ئان برۆنتی
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value. ئان برۆنتی (بە زمانی ئینگلیزی: Anne Brontë؛ ١٧ی کانوونی دووەمی ١٨٢٠ - ٢٨ی ئایاری ١٨٤٩) ژنە شاعیر و ڕۆماننووسی ئینگلیز بوو، ئەو بچووکترین خووشک بوو لە نێو سێ خووشکە برۆنتییەکان. ڕۆمانەکانی ئەو بە بەرهەمە کلاسیکییەکانی وێژەی ئینگلیزی دادەنرێن.[١] ئەو لەگەڵ خووشکەکانی شارلۆت و ئیمێلی بەیەکەوە کتێبێکی شیعریان بڵاوکردەوە لە ژێر ناونیشانی (Poems by Currer, Ellis, and Acton Bell)، کتێبەکە لە ساڵی ١٨٤٨ بڵاوکرایەوە.[٢] ئان لە ژێر ناوی ئەکتۆن بێڵ شیعرەکانی بڵاودەکردەوە. لە ساڵی ١٨٤٧، یەکەم ڕۆمانی بەناوی (Agnes Grey) بڵاوکردەوە. لە ساڵی ١٨٤٧ ڕۆمانی (The Tenant of Wildfell Hall) بڵاوکردەوە، کە وابیردەکرێتەوە لە یەکەمین ئەو ڕۆمانانەبێت کە بیری فێمێنیزمی لەخۆ گرتبێت.[٣]
ئان برۆنتی لە ڕۆژی ٢٨ی ئایاری ١٨٤٩، لە تەمەنی ٢٩ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد. دوای مردنی، شارلۆتی خووشکی دەستیکرد بە دەستکاریکردنی ( Agnes Grey) بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەکانی چاپی یەکەمی بکات.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Moretti، Steve (٢٥ی ئازاری ٢٠١٩). «Emily's Brontë's guide to literary immortality». Steve Moretti (بە ئینگلیزی). لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ The Brontës: the unfortunate and unlikely tale of the world’s “greatest literary sisters”، ماڵپەڕی هیستری ئێکسرا، ڕۆژی ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە.
- ^ Davies، Stevie (١٩٩٦). «Introduction and Notes». The Tenant of Wildfell Hall. Penguin Books. ژپنک ٩٧٨-٠-١٤-٠٤٣٤٧٤-٣.