کۆلێرا
Jump to navigation
Jump to search
Cholera | |
---|---|
![]() وێنەی بەکتریای ڤایبیریۆ کۆلێرا، لەڕێی وردبینی ئەلکترۆنی | |
ICD-10 | A00 |
ICD-9 | 001 |
بنکەدراوەی نەخۆشییەکان | 29089 |
مێدلاین پلەس | 000303 |
ئی مێدیسین | med/351 |
MeSH | D002771 |
کۆلێرا یان وەبا (ئینگلیزی: Cholera)، نەخۆشیێکە بەھۆی بەکتریای ڤایبریۆ کۆلێرا (Vibrio cholera) تووشی مرۆڤ دەبێت، زۆربەی کات لە ڕێگەی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەوە بڵاو دەبێتەوە. نەخۆشیی کۆلێرا نەخۆشیێکی زۆر درمە و لە کاتی تووشبوونی چەند کەسێکی ناو کۆمەڵگە، زۆر بە خێرایی دەگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە. پیساییی نەخۆشە تووشبووەکە سەرچاوەی سەرەکیی بەکتریای کۆلێرایە.
خۆپارێزی[دەستکاری]
بۆ خۆپارستن لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە، دەزگاکانی تەندروستی ئاماژە بەم خاڵانە دەدەن:
- تا دڵنیا نەبیت لە سەرچاوەی ئاوێک، مەیخۆرەوە.
- دەست شووشتن بە ئاو و سابوون پێش ئامادەکردنی خواردن، پێش نانخواردن و دوای دەرچوون لە ئاودەست.
- جوان شۆردنەوەی سەوزە و میوە بەر لە خواردنی.
- بایەخدان بە سەلامەتی و پاکژیی خواردن و خوارنەوەکان.
- دوورکەوتنەوە لە خواردن و خواردنەوەی سەر شۆستە و شەقامەکان.
چارەسەر[دەستکاری]
سەیری نەخۆشەکە بکرێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە و ڕادەی وشکبوونەوەکەی دیاری بکرێت، ئەگەر:
- وشکبوونەوەی نەبوو، ئەوا گیراوەی دکسترۆلایتی بدرێتێ و ئامۆژگاری بکرێ شلەمەنی زۆر بخواتەوە و ھەروەھا دەرمانی پێویستی بدرێتێ.
- وشکبوونەوەی کەمی ھەبوو، ھەر وەکوو سەرەوە.
- وشکبوونەوەی سەختی (Severe dehydration) ھەبوو:
- کانیۆلای بۆ دابنرێت.
- فلوید (ڕینگەر یان نۆرماڵ سەلاین)، باشتر وایە بە دوو کانیولا.
- ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.
لە ھەموو بارێکی سک چوون، ئەگەر گومانی کۆلێرا ھەبوو یان کۆلێرا لە ناوچەکە ھەبوو، ئەنتی بایۆتیکی پێویست (تتراسایکلین، کۆتریمۆکسازۆل، یان فیورازۆلیدۆن) بەکار بھێنرێت.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- بنەماکانی چارەسەرکردن بۆ کارمەندانی تەندروستی. وەزارەتی ڕۆشنبیری، ٢٠٠٠.
- بەم رێگایانە خۆتان لە کۆلێرا بپارێزن. ماڵپەڕی سبەی، ئەیلوولی ٢٠١٥.