پارتی داد و گەشەپێدان (تورکیا)
| پارتی داد و گەشەپێدان | |
|---|---|
| دامەزران | ١٤ی ئابی ٢٠٠١ |
| ناو بە زمانی فەرمی | Adalet ve Kalkınma Partisi |
| دامەزرێنەر | ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، عەبدوڵڵا گوڵ، Bülent Arınç |
| ڕێبەر | ڕەجەب تەییب ئەردۆغان |
| سکرتێری گشتی | Fatih Şahin |
| وڵات | تورکیا |
| ئەندامی | |
| لایەنگیریی سیاسی | ڕاستڕەوی |
| شوێنی دامەزران | ئەنقەرە |
| شوێنی بارەگاکان | ئەنقەرە |
| ڕووداوە بەرچاوەکان | ھەوڵی کودەتا لە تورکیا |
| Phone number | +90-312-204-5000 |
| وێبگە | https://www.akparti.org.tr/en، https://www.akparti.org.tr/، https://www.akparti.org.tr/ar |
پارتی داد و گەشەپێدان (بە تورکی: Adalet ve Kalkınma Partisi)، ناسراو بە ئاک پارتی (بە تورکی: AK PARTI)، بە کورتە ئاکەپە یان ئەکەپە (بە تورکی: AKP)، پارتێکی شۆپپارێزە لە تورکیا کە لە سیاسەتدا وەکوو پارتێکی ڕاستڕەوی توندڕەو دەناسرێت.[١][٢][٣] ئەم لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا توانی زیاتر لە ٣٥٪ی دەنگەکان بەدەستبھێنێت و بەوھۆیەوە بە ٢٦٥ کورسی لە ٦٠٠ کورسییەکانی پەرلەمان، وەکوو یەکەمین پارتی پەرلەمان بمێنێتەوە. سەرۆکی ئەم پارتە ڕەجەب تەییب ئەردۆغانە.
دامەزراندن
[دەستکاری]لە ١٤ی ئابی ٢٠٠١ پارتی داد و گەشەپێدان لەلایەن ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و عەبدوڵڵا گول و ئیدریس شاھین و بینالی یلدرم و بڵند ئارینج دامەزرێندرا.[٤]
ھەڵبژاردنە گشتییەکانی پەرلەمانی تورکیا
[دەستکاری]پارتی داد و گەشەپێدان لە ساڵی ٢٠٠٢ بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، بۆ یەکەمجار بەشداری لە ھەڵبژارنی گشتی تورکیا کرد و توانی ٣٤،٦٣% دەنگەکان بەدەستبێنێ کە نزیکەی دوو لەسەر سێی کورسییەکانی پەرلەمانی تورکیا بوو. پاش ئەم ھەڵبژاردنە عەبدوڵڵا گول حکوومەتی ٥٨ی پێکھێنا و بوو بە سەرۆک وەزیرانی تورکیا.[٤]
لە ھەڵبژاردنی ٢٢ی تەمووزی ٢٠٠٧، ئاک پارتی بۆ جاری دووھەم بەشداری ھەڵبژاردنەکانی کردەوە و دووبارە توانی بە ڕێژەی ٤٧%ی دەنگەکان زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان مسۆگەر بکات بەڵام بەھۆی تێپەڕکردنی ڕێژەی ١٠%ی پارتی بزوتنەوەی نەژادپەرستی تورکیا (مەھەپە) ژمارەی سەندەڵییەکانی ئاکەپە نەختێک کەم بووە.[٥]
لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١١ بۆ جاری سێھەم ئاکەپە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان کرد و ئەم جارەش توانی بە ڕێژەی ٤٩.٩%ی دەنگەکان، پلەی یەکەمی ھەڵبژاردنەکان مسۆگەر بکا.[٦][٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Jongerden، Joost؛ Gunes، Cengiz؛ Day، Bahar Simsek (١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١). The Commentaries – Volume 1, 2021 (بە ئینگلیزی). Transnational Press London. ژپنک ٩٧٨-١-٨٠١٣٥-١٠٧-٢.
- ↑ «Twitter suspends, reinstates key Syria coverage account». The Jerusalem Post | JPost.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Çınar، Alev (٢٠١١). «The Justice and Development Party: Turkey's Experience with Islam, Democracy, Liberalism, and Secularism». International Journal of Middle East Studies. ٤٣ (3): ٥٢٩–٥٤١. doi:١٠.١٠١٧/S٠٠٢٠٧٤٣٨١١٠٠٠٦٥١. hdl:١١٦٩٣/٣٨١٤٧. JSTOR ٢٣٠١٧٣١٦. S2CID ١٥٥٩٣٩٣٠٨.
- 1 2 «پارتی داد و گەشەپێدان لەبەر دیواری مەرگ- (تەوەرەی توركیا)- بەشی سێیەم». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی نیسانی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ↑ براوهی یهکهم" کورد و ئاک پارتی"ن /بههرۆز گهڵاڵی - ماڵپەڕی کوردپرێس[بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- ↑ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریماڵپەڕی سبەینەدراوە - ↑ «پارتیی داد و گەشەپێدان سەركەوتنی گەورەی بەدەست هێنا و ژمارەی پەرلەمانتارە كوردەكانیش زیاتر بوو-ماڵپەڕی ھەولێر». لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- ماڵپەڕی فەرمی پارتی داد و گەشەپێدان (تورکی)
- ماڵپەڕی پارتی داد و گەشەپێدان (ئینگلیزی)
| ئەم سیاسەت وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |