ئەڵمانیای نازی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵای ئاڵمانیا لە ساڵانی (١٩٣٥-١٩٤٥) لەژێر دەسەڵاتی پارتی نازی

ئەڵمانیای نازی یان ڕایشی سێیەم بەشێکە لە مێژووی وڵاتەکانی ئەڵمانیا. ئەو وڵاتێکی تەواوخوازی بوو لەژێر دەسەڵاتی ئەدۆلف ھیتلەر پێشەوای پارتی نازی. لە سەردەمی دەستەڵاتداریی پارتی نازی، ڕامیارییەکی ڕەگەزپەرەستانە لە ئەڵمانیا کرا کە بووە ھۆی کوژرانی خەڵکێکی زۆر لە کەمینەکانی دانیشتووی ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی نازییەکان وەک: جووەکان، ئەوانەی کەمئەندامن زۆری دیکە.

مێژوو[دەستکاری]

وێنەی ئادۆڵف ھیتلەر، چانسێلۆری ئاڵمانیا (١٩٣٣-١٩٤٥)

لە سەرەتای دەست پێ کردنی شۆڕشی ئاڵمانیا لە نۆڤەمبری ساڵی ١٩١٨، ئەم وڵاتە دامەزراندنی ڕژێمی کۆماری ڕاگەیاند. بەڵام ململانەی نێوان ھێزە ڕامیارییەکان بۆ مسۆگەر کردنی دەستەڵات بەردەوام بوو. شۆڕشەکە لە ١١ی ئاگوستی ١٩١٩ بە نووسراوی دەستووری بنەڕەتیی وایمار کۆتایی ھات.[١] بە ھۆی ئەو ناکۆکییە ئابوورییانەی کە لە ساڵی ١٩٢٩ ڕوویدا و لەسەر کار بوونی وڵاتە لاوازەکان کە یەک لە دوای یەک بە بێ ئەنجامی ھیچ کارێکی بەنرخ دەڕووخان بەرەبەرە پێوەندی نێوان گەل و میری لە یەک چڕا. لە ١٩٣٢دا میری وایمار بە ھۆی واژوو کردنی پەیمانی ڤێرسای بە ناپاکی بە ئەڵمانیا تۆمەتبار کرا. لە ھەمان کاتدا پارتی نازی و کۆمۆنیزم زۆربەی پەرلەمانیان لە ژێر دەستدا بوو. لە کاتی دەستەڵاتداری پاوڵ ڤۆن ھیندێنبوورگ، ئەدۆڵف ھیتلەر بە چانسێلۆری (بە عەرەبی: صدر اعظم) دەستنیشان کرا. لەم ڕۆژەوە بە دوا (٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٣٣) ھیتلەر دەستی کرد بە دامەزراندنی ڕژیمێکی تۆتالیتێر، لە ھەمان کاتیشدا دەستی کرد بە لەسەرەوە درووت کردنی ئابووری و بازرگانی ئەڵمانیا، ھەروەھا ھێزە لەشکریەکانیشی زۆر لەبەرچاو گرت و بەھێزتریانی کرد.[٢][٣][٤]

لە ١٩٣٥دا ئەڵمانیا دەستی بەسەر سار و ڕینلەندا گرت، کە ھەردووی ئەمانە بە پێی پەیمانی ڤێرسای لە ئەڵمانیا سەندرا بوون.[٥] لە ساڵی ١٩٣٨ نەمسا و دواتر لە ساڵی ١٩٣٩ چیکوسڵۆڤاکیا کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئەڵمانیا. لە ١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ ئەرتەشی ڤێرماخت ھێرشی کردە سەر پۆڵەندا، لە لایێکی دیکەیشەوە ئەرتەشی سووریش ھێرشی کردە سەر پۆڵەندا، لە ئاکامدا لە ماوەیێکی زۆر کورت دا پۆڵەندا بەتەواوی مسۆگر بوو. دوای ئەم ڕووداوە بە شێوازێکی فەرمی، بریتانیا و فەڕانسە دەستپێکردنی شەڕ لە نێوان خۆیان و ئەڵمانیایان ڕاگەیاند.[٦] ئەمە بوو بە سرەتای شەڕی جیھانی دووەم. لە ماوەیێکی کورتدا، ئەڵمانیا و وڵاتەکانی تەوەر توانیان دەست بە سەر زۆربەی بەشەکانی ئەورووپا و باکووری ئەفریقادا بگرن. دواتر ئەڵمانیا و ھاوپەیمانەکانی تێکۆشان کە بەریتانیا لاواز بکەن و بە جۆرێک لە ڕێکەوتننامەی بە دڵخوازی خۆیان بە سەری ئەودا بسەپێنن، بەڵام ئەم پلانە سەرنەکەوت. دواتر ئەم ھێزانە ھێرشیان کردە سەر یەکێتیی سۆڤیەت کە ئەمە بە ھۆی بوونی ڕێکەوتن نامەیێک لە نێوان یەکێتیی سۆڤیەت و ئەڵمانیا چاوەڕوان نەدەکرا. ھاوکات لەگەڵ ئەم ھێرشەی ئاڵمانیا، ئیمپراتۆری ژاپۆنیش ھێرشی کردە سەر پێرل ھاربری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بە جۆرە پەرەی دا بە شەڕی نێوان «ھێزەکانی تەوەر» و ھاوپەیمانی وڵاتەکان. شەڕی ئەڵمانیا و «یەکێتیی سۆڤیەت» لە ستالینگراد کە بە شەڕی ستالینگراد ناسرا بوو بە ھۆی دۆڕانی ئەڵمانیا و ناچاری کرد لە پاشە کشان لە جبھە خۆرھەڵاتییەکان.[٧] لە سیپتەمبری ساڵی ١٩٤٣ ئیتاڵیا کە ھاوپەیمانی ئەڵمانیا بوو، لە شەڕەکەدا شکستی ھێنا و کەوتە ژێر دەسەڵاتی ھێزە ھاوپەیمانەکان، ئەمە جبھەیێکی نوێ لە نێوان ئەڵمانیا و ھێزە ھاوپەیمانەکاندا کردەوە. لە ڕۆژی دیدا ھێزە ھاوپەیمانەکان لە خۆراواوە بەرەیەکی تریان بەرەوڕووی ئەڵمانیا کردەوە و دەستیان بە پێشکەوتن بەرەو پایتەخت کرد. لە ٨ مانگی پێنجی ساڵی ١٩٤٥ دوای ڕووخانی بەرلین و بە دەستی ئەرتەشی سوور، شەر کۆتایی ھات.[٨]

ھەر لە ساڵانی شەڕی جیھانی دووەمدا بوو کە میری نازییەکان دەستی کرد بە کوشتن و لەناوبردنی مینۆریتیەکان، ئەمە دواتر بە ھۆلۆکۆست ناسرا. لە ئەم سەردەمەدا چەندین میلیۆن کەس لە جووەکان، گەواھیدەرانی یەھوە، ئسلاڤیکەکان و بەھۆی ئەوەی کە لە بواری ڕەگەزەوە خاوێن نین، بە دەستی چەکدارەکانی سوپای نازی خرانە ناو کوورە و سووتان. [٩] بە پێی ئامارەکان جەنگی جیھانیی دووەم بوو بە ھۆی کوژرانی زۆرتر ٤٠ میلیۆن مرۆڤ لە ئەورووپادا.[١٠] لە ئەم شەڕەدا ئەڵمانیا ٥.٣ میلیۆن سەربازی لە دەستدا.[١١] لە دوای کۆتایی شەڕی جیھانیی دووەم دادگایەک بە ناوی دادگەی نۆرێنبێرگ ساز کرا بۆ سزا دانی تاوانە جەنگییەکانی نازییەکان.[١٢] ھەروەھا لە ئەم شەڕەدا میلیۆنەھا کەس لە خەڵکی سیڤیلی ئەڵمانیاش کوژران.[١٣][١٤][١٥][١٦][١٧] بە ھۆی دۆڕاندنی ئەڵمانیا لە شەڕدا سەرزەمینێکی زۆری لە دەست چوو، ھەروەھا نزیک ١٥ میلیۆن کەس لە خەڵکە کەمینە ئەڵمانیەکان کە لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ئەڵمانیادا دەژیان بەرەو ئەڵمانیا ھاتنەوە و دەکرێت بگوترێت کە لە وڵاتانی خۆیان دەرکران، بە زۆرێک لە ژنە ئەڵمانیەکان لە ئەم وڵاتانەدا دەستدرێژی سێکسی کران و زۆرێک لە شارە گەورەکانی ئەڵمانیا ڕووخان و وێرانییەکی زۆریان بەسەردا ھات.[١٨]

پەڕاوێز[دەستکاری]

  1. ^ Fulbrook 1991, pp. 156–160.
  2. ^ http://www.dhm.de/lemo/html/nazi/innenpolitik/ermaechtigungsgesetz/index.html ٣ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Stackelberg, Roderick (1999). Hitler's Germany: Origins, interpretations, legacies. Routledge. p. 103. ISBN 978-0-415-20115-5.
  4. ^ http://www.dhm.de/lemo/html/nazi/wirtschaft/index.html ٥ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Fulbrook 1991, pp. 188–189.
  6. ^ Fulbrook 1991, pp. 190–195.
  7. ^ Fulbrook 1991, pp. 190–195.
  8. ^ Steinberg, Heinz Günter (1991) (in German). Die Bevölkerungsentwicklung in Deutschland im Zweiten Weltkrieg: mit einem Überblick über die Entwicklung von 1945 bis 1990. Kulturstiftung der dt. Vertriebenen. ISBN 978-3-88557-089-9.
  9. ^ Niewyk, Donald L.; Nicosia, Francis R. (2000). The Columbia Guide to the Holocaust. Columbia University Press. pp. 45–52. ISBN 978-0-231-11200-0.
  10. ^ "Leaders mourn Soviet wartime dead". BBC News. 9 May 2005. Retrieved 18 March 2011.
  11. ^ Rűdiger Overmans. Deutsche militärische Verluste im Zweiten Weltkrieg. Oldenbourg 2000. ISBN 3-486-56531-1
  12. ^ Overy, Richard (17 February 2011). "Nuremberg: Nazis on Trial". BBC History. Retrieved 25 March 2011.
  13. ^ Das Deutsche Reich und der Zweite Weltkrieg, Bd. 9/1, ISBN 3-421-06236-6. Page 460 (This study was prepared by the German Armed Forces Military History Research Office, an agency of the German government)
  14. ^ Peter Antill; Peter Dennis (10 October 2005). Berlin 1945: end of the Thousand Year Reich. Osprey Publishing. p. 85. ISBN 978-1-84176-915-8. Retrieved 24 June 2011.
  15. ^ Bonn : Kulturstiftung der Deutschen Vertriebenen, Vertreibung und Vertreibungsverbrechen, 1945–1948 : Bericht des Bundesarchivs vom 28. Mai 1974 : Archivalien und ausgewählte Erlebnisberichte / [Redaktion, Silke Spieler]. Bonn :1989 ISBN 3-88557-067-X. (This is a study of German expulsion casualties due to "war crimes" prepared by the German government Archives)
  16. ^ Germany reports. With an introd. by Konrad Adenauer. Germany (West). Presse- und Informationsamt. Wiesbaden, Distribution: F. Steiner, 1961] Page 32
  17. ^ Robert N. Proctor, Racial Hygiene: Medicine under the Nazis, Harvard 1988,
  18. ^ Beevor, Antony (2003) [2002]. Berlin: The downfall 1945. Penguin. pp. 31–32, 409–412. ISBN 978-0-14-028696-0.