عەبدوڵڵا عەزام
عەبدوڵڵا عەزام | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٩٤١ز |
| مەرگ | ٢٤ی تشرینی دووەم ١٩٨٩ (تەمەنی ٤٧ ساڵ) |
| ھۆکاری مەرگ | تیرۆرکردنی لەرێگا ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو |
| نیشتەجێی | پاکستان |
| نەتەوە | عەرەب |
| پەروەردە | دکتۆرا |
| پیشە | مامۆستا و ووتاربێژیی جیهادی |
| حیزبی سیاسی | |
| ئایین | موسڵمان، سوننی |
عەبدوڵڵا حاجي يوسف موستەفا عەزام' ، لە ساڵى ١٩٤١ لە گوندى سيلەى سەر بە پارێزگای جەنين لە فەلەستین دايك بووە.دايكى ناوى زەکیە ساڵح حوسێن ئەحمەد.
خوێندنی
[دەستکاری]خوێندنى سەرەتایى و ناوەندى لە گوندەکەى خۆیان تەواو کردووە و، دواتر لە کۆلێژى كشتوكاڵی بە پلەى باڵا تەواو کردووە،دواتر درێژەیی بە خوێندن دا لە زانكۆى دیمەشق،پاشان لە ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندى بە زانكۆى ئەزهەر کردووە لە میسر.دواتر چووە بۆ عومانی پایتەختى ئەردەن، دواتر لە لایەن کۆلێژەوە نێررا بۆ ئەزهەر بۆ بەدەستهێنانى بروانامەى (دکتۆرا). لە بنچینەکانى فیقهى ئیسلامیدا، توانى ئەم بروانامەیەش لە ساڵى ١٩٧٣ بەدەست بهێنێت .لە ساڵى ١٩٨١ لەسەر داواكارى خۆى میوانداریكرا بۆ زانكۆى ئیسلامى نێودەوڵەتى لە ئیسلام ئابادى پایتەختى پاكستان لە وێدا بوو بە مامۆستا زانکۆ.
چالاکی سیاسی و سەربازی
[دەستکاری]دواى ئەوەى بەرەى ڕۆژئاوا لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ساڵى ١٩٧٣ داگیر دەکرێت،ڕوو دەکاتە ڕۆژهەڵاتى ئەردەن، لە پاڵ هەندێ لاوى ئەردەنى و فەلەستینى بە تایبەتى ئەوانەى سەر بە بزووتنەوەى ئيسلامى ئوردەنى دەستى كرد بە چالاکى سەربازى دژ بە ئيسرائيل،بۆیە لە باكوورى ئوردن بنکەیەکى بە ناوى بنکەى شيوخ دامەزراندن خۆیشی پلەى ئەمیری پێ بەخشرا.دوای ئەوەی یەکێتیی سۆڤیەت لەساڵی ١٩٧٩ ئەفغانستانی داگیرکرد. ئەو یەکێک بوو لەو کەسانەی کە بەدەم بانگەوازی ئەو شێخ و مەلایانەی جیهانی ئیسلامی چوو کە داوایان لە موسڵمانانی هەموو جیهان دەکرد کەوا بۆ جیهاد لە دژی یەکێتیی سۆڤیەت ڕووبکەنە ئەفغانستان، بۆیە ئەو لە دوای ئەوەی ڕووی کردە ئەفغانستان لە ساڵى ١٩٨٢ دەستى كرد بە كارى جیهادى لەگەڵ موجاهیدانى ئەفغانی، لە ساڵى ١٩٨٤ هەستا بە دامەزراندنى نوسینگەى خزمەتگوزارى موجاهیدانى عەرەب لە بیشاوەرى پاكستان.عەبدوڵڵا عەزام بە باوکی جیهادی ئەفغانی ناسراوە،چونکە یەکەم کەس بوو کە توانى بەهۆى وتارو کتێبەکانییەوە لەو ماوەى کە لە خاكى ئەفغانستان بوو زیاتر لە (٣٥) هەزار گەنج لاوى جیهانی ئیسلامى لە تەواوى ناوچە جیاجیاكانى رابکێشێتە ناو جیهادى ئەفغانى.بۆیە ئەو لە بیشاوەر توانی ڤیزەو تەئشیراتى پاکستانى بدات بەو موجاهیدانەى کە دەیانەوێت لە وڵاتانى ترەوە بێن بۆ خاكى پاکستان و پاشان لەوێوە بیان نێرن بۆ ڕیزەکانى پێشەوەى بەرەى شەڕی ئەفغانستان.لە ساڵى ١٩٨٢ لە سەرانێکیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لایەن رابيتەى لاوانى موسڵمانى ئەمريكى کۆڕێکى بۆ رێکخرا.جگە لەمەش عەزام بەژدارى زۆربەى شەرە سەختەکانى جیهادى ئەفغانى کردووە، لەوانەش شەرو پێکدا دانەکانى شاخە سەختەکانى نورستان و هندۆکۆش و کۆنار و بكتیكا .
پەیوەندی نێوان عەزام و بن لادەن
[دەستکاری]ئوسامە بن لادەن یەکێک بوو لەو کەسانەی کە زۆر سەرسام بوو بە عەبدوڵڵا عەزام بە تایبەتی لەو ماوەیی کە عەزام لە عەرەبستانی سعوودی مامۆستابووە .بۆیە لە ماوەیی ساڵانى ١٩٨٤-١٩٨٨ ئوسامە بن لادن و عەبدوڵڵا عەزام زۆر لێک نزيك دەبنەوە،بەیەکەوە كارى جيهادى گەشە پێ دەدەن،ئەم لێک نزيك بوونەوە واى كرد بیرۆکەى جيهادى جيهانى دابڕێژن.
كوشتنى عەزام
[دەستکاری]لە رۆژى ھەینی ٢٤ی تشرینی دووەم ١٩٨٩ عەزام و دوو كورى لە کاتێکدا بەرەو مزگەوتى سبع اللیل دەڕۆیشت بۆ ئەوەى وتارى هەینى بدات بەهۆی ٢٠ کیلۆگرام تى ئێن تى کە لە ئۆتۆمبێلەکەى چێنرابوو تێرۆر كران. لە بارەى تێرۆر كردنى عەزام بیروبۆچوونى جياواز هەیە.سەرچاوەکانى دەزگاى سیخوڕى ئەمریکى لەو باوەڕدان کە جياوازى بیروڕاى نێوان عەزام و بن لادەن واى لە ئوسامە کردووە پیلانى تیرۆکردنى لەدژى دابڕێژێت، چونکە دواى شكستى شەڕى سۆڤیەت دژبە موجاهيدان لە ئەفغانستان جياوازى نێوان ئەم دووانە ڕووى لە زيادى كرد، لە کۆتایی ساڵى ١٩٨٨ و سەرەتایی ١٩٨٩دا گەلێگ کێشە لە نێوانیادا دروست ببوو لەوانەش ئوسامە دەیویست سەربازگەى هاوكارى ببێتە پاشکۆی رێکخراوى ئەلقاعیدە،بەڵام عەزام ئەوە رەتکردووە عەزام دەیوویست ئەم سەربازگەیە بنکەیەکى بێلایەن بێت تەنها لاوانى جيهادى ئيسلام بۆ شەڕ ئامادە بكات. بەڵام سەرچاوە ئیسلامیەکان ئەم لێدوانانەى دەزگا سیخوڕییەکانى ئەمریکا رەت دەکەنەوە ئەوان پێیان وایە لەبەر ئەوەى عەزام رێبەرێکى گەورەیی جيهادى ئيسلام بوو دژ بە ئەمریکا و زایۆنیزم بە تایبەتى دوايي کۆتایی هاتنى شەڕ لەگەل سۆڤیەت، بۆیە ئەمە بە هۆکارێک دەزانن بەوەى ئەمریکا فشارى خستبێتە سەر هەر یەک لە پاکستان و ئوردن پرۆسەى تیرۆرکردنى عەزام بە ئەنجام بگەینن، هەرچەندە تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە سەبارەت بە تیرۆر کردنەکەى .
پەرتووکەکانى
[دەستکاری]- ئيسلام و داهاتووى مرۆڤایەتى
- حەق بە كاروان
- حوكمى كاری بە کۆمەڵ
- فەرمان بە چاک و رێگرتن لە خراپە
- حەماس: ڕەگى مێژوویى و ڕێکەوتننامە
- کۆمۆنیست (شێرپەنجەى سوور)
- ڕێگا و دووربينى بۆ جيهاد لە چەرخى ئێستا
- بڵندگۆى وون
- خووڕەوشت و فەرمانى جيهاد
- تاوانى كوشتنى باوەڕدار
- موژدەى سەرکەوتن
- یادەوەریاکانم لە فەلەستین