بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:کالیفۆڕنیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن بۆ دەروازەی کالیفۆڕنیا


ھەنووکە ١٬١٥٣ وتار لە دەروازەی کالیفۆڕنیادا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

کالیفۆڕنیا چییە؟

کالیفۆڕنیا (بە ئینگلیزی: California) ویلایەتێکە دەکەوێتە کەناری ڕۆژاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. پڕ دانیشتووترین ویلایەتە لە وڵاتەکەدا و زیاتر لە ٣٩ ملیۆن کەسی تێدایە. پایتەختی کالیفۆرنیا ساکرامنتۆیە، بەڵام گەورەترین شارەکەی لۆس ئەنجلۆسە. ھەندێک لە شوێنە دیار و سەرنجڕاکێشەکان بریتین لە پردی گۆڵدن گەیت لە سانفرانسیسکۆ، دیزنیلەند لە ئاناھیم، ھۆلیوود لە لۆس ئەنجلۆس. کالیفۆرنیا ئابوورییەکەی ھەمەچەشنی ھەیە، پیشەسازییە گەورەکانی لەوانە کات بەسەربردن، تەکنەلۆژیا، کشتوکاڵ، و گەشتیاری. ویلایەتەکە کەشوھەوای دەریای ناوەڕاستی ھەیە و زستانەکانی سووک و باراناوی و ھاوینەکانی گەرم و وشکن. ھەندێک چالاکییە بەناوبانگەکانی دەرەوە بریتین لە گەشتکردن بە پێ لە یەکێک لە زۆرێک لە پارکە نەتەوەیییەکان (وەک یۆسمایت یان جوشوا تری)، گەشتکردن بە درێژایی کەناراوەکان، یان خلیسکێنەی سەر بەفر لە دەریاچەی تاھۆ

زیاتر لەبارەی کالیفۆڕنیا...

وتاری ھەڵبژێردراو

لۆس ئانجلەس یەکێکە لە ناوچەی ویلایەتی کالیفۆرنیا لە وڵاتی ئەمریکا. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٤ ڕێژەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە ١٠١٧٩٧١٦ کەس بووە. ڕووبەری ناوچەی لۆس ئانجلەس دەگاتە ١٢٣٠٨ کیلۆمەتر، کە دەکاتە ٤٧٥٢ میلی چارگۆشە، ھەروەھا ھەڵکەوتەی شارەکە دەکەوتە نێزیک زەریای ھێمن.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ئارنۆڵد شوارزنێگەر (لەدایکبووی ٣٠ی تەممووزی ١٩٤٧) یاریزانی لەشجوانی، ئەکتەر و سیاسەتمەدارێکی کۆماری ئەمریکایە، کە لە بنچینەدا نەمساوییە. ٣٨ەمین پارێزگاری ویلایەتی کالیفۆڕنیاییە. لەتەمەنی پانزە ساڵی دەستی بە ڕاھێنانی ھەڵگرتنی کێش کرد، لەتەمەنی ٢٢ ساڵی ناونیشانی گەردوونی بردەوە، ھەروەھا حەوت جار پێشبڕکێی ئۆڵۆمپیاتی بردەوە. ئاڕنۆڵد درێژی لەش جوانییەکەی ماوەتەوە دوای خانەنشینی، ھەروەھا نووسەری چەندین کتێب و وتارە لەسەر ئەم وەرزشە.

زیاتر...

وێنەی هەڵبژێردراو

وێنەیەکی لۆس ئانجلۆس و ئاسمان لە شەودا، کالیفۆڕنیا

دەنگی هەڵبژێردراو


سروودێک بۆ ویلایەتی کالیفۆڕنیا کەلەساڵی ١٩٨٣ بڵاوکراوەتەوە

یارمەتیت پێویستە؟

ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە کالیفۆڕنیا ھەیە و ناتوانیت وڵامەکەی بدۆزیتەوە؟

سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە.


پانۆرامای ھەڵبژێردراو

کەناردەریایی مویر لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا، ئەمریکا

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان