ئەردەڵانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەردەڵانی یەکێک لە شێوەزارەکانی کوردیی ناوەندییە کە لە سنە و شارەکانی دەوروبەری وەک کامێران، دیواندەرە، دێولان ، ڕوانسەر ، بیجاڕ و بەشێک لە سەقز، مەریوان و تکاب و قوروە قسەی پێ دەکرێ. شێوەزاری ئەردەڵانی بە بۆنەی نزیکبوونی سنە بە ناوچەی ھەورامانەوە، ھەروەھا بەو بۆنەیەوە کە حاکمانی ئەردەڵان بەر لەوەی سنە بکەنە پایتەختی خۆیان، ناوەندی حکوومەتییان ھەورامان بووە، کاریگەریی تا ڕادەیەک زۆری زاری ھەورامی بە سەرییەوە دەبینرێت.

کاریگەریی زمانی ھەورامی لە سەر شێوەزاری ئەردەڵانی[دەستکاری]

سۆرانی ئەردەڵانی ھەورامی
بووک وەوی وەیوە
پشیلە کتک کتە
تا یاو یاو
سپی چەرمگ چەرمە