جۆرج ئێلیۆت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆرج ئێلیۆت

لەدایکبوون(۲۲ی نۆڤێمبەری ۱۸۱۰)
میدلەندزی ، بریتانیا
مەرگدێسێمبەری ۱۸۸۰
نەتەوەئینگلیز
پیشەنووسەر
ھاوسەرلوییس


"ماری ئان" یان "ماریان ئێوانز" کەدواتر بە "جۆرج ئێلیۆت ناسرا"، لەڕێکەوتی ۲۲ی نۆڤێمبەری ساڵی ۱۸۱۰ لە (میدلەندز)ی بریتانیا لەدایک بووە.

ژیانی[دەستکاری]

باوکی واتا "رابێت ئێوانز" خەڵکی وێڵز و کوڕی پیاوێکی (بیناساز و دارتاش) بوو. ناوبراو سەرەتا خۆی بەکاری کشتوکاڵەوە سەرقاڵکرد بەڵام دواتر بوو بە سەرپەرشتی موڵکی "ئاربێری" کەهی کەسێکی خۆجێیی بوو. "ئێوانز" بەهۆی ڕاستگۆیی و هەروەها بەهۆی ئەوەی کە بەتەواوی شەرەزای شێوازی دێهات(لادێ) بوو ، وەک کەسێکی ناسراو و بەڕێز دەهاتە بەرچاو . جۆرج ئێلیۆت بەدرێژایی تەمەنی هۆگری کەسێک بوو کەبۆ ئەو بوایە و ئەوی زیاتر لەکەسانی دیکە خۆش بویستبایە. "ماریان" لەسەردەمی منداڵیدا ئاواتەخوازبوو کەهەموو خۆشەویستیی براکەی بەرەولای خۆی ڕاکێشێت، بەڵام بێ هیوا بوو چونکە "ئایزاک"ی تەمەن ۸ساڵە دەچووە قوتابخانە و تەنیا لەکاتەکانی پشودا لەجیهانی کوڕانە و پیاوانە دەهاتە دەرێ و دەرفەتی ئەوەی بۆ دەڕەخسا کەخوشکە بلاوێنێتەوە. ژیان لە "گریف" و لە بینایەکدا کەبە خشتی سوور ڕازابێتەوە و کۆمەڵێک کەلاوە و کۆخ دەوریان دابێت و گۆمەکەشی بە دارستانەکان داپۆشرابێت، بۆ هەموو مناڵێک ژیانێکی سەرنجڕاکێش دەبێت. باوکی زۆربەی کاتەکان کە بۆ سەردانی موڵکی "ئاربێری" دەچوو. "ئێلیۆت" لە یەکێک لە شیعرە ئاساییەکانی خۆیدا ئەم سەردەمە لەتەمەنی مناڵیی خۆی "بەسەرچاوەی هەموو ئەو شتە باشانە وەسف دەکات کەهەیەتی و باس لە کات و ساتە خۆشەکانی سەردەمی منداڵیی خۆی دەکات". ماریان لەتەمەنی (۱٥) ساڵیدا دایکی لەژیاندا نەما و هەربۆیە وازی لەخوێندن هێناوە. ماریانی شازدە ساڵە هەوڕێ لەگەڵ ژنانی بەساڵاچوو بەو پەڕی دڵخۆشیەوە ئەو کارە تاقەت پڕوکێنانەی بە ئەنجام دەگەیاند. ماریان بەردەوام خەریکی فێربونی زمانی ئیتاڵی و ئەڵمانی و فێربونی مۆسیقا بوو. وە هەروەها خەریکی خوێندنەوەی کتێبیش بووە. ماریان لەگەڵ پیاوێک بەناوی (لوییس) اوسەرگیری کرد. "لوییس" سەرنووسەری "لیدر" بوو کە بەکەمین هەفتەنامەی ڕەخنەگری بریتانی بوو. لویسس کەسێکی لێهاتوو بوو کەخۆی لەهەموو بابەتێک هەڵدەقوڕتاند و هەمیشە قسەی خۆی هەبوو. جۆرج لوییس لە ساڵی ۱۸۷۸ گیانی لەدەست دا. مەرگی ئەو گورزێکی کاریگەر بوو بۆ سەر ژیانی جۆرج ئێلیۆت و ئەویش پاش مردنی هاوسەرەکەی زیاتر لە دوو ساڵ دەوامی نەهێنا. کۆتایی ژیانی جۆرج ئێلیۆت کۆتاییەکی سەیرە، چونکە دوای مەرگی لوییس دەرگاکانی لەسەرخۆی داخست و لە بێ هیواییدا دەژیا و ئامادە نەبوو چاوی بەکەس بکەوێت و دواجار لە مانگی دێسێمبەری ۱۸۸۰ ماڵئاوایی لەژیان کرد.

کارەکانی[دەستکاری]

ماریان کەپێشوتر زۆر خولیای نوسینی ڕۆمان بوو، بە یارمەتی ئەو عەشق و هاندەری کە هەیببوو، ئاواتەکانی بەدیهات. کارەکەی خۆی بەنوسی چیرۆکێک بەناوی "ئیماس بارتۆن" دەست پێکرد. ئەو چیرۆکە لەساڵی (۱۸٥۷) لەگۆڤاری "بلاک ڤودز" بەناوی خوازیاری "جۆرج ئێلیۆت" لەگاپ دا. ماریان بۆیە ئەو ناوەی بۆخۆی هەڵبژاردن چونکە جۆرج ناوی خۆشەویستەکەی بوو و "ئێلیۆت"یش لەگەڵ جۆرج لەسەرزمان ناخۆش نەبوو. دوو چیرۆکی دواتری ئەویش بەناوەکانی "چیرۆکی عەشقی گیلفیک" و "تۆبەی جەنێت" لە بلاک ڤودزدا چاپکران. هەرسێک چیرۆکەکە لە کتێبێکدا بەناونیشانی "چەند دیمەنێک لەژیانی روحانی" و لەساڵی (۱۸٥۸) چاپکران. کە هاوکات تەمەنی جۆرج ئێلیۆت ۳۸ ساڵ بووە.

گرنگترین بەرهەمەکانی[دەستکاری]

- سایلاس مارنر (۱۸٦۱) ، - ڕۆمۆلا ، - فلیکس هول(۱۸٦٦) ، - میدل ماچ (۱۸۷۱ - ۱۸۷۲) ، - دنیل دراند (۱۸۷٤ - ۱۸۷٦) ...

سەرچاوە[دەستکاری]