ویکیپیدیا:شێواز/بەستەردان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەستەرەکان یاخود ھایپەرلینکەکان یەکێکن لە بەسوودترین ئامرازەکانی ویکیپیدیا. ئەم بەستەرانە یارمەتی خوێنەران دەدەن کە دەستیان بە وتارە ھاوشێوەکان بگات و دۆزینەوەی وتاری نوێ ئاسان بکات. لە ویکیپیدیادا سێ جۆر بەستەری سەرەکی ھەن: بەستەرە ناوەکییەکان، بەستەرەکانی نێوان ویکی کە پرۆژەکان پێکەوە دەبەستێتەوە، لەگەڵ بەستەرە دەرەکییەکان، کە بە پێچەوانەی بەستەرە ناوەکییەکان، بەستەرن بۆ وێبگەکانی دەرەوەی ویکیپیدیا.

فێرکاری[دەستکاری]

بەستەردان لە ویکیپیدیادا زۆر ئاسانە.

ئەگەر بۆ پەڕەیەکی ناوەکی بوو[دەستکاری]

بەم شێوەیە بەستەر دەدرێت: [[ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی]]، کە وەک ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دەردەکەوێت. ھەروەھا دەتواندرێت شێوەی دەقەکە بگۆڕدرێت، ئەمە لەکاتێکدا بەسوودە تا لەگەڵ دەقەکانی پێش خۆی، پەڕەی ئاماژەپێدراو بگونجێندرێت. بۆ نموونە [[ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی|وەشانی ویکیپیدیای کوردی]] وەک وەشانی ویکیپیدیای کوردی دەردەکەوێت، لەکاتێکدا کە دەقەکە جیاوازە، ئەگەر کرتەی لەسەر بکرێت ھەر ڕەوانە دەکرێیت بۆ ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی. لەوانەیە زۆرجار پێویست بکات بەستەرەکە یەکسەر ڕەوانەکەر بێت بۆ بەشێکی پەڕەکە، لەوانەیە بۆ ئاماژەدان بە کێشەیەک لەو بەشەدا ئەمە سوودبەخش بێت. لەو حاڵەتەدا بەم شێوەیە دەکەیت: [[ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی#مێژووی ویکی ناوەندی بە پێی ڕۆژەکان]] کە بەم شێوەیە دەردەچێت: ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی#مێژووی ویکی ناوەندی بە پێی ڕۆژەکان بۆ گۆڕینی دەق وەک باسکرا ھێمای «|» بەکاردێت. کەواتە لەدوای ناوی پەڕە ھێمای # بەکاردێت دوابەدوای ئەویش ناوی بەشی پەڕەکە.

ئەگەر بۆ پەڕەیەکی دەرەکی بوو[دەستکاری]

ئەوکاتە لەجیاتی ئەوەی جووتێک ([[]]) بەکاربێت، دەکرێتە یەکدانە ([]). لە دوای ھێمای دەستپێکردن [ پێویستە ناونیشانی تەواوی وێبگە بنووسرێت، و بە پێچەوانەی بەستەرە ناوەکییەکانەوە، بۆ دەرخستنی دەق، ھێمای «|» بەکارنایەت لە نێوان ناونیشانی وێبگە و دەقی خوازراو، بەڵکو تەنیا بۆشاییەک دادەنرێت، بەم شێوەیە: [http://www.google.com وێبگەی گووگڵ] کە لە ئەنجامدا بەم شێوەیە دەردەکەوێت: وێبگەی گووگڵ

ئەگەر بۆ پرۆژەیەکی تری ویکیپیدیا بوو[دەستکاری]

ئەو کاتە دەتوانیت دوو ڕێگە بگریتە بەر، یەکەمیان ئەوەیە کە ڕێگەی بەستەری دەرەکیی بەکارببەیت بەو شێوەیەی لەسەرەوە باسکراوە بە دانانی ناونیشانی تەواوی وێبگەکە، یانیش بە ڕێگەیەکی باوتر (و شیاوتر) کە بەم شێوەیەیە: [[:کۆدی پرۆژە:بۆشایی ناو:ناوی پەڕە]] کۆدی پرۆژە لە بەستەری وێبگەکاندا دەرکەوتووە، بۆ نموونە کۆدی پرۆژەی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ckbـیە، کە لە بەستەرەکەدا بەم شێوەیە دەرکەوتووە: ckb.wikipedia.org، یان با ھی ویکی ئینگلیزی وەربگرین: en.wikipedia.org. بۆشایی ناو تەنیا کاتێک دادەنرێت کە پەڕەیەک بوو جگە لە وتار، کە بۆشایی ناوی سەرەکییە، ئەگەر وتار بوو، ئەو کاتە ڕاستەوخۆ ناوی وتارەکە لەوێ دەنووسرێت، بۆ نموونە: [[:en:music]] دەبێتە en:music. ئەگەر ھاتوو بۆشایی ناو وتار نەبوو (با بۆشایی داڕێژە وەربگرین بە نموونە)، ئەو کاتە بەم شێوەیەی لێ دێت: [[:en:template:music]] کە en:template:music دەکات. ئەگەر ویسترا دەقەکەی بگۆڕدرێت، بە ھەمان شێوەی خاڵی یەکەم بە بەکارھێنانی جیاکەرەوەی «|» دەکرێت ئەم کارە ئەنجام بدرێت، بۆ نموونە: [[:en:music|music]] دەبێتە music. بۆ ھەموو بۆشاییەکانی تریش ھەمان تەکنیک بەکاردێت.

ئەگەر بۆ پۆل یان پەڕگە بوو[دەستکاری]

ئەگەر ویسترا پۆلەکان بە دەق بنووسرێت، تەنیا کۆلنێک (:) زیاد دەکرێت بۆ پێش پۆلەکە، بەم شێوەیە: [[:پۆل:ویکیپیدیا]] کە دەبێتە پۆل:ویکیپیدیا. ئەگەر کۆلن لابرێت پەڕەکە دەچێتە ناو پۆلەکەوە و بە دەق دەرناکەوێت. وێنەکانیش بە ھەمان شێوەی پۆلەکان کۆلن بۆ پێش پەڕگەکە زیاد دەکرێت تا وێنەکە بە شێوەی دەق دەر بکەوێت نەک پەڕگە.

حاڵەتە تایبەتەکان[دەستکاری]

بەستەردان بە مانگ و ڕۆژ یان ساڵ[دەستکاری]

پێویست ناکات وتارەکانی ڕۆژ و مانگ (بۆ نموونە، ٢٣ی نیسان و ٥ی کانوونی یەکەم) بە وتارەکانی تر ببەسترێنەوە مەگەر پەیوەندییەکی ئاشکرایان بە وتارەکەوە ھەبێت. ئەم وتارانە بێجگە لەو پێشھاتە تایبەتانەی لەم ڕێککەوتەدا دێنە پێش، دەبێ پێوەندیشیان بەو وتارەوە ھەبێ. ئاماژەدان بە سەرچاوەی ڕۆژە بیرەوەرییەکان ھەروەکوو ڕۆژی دایک بە بەستەرێکی ئاسایی ڕەچاوکراوە. ھەر وتارێکی پەیوەندیدار بە کات دەشێت بە بەستەرەکانی کات ببەسترێنەوە.

وتاری ساڵەکان (نموونە: ٢٠٠٧، ١٩٧٢) پێویست ناکات بەستەر بدرێن مەگەر پەیوەندییەکی ئاشکرایان بە وتارەکەوە ھەبێت. ئەمە یانی بەبێ ئەوەی گرنگ بێ چی لەو ساڵەدا ڕووی داوە، ئەو ڕووداوەی کە تێیدا وتاری ئەم کاتە ھاتووە، دەبێ ببێتە ھۆی یەکدەستی و یەکگرتوییی زیاتری وتارەکان. بۆ نموونە، سینەمای جیھان لە ساڵی ٢٠٠٥ دەشێت بە ساڵی ٢٠٠٥ەوە ببەسترێتەوە، بەڵام مەولانای ڕۆمی ناکرێ بە ٢٠٠٥ یان ١٨٧٢وە ببەسترێتەوە.

چۆن بەستەردان بەکاردێت[دەستکاری]

بەستەردان بۆ یارمەتیدانی خوێنەران لە دۆزینەوەی وتاری ھاوشێوە بەکاردێت، بۆیە دەبێت بە شێوەیەکی شیاو بەستەرەکان بەکارببرێن و تەنیا بەستەری پەیوەندیدار لە پەڕەکاندا دابنرێت. زۆر شت ھەن بەستەردان پێیان شیاو نییە، بۆ نموونە ئەو شتانەی کە زەقن و ھەموو کەسێک دەیانزانێت، وەک ڕێکەوتەکان، شوێنە جوگرافیاییە ناسراو و باوەکان، یەکە پێوانەییەکان، وشە و پیتەکان. ھەروەھا نابێت و پێویست نییە زیاتر لە یەک جار لە ھەمان وتاردا بەستەر بۆ ھەمان بابەت بدرێت. ئەمە بۆ نەشێوانی شێوەی وتارەکان ڕێگری لێ دەکرێت. لەبیرت بێت: ئەو وتارانەی کە لە ویکیپیدیا نین و بەستەریان بۆ بدرێت، ڕەنگی بەستەرەکان بە سوور دەردەکەوێت. ئەگەر کرتە لەسەر ئەم بەستەرانە بکرێت، سیستم ئاگادارت دەکاتەوە کە وتارێک بەو ناوە نییە و ئامۆژگاریت دەکات کە دروستی بکەیت. ئەمە شتێکی ئاسایی و باوە لە وتارەکاندا. زۆرێک لە بەستەرەکان باشترە لە بنی پەڕەکانەوە زیاد بکرێن، بۆ نموونە بەستەرە دەرەکییەکان.