خەڵاتی گرامی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خەڵاتی گرامی (بە ئینگلیزی: Grammy Awards) کە لەلایەن ئەکادیمیای نیشتمانیی بۆ تۆماری ھونەر و زانست (NARAS) پێشکەش دەکرێن، یەکێکە لە چوار خەڵاتە ساڵانەکەی ئەیالەتە یەکگرتووەکان خەڵاتی مۆزیکیی ساڵانەیە. ئاھەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامی لە شوباتی ھەموو ساڵێکدا سازدەکرێت، و تاڕادەیەک لە ئاھەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار دەچن. خەڵاتەکان دابەشکراون بەسەر ١٠٨ پۆلدا، تێیدا ٣٠ جۆری مۆزیک وەکو پۆپ، ڕۆک، ڕاپ. ئەکادیمیای نیشتمانیی بۆ تۆماری ھونەر و زانست ھەڵدەستێت بە پاڵاوتن و دەنگدان دواتر بە جیاوازی خەڵاتی خەڵاتەکانی مۆزیکی ئەمریکی (AMA)، کە پشت دەبەستێت بە لایەنگری و جەماوەر، ھەروەھا جیاوازیشە لەگەڵ خەڵاتی بیڵبۆردی مۆزیکیی (BMA)، کە پشت دەبەستێت بە ئەنجامە بەدەستھاتووەکان لە پێشبڕکێی گۆرانیی وتنەکاندا. گەورەترین ژمارە لە خەڵاتی گرامی مۆزیکزان جۆرج سۆڵتی بەدەستی ھێنا کە ٣١ خەڵات بوو، و بۆ ٧٤ خەڵات ھەڵبژێردرا پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات لە ساڵی ١٩٩٧.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]