شەڕی یەکەمی فەلووجە
| شەڕی فەلووجە | |||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| بەشێک لە داگیرکاری ئەمریکا لە عێراقدا | |||||||
کۆمەلێک سەربازی مارێنزی ئەمریکا لە شەڕی فەلووجە ٧ی نیسانی ٢٠٠٤ |
|||||||
|
|||||||
| جەنگاوەران | |||||||
| |||||||
| فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
شەڕی یەکەمی فەلووجە (بە ئینگلیزی: First Battle of Fallujah) دوو پرۆسەی سەربازی چڕووپڕ و نەخشە بۆ کێشراوبوون کە بە دوو قۆناغ و لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٠٤ دەستی پێکرد لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم دا گەیشتە ئەو پەڕی توندوتیژی، تێیان دا ھەزاران سەرباز و چەکدار ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە بەپێی زانیارییە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا قورسترین ڕووبوونەوە بوو سەربازی سپای ئەمریکا بوو لە دوای شەڕی ڤێتنام. لە دوای شەڕی عێراق لەلایەن ئەمریکا بەشی زۆری کۆمەڵە چەکدارەکان ڕوویان لە قەزای فەلووجە کرد، کە خەڵکی ئەم قەزایە ھەستی ئایینییان بەسەردا زاڵە و زۆربەیان لایەنگرانی ڕژیمی بەعس بوون، بۆیە دژایەتی زۆری داگیرکردنی عێراقیان دەکرد لەلایەن ئەمریکاوە.[١]
سەرەتای ڕووداوەکان
[دەستکاری]ڕۆژی ٣ی مانگی حوزەیران ٢٠٠٣ بەھۆی تەقینەوەیەکەوە شێخ لەیس خالید پێش نوێژی ناوداری فەلووجە و ھەشت ھاووڵاتی تر لە مزگەوتێکەوە کوژران. دانیشتووانی قەزاکەش ھێزەکانی ئەمریکایان بە ئەنجامدانی ئەم کردەوەیە تۆمەتبارکرد، لە بەرامبەردا ھێزەکانی ئەمریکاش ڕووداوەکەیان خستەپاڵ گرووپە چەکدارەکانی قەزاکە. ڕۆژی ٣١حوزەیرانی چوار سەربازی کۆمپانیای بلاک وۆتەری ئەمریکا، لەلایەن گرووپێکی چەکدارەوە کوژران، دواتریش جەستەکانیان سووتاندن پاشان بە یەکێک لە پردەکانی ئەو قەزایە ھەڵواسران ئەم ڕووداوە کاردانەوەی توندی لە ئاستی میدیای جیھانی و نێودەوڵەتی و ڕای گشتی ئەمریکا لێکەوتەوە.
دەستپێکی شەڕەکە
[دەستکاری]ڕۆژی ٤ی نیسانی ٢٠٠٤ ھێزەکانی ئەمریکا دەستی بە پرۆسەی شەڕی فەلووجە کرد بەم شێوەیە شەڕی یەکەمی فەلووجە دەستی پێکرد. سەرەتا ھێزەکانی ئەمریکا قەزاکەیان گەمارۆدا و نزیکەی دوو ھەزار سەربازیان لە دەوروبەری قەزاکە بلآوکرابونەوە، پاشان سپای ئەمریکا دەستی کرد بە ھێرشی ئاسمانی، ڕۆژی ٥ نیسان ھێزەکانی پیادەی ئەمریکا پێش ڕەوییان کرد بۆ ناو قەزاکە لە ڕێگا ھێڵێکی ڕادیۆیەوە دوایان لە خەڵکی قەزاکە کرد ھاوکاری سپای ئەمریکا بکەن بۆ دەستگیرکردنی بکوژانی سەربازەکانی کۆمپانیای بلاک وۆتەر. ھێزەکانی ئەمریکا لەرێگای ھێرشی ئاسمانی پیادە توانییان ڕۆژی ٩ نیسان %٢٠ قەزاکە کۆنترۆل بکەن. لەم قۆناغەکەدا گرووپە چەکدارەکانی فەلووجە بەرگرێکی گەورەیان لە بەرامبەر ھێزەکانی ئەمریکادا کرد، بۆیە سپای ئەمریکا نەی توانی بە تەواوی قەزاکە کۆنترۆل بکات، بۆیە شەڕی فەلووجەی یەک مانگ لەڕووبەرووبەوەنەوە نێوان گرووپە چەکدارەکان و سپای ئەمریکا بە بێ سەرکەوتنی ھیچ لایەک کۆتایی ھات. لەم شەڕدا نزیکەی ٢٧ سەربازی ئەمریکا و ٦٠٠ ھاولآتی کوژرا.[٢]
شەڕی دووەمی فەلووجە
[دەستکاری]شەڕی دووەمی فەلووجە سپای ئەمریکا ناوی لێنابوو ئۆپراسیۆنی بەرەبەیان، نزیکەی ٢٠ ھەزار سەرباز بەشداری کرد کە پێکھاتبوون لە سپای ئەمریکا و بەریتانیا و لەگەڵ ٥ھەزار چەکدار ڕووبەرووبەوەنەوە، کە توندوتیژترین ڕووبەڕووبەوەنەوەی ئەمریکا بوو لە عێراق. لەم شەڕەدا سپای ئەمریکا چەند چەندین چەکی قەدەغەکرای وەکو فسفۆری سپی بەکارھێنا کە تا ئێستاش کاریگەرییەکانی بەسەر دانیشتووانی قەزاکە ماوە. دووبارە سپای ئەمریکا بە ھاوکاری سپای بەریتانیا گەمارۆی توندیان خستەسەر قەزاکە، فڕۆکە جەنگەکانیش بۆردمانی ئاسمانی دەست پێکرد و ھێزە دەریایییەکانی ئەمریکاش بە مووشەک قەزاکەیان بۆردمان کرد، پاش ٤٦ ڕۆژ لەشەڕ و پێکدادن کوژرانی چەند کەس لە ھەردوولا چەندین ھاووڵاتی ئەم قەزایە بوونە قوربانی بەم شێوە لە ١ی مەی ی ٢٠٠٤ بە کۆنترۆڵکردنی قەزاکە لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانان شەڕی دووەمی فەلووجە کۆتایی ھات
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠