پارێزگای کرماشان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەربازدانی ١ سەرچاوە و تاگکردنی ٠ بە مردوو) #IABot (v2.0
No edit summary
تاگەکان: دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١٥: ھێڵی ١٥:
|longd=47|longm=4|longs=0|longEW=E
|longd=47|longm=4|longs=0|longEW=E
| جۆری دابەشکراو = وڵات
| جۆری دابەشکراو = وڵات
| ناوی دابەشکراو = {{ئاڵا|کوردستان}}
| ناوی دابەشکراو = {{ئاڵا| ئێران}}
| جۆری دابەشکراو1 = [[پارێزگا]]
| جۆری دابەشکراو1 = [[پارێزگا]]
| ناوی دابەشکراو1 = پارێزگای کرماشانی ئێران
| ناوی دابەشکراو1 = پارێزگای کرماشانی ئێران

وەک پێداچوونەوەی ‏١٢:٠٦، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠

پارێزگای کرماشان

[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]

پارێزگای کرماشان

پارێزگای کرماشان (بە فارسی: استان کرمانشاە) یەکێک لە پارێزگاکانی ئێران و بەشێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ژمارەی دانیشتوانی لە ساڵی ٢٠١٦دا ١٩٥٢٤٣٤ کەس بووە و پانتاییەیەکی ٢٥ ھەزار کیلومتری چوار گۆشەی ھەیە. ناوەندی پارێزگای کرماشان شاری کرماشانە و لە ١٤ شارستان پێکھاتووە کە ئەمانەن:

شارستان ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦)
شارستانی ئارووناوا ١٤٠٨٧٦
شارستانی پاوە ٦٠٤٣١
شارستانی سەلاسی باوەجانی ٣٥٢١٩
شارستانی جوانڕۆ ٧٥١٦٩
شارستانی داڵاھۆ ٣٥٩٨٧
شارستانی ڕوانسەر ٤٧٦٥٧
شارستانی سەرپێڵ ٨٥٣٤٢
شارستانی سونقوڕ ٨١٦٦١
شارستانی سەحنە ٧٠٧٥٧
شارستانی قەسر ٢٣٩٢٩
شارستانی کرماشان ١٠٨٣٨٣٣
شارستانی کەنگاوەر ٧٦٢١٦
شارستانی گیەڵان ٥٧٠٠٧
شارستانی ھەرسین ٧٨٣٥٠

شارە گەورەکانی ئەم پارێزگا بریتین لە کرماشان، شائاباد، ھەرسین، کەنگاوەر، سونقوڕ، جوانڕۆ، سەرپێڵ، سە حنە، ڕوانسەر.

لە باری ئایینییەوە زۆربەی خەڵکەکەی، شیعە، سونی و یارسانن.

مێژووی کرماشان

پارێزگای کرماشان بێشکەی یەکێک لە کۆنترێن شارستانییەتەکانە لە جیھان. کۆنترین گوند کە لە پارێزگای کرماشان و بگرە لە ھەموو کوردستان تا ئێستە دۆزراوەتەوە، گوندی شێخ‌ئاوا یە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٦٠±٩٨١٠ پێش زایین یان نێزیکەی ٦٠±١١٨٢٥ ساڵ پێش ئێستا.[١]

تاقوەسان و چەمەکەی

شێوەزارکانی زمانی کوردی لە پارێزگای کرماشان

خەڵکی ئەم پارێزگایە پتر لە ٩٥ لە سەدی کورد زمانن کە بە چەندین شێوەزار و زاراوە دەپەیڤن. شێوەزاری سەردەست لە شاری کرماشان زاراوەی کرماشانی‌یە. بە گوێرەی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٣ ژمارەی دانیشتوانی شاری کرماشان زیادترە لە ١٠٥٧١٦٦ کەس کە زۆرتر لە سەدا ٥٣ی دانیشتوانی پارێزگاکە پێک دێنێ.[٢] ھەروەھا لە بەر گرنگی و کاریگەری شاری کرماشان بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری دەتوانین بڵێن شێوەزاری سەردەست لە کۆی پارێزگای کرماشان شێوەزاری کوردیی کرماشانی‌یە.

شێوەزاری زمانی کوردی لە ھەر ١٤ شارستانەکەی پارێزگای کرماشان تەقریبەن بەم شێوەیە:

  1. لە شارستانی کرماشان: کەڵھوڕی کرماشانی، سۆرانی، لەکی و ھەورامی
  2. لە شارستانی ئیسلام ئاوا (شاە ئاوا): کەڵھوڕی کرماشانی
  3. لە شارستانی کرند: کەڵھوڕی کرماشانی، ھەورامی
  4. لە شارستانی سەرپێڵی زەھاو: کەڵھوری کرماشانی و سۆرانی
  5. لە شارستانی قەسری شیرین: کەڵھوری کرماشانی
  6. لە شارستانی گیەڵانی ڕۆژاوا: کەڵھوڕی کرماشانی
  7. لە شارستانی سەلاسی باوەجانی: سۆرانی و ھەورامی
  8. لە شارستانی جوانڕۆ: سۆرانی
  9. لە شارستانی ھەورامان (پاوە): ھەورامی و سۆرانی
  10. لە شارستانی ڕوانسەر: سۆرانی ئەردەڵانی
  11. لە شارستانی سەحەنە؛ کەڵھوری کرماشانی و لەکی
  12. لە شارستانی کەنگاوەر: لەکی، کەڵھوری کرماشانی
  13. لە شارستانی ھەرسین؛ لەکی، کەڵھوری کرماشانی
  14. لە شارستانی سنقور کولیایی؛ کەڵھوری کرماشانی. تورکیش لە ئەم شارستانە ئەژین.

مێژوو

پارچەکردنی پارێزگە

کرماشان خاوەنی شارستانیەتی مێژووییە، لە سەدساڵی بیستەمدا دەوڵەتانی ناوەندیی ئێران زۆر ھەوڵیان داوەتەوە تا بەشەکانی لەم پارێزگا جیا بکەن و بیانخەتە سەر پارێزگاکانی دیکەی ئێران.

ھەموو شارە لەکنشینەکان تا ساڵی ١٩٦٨ی زایینی سەر بە پارێزگای کرماشان بوون. لەو ساڵەدا دەوڵەتی ئەوکاتی ئێران ئەم ناوچانەی لە کرماشان دابڕی و خستیانە سەری فەرمانداریی تایبەتی لوڕستان کە لەو کاتە بەشێگ لە پارێزگای خووزستان بوو.[٣] ئەم ناوچانە لە ساڵی ١٩٧٣ی زایینیدا، بوون بە پارێزگایەکی نوێ بە ناوی پارێزگای لوڕستان،[٤] بەڵام شارە لەکنشینەکانی کەنگاوەر، ھەرسین، سەحنە و ھەروەھا ناوچەکانی جەلاڵەوەند و سەرفیرووزاوا ھێشتا بەشێک لە پارێزگاێ کرماشان ماونەتەوە.

سەرچاوەکان

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 18ی Augustی 2016. Retrieved 8ی Mayی 2015. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو" (PDF). Archived from the original (PDF) on 18ی Mayی 2015. Retrieved 8ی Mayی 2015. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  3. ^ ڕۆژنامەی ھەمشەھریی پارێزگاکان: پارێزگاکانی ئێران لە کەی بوون بە پارێزگا؟ (فارسی)، نووسراوی ٥ی گەڵاوێژی ٢٠١٤؛[بەستەری مردووی ھەمیشەیی] سەردان لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٨.
  4. ^ پێگەی ھەواڵی یافتە: پارێزگادارانی لوڕستان (لە سەرەتاوە تاکۆ ئێستاکە)، نووسراوی ٦ی گەڵاوێژی ٢٠١٦؛ ١١ی نیسانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٨.