ڕۆژی جیھانیی تەندروستیی سووڕی مانگانە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆژی تەندروستیی سووڕی مانگانە
ڕۆژی تەندروستیی سووڕی مانگانە
دەگێڕدرێ لەلایەنھەموو خەڵکی دونیا
جۆرنێونەتەوەیی
بیرۆکەوشیارکردنەوە سەباەرت بە گرینگایەتی تەندروستیی سووڕی مانگانە و لەناوبردنی یاساغەکانی دژ بە ژنان و کچانی تازەلاو
ڕێکەوت٢٨ی ئایاری ھەموو ساڵێک

ڕۆژی جیھانیی تەندروستیی سووڕی مانگانە (بە ئینگلیزی: Menstrual Hygiene Day) ڕۆژێکە کە لەلایەن ڕێکخراوەی ناحکوومی "Wash united" لە بەرلین بە مەبەستی تێگەیشتن لە سووڕی مانگانە و فێرکاریی تەندروستیی سووڕی مانگانە بۆ ژنان، نێودێر کراوە. بەھۆی ئەوەیکە بە شێوەی مامناوەندی ژنان پێنج ڕۆژ لە مانگدا تووشی پۆن دەبن و ئایاریش پێنجەمین مانگی ساڵە و سووڕی مانگانە بیست و ھەشت ڕۆژە؛ ٢٨ی مانگی ئایار وەک ھێمایەک بۆ ئاوڕدنەوە لە تەندروستیی سووڕی مانگانە دەستنیشان کراوە.

پێشانگا[دەستکاری]

جێژنی ڕۆژی تەندروستیی سووڕی مانگانە لە ئووگاندا
جێژنی ڕۆژی تەندروستیی سووڕی مانگانە لە بەنگلادێش

سەرچاوەکان[دەستکاری]