کرێکارانی جیھان یەک گرن!

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
چەکوش و داس و ئەستێرەی سوور هێمای کۆمۆنیزم

کرێکارانی جیهان یەکگرن! یەکێکە لە دروشمەکانی کۆمۆنیزم کە لە مانیفێستی کۆمۆنیستی هاتووە بەڵام ئەو وتەیە ڕاستەوخۆ و ووشە بە ووشە لەم مانیفێستە وەرنەگیراوە ، هەندێک کەس دەڵێن لە بنەچەدا لەو ڕستەیە هاتووە کە لەمانیفێستەکە و گۆڕی کارل مارکس هەیە کە دەڵێت ئەی پڕۆلیتارییەکانی (چینی کرێکار) هەموو دەوڵەتان یەکگرن ، لەژێر ئەم بنەمایەش کۆمۆنیزم دەوڵەت لەسەر بەنەمای نەتەوە و ناسیۆنالیزم ڕەت دەکاتەوە کە کۆمۆنیستەکان لایان وایە دروستکردنی دەوڵەت لەسەر بنەمای نەتەوەیی دژی ئەو درووشمەیە و کرێکارانی جیهان پەرتەوازە دەکات و چینی سەرمایەداران سوود مەند دەبن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]