بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕابوونی ئیسلامی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕابوونی ئیسلامی یان ڕابوون (بە عەرەبی: صحوة إسلامیة‎) زاراوەیەکە کە ئاماژەیە بۆ گەڕانەوەی موسڵمانان بۆ ئیسلام دوای دوورکەوتنەوەیان لێی و پابەندبوونیان بە جێبەجێکردنی یاساکانی لە ژیان و کۆمەڵگاکانیاندا.[١][٢][٣] بەناوبانگترین ڕابوون لە مێژووی مۆدێرن بە نزیکەیی لە ساڵی ١٩٧٠ دەستی پێکردووە، و لە تەقوای ئایینی و وەرگرتنی کولتوری ئیسلامی وەک جل و بەرگ، زاراوە، جیاکردنەوەی ڕەگەزەکان، دەربڕین و سانسۆرکردنی میدیا، و پابەندبوون بە بەھاکانەوە دەردەکەوێت لە ڕوانگەی ئایینی ئیسلامییەوە. زۆرجار ڕابوونەکە پەیوەستە بە بزووتنەوەی ئیسلامی سیاسی. لەکاتێکدا ڕابوونێکی دیکە ڕوویدا کە ھێرشی چەکداری گرتەوە، لەگەڵ ھەندێک توندڕەوی ئایینی و ھێرشکردنە سەر خەڵکی مەدەنی و ئامانجی سەربازی لەلایەن ئیسلامییەکانەوە وەک بزووتنەوەی جیھادی سەلەفی.[٤]

دروستبوون

[دەستکاری]

زیندووبوونەوەی ڕابوونی ئیسلامی بەزۆری ئاماژە بە جەمالەدین ئەفغانی دەکرێت - کە بە یەکێک لە کاریگەرترین ڕیفۆرمخوازە موسڵمانەکانی سەدەی نۆزدەھەم دادەنرێت - کە سەردانی زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامی کردووە، و ئەوەی ھاوکاری کردووە لە زیندووکردنەوەی ڕابوونی ئیسلامی قوتابی و ھاوەڵەکەی محەممەد عەبدە بووە، کە لە سەرەتای بزووتنەوەی سەلەفیدا بە کاریگەرترین کەسایەتی وەسف کرا. لە ساڵی ١٩٢٨ حەسەن بەنا ئیخوان موسلمین دامەزراند کە بە یەکەم حیزبی ئیسلامی ڕێکخراو دادەنرێت و تا ئێستاش بە گەورەترین و کاریگەرترین گرووپی ئیسلامی لە جیھاندا دادەنرێت. ھەروەھا لیستی ھاندەر و بیرمەند و ھەڵسوڕاوانی ڕابوونی ئیسلامی لەسەر دەستی شێخ محەممەد ڕەشید ڕەزا و سەید قوتب لەخۆدەگرێت کە بە دیارترینی ئەو کەسانە دادەنرێن کە سیماکانی ڕابوونی ئیسلامی دادەنێن بۆ ئەوەی کۆمەڵگاکان بگەڕێنەوە بۆ جارێکی تر پابەندبوون بە ئیسلامەوە دوای ئەوەی لە ئیسلام دوورکەوتنەوە.

لە باشووری ئاسیا، بیرمەندان و دەوڵەتمەدارە ڕیفۆرمخوازەکانی وەک سید ئەحمەد خان، محەممەد ئیقبال و محمد عەلی جیناح، تیۆری ناسیۆنالیزمی ئایینی لە ھەردوو نیمچە دوورگەی ھیندستان و کۆمەڵەی موسڵمانان لە ھیندستان بەرەوپێش برد، ئەمەش بووە ھۆی دامەزراندنی یەکەم کۆماری ئیسلامی مۆدێرن: پاکستان. ھەروەھا ئەبو ئەعەلا مەودودی بە یەکێک لە داکۆکیکاران و ھاندەرانی ڕابوون دادەنرێت ئەو سەرکردە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵی ئیسلامی لە باشووری ئاسیا، کە ئەمڕۆ یەکێکە لە گەورەترین پارتە ئیسلامییەکانی کیشوەری ھیندستان، کە چوار وڵات لەخۆدەگرێت: پاکستان ، ھیندستان ، بەنگلادیش و سریلانکا، ھەرچەندە ئەم لایەنانە ھیچ پەیوەندییەکی ڕێکخراوەیییان لەگەڵ یەکتردا نییە. یەکێک لەو ڕووداوە گرنگانەی کە یارمەتی ڕابوونی ئیسلامی دا ، قەیرانی وزە بوو لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، کە بووە ھۆی پێکھێنانی ڕێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) لەلایەن شا فەیسەڵ کوڕی عەبدولعەزیزەوە ١٩٧٩ و دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێرانی شیعە ڕووداوی سێیەم ڕووداوی مزگەوتی حەرام کە بە ڕووداوی جوھەیمان ناسراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "الصحوة الإسلامیة الثالثة .. وفقە المرحلة - ولید نور". ar.islamway.net (بە عەرەبی). Archived from the original on 2022-04-25. Retrieved 2022-04-25.
  2. ^ Lapidus, Ira M. (1997). "Islamic Revival and Modernity: The Contemporary Movements and the Historical Paradigms". Journal of the Economic and Social History of the Orient. 40 (4): 444. doi:10.1163/1568520972601486. JSTOR 3632403. The terms commonly used for Islamic revival movements are fundamentalist, Islamist or revivalist.
  3. ^ Haddad, Yvonne Yazbeck. The Contemporary Islamic Revival: A Critical Survey and Bibliography. Greenwood Publishing Group. pp. 24–5. Archived from the original on 8 أبریل 2016. {{cite book}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  4. ^ "کیف جعلت السلفیة الجھادیة الدینَ منصةً للعنف؟". www.hafryat.com (بە عەرەبی). Archived from the original on 14 ینایر 2022. Retrieved 2022-04-25. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)