سەید قوتب
سەید قوتب | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٦ گوندی مووشەی شاری شاریقە لە میسر |
| مەرگ | ٢٩ی ئابی ١٩٦٦ بەندیخانەی قاھیرە |
| ھۆکاری مەرگ | لەسێدارەدان |
| پیشە | ڕۆژنامەنووس، مامۆستا |
| حیزبی سیاسی | حیزبی وەفد، ئیخوان موسلیمین |
| ئایین | ئیسلام ی سوننە |
| ھاوسەر | ھاوسەری نەبوو |
سەید قوتب ئیبراھیم لە (ماوەی ژیان: ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٦ لە گوندی مووشەی شاری ئەسیوتی میسر تاکوو ٢٩ی ئابی ١٩٦٦) نووسەر، شاعیر و بیرمەندی ئیسلامی میسری بووە. لەماوەی ١٩٥٠ بۆ ١٩٦٠، ئەندامێکی باڵای ئیخوان موسلمین بوو. لە ساڵی ١٩٦٦، قوتب تاوانبارکرا بە ھەوڵی کووشتنی جەمال عەبدولناسڕ و ھەر بەم ھۆیەوە حووکمی لەسێدارەدانی بەسەر جێبەجێکرا.[١][٢]
ژیان
[دەستکاری]خوێندنی سەرەتایی لە گوندەکانی خۆیان تەواو کردووە، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا چووە ماڵی خاڵی (مامۆستا و رۆژنامەنووس بوو) لە قاھیرە و لەوێ بەردەوامی بە خوێندنەکەی داو دارالعلومی تەواو کرد. ھەر لەتەمەنێکی زوودا دەستیکردن بەنووسین لە گۆڤارەکان.
سەیید نووسینەکانی لە گۆڤاری پەیام (الرسالە) و (اللواء الاشتراکیە) و ھی تریشدا بڵاو دەکردەوە تا دواتر ئیتر خۆی بووە سەرنوسەری گۆڤاری بیری نوێ (الفکر الجدید) وبوو بە یەکێک لە بەھێزترین لایەنگری مەدرەسەی ئەدەبی عەباس مەحموود عەقاد کە دژی مەدرەسەی تەھا حوسێن بوو. سەیید لە ماوەی ژیانیدا ژنی نەھێناوە.
لە ساڵی ١٩٤٨ بۆ ١٩٥٠ بۆ خوێندن دەچێتە ئەمریکا. ساڵی ١٩٥٠بووە بە ئیخوان و لە ١٩٥٢ دا بوو بە ئەندامی شورا (مەکتەبی ئیرشاد) و بەرپرسی بەشی راگەیاندن. ھەر لە ئیخواندا مایەوە تا ساڵانی دوایی تەمەنی کە ئیتر لەگەڵ عبدالفتاح اسماعیل و محمد یوسف ھەواش و عبدالمجید شازلیدا وازیان لە ئیخوان ھێناو خۆیان تەنزیمێکی تری سەربەخۆیانیان دروست کرد.
لەسێدارەدان
[دەستکاری]سەیید لە ٢٩ی ئابی ١٩٦٦دا، لە سەردەمی سەرۆکایەتی جەمال عەبدولناسڕ لەدوای دادگایی کردنی لەسێدارە درا.[٣]
کتێبەکان
[دەستکاری]سەید قوتب لەژیانیدا چەند پەرتووکێکی نووسیوە لەسەر بانگەواز و فیکری ئیسلامی لەوانە:
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «سید قطب». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ القاھرة، دعاء عبد اللطیف-. «بعد 54 عاما من إعدامە.. لماذا یؤرق سید قطب الطغاة؟». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «من ھو سید قطب سطور». sotor.com (بە عەرەبی). لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ سعد، النعیمی فاطمة (٣٠ی ئایاری ٢٠١٩). «سید قطب وتوظیفە لقواعد التفسیر من خلال تفسیرە فی ظلال القرآن». مجلة جامعة الأمیر عبد القادر للعلوم الإسلامیة (بە فەرەنسی). ٣٣ (1): ٦٠–١٠٢. ISSN ٢٥٨٨-٢٠٤X.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی قورئان
- دەروازەی شیعر
- دەروازەی فەلسەفە
- دەروازەی میسر