دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام
دەوڵەتی ئیسلامی کە پێشتر ناوی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام (بەعەرەبی: الدولة الاسلامیة فی العراق والشام) بە کورتە ناوی داعش بوو، گرووپێکی ئیسلامی ڕاپەڕیوی یاخی لە عێراق و سوریایە کە خۆیان بە وڵات و دەوڵەتێکی سەربەخۆ دەزانن و چندین ناوچە لە باکووری عێراق و سوریا کۆنترۆڵ دەکەن. ئەم گرووپە لە لایەن ئەبوبەکر بەغدادی، لە شۆڕشگێڕانی جیاوەبوو لە تۆڕی ئەلقاعیدە، بەڕێوە دەچێت. ئەم گرووپە ھەنووکە لەگەڵ دەوڵەتانی عێراق، سوریا، ئەرتەشی ئازادیخوازی سوریا، کوردانی ڕۆژاوای کوردستان و ھێزەکانی پێشمەرگە و پاراستنی ھەرێمی کوردستان لە شەڕدان.
داعش تا ئەو ڕادە توند و تیژە کە لەگەڵ گرووپە ئیسلامییەکانی تریشدا (وەک لقی ئەننەسرە) بە شەڕ ھاتووە و لە (شوباتی ٢٠١٤)دا ئەیمەن ئەلزەواھیری، ڕێبەری ئەلقاعیدە بە فەرمی ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام ھیچ پێوەندییەکی بەوانەوە نییە.[١٣] داعش لە سوریادا سەرکەوتنی زۆری بە دەست نەھێنا و لە لایەن بەرەی ئەننەسرەوە تێکشکانی زۆری بینی، بەڵام لە (حوزەیرانی ٢٠١٤)دا توانی شاری مووسڵ، دووھەمین شاری گەورەی عێراق، داگیر بکا.[١٤]
پێرست
عێراق[دەستکاری]
دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) لە نیوەی دووھەمی ساڵی ٢٠١٣ نزیک بە ١٤٠٠ ماڵی لە عێراقدا خاپوور کرد. لەم ھێرشانەدا ١٩٩٦کەس گیانی لە دەست دا و ٣٠٢١ کەسیش بریندار بوون.[١٥] لە (کانوونی دووھەمی ٢٠١٤) دوای ئاگردانی خێوەتی ڕەخنەگرانی سوننە لە پارێزگا سوننەکانی عێراق لە لایەن ھێزەکانی حکومەتی عێراق، ئەرتەش لە ھەر دوو شاری ڕەمادی و فەلووجە پاشەکشەی کرد، ھێزەکانی "داعش" دەرفەتەیان بە ھەل زانی و نیوەی شاری فەلووجە و بەشێک لە ڕەمادییان کۆنترۆڵ کرد و لەم دوو شارەدا پاسگەی ھات و چۆ و پشکنینیان دامەرزاند. سەرەڕای بەرگری و خۆڕاگری عەشیرەکان[١٦][١٧][١٨][١٩] ھێزەکانی داعش بەتەواوی دەستیان بە سەر فەلووجەدا گرت، بەڵام لە شەڕی ڕەمادیدا فەرماندەی داعش دەکوژرێ[٢٠] و کۆنترۆڵی ھەر دوو شارەکە لە دەست دەدەن.[٢١][٢٢]
مێژوو[دەستکاری]
دەوڵەتی ئیسلامی-یە لە دوای ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی دروست بووبێت کە لە [عێراق] و [سوریا] چەند ویلایەتێکیان بەدەستەوەیە و چالاکییان ھەیە بەپێی ئەو نەخشەیەی ماوەیەکی زۆرە بڵاویان کردووەتەوە سوریا و پارێزگا سونییەکانی عێراق دەگرێتەوە و نەخشەکە ھەرێمی کوردستان و پارێزگا شیعییەکانی عێراق و ناوچەیەکی سوریا لەباکور لوبنان و ناوچەیەکی تر لەباکوری ناوچەی جۆلانی سوریا ناگرێتەوە، و لەساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە بەڵام بناغەی ئەم دەوڵەتە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٦ کاتێک ڕێکخراوی 'ئەلقاعیدە لەبیلاد رافیدەین' لەلایەن ئەبو موسعەب ئەلزەرقاوی دامەزرا. گرووپەکە پێک ھات و پشتگیریی دەکرێت لەلایەن گرووپە یاخیبووەکانەوە، لەنێویاندا ڕیکخراوەکانی کە پێش خۆی ھەبوون وەک ئەنجوومەنی شورای موجاھیدین، ئەلقاعیدە، جەیش ئەلفاتیحین، جوندئەلسەحابە، کەتیبەکانی ئەنساڕ ئەلتوحید وەلسونە، جەیش ئەلتائیفە ئەلمەسنووڕە، و ھتد... و ھەندێکی تر لە گرووپە چەکدارە سونییەکان. ئامانجی ئەم گرووپە ئەوە بوو کە خەلافەتێکی ئیسلامیی سوننی لەناوچە سوننە نشینەکانی عێراقدا دابمەزرێنێت، کە دواتر ئەم ئامانجە سووریاشی گرتەوە.
لە لووتکەی جەنگی عێراقدا، ئامادەبوونی ھۆی لە پارێزگاکانی پارێزگای ئەلئەنبار، نەینەوا، کەرکووک و زۆرینەی پارێزگای سەڵاحەدین و ھەندێک بەشی پارێزگای بابل و پارێزگای دیالە و پارێزگای بەغدادا ڕاگەیاند. شاری بەعقووبەی بە پایتەختی خۆی ڕاگەیاند. لەشەڕی بەردەوامی ناوخۆیی سوریادا، گرووپەکە ئامادەییەکی بەرفراوانیی لە پارێزگاکانی پارێزگای ڕقە، ئیدلب و حەلەب ھەبوو.
دەوڵەتەکە بەرپرسیار ڕاگەیاندووە لە کوشتنی ھەزاران سەربازی عێراقی و ھەزاران کارمەندی ھەواڵگری حکوومەتی عێراقی و کارمەندان و ھاوڵاتییانی حکوومەتەکانی ھاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانی عێراق. سەرباری چەندین کشانەوە و بێ ھێزبوونی ڕێکخراوەکە پێش بوونی بە دەوڵەتەکە لەکۆتا قۆناغەکانی جەنگی عێراقدا، و ئێستا ژمارەی ئەندامانی دەگاتە نزیکە ١٤٠٠٠ ئەندام. لەسەرەتای مانگی [نیسان - ٢٠١٣]ەوە، دەوڵەتەکە ئۆپەراسیۆنەکانی درێژکردۆتەوە بۆ ئەودیو سنوورەکانی عێراق و تا ناو سووریا کە تێیدا دەستوەشاندنێکی سەربازی خێرای ئەنجامداوە کە بۆتە ھۆی دەست بەسەردا گرتنی ناوچە گەورە و سەرەکییەکانی باکووری سووریا، بەجۆرێک کە "چاودێریگەی سووریی بۆ مافی مرۆڤ" وەسفیان دەکات وەک "بەھێزترین ڕەوت".[٢٣]
نامەیەک و دواتریش تۆمارێکی دەنگیی لەلایەن ئەیمەن ئەلزەواھیرییەوە، سەرکردەی ئێستای ئەلقاعیدە، لە ٢٠١٣دا کە تێیدا بەشی سووریا لە دەوڵەتی ئیسلامیی ھەڵدەوەشێنێتەوە. بەڵام ئەمیر دەوڵەتی ئیسلامی، ئەبوبەکر بەغدادی ڕەتیکردەوە کە پەیوەست بێت بەو فەرمانەوە ئەویش بەھۆکاری ئەوەی لەسەر بنەمایەکی فیقھیی ئیسلامی، پاشان دەوڵەتەکە لەو کاتەوە ئۆپەراسیۆنەکانی لە سووریا بەردەوامە. لە ڕاگەیەندراوێکی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ـشدا، ئەلقاعیدە ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام بەھیچ جۆرێک پەیوەندی پێیانەوە نەماوە و سەر بەوان نەماوە.
هێرش بۆ سەر بەغداد[دەستکاری]
چەكدارانی رێكخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" بەنیازن هێرش بكەنە سەر شاری بەغدادی پایتەخی عێراقو بۆ ئەو مەبەستەش پلانو بەرنامەیان داڕشتووە.ئەو پلانە خۆی لە چەن هەنگاوێکدا دەبینێتەوە، كە تێیدا كاتژمێری سفریان دیاریكردووە بۆ هێرشەكە، هەنگاوی یەکەم ئامادە بوونی ژمارەیەکی زۆری چەکدار لە ناو شاری بەغداد کە وەک "شانەی نووستوو" کار دەکەن و لە کاتی هێرشی چەکداران بۆ سەربەغداد لە هەنگاوی دووهەمدا دەکەونە کار و کۆنترۆڵی شار دەگرنە دەست.[٢٤]
ناو و گۆڕانکارییەکان لەناودا[دەستکاری]
سەرەتا تەنھا ناوی (دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق) بوو، بەڵام لەڕۆژی ٩ی نیسانی ٣٠١٣دا فراوان کراو ناوەکە گۆڕا بۆ دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام و پاشان لە ڕۆژی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ناوەکەی گۆڕدرا بۆ دەوڵەتی ئیسلامیی [٢٥][٢٦]
ڕووداوەکان[دەستکاری]
٢٠١٣[دەستکاری]
- ٩ی نیسان بەشێوەی فەرمی لەژێرناوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام خۆیان ڕاگەیاند
- ٥ی ئاب دەستداگرتن بەسەر فڕۆکەخانەی منغ ی سەربازی[٢٧]
- ٢٩ی ئەیلوول ، تەقاندنەوە لە نزیک تەلاری ئاسایشی هەولێر [٢٨]
٢٠١٤[دەستکاری]
- لە ١٠ی حوزەیران دەستیان گرت بە سەر پارێزگای نەینەوا لە عێراق[٢٩]
- لە ١٧ی حوزەیران دەست گرتن بەسەر فیرقەی ١٧ [٣٠]
- ٢٥ی تەمموز تەقاندنەوەی مەزاری نەبی یونس لە موسڵ [٣١]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ http://www.hurriyetdailynews.com/al-qaeda-chief-disbands-main-jihadist-faction-in-syria-al-jazeera.aspx?pageID=238&nID=57608&NewsCatID=352
- ^ http://www.ucdp.uu.se/gpdatabase/gpcountry.php?id=77®ionSelect=10-Middle_East#
- ^ http://www.bbc.co.uk/news/world-middle-east-26016318
- ^ "TSK, IŞİD konvoyunu vurdu". Milliyet. لە ڕێکەوتی 01.02.2014 ھێنراوە.
- ^ "Türkiye IŞİD konvoyunu vurdu". dw.de. لە ڕێکەوتی 01.02.2014 ھێنراوە.
- ^ "TSK, Irak-Şam İslam Devleti Örgütü konvoyunu vurdu". CNN TURK. لە ڕێکەوتی ٠١٫٠٢٫٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ "Turkish army returns fire from al-Qaeda-affiliated fighters on Syrian border – Today's Zaman, your gateway to Turkish daily news". Today's Zaman. 16 October 2013. لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣. لە ڕێکەوتی ١٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ http://english.al-akhbar.com/content/hezbollah-fighters-and-jihadis-mad-drugged-homicidal-and-hungry
- ^ "Al Qaida rebels leave mass grave behind as they desert base in Syria". McClatchy. 6 January 2014. لە ڕێکەوتی ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ "Syria rebels unite and launch new revolt, against jihadists". AFP. 4 January 2014. لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ١٥ کانوونی دووەم ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ "Al-Qaeda-linked Isis under attack in northern Syria". BBC. 4 January 2014. لە ڕێکەوتی ١٥ کانوونی دووەم ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ "Jihadists push Syria rebels out of Raqqa". Now.mmedia.me. Agence France-Presse. 14 August 2013. لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣. لە ڕێکەوتی ١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Al-Qaeda disavows any ties with radical Islamist ISIS group in Syria, Iraq Washington post
- ^ Who are Isis? A terror group too extreme even for al-Qaida Guardian
- ^ http://khabaronline.ir/detail/328065/World/middle-east
- ^ http://khabaronline.ir/detail/330471
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئرشیڤ کراوە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ www.bbc.co.uk/persian/world/2014/01/140102_l26_iraq_isis_anbar_ramadi.shtml
- ^ http://www.dw.de
- ^ http://www.khabaronline.ir/detail/330666/World/middle-east
- ^ http://www.khabaronline.ir/detail/330743/World/middle-east
- ^ http://www.khabaronline.ir/detail/330944/World/middle-east
- ^ http://english.alarabiya.net/en/News/middle-east/2014/06/01/NGO-ISIS-kills-102-year-old-man-family-in-Syria-.html
- ^ [http://www.sharpress.net/Direje.aspx?Jimare=18496 ماڵپەڕی شارپرێس: ئەمریكا هۆشداریداوەتە عێراق رۆیتەرز: چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی هێرش دەكەنە سەر بەغداد ]
- ^ http://www.independent.co.uk/news/world/middle-east/isis-declares-new-islamic-state-in-middle-east-with-abu-bakr-albaghdadi-as-emir-removing-iraq-and-syria-from-its-name-9571374.html
- ^ http://www.businessinsider.com/isis-caliphate-might-look-like-2014-6?nr_email_referer=1&utm_source=Triggermail&utm_medium=email&utm_term=Business%20Insider%20Select&utm_campaign=BI%20Select%20Mondays%202014-06-30&utm_content=emailshare
- ^ https://www.youtube.com/watch?v=aVJu5fAF8TQ
- ^ http://rudaw.net/english/kurdistan/13102013
- ^ http://www.bbc.co.uk/arabic/middleeast/2014/06/140609_iraq_mosul_isis.shtml
- ^ http://www.alarabiya.net/ar/arab-and-world/syria/2014/07/25/%D8%A7%D9%84%D9%81%D8%B1%D9%82%D8%A9-17-%D8%A8%D9%8A%D8%AF-%D8%AF%D8%A7%D8%B9%D8%B4-%D8%A8%D8%B9%D8%AF-%D8%AA%D8%AE%D9%84%D9%8A-%D9%82%D9%88%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D8%B3%D8%AF-%D8%B9%D9%86-%D9%85%D9%88%D8%A7%D9%82%D8%B9%D9%87%D8%A7.html
- ^ http://milletpress.com/kurdistan/post_detail.php?id=2324
|