عەلی شەریعەتی
عەلی مەزینانی شەریعەتی (بە فارسی: علی شریعتی مزینانی؛ لەدایکبووی ١٩٣٣–مردووی ١٩٧٧) بیرمەند، فەیلەسووف، کۆمەڵناس، شاعیر و نووسەرێکی موسوڵمانی ئێرانی بوو.
ژیاننامە[دەستکاری]
شەریعەتی لە دێی کاھەک لە نزیکی شاری سەبزەوار لە دایکبووە، شەریعەتی ڕۆڵێکی گرینگی بوو لە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و ژیانەوەی بڕوای شێعە لە کۆمەڵگای ئێران.[١][٢][٣][٤]
لە ژیانی گەنجێتیدا چووەتە نێو بزووتنەوەی مصدق و وەکوو مامۆستا کاری کردوو و دووجار دەستبەسەر کراوە لە کاتی خوێندنیدا لە زانکۆ، دەست بەسەر کرا لە پاریس دوای ئەوەی بەشداری کرد لە خۆپیشاندانێک.
بەرھەمەکانی شەریعەتی[دەستکاری]
- حەج
- مرۆڤ
- ئیسلام و مرۆڤ
- ڕۆشەنبیریی ئیسلام
- ئایین دژی ئایین
- فاتیمە فاتیمەیە
- ئیمام عەلی
- لە کوێوە دەست پێ بکەین؟
- دیمەنێک نیشتنەوە لە بیابان
- یەک لە پەنای خاڵ و سیفری بێ بڕانەوە
- نزا
- بێداری و کەرکردن
- ئیسلام و قوتابخانەکانی خۆرئاوا
- زاراوەناسی
- ئەبوزەڕ
شەریعەتی بە کوردی[دەستکاری]
سەرەتای وەرگێڕانی بەرھەمەکانى شەریعەتی بۆ کوردی لەلایەن نووسەر و شاعیری کورد ھەژار موکریانی بوو بە چوار نامیلکەی عەلی شەریعەتی دەستی پێ کرد و دواتر کەسانی تریش بەرھەمەکانی تری ئەویان وەرگێڕایە سەر زمانی کوردی.
گاڵتە بە شەریعەتی[دەستکاری]
لە ماوەی ساڵانی ٢٠١١ تا ٢٠١٢دا شەپۆلێکی گاڵتە بە شەریعەتی لە ئێراندا ڕێ کەوت و ژمارەیەکی زۆر نوکتە بۆ شەریعەتی ساز کرا[٥] ئەم نوکتانە کار دانەوەی جۆراوجۆریان لێ کەوتەوە. بڕێک لە کەسانی بنەماڵەکەی وەکوو کوڕەکەی ئەو نوکتانەیان بە نالەبار زانی، کچەکەی لە کاردانەوەیەکدا وتی ئەو نوکتانە زۆرێکیان جوان و پێکەنینین.[٦] بڕێک لە میدیا ئێرانییەکان، بە تایبەت باڵی ڕاستی ئێران ئەو نوکتانەیان مەحکووم کرد.[٧][٨]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. Retrieved ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٣. Check date values in:
|accessdate=, |archivedate=
(help) - ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ١٧ی ئازاری ٢٠١٣. Retrieved ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٣. Check date values in:
|accessdate=, |archivedate=
(help) ١٧ی ئازاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٢٩ی ئایاری ٢٠١٣. Retrieved ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٣. Check date values in:
|accessdate=, |archivedate=
(help) ٢٩ی ئایاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "جوکھای شریعتی از دیار باقی!".
- ^ "شریعتی و فلسفھ". ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧. Retrieved ١١ی نیسانی ٢٠١٦. Check date values in:
|access-date=, |archive-date=
(help) - ^ http://www.parsine.com/fa/news/64700/شوخی-با-ایدئولوگی-جدیچرا-پیامک-ھای-شوخی-با-دکتر-شریعتی-شایع-شدھ-است
- ^ http://www.jahannews.com/fa/doc/news/375282/سندروم-خندیدن-دکتر-شریعتی-یک-ھشدار