی ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەکەی لە سووریا، ئێران ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل دەستپێکرد.
- ٨ی نیسان – فیزیکزانی تیۆری خاوەن خەڵاتی نۆبێل پیتەر ھیگز لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ٥٨٥ی پێش زایین، ھەر دوو ئیمپراتۆرییەتی ماد و لیدیا لەسەر دەستنیشانکردنی سنوورەکانی نێوانیان ڕێک کەوتن، کە زۆربەی ناوچەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاستی دەگرتەوە.
- ١٩١٥، ھێزەکانی سوپای ڕووسیا ھێرشیان کردە سەر شاری مەھاباد و داگیریان کرد.
- ١٩٤٠، بەلجیکا لە جەنگی جیھانیی دووەمدا ڕادەستی ئەڵمانیای نازی بوو.
- ١٩٥٩، ئەمریکییەکان دوو مەیموونیان بە کەشتیی جۆبیتەر ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد، کە دواتر و پاش بڕینی ٥٠٠ کیلۆمەتر لە بۆشایی ئاسمان، بە سەلامەتی گەڕانەوە.
- ١٩٦١، بنیاتنانی ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی.
- ١٩٦٤، ڕێکخراوەی ئازادیخوازیی فەلەستین دامەزرا.
- ١٩٠٨، لەدایکبوونی یان فلێمینگ، نووسەری ئینگلیسی؛ خوڵقێنەری جەیمز بۆند (مردووی ١٩٦٤)
- ١٩٦٨، لەدایکبوونی کایلی مینۆگ، گۆرانیبێژ و خانمەئەکتەری ئوسترالیایی
- ١٧٨٧، مردنی لیۆپۆڵد مۆتسارت، مۆسیقاژەنی ئەڵمانی (لەدایکبووی ١٧١٩)
- ١٨٤٩، مردنی ئان برۆنتی، شاعیر و نووسەری ئینگلیزی (لەدایکبووی ١٨٢٠)
- ١٩٣٧، مردنی ئالفرێد ئادلێر، دەروونناسی نەمسایی (لەدایکبووی ١٨٧٠)
- ١٩٩٥، کۆچی دوایی تەحسین تەھا، گۆرانیبێژی کورد (لەدایکبووی ١٩٤١)
- ڕۆژی جیھانیی تەندروستیی سووڕی مانگانە
- … کە بە پێچەوانەی جەنگی جیھانی یەکەم کە تەنیا ٥٪ی قوربانییەکان لە خەڵکی مەدەنی پێکدەھاتن، لە جەنگی جیھانی دووەم نزیکەی ٦٦٪ی قوربانییەکان خەڵکی مەدەنی بوون؟