حەسەن بەننا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حەسەن بەنا

لەدایکبوون١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٦
مەرگ١٢ی شوباتی ١٩٤٩
ھۆکاری مەرگتیرۆر
نەتەوەمیسری
پیشەمامۆستای زمانی عەرەبی
چالاکبوون۱۹۲٨-۱۹٤۹
کارسەرکردە و دامەزرێنەری کۆمەڵەی برایانی موسڵمان
حیزبی سیاسی کۆمەڵەی برایانی موسڵمان
ئایینئیسلام، سوننە
وێبگەhttp://www.hassanalbanna.org/

حەسەن بەننا (ناوی تەواوی بە عەرەبی: حسن أحمد عبد الرحمن محمد البنا الساعاتي‎، ١٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٦-١٢ی شوبات ١٩٤٩) دامەزرێنەری کۆمەڵەی برایانی موسڵمانە (بە عەرەبی: الإخوان المسلمين‎) لە ١٤ تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٠٦ لە میسر لەدایک بووە، لەدواناوەندی ڕەشاد بەزیرەکی و لێھاتوویی لە ھاوڕێکانی جیادەکرایەوە و وەکو سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمەڵەی ڕەوشتی ئەدەبی لەلایان قوتابیەکانەوە ھەڵبژێردراوە، دواتر لەدەروەی قوتابخانە کۆمەڵەی قەدەغەکردنی حەرامکراوەکانی دامەزراندووە و پاشان کە چۆتە قوتابخانەی مامۆستایان کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانی خێرخوازی دامەزراندووە کە بانگەشەی بۆ ڕەوشتی جوان و دوورکەوتنەوە لەکاری خراپ کردووە.

لە دوای تەواکردنی قوتابخانەی مامۆستایان حسن البنا ڕۆشتووە بۆ قاھیرە و چۆتە قوتابخانەی ماڵی زانستی باڵا و چۆتە نێو کۆمەڵەی ڕەوشتە جوانەکانی ئیسلامەوە و لەم ماوەیەدا بیرۆکەی دامەزراندنی کۆمەڵەی برا موسڵمانەکان لەمێشکیدا کەڵەکەبووە، لەساڵی ١٩٢٧ بڕوانامەی دبلۆمی لەماڵی زانستی باڵا بەدەستھێناوە و وەکو مامۆستا لە قوتابخانەی ئیسماعیلییەی سەرەتایی دامەزراوە، لەساڵی ١٩٢٨ لەگەڵ ٦ ھاوڕێیدا بەڵێنیان داوە کۆمەڵەی برایانی موسڵمان لەئیسناعیلییە دابمەزرێنن، دواتر حیزبە میسریەکانی دیکە کەوتونەتە دژایەتیکردنی تاکو نەتوانێت پەرە بە کۆمەڵەی برایانی موسڵمانان بدات و پێگەی سیاسی لەمیسر بەرفراوان بکات.

لە ٨ دیسەمبەری ساڵی ١٩٤٨ النقراشی پاشا سەرۆک وەزیرانی میسری ئەوکاتە بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵەی برایانە موسڵمانی داوە و زۆربەی زۆری ئەندامان و لایانگرانی حیزبەکەیان دەستگیرکردووە، لە١٢ فبرایەری ساڵی ١٩٤٩ حسن البنا درایە بەر دەستڕێژی گوللە و بەڵام پێش ئەوەی گیانی لەدەستبدات ژمارەی ئەو ئۆتۆمبیلەی تۆمارکردووە کە تەقەی لێکردووە و دواتر دەرکەوتووە کە ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری گشتی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆی میسر بووە، واتا حسن البنا تیرۆرکراوە.

کورتەی ژیانی[دەستکاری]

  • لەساڵی ١٩٠٦ز لەدایک بوو.
  • لە خانەی زانست بڕوانامەی بەدەست ھێنا.
  • لەساڵی ١٩٢٨ کۆمەڵەی برایانی موسڵمانی دامەزراند.
  • گواستراوەتە بۆ شاری قەنا بە بڕیاری حکوومەت.
  • لە ١٢ی شوبات ١٩٤٩ بە گوللە کوژرا.

کۆمەڵەی برایان[دەستکاری]

لەکاتی دامەزراندی ئەم کۆمەڵە، بەنا و ھاوڕێکانی تووشی ڕاوەدوونان و گرتن بوون لەلایەن حکوومەتی میسری ئەوکات بەڵام گشت ئەوانە ئەندامانی ئەم کۆمەڵەیەیان سارد نەکردەوە لە جێبەجێ کردنی ئەمانجەکانیان، تەنانەت دوای کوژرانی بەنا. کارکردنی ئەم کۆمەڵەیە لەسەر بنەمای سەلەفی و پەروەردە و جیھادکردن بووە و لە ئێستادا دوای ڕووخانی حکوومەتی حوسنی موبارەک ئەم کۆمەڵەیە توانی زۆرینەی دەنگی خەڵکی مسۆگەر بکەن و پەرلەمان و حکوومەت پێک بھێنن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]