ڕۆژنامەی ژین
ڕۆژنامەی ژین ڕۆژنامەیەکی کوردی بوو کە لەلایەن پیرەمێردی شاعیر لە سلێمانی چاپ دەکرا. وەک درێژکراوەیەکی ڕۆژنامەی ژیان. ڕۆژنامەی ژین ٥٥٣ ژمارەی لێ چاپکرا. یەکەم ژمارەکەی لە ١٩٣٩دا دەرکرد و تا کۆچی دوایی کرد لە ١٩٥٠ دا بەردەوامبوو و بە ژمارە ١٠١٥ی گەیاند. دوای خۆیشی جەمیل سائیب و نووری ئەمین بەگ و گۆران و ئەحمەد زرنگ بەردەوام بوون تا ساڵی ١٩٦٣ گەیاندیانە ژمارەی کۆتایی (١٧١٤). ئەمڕۆکە بنکەی ژین لە سلێمانی لە ھەوڵی دەرکردنی گۆڤارێکدان بە ناوی گۆڤاری ژین[١]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ گۆڤاری ژین - بنکەی ژین بۆ بوژاندنەوەی کەلەپووری بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی ١ی ئازاری ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.