کارڵ مارکس
![]() | |
لەدایکبوون | ٥ی مهی ١٨١٨ ئاڵمانیا |
مەرگ | ١٤ی مارچی ١٨٨٣ لهندهن، بریتانیا |
شوێنی گۆڕ | گۆرستانی هایگهیت |
نەتەوە | ئاڵمانی |
نەژاد | ئاڵمانی |
پەروەردە | بهکالۆریۆس له بواری یاسا له زانکۆی بۆن، ساڵی ١٨٣٣، دکتۆرا له فهلسهفه ساڵی ١٨٤٠ |
پیشە | فهیلهسوف، رووناکبیر، ئابووریزان، ڕۆژنامهنووس، نووسهر، کۆمهلناس |
ئایین | بێ دین |
کارڵ ھێنڕیش مارکس (١٨١٨-١٨٨٣) (بە ئنگلیزی :Karl Heinrich Marx ) خاوەن بیر، فەیلەسووف، مێژووناس، کۆمەڵناس، ئابووریزانی ئەڵمانی[١] و یەکێک لە کاریگەرترین خاوەن بیرەکان لە سەرانسەر دونیادایە. نووسەری کتێبی سەرمایە [٢] گرینگترین کتێبی بزووتنەوەی سۆسیالیستی بووە و بە ھاوکاری فرێدریش ئەنگەڵس تێزی مانیفێستی کۆمۆنیست، مێژووییترین نووسراوی بزووتنەوە سۆسیالیستیەکانیان نووسی[٣].
ژیان[دەستکاری]
لە ساڵی ١٨٤١دا و بە پێشکەشکردنی ئامیلکەی دوکتوراکەی سەبارەت بە جیاوازی دوو "فەلسەفەی یۆنانی" خوێندنەکانی زانکۆی کۆتایی ھێنا. لەو کات و ساتەدا بیرۆکەکانی ھێگێل لە مێشکیدا بوون، خۆی بە ھێگڵی دەزانی و ڕوانگە ماتێریالیستی و دژە ئایینەکانی ئەو سەردەمەی ئاڵمانیای پەسەند ئەکرد.
دواتر پێکەوە لەگەل فرێدریش ئەنگەڵس دەستیان بە کار کرد، پەیوەندی لەگەڵ چوارچێوی بیر و ڕا گۆڕینەوەی زانکۆکانی ئاڵمانیا پچران و لە بزووتنەوە کرێکاریەکانی ئورووپا بەشدار بوو.
ساڵانی کۆتایی ژینی کە زیاتر لە ٣٠ ساڵ بوو، بە دوور خستنەوە لە وڵات، لە لەندەن ڕابرد و ھەر لەوێشدا چاوی نایە یەک. بیر و ڕاکانی تەنانەت لە سەردەمی خۆی پاڵپشتی زۆری ھەبوو بەڵام دوای خۆی و ھاتنە سەرەوەی بۆلشێڤیکەکان لە ڕووسیا، مارکسیزم و کۆمۆنیزم لە دونیادا پەڕەی سەند.
ئەگەرچی زۆرێک لە کەسایەتیەکان و بزووتنەوەکان خۆیان بە مارکسیست دەزانن بەڵام ڕوون نیە جیایی ئەوان لەگەڵ مارکسیزمی ڕاستی چۆنە. جارێک مارکس بۆ نیشان دانی ناڕەزایەتی بەوانەی ناوی خۆیان مارکسیست ناوە وتی: ھەر باشە ئەزانم کە بۆخۆم مارکسیست نیم.
لە ساڵی ٢٠٠٥دا بی بی سی دەستی کرد بە ڕاخوازیێک کە ٢ ملیۆن کەس بەشدار بوون تێیدا، مارکس وەک کاریگەرترین کەس لە سەر بیری گشتی لە ھەزارەی دووھەمی زایینی ناسرا[٤]. دوای ئەو ئەلبەرت ئاینشتاین و ئیساک نیوتۆن پلەی دووھەم و سێھەم ھاتنەوە.
" مێژووی کۆمەڵەکان، سەرانسەر خەباتی چینایەتیە"" گرینگترین ڕەستەی مانیفێستی کۆمۆنیستە.
بەرھەمەکان[دەستکاری]
- سەرمایە[٥][٦]
- سەبارەت بە کێشەی جوو
- جیھان بەبێ جوو[٧]
- شەڕی ناوخۆی فەڕنسا[٨]
- خەباتە چینایەتیەکانی فەڕنسا
- و چەن بەرھەمی دیکە
ژیان لە تاراوگە[دەستکاری]
پاش بەرپابوونی شۆرش لە ھەریەک لە فەڕانسە و ئاڵمانیا، حکوومەتی بەلجیکا ترسا شۆرش ئەو وڵاتیش بگرێتەوە، بۆیە کارڵ مارکسی دوورە وڵات کرد.
سەرەتا کارڵ مارکس چوو بۆ پاریس، پاشان ڕووی کردە کۆلۆنیا، ھەر لەوێش ڕۆژنامەیەکی دامەزراند بەناوی "Neue Rheinishe Zeitung"، وە دەستی بەکاری شۆرشگێری کرد. لە ساڵی ١٨٤٩ دەستگیردەکرێ و دادگایی دەکرێ بە تۆمەتی ھاندان بۆ یاخیبوونی سەربازی. پاشان تۆمەتەکەی لەسەر لادەبرێت و دوور دەخرێتەوە بۆ ئەلمانیا.
ساڵەکانی کۆتایی ژیانی و مردنی[دەستکاری]
لە ساڵی ١٨٥٢ کە دەستەی شیوعییەکان ھەڵوەشێندرایەوە مارکس بەردەوام بوو لە پەیوەندی بە سەدان شۆرشخوازەوە بۆ پێکھێنانی ڕێکخراوێکی نوێ. ئەم ھەوڵانەش بووە ھۆی پێکھێنانی ئەنجوومەنی نێۆدەوڵەتی.
بەستەری دەرەکی[دەستکاری]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Karl Marx تێدایە. |
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٠. لە ڕێکەوتی ٩ی ئازاری ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ http://books.google.iq/books?id=8tI4TIDH3CAC&printsec=frontcover&dq=Das+kapital&hl=ar&sa=X&ei=HKX7UeDPB8idO_qKgMAG&ved=0CC0Q6AEwAA#v=onepage&q=Das%20kapital&f=false[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
- ^ http://www.marxists.org/archive/marx/works/download/pdf/Manifesto.pdf
- ^ http://www.bbc.co.uk/pressoffice/pressreleases/stories/2005/07_july/13/radio4.shtml
- ^ http://en.wikipedia.org/wiki/Das_Kapital
- ^ http://books.google.iq/books/about/Das_Kapital.html?id=6TfTS9ITW7UC&redir_esc=y
- ^ http://books.google.iq/books/about/A_world_without_Jews.html?id=fXgGAQAAIAAJ&redir_esc=y
- ^ http://books.google.iq/books?id=CvtzPgAACAAJ&dq=France+Civil+war+karl+marx&hl=ar&sa=X&ei=86P7Ub7KJOfI4ATVpYGACg&ved=0CC4Q6AEwAA
==