ڕێشان حەمۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕێشان حەمۆ

لەدایکبوون
ڕێشان محەممەد ئیبراھیم

(١٩٩١-٠٦-٠٨) ٨ی حوزەیرانی ١٩٩١ (تەمەن ٣٢ ساڵ)
پیشە
  • ئەکتەر
  • کۆمێدیان
  • مۆسیقاژەن
خەڵاتەکانباشترین پڕۆژەی میدیایی، ڕێکخراوی کۆسۆڤ
ڕێشان حەمۆ
زانیاریی یووتیووب
کەناڵ
ساڵانی چالاکی٢٠١١–ئێستا
چەشن
ژمارەی سەبسکرایبەرەکان١٤٩ ھەزار
(ئازاری ٢٠٢٢)
کۆی گشتیی ڤیوەکان١٩٬٥ ملیۆن
(ئازاری ٢٠٢٢)


ڕێشان محەممەد ئیبراھیم ناسراو بە ڕێشان حەمۆ (لەدایکبووی ٨ی حوزەیرانی ١٩٩١) ئەکتەر، کۆمیدیان، و مۆسیقاژەنێکی کوردی ڕۆژاوای کوردستانە.

لە ساڵی ٢٠١٢دا، دەستی بە کاری ھونەری کرد. سەرەتا بە کورتە ڤیدیۆی کۆمێدی دەستی پێ کرد، پاشان دەستی کرد بە پێشکەشکردنی بەرنامەی ڕێشانیزم، کە یەکێکە لە سەرکەوتووترین کارەکانی. لە ساڵی ٢٠١٩دا، وەک ئەکتەر بەشداریی لە فیلمی پەیکەری دڵ کرد. لە ساڵی ٢٠٢٠دا، بە ڕۆڵی سەرەکی بەشداریی لە درامای چەرخ و فەلەک کرد. لە ٢٠٢٢دا، وەک ئەکتەری سەرەکی لە شانۆی دوا ڕۆژەکانی بابلۆدا بەشدار بوو.

ژیاننامە[دەستکاری]

ڕێشان حەمۆ لە ڕۆژاوای کوردستان لە شاری عەفرین لە ناو خێزانێکی ھونەردۆست لە دایکبووە. لە تەمەنی چوار ساڵیدا دەستی بە ژەنینی ئامێری دەربووکە کردووە و لەگەڵ چەندین ھونەرمەندی ڕۆژاوای کوردستان، وەک ڕەشید سۆفی و عەزیز محەممەد و باڤێ سەڵاح، بەشداریی کردووە.

تاوەکو ساڵی ٢٠٠٠، باوکی ڕێشان، محەممەد حەمۆ، لەلایەن حکوومەتی سووریاوە، بەھۆی فرۆشتنی پەڕتووکی کوردی، چەندین جار زیندانی کرا و ئەشکەنجە درا، کە وای کرد کە خۆی و خێزانەکەی ناچار ببن بچن بۆ باشووری کوردستان و لە شاری سلێمانی نیشتەجێ ببن.

لە ساڵی ٢٠٠٧دا، چووە بەشی مۆسیقای پەیمانگەی ھونەرە جوانەکان. دوای دوو ساڵ بەھۆی تەقینەوەیەکەوە لە شەقامی بەرامبەر پەیمانگەکە، کە بووە ھۆی شکاندنی دەستی، وازی لە خوێندن ھێنا. دوای بەجێھێشتنی خوێندن، دەستی بە ژەنینی ئامێری درامس کرد و لەگەڵ چەند ھونەرمەندێکی وەک یاس خدر، میکایل، ناسر ڕەزازی و دیاری قەرەداغی بەشداریی کرد.

لە ساڵی ٢٠١٢دا، بەھۆی باری ئابووری بڕیاری دا وەکوو پیشە واز لە مۆسیقا بھێنێت و دەست بە کاری نواندن بکات. سەرەتا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بە ڤیدیۆی کورتی کۆمێدی دەستی پێ کرد و لە ماوەیەکی کورتدا ناوبانگی دەرکرد. لە ساڵی ٢٠١٥دا، بەشداریی لە چەند ڕیکلامێکی تەلەڤیزیۆنی کرد، کە دەنگدانەوەیەکی باشی ھەبوو لە ناو خەڵکدا بە وشەی «بەثیتە».

لە ساڵی ٢٠١٧دا، دەستی کرد بە پێشکەشکردنی بەرنامەی ڕێشانیزم، کە بەرنامەیەکی ھەفتانە بوو کە بە شێوەیەکی کۆمیدیئامێز باسی لە دیاردەکانی کۆمەڵگە دەکرد.

لە ساڵی ٢٠١٨دا، خەڵاتی باشترین پڕۆژەی میدیایی لەلایەن ڕێکخراوی کۆسۆڤەوە بە دەست ھێنا.[١] لە ساڵی ٢٠١٩دا، وەکوو ئەکتەرێکی سەرەکی لە فیلمی پەیکەری دڵ، کە لە دەرھێنانی شوان عەتووف بوو، بەشدار بوو.[٢][٣] لە ساڵی ٢٠٢٠دا، وەک ئەکتەری سەرەکی بە ڕۆڵی ئاسۆ لە درامای چەرخ و فەلەک بەشدار بوو.[٤] لە ٢٠٢٢دا، وەک ئەکتەری سەرەکی بە ڕۆڵی بابلۆ لە شانۆی دوا ڕۆژەکانی بابلۆدا بەشدار بوو.[٥]

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

فیلم[دەستکاری]

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان سەرچاوەکان
٢٠١٩ پەیکەری دڵ ھیوا [٦]
٢٠٢٤ خۆشەویستی لە سەردەمی کۆرۆنا [٧]

تەلەڤیزیۆن[دەستکاری]

ساڵ ناو ڕۆڵ تێبینییەکان سەرچاوەکان
٢٠٢٠ چەرخ و فەلەک ئاسۆ ٢٩ ئەڵقە [٨]

شانۆ[دەستکاری]

ساڵ ناو ڕۆڵ شوێن تێبینییەکان سەرچاوەکان
٢٠٢٢ دوا ڕۆژەکانی بابلۆ بابلۆ ھۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی [٩]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Rwanga Foundation & COSV Announces the Final Winners of "FURSA" Project | COSV" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-12-22.
  2. ^ "New Kurdish film 'Paykari Dil' hits theaters in Sulaimani and Erbil". ڕووداو. Retrieved 2020-12-27.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  3. ^ "شوان عەتوف" بڕیارماندا"". archive.rachlaken.com. Retrieved 2020-12-22. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "چەرخ و فەلەک میوانی شەوانی ڕەمەزانە". ھەولێر. Retrieved 2020-04-20. ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "شانۆگەریی "دواڕۆژەکانی بابلۆ" نمایشدەکرێت". ئێستا. {{cite web}}: |access-date= requires |url= (help); Missing or empty |url= (help)
  6. ^ "پەیکەری دڵ لە ئەوروپا و ئەمریکاش پیشاندەدرێت". ڕووداو. Retrieved 2019-06-02.
  7. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/culture/270620231. Retrieved 2023-08-01. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  8. ^ "چەرخ و فەلەک لەنێوان ھەڵکشان و داکشاندا... حەیدەر عەبدولڕەحمان". دەنگەکان. Retrieved 2021-03-16.
  9. ^ "شانۆگەریی "دوا ڕۆژەکانی بابلۆ" دەست بە نمایش دەکات". وشە. Retrieved 2022-02-21. ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]