دەوڵەتی ئیسلامی لە کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەوڵەتی ئیسلامی لە کوردستان
Islamic State – Kurdistan Province
لۆگۆی ویلایەتی کوردستان
ساڵانی چالاکیی٢٠١٤–ئێستا
ئایدۆلۆژیاسەلەفی
سەلەفیی جیھادی
تەکفیری
وەھابییەت
دژە–کوردایەتی
دژە–سێکۆلاریزم
دژە–شیعە
دژە–مەسیحییەت
دژە–ئێزیدی
گرووپەکانزۆرتر کوردەکان[١]
سەرکردەکانئەبووبەکر بەغدادی (٢٠١٤–٢٠١٩)  (سەرکردەی داعش)
ئەبوو ئیبراھیم ھاشمی قوڕەیشی (٢٠١٩–٢٠٢٢)  (سەرکردەی داعش)
ئەبوو حەسەن ھاشمی قوڕەیشی (٢٠٢٢–٢٠٢٢)  (سەرکردەی داعش)
ئەبوو حوسێن حوسێنی قوڕەیشی (٢٠٢٢–٢٠٢٣)  (سەرکردەی داعش)
ئەبوو حەفس ھاشمی قوڕەیشی (٢٠٢٣–ئێستا) (سەرکردەی داعش)
ئەبوو سادق[٢] (ھەتا ٢٠٢١)  (والیی کوردستان)
ناوچەی
ئۆپەراسیۆنەکان
کوردستان
بەشێکە لە دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام
ھاوپەیمانان ئاڵا سپییەکان (جێناکۆک)
ئەنسارولئیسلام (ھەندێک جار)[٣][٤]
دوژمنانکوردستان ھەرێمی کوردستان
 تورکیا
 عێراق
 ئێران
 سووریا
ئۆپۆزیسیۆنی سووری سەنەسە
ھەسەدە
پەکەکە
ئەنسارولئیسلام (ھەندێک جار)[٣][٤]
جەنگەکان/شەڕەکانشەڕی ناوخۆییی سووریا
شەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧)
یاخیبوونی عێراق (٢٠١٧-ئێستا)
تێکھەڵچوونی ڕۆژاوا و ئیسلامییەکان
تێکھەڵچوونی تورکیا و داعش

دەوڵەتی ئیسلامی لە کوردستان ئاماژەیە بە دەسەڵاتێکی ئیسلامی لە کوردستان کە لەلایەن گرووپەکانی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) داوای کراوە. ھەروەھا کوردستان ھەندێک جاران لەلایەن داعشەوە وەکوو پارێزگا یان ویلایەتێک لە سنوورەکانی داواکراوی دەوڵەتی ئیسلامیدا داندراوە.[٢]

سەرەتا[دەستکاری]

چەکدارێکی داعش کە بەڕەچەڵەک چیچانی بوو، ئاماژەی کرد کە دەوڵەتی ئیسلامی بەنیازە کوردستان بکاتە ویلایەتی فەرمی لە چوارچێوەی خەلافەتەکەیدا، ھەرچەندە بەھۆی ئەوەی ھیچ زەوییەکی بەرچاو لە کوردستان لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامییەوە بەڕێوە نەبردرا، چەندین جاران ھەوڵەکە دواکەوت.[٥] بەڵام چەندین ڕێکخراوە و گرووپ بە سەرکردایەتیی کوردەکان لە کوردستاندا ھەبوون، کە لە ڕێگەی دڵسۆزییان بۆ دەوڵەتی ئیسلامی بە یەکترییەوە گرێدرابوون.[١]

چالاکییەکان[دەستکاری]

لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٣دا، چەندین ڕاپۆرت بڵاوبووەوە کە دەوڵەتی ئیسلامی ھەوڵی پێکھێنانی ویلایەتی کوردستانی داوە. ویلایەتی داواکراوی کوردستان دەبوو لەژێر دەسەڵاتی چەکدارە باڵاکانی کورددا بێت، کە ڕاستەوخۆ ڕاپۆرتیان بۆ سەرکردە باڵاکانی دەوڵەتی ئیسلامی دەدا. ئەو ویلایەتە داواکراوە، ناوچەکانی زۆرینەی کوردنشین لە عێراق، سووریا، تورکیا و ئێرانی لەخۆگرتبوو و پێکھێنانی ویلایەتەکە لەلایەن سەرکردەیەکی باڵای دەوڵەتی ئیسلامی لە نەینەوا بە ئاشکرا ڕاگەیەندرا.[٦] ھەروەھا ئەلقاعیدە کە بیروڕایەکانی لەسەر بنەماکانی ئوسامە بن لادن دامەزراوە، کوردستانی وەکوو ویلایەتێک لەناو خەلافەتە پلان بۆ داڕێژراوەکەی خۆیدا دانابوو، کە دەوترێت ئیلھامبەخش بووە بۆ دەوڵەتی ئیسلامی بۆ پێکھێنانی ویلایەتی کوردستان.[٦][٧][٨]

دوای کەوتنی فەلووجە[٩] و کەوتنی مووسڵ،[١٠] دەوڵەتی ئیسلامی لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٤، خەلافەتەکەی ڕاگەیاند و ئەبووبەکر بەغدادی وەکوو خەلیفە ھەڵبژێردرا.[١١]

ئەنسارولئیسلام و کەتیبەکانی کوردستان کە لە یەکتر نزیک بوون، دوو گرووپی سەرەکیی جیھادی لە نێوان کورداندا بوون. ئەنسارولئیسلام لایەنگری ئەلقاعیدە بوو، لە کاتێکدا لیواکانی کوردستان فراکسیۆنێکی فەرمیی ئەلقاعیدە بوو. ھەردووکیان ھاوپەیمانی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق بوون کە یەکێکی دیکە لە ڕێکخراوەکانی ئەلقاعیدە بوو. دواتر کەتیبەکانی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٠ و دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق لە نیسانی ٢٠١٣ ھەڵوەشایەوە.[١٢] دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە ٧ی نیسانی ٢٠١٣، وەکوو جێنشینی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق دامەزرا و بووە دژبەری ئەلقاعیدە و گرووپە پەیوەندیدارەکانی.[١٣][١٤] دوای ئەوەی دەوڵەتی ئیسلامی دامەزرا، ئەنسارولئیسلام شەڕی توندی لەدژی ئەوان دەستپێکرد و ھەردوو گرووپەکە بۆ ماوەی چەند مانگێک تەقەیان ئاڵوگۆڕ کرد. دواتر لە مانگی تەممووزی ٢٠١٤، لە ھەنگاوێکی سەرسووڕھێنەردا کە پرسیار و مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا، زۆرێک لە سەرکردەکانی ئەنسارولئیسلام بەڵێنی بەیعەتیان بە دەوڵەتی ئیسلامی دا.[١٥] لە ٢٩ی ئابی ٢٠١٤، زیاتر لە ٥٠ فەرماندە و ئەندامی پلە باڵای ئەنسارولئیسلام بەیعەتیان لەگەڵ ئەبووبەکر بەغدادی کرد. ئەنسارولئیسلام سەرەڕای زیانە بەرچاوەکانی، لەکاتی دژایەتیکردنی دەوڵەتی ئیسلامیدا بەردەوام بوو لە چالاکییەکانی.[١٦][١٧] ھەروەھا بەشێک لە چەکدارە دێرینەکانی حیزبوڵڵای کوردیش پەیوەستی دەوڵەتی ئیسلامی بوون.[١٨]

لە نەورۆزی ٢٠١٥دا، دەوڵەتی ئیسلامی گرتەیەکی پرۆپاگەندەی ٢٤ خولەکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە. وتاردەری سەرەکی لە گرتە ڤیدیۆیییەکەدا ئەبوو خەتاب ئەلکوردی بوو، کە بەڵێنی دا دەوڵەتی ئیسلامی «خەلافەت بھێنێتە کوردستان». گرتە ڤیدیۆیییەکە بە سەربڕینی سێ پێشمەرگە لە لایەن سێ چەکداری کوردی داعشییەوە کۆتاییی پێھات.[١٩]

ھەروەھا دەوڵەتی ئیسلامی لە کوردستان بەرپرسیارێتیی خۆی لە دوو تەقینەوە لە حەسیچە کە ئاھەنگەکانی نەورۆزی کردە ئامانج گرتە ئەستۆ و لە ئەنجامدا ٤٥ کەس گیانیان لەدەستدا.[١٩]

چالاکوانێکی کوردی سووری کە بۆ ماوەیەک لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسلامیدا ژیاوە، لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لەوە کرد کە زۆرێک لە کوردە پلە باڵاکانی ناو دەوڵەتی ئیسلامی لە کوردانی عێراق بوون، لەگەڵ ڕێژەیەکی بەرچاو لە کوردانی ئێران، تورکیا و سووریا. ناوبراو بانگەشەی ئەوەی کرد کە کوردەکانی سووریا زۆر کەمتر پەیوەندییان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی ھەبوو، ھەربۆیە زیاتر بڕوایان دەنگۆکان سەبارەت بە دەوڵەتی ئیسلامی ھەبوو، بەڵام بەمجۆرەش زۆرێک پەیوەندییان بە داعشەوە گرت. ھەرچەندە ئەو دژی دەوڵەتی ئیسلامی بوو، بەڵام ئەو بانگەشەی پووچەڵ کردەوە کە دەوڵەتی ئیسلامی دژی کوردە و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەوان جیاوازی لە نێوان کورد و عەرەبدا ناکەن. ھەروەھا ئەو وتی لەگەڵ کوردەکان بەھۆی ئەوەی کە کوردن شەڕ ناکەن، بەڵکوو ئەوان شەڕی کوردانی سێکۆلار و ناسیۆنالیست دەکەن چۆنکە دژی بیروباوەڕی ئایینیی داعشن.[٢٠] لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ ژمارەی کورد لە دەوڵەتی ئیسلامی بە ٣ ھەزار کەس مەزەندە کرا.[٢١] کوردانی ئەندامی داعش بەھۆی ڕەتکردنەوەی ڕەگەزنامەی عێراقی، سووری، تورکی و ئێرانی و ھەروەھا ڕەتکردنەوەی دڵسۆزییان بۆ بزووتنەوەی کوردایەتی، ناویان لێنرا «کوردەکانی خەلافەت».[٢٢]

مەلا شوان کوردی لە سەرەتای پەرەسەندنی داعشدا پەیوەندی بە دەوڵەتی ئیسلامییەوە کرد و دواتر بووە ئەندامێکی پلە باڵا.[٢٣] مەلا شوان سەرەتای ساڵی ٢٠١٥، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەرکەوت کە تێیدا چاوپێکەوتنی لەگەڵ ٢٠ پێشمەرگە و ١ سەربازی عێراقی ئەنجام دا کە لە قەفەسدا بەند کرابوون.[٢٤]

بانگخوازێکی دیکەی بەناوبانگ بەناوی ئیسماعیل سوسەیی لە شاری ھەولێرەوە بەیعەتی خۆی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی ڕاگەیاند و دوای ئەوەی دەستی لە ھێرشکردنە سەر فەرمانگە حکوومییەکانی ھەولێردا ھەبوو، لە ساڵی ٢٠١٨دا دەستبەسەر کرا.[٢٥] ھەروەھا دەستبەر عوسمان، ھەرزەکارێکی کوردی ئەڵمانیا کە لە کاتی گەشتەکانیدا بۆ باشووری کوردستان سەردانی سوسەیی دەکرد، دوای ئەوەی ڕووی کردە باشووری کوردستان بە مەبەستی ئەوەی ببێتە زانیاریدەر بۆ ڕێکخراوەی دەوڵەتی ئیسلامی، دەستبەسەر کرا.[٢٦]

کاریگەریی دەوڵەتی ئیسلامی لە سەمسوور و چەولیگ لە باکووری کوردستان بەخێرایی زیادی کرد، زۆرێک زێدەکەیان جێھێشت بۆ ئەوەی پەیوەندی بە دەوڵەتی ئیسلامییەوە بکەن یان مانەوە و شانەی دەوڵەتی ئیسلامییان لە شارەکانیان پێکھێنا.[٢٧][٢٨] سەمسوور کوشندەترین شانەی دەوڵەتی ئیسلامی لە سەرانسەری تورکیادا ھەبوو و لە کۆی ئەو شانە ٢١ کەسییە، ١٨ کەسیان کوردی ڕەسەنی سەمسوور بوون، ئەمەش لە ڕاگەیاندنەکانی ئەو کاتەدا بووە ھۆی سەرسووڕمان بەھۆی پەیوەندیی کوردەکان لەگەڵ یەپەگە.[٢٩]

ئەو کوردانەی کاتی گەمارۆی کۆبانی ھاندەری دەوڵەتی ئیسلامی بوون، کە ھەم کوردانی کۆبانی و ھەم کوردانی ھاتوو لە شوێنەکاتی دیکەی لەخۆدەگرت، دەوڵەتی ئیسلامییان لە ڕێگەی بەربەستەکانی زەوی و زماندا ڕێنمایی کرد. بەشێک لە کوردانی کۆبانی لەبەر دژایەتیی پەیەدە، پێشوازییان لە داعش کرد.[٣٠][٣١][٣٢]

لە ساڵی ٢٠١٨دا، پیاوێکی کوردی ئێرانی بە ناوی ساریاس سادقی کە ئەندامێکی داعش بوو، لە مەزارگەی ڕووحوڵڵا خومەینی خۆی تەقاندەوە.[٣٣] زۆرینەی ئەو کوردانەی ئێران کە ھاندەری داعش بوون، بە مەبەستی پەیوەستبوون بە ڕیزەکانی داعشەوە ڕوویان کردە باشوور و ڕۆژاوای کوردستان، ھەرچەندە بەشێکی کەمیان بە مەبەستی پەیوەستبوون بە لقی خۆراسانی داعش چوونەتە ئەفغانستان.[٣٤]

لە ساڵی ٢٠١٧، گرووپێکی کوردی ناسراو بە ئاڵا سپییەکان پەیدا بوو.[٣٥] بەرپرسانی بەرگری و سەربازیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ئاڵا سپییەکان یەکێتییەکی کوردانی پاشماوەی داعش و ئەنسارولئیسلام بوون، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە تەنیا تۆمەتێک بوو، بەو پێیەی کوردانی دەوڵەتی ئیسلامی لەژێر شانە خەوتووەکاندا بەردەوام بوون لە شەڕکردن بۆ دەوڵەتی ئیسلامی.[٣٥] ھەروەھا وتراوە کە ئاڵا سپییەکان ھاوپەیمانی دەوڵەتی ئیسلامی بوون، کە تۆمەتانە بێبنەمان چۆنکە ئەو دوو گرووپە ھەرگیز پێکەوە ڕێک نەکەوتبوون. ئاڵا سپییەکان لە ساڵی ٢٠١٨ەوە ناچالاکن. کۆدەنگی ھاوبەش ئەوە بوو کە ئاڵا سپییەکان فراکسیۆنێکی ئەنسارولئیسلام بوون کە ھەوڵیان دا دووبارە ناوی خۆیان بگۆڕن و شکستی خوارد.[٣٦]

لە مانگی تەممووزی ٢٠٢١، ھێزی تایبەتی عێراقی ھاوکاریی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری کوردی کرد بۆ سەرکوتکردنی شانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە سەرانسەری وڵاتدا.[٣٧] دواتر لە مانگی کانوونی دووەمدا، ھێزە ئەمنییەکانی کورد دەیان شانەی خەوتووی دەوڵەتی ئیسلامییان لە سەرانسەری باشووری کوردستاندا پەک خست و ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پشتڕاستی کردەوە کە زۆربەی ئەندامانی شانەی دەوڵەتی ئیسلامی کە دەستبەسەریان کردوون کورد بوون. سەرۆکی شانەکە لە ١٣ی کانوونی دووەم، لە ئۆپەراسیۆنێکدا دوای ٧٢ کاتژمێر دەستبەسەر کرا، ئەوەش دوای دەستبەسەرکردنی ٢٥ ئەندامی دەوڵەتی ئیسلامی لە ھەڵەبجە سەید سادق، خورماڵ، سیروان و ھەولێر.[٣٨]

دوو شانەی خەوتووی کوردانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئابی ٢٠٢٢دا پەک کەوتن و کوردستان وەکوو «زەوییەکی بەپیت» بۆ بیروڕای دەوڵەتی ئیسلامی یادی لێکرا.[٣٩]

لە تەممووزی ٢٠٢٣، فەرماندەیەکی دەوڵەتی ئیسلامی کە دەستی لە کۆمەڵکوژیی سپایکەردا لە سلێمانی ھەبوو، دۆزرایەوە و دەستبەسەر کرا.[٤٠]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "حملة اعتقالات تطال خلايا لـ"داعش" في كردستان العراق". اندبندنت عربية (بە عەرەبی). 2021-12-21. Retrieved 2024-02-14.
  2. ^ ئ ا فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق: والی کوردستانی داعش-مان کوشتووە. snnc.co. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٤.
  3. ^ ئ ا "The Islamic State's curious cover story | FDD's Long War Journal". www.longwarjournal.org. January 5, 2015. Archived from the original on July 7, 2022. Retrieved May 5, 2022.
  4. ^ ئ ا says, Jeff Logan (June 20, 2014). "Ansar al Islam claims attacks against Iraqi military, police | FDD's Long War Journal". www.longwarjournal.org. Archived from the original on May 5, 2022. Retrieved May 5, 2022.
  5. ^ "Chechen IS Militants In Kobani Vow To Save Kurds From Communism". www.rferl.org. Retrieved 2023-11-02.
  6. ^ ئ ا ""ولاية كوردستان" إسلامية بقيادة كردية.. آخر ابتكارات "داعش"". Orient Net.
  7. ^ Klausen, Jytte (2021). "2: The Founder". Western Jihadism: A Thirty-Year History. Great Clarendon Street, Oxford, ox2 6dp, United Kingdom: Oxford University Press. pp. 53–54. ISBN 978-0-19-887079-1.{{cite book}}: CS1 maint: location (link)
  8. ^ J. Tompkins, Crossett, Paul, Chuck; Spitaletta, Marshal, Jason, Shana (2012). "19- Al-Qaeda: 1988-2001". Casebook on Insurgency and Revolutionary Warfare Volume II: 1962-2009. Fort Liberty, North Carolina, US: United States Army Special Operations Command. pp. 533, 544.
  9. ^ "State loses control of Fallujah". Al Jazeera (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-15.
  10. ^ Al-Salhy, Suadad; Arango, Tim (June 10, 2014). "Sunni Militants Drive Iraqi Army Out of Mosul" – via NYTimes.com.
  11. ^ "Could an ISIS caliphate ever govern the Muslim world?". ABC News (بە ئینگلیزی). 2014-07-02. Retrieved 2024-02-15.
  12. ^ "Mapping Militant Organizations, Al Qaeda Kurdish Battalions". Archived from the original on 18 November 2015. Retrieved 14 February 2016.
  13. ^ Atassi, Basma (9 June 2013). "Qaeda chief annuls Syrian-Iraqi jihad merger". Al Jazeera. Archived from the original on 21 December 2020.
  14. ^ Lund, Aron (3 February 2014). "A Public Service Announcement From Al-Qaeda". Carnegie Middle East Center. Archived from the original on 29 July 2017.
  15. ^ "تساؤلات بعد "بيعة" أنصار الإسلام لتنظيم الدولة". الجزيرة نت (بە عەرەبی). Retrieved 2024-02-18.
  16. ^ "IS disciplines some emirs to avoid losing base – Al-Monitor: the Pulse of the Middle East". Al-Monitor. 2014-09-02. Archived from the original on 2016-03-08. Retrieved 2014-09-07.
  17. ^ "Jihadist Group Swears Loyalty to Islamic State – Middle East – News". Arutz Sheva. 29 August 2014. Archived from the original on 1 September 2014. Retrieved 7 November 2014.
  18. ^ Kurdish Hizbullah in Turkey, Mehmet Kurt, pp. 43
  19. ^ ئ ا "New IS 'Execution' Video Targets Kurds". www.rferl.org. Archived from the original on 2022-05-26. Retrieved 2022-05-24."New IS 'Execution' Video Targets Kurds".
  20. ^ "من هم الجهاديون الأكراد في صفوف "الدولة الإسلامية في العراق والشام"؟". فرانس 24 / France 24 (بە عەرەبی). 2014-06-24. Retrieved 2024-02-15.
  21. ^ "أكراد عراقيون يتمردون على قوميتهم ويرفعون راية داعش". April 1, 2015.
  22. ^ "كُرد الخلافة: وثائقي بي بي سي عن كتائب الكُرد في تنظيم الدولة الإسلامية". BBC News عربي (بە عەرەبی). 2015-09-28. Retrieved 2024-02-16.
  23. ^ "مەلا شوان کوردی". www.rudaw.net. Retrieved 2021-03-06.
  24. ^ Yan, Yousuf Basil,Holly (2015-02-22). "New ISIS video shows Kurdish Peshmerga soldiers in cages in Iraq". CNN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-15.
  25. ^ "Mullah confesses to ISIS allegiance, responsibility for Erbil governorate attack". www.rudaw.net. Retrieved 2024-02-15.
  26. ^ "الحكم بالسجن 6 سنوات على إسماعيل سوسي بتهمة مرتبطة بالإرهاب". www.rudawarabia.net. Retrieved 2024-02-15.
  27. ^ "Suicide bombers are buried in Turkey's breeding ground of extremism | World news | The Guardian". amp.theguardian.com.
  28. ^ "FT'nin gözüyle Adıyaman: Ölümcül terör hücresini besleyen kent". BBC News Türkçe. October 19, 2015.
  29. ^ "The Kurdish town that hosts Turkey's deadliest terror cell". www.ft.com. Retrieved 2024-02-15.
  30. ^ "Kurds help ISIS with terrain, language in battle for Kobani | Fox News". www.foxnews.com.
  31. ^ Speri, Alice (November 7, 2014). "Not All Kurds Are Fighting Against the Islamic State — Some Are Joining It".
  32. ^ "Kurds help Islamic militants in battle for Kobani". AP News (بە ئینگلیزی). 2014-11-04. Retrieved 2024-02-15.
  33. ^ Mostajabi, Masoud (2018-05-17). "Iran's Salafi Jihadis". Atlantic Council (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-15.
  34. ^ "Salafis in Iranian Kurdistan". Zamaneh Media (بە ئینگلیزی). 2021-05-27. Retrieved 2024-02-15.
  35. ^ ئ ا Al-awsat, Asharq. "Middle-east Arab News Opinion". aawsat.com. Archived from the original on 23 October 2018. Retrieved 4 January 2019. ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  36. ^ "Iraqi security forces repel White Flags terrorists in Tuz Khurmatu". The Baghdad Post. 25 January 2018. Archived from the original on 3 October 2018. Retrieved 31 January 2018. ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  37. ^ "بينهم قياديون.. العراق يستهدف خلايا "داعش" النائمة". July 29, 2021.
  38. ^ "حملة اعتقالات تطال خلايا لـ"داعش" في كردستان العراق". اندبندنت عربية (بە عەرەبی). 2021-12-21. Retrieved 2024-02-15.
  39. ^ ""داعش" ما زال قادرا على ضم عناصر من كردستان". اندبندنت عربية (بە عەرەبی). Retrieved 2024-02-15.
  40. ^ "ISIS leader arrested in Sulaimani for involvement in Speicher Massacre". July 27, 2023.