بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەحراری شام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بزووتنەوەی ئیسلامیی ئەحرار شام
حرکة أحرار الشام الإسلامیة
بەشدار لە شەڕی ناوخۆیی سووریا

ساڵانی چالاکیی١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١١
ئایدۆلۆژیاسەلەفی جیھادی
سەرکردەکانحەسسان عەبود  

ئەبو تەڵحەی عەسکەری
ئەبو زوبێر
ئەبو یەزن
ئەبو خێر

ئەبو عبدالملکی شەرعی
ناوچەی
ئۆپەراسیۆنەکان
سووریا
ھێز١٠٬٠٠٠–٢٠٬٠٠٠[١]
بەشێکە لەبەرەی ئیسلامی[٢]
ھاوپەیمانانبەرەی نوسرە[٣]
سوپای ئازاد[٣][٤]
سوپای ئیسلام
دوژمنانسوپای سووریا
سوپای بەرگری سووریا
ھێزی بەرگری نیشتیمانی سووریا
داعش[٥][٦]
شەبیحە
جەنگەکان/شەڕەکانشەڕە ناوخۆیەکانی سووریا

بزووتنەوەی ئەحرار شامی ئیسلامی، بزووتنەوەیەکی جیھادی سوریە کە لەسەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە دژی بەشار ئەسەد شەڕ دەکەن، بزووتنەوەی ئەحرار شام لە ئەنجامی یەکگرتنی ھەر یەک لە کەتیبەکانی ئەحرار شام و بزووتنەوەی فەجری ئیسلامی و کۆمەڵەی تەلیعەی ئیسلامی و کەتیبەی جەنگاوەرانی ئیمان پێکھاتوە و دواتر بۆتە لایەنێکی سەرەکی لە پێکھاتنی بەرەی ئیسلامی سووریا. بزووتنەوەی ئەحرار شام زیاتر لە دوای دەستبەسەردا گرتنی فرۆکەخانەی تەفتەناز و فرۆکەخانەی جەراحی سەربازی ناوی دەرکەوت وچەقی قورسایی ھێزەکانی لە ناوچەی حەلەب و پارێزگای ئیدلیب و پارێزگای حەمایە دەیان کەتیبەی لە شارەکانی سووریادا ھەیە و رۆڵی سەرەکی گێراوە لە ئازادکرنی زۆربەی ناوچە ئازادکراوەکانی سووریا.

جگە لەمەش ئەم بزووتنەوەیە ناکۆکێی زۆری ھەیە لەگەل داعش بەجۆرێک لە تەقینەوەیەکی خۆکوژی داعشدا لە بارەگایەکی بزووتنەوەی ئەحراری شام لە ناوچەی رام حەمدانی سەر بە پارێزگای ئیدلیب ھەریەک لە شێخ حەسسان عەبود ناسراو بە ئەبو عبداللەی حەمەوی ئەمیری بزووتنەوەی ئەحرار شام و ئەبو تەڵحەی عەسکەری و ئەبو زوبێرو ئەبو یەزن وئەبو خێر وئەبو عبدالملکی شەرعی سەرکردەکانی ئەحرار شام و ئەبو ئەیمەن فەرماندەی لیوای بەدر نزیکەی ٥٠ موجاھید وکادێری وسەرکردەی ئەحرار شام کردە قوربانی[٧] دوای ئەم ڕووداوەش بزووتنەوەی ئەحراری شام ھاشم الشیخ ناسراو بە ئەبو جابری مەسکەنە وەک ئەمیری نوێی بزووتنەوەکە دیاری کرد[٨]

پەراوێز

[دەستکاری]
  1. ^ Lund، Aron (١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٣). «Freedom fighters? Cannibals? The truth about Syria's rebels». The Independent. لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  2. ^ «Leading Syrian rebel groups form new Islamic Front». BBC. ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا O'Bagy، Elizabeth (٢٠١٢). Middle East Security Report: Jihad in Syria (PDF). Vol. ٦. Washington, DC. لاپەڕە ٢٧. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: location missing publisher (بەستەر)
  4. ^ Farrell، Shane (٢٦ی ئابی ٢٠١٢). «Overblown fears of Islamists in Syria». NOW Lebanon. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ھێنراوە. ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ «NGO: Syria jihadists kill rebels in bombing». Al Arabiya. 11 کانوونی دووەمی 2014. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 4 ئایاری 2016 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  6. ^ «Al Qaeda's chief representative in Syria killed in suicide attack». 23 شوباتی 2014. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 4 ئایاری 2016 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |عمل= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  7. ^ http://www.dorbeen.co/Drizha.aspx?id=2121&LinkID=1[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  8. ^ http://www.dorbeen.co/Drizha.aspx?id=2124&LinkID=1[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]