سانسۆرکردن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سانسۆرکردن بریتییە لە سەرکوتکردنی ئاخافتن، پەیوەندیی گشتی یان زانیاریی دیکە، لەسەر بنەمای ئەوەی کە ئەو پارچەیە وەک بەرھەڵیستیکار، زیانبەخش، ھەستیار یان نەگونجاو تەماشا دەکرێت.[١][٢][٣] سانسۆر دەکرێت لەلایەن حکوومەت یان دامەزراویەکی تایبەتەوە جێبەجێ بکرێت.[٤]

حکوومەتەکان[٥] و ڕێکخراوە تایبەتییەکان دەشێ لە سانسۆرکردندا بەشدار بن. کۆمەڵە یان ناوەندەکانی دیکە دەتوانن پێشنیار یان داخوازینامە پێشکەش بکەن بۆ سانسۆرکردن.[٥] کاتێک یەکێکی وەک نووسەر یان داھێنەرێکی تر سانسۆر دەخاتە سەر بەرھەمەکان یان ئاخافتنی خۆی، بە (سانسۆری خۆیی) ناودەبرێت. سانسۆر لە چەندین ناوەندی میدیاییی جیاوازدا، وەک ئاخافتن، کتێب، مۆسیقا، فیلم و ھونەرەکانی دیکە، چاپەمەنی، ڕادیۆ، تەلەڤیزیۆن و، ئینتەرنێت، لەبەر جۆرەھا ھۆکاری وەک ئاسایشی نەتەوەیی، کۆنترۆڵی خراپەکاری، ڕووتبازیی (پرۆنۆگرافی) منداڵان و وتاری ڕقاوی بە مەبەستی پاراستنی منداڵان یان کۆمەڵە لاوازەکانی دیکە، پیاھەڵدان یان سنووردارکردنی بیروڕای سیاسی یان ئایینی و بۆ ڕێگریکردنی ناوزڕاندنن و داشۆرین ڕوو دەدات.

چاودێریی ڕاستەوخۆ بەپێی جۆر، شوێن و، ناوەڕۆک لەوانەیە یاسایی یان نایاسایی بێت. زۆرێک لە وڵاتان دژی سانسۆر پاراستنی بەهێزیان هەیە، بەڵام ھیچ یەکێک لەم پاراستنانە تەواو بێ خەوش نییە و، زۆرجار بۆ پێویستیی ھاوسەنگکردنی مافە ناتەباکان، بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە دەبێ سانسۆر بکرێت یان سانسۆر نەکرێت بانگەشە دەکرێت و، ھیچ یاسایەک نییە دژی سانسۆری خۆیی.

مێژوو[دەستکاری]

لە ساڵی ٣٣٩ پێش زاییندا، فەیلەسووفی یۆنانی، سوقرات، بەرەنگاریی ھەوڵەکانی دەوڵەتی یۆنانی ئەو کاتەی کرد بۆ چاودێریکردنی وانە فەلسەفییەکانی و، سزای مردن درا بەسەریدا بە خواردنەوەی ژەھر. خوێندکارەکەی سوقرات، پلاتۆ، پشتگیریی لە سانسۆرکردن کردووە لە وتارەکەی با ناوی "کۆمار – The Republic" کە دژی ھەبوونی دیموکراسی بوو. پێچەوانەی پلاتۆ، شانۆنامەنووسی یۆنانی یۆریپیدس (٤٠٦ – ٤٨٠ پێش زایین) بەرگریی دەکرد لە ئازادیی ڕەھای مرۆڤی ئازاد-لەدایک-بوو، بە مافی ئازادیی لێدوانیشەوە. لە ساڵی ١٧٦٦ زایینیدا، سوید بووە یەکەم وڵات کە بەپێی یاسا سانسۆرکردن ھەلبوەشێنێتەوە.[٦]

ھۆکاری ژیرانە بۆ سانسۆرکردن[دەستکاری]

بنچینەی سانسۆرکردن جیاوازە بۆ ھەر جۆرە زانیارییەک کە چاودێری دەکرێت:

  • چاودێریی ڕەوشتی بریتییە لە لابردنی ئەو شتانەی کە بە ناڕەوشتانە ھەژمار دەکرێن یان ئەو شتانەی لەڕووی ئەخلاقییەوە جێگومانن. بۆ نموونە، ڕووتبازی (پۆرنۆگرافی) زۆرجار سانسۆر دەکرێت لەژێر ئەم ھۆکارە ژیرانەیە، زۆر بە تایبەتی پۆرنۆگرافیی منداڵان، کە نایاسایییە و، لەلایەن زۆربەی دەسەڵاتەکانی دنیاوە سانسۆر کراوە.[٧][٨]
  • سانسۆری سەربازی بریتییە لە پرۆسەی پاراستنی زانیاریی سەربازی و تاکتیکی نھێنیی دوور لە دوژمن؛ ئەمە بەکاردێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی پرۆپاگەندە.
  • سانسۆری سیاسی بریتییە لەوەی کە کاتێک حکوومەت زانیاری دەشارێتەوە لە ھاوڵاتییەکانی خۆی. زۆرجار ئەمە بۆ سەپاندنی کۆنترۆل بەسەر تەواوی دانیشتووانەکەدا و ڕێگریکردن لە دەڕبڕینی ئازاد کە لەوانەیە ببێتە ھۆی سەرھەڵدانی یاخیبوون ڕوو دەدات.
  • سانسۆری ئایینی بریتییە لە لابردنی ئامرازێک کە بە جێ باس دادەنرێت لەلایەن ئایینێکی دیاریکراوەوە. ئەمە زۆرجار ڕوو دەدات لەوەی ئایینێکی زاڵ ھەڵدەستێت بە ناچارکردنی سنوور بۆ ئایینێکی بێھێزتر یان خاوەن جەماوەری کەمتر. بۆیە، دەکرێت ئایینێک ھەستێت بە خۆلادانی بەرھەمەکانی ئایینێکی دی کە باوەڕیان وابێت ناوەڕۆکەکەی گونجاو نییە بۆ ئایینەکەیان.
  • سانسۆری کۆمپانیاکان، پێک دێت لە پرۆسەی دەست تێوەردانی نووسەرەکانی میدیای کۆمپانیا بەمەبەستی تێک دان ئەو زانیاریانەی بڵاودەکرێتەوە کە دەکرێت وێنەی پیشەکەیان یان ھاوبەشی پیشەکانیان بە نەرێنی پیشان بدات،[٩] یان دەستێوەردان بکەن لە ڕێگەنەدانی گەیشتنی پێشنیازێکی جێگرەوە بۆ ناو خەڵک بە گشتی.

جۆرەکانی سانسۆر[دەستکاری]

سیاسی[دەستکاری]

سانسۆری توند بوونی ھەبوو لە بەشی ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا.[١٠] بەدرێژایی ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، وەزارەتە جیاوازەکانی کلتور جڵەوێکی توندی نووسەرەکانیان گرتبووە دەست. بەرھەمە کلتوورییەکان ڕەنگ دەرەوەی ئەو پروپاگەندەیە بوون کە دەوڵەت پێویستی پێ بوو. سانسۆری پەسەندکراوی حیزب بە وردی جێبەجێ دەکرا لە ساڵانی سەرەتادا. لە سەردەمی ستانلین دا، ھەتا پەخشی کەش و ھەواش دەکرا بگۆردرێت ئەگەر پێشنیار بکرێت کە خۆر نەدروەشێتەوە لە ڕۆژی ئایار دا. لەژێر دەسەڵاتی نیکۆڵایی چاوشێسکی لە ڕۆمانیا، ڕاپۆڕتی کەش و ھەوا دەستکاری دەکرا کە پلەی گەرما بەرز یان نزم نەبێتەوە لە ئاستێک دا کە ئیش ڕابوەستێت.

ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆ بوونی نەبووە لە یەکێتی سۆڤیەت دا ھەتا میکائیل گۆرباشۆڤ بووە سەرکردە؛ ھەموو جۆرە ڕاگەیاندنێک ئاراستە کرابوو لەلایەن حیزبی شیوعی یان ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانەوە. پراڤدا، ڕۆژنامەی زاڵی یەکێتی سۆڤیەت بوو ھەموو بەرھەمەکانی قۆرخ کردبوو. ڕۆژنامە بیانییەکان چاپ و بڵاودەکرانەوە تەنھا ئەگەر ھاوسۆر بوونایە لەگەڵ حیزبی شیوعی یەکێتی سۆڤیەت دا.

بەکارھێنان و خاوەندارێتی ئامێری لەبەرگرتنەوە (کۆپیکردن) بە توندی کۆنترۆل کرابوو بۆ ڕێگرتن و بڵاوکردنەوەی سامیزدات (بڵاوکردنەوەی کتێب و گۆڤار دەست بە دەست لە ڕۆھەڵاتی ئەورووپا). خاوەندارێتی تەنھا یەک دەستنووسی سامیزدات وەک کتێبێکی ئاندرێی سینیاڤسکی بە تاوانێکی مەترسیدار دادەنرا و لەوانەیە ببوایەتە ھۆی سەردانێک لەلایەن (دەستەی ئاسایشی دەوڵەت - KGB). ڕێگەیەکی تر بۆ ئەو بەرھەمانەی لە خزمەت دەوڵەت دا نەبوو بریتیی بوو لە بڵاوکردنەوەیان لە دەرەوەی وڵات.

کۆماری گەلی چینی شێوازێکی ئالۆزی سانسۆرکردن جێبەجێ دەکات، وەک پرۆژەی قەڵخانی ئاڵتوونی ناو دەبرێت، بۆ چاودێری کردنی ئینتەرنێت. ئامێرە گەڕانە باوەکانی وەک بایدو بەھەمان شێو ھەڵدەستێت بە لابردنی ئەنجامە گەڕاوە سیاسییە ھەستیارەکان.[١١]

عێراق لەژێر حوکمی سەدام حوسێنی بەعسی دا ھەمان شێوازی ھەبوو لە سانسۆرکردنی میدیادا ھەروەک ڕۆمانیا ھەیبوو لە سەردەمی نیکۆڵایی چاوشێسکی بەڵام ئەوەی عێراق ئەگەری توندوتیژی زۆر زیاتر بوو.

میدیای کوبا ڕادەپەڕا لەژێر سەرپەرشتی بەشی ئاراستەی شۆرشی حیزبی شیوعی، کە «ستراتیژی پرۆپاگەندە پەرە پێ دەسند و ڕێکی دەخست». پەیوەندی ئینتەرنێت ڕێگەنەدراوە و سانسۆر کراوە.[١٢][١٢]

سانسۆرکردن بەھامن شێوە لە وڵاتە سەرمایەدارییەکان دا (کاپیتەڵیزم) بوونی ھەیە، وەک ئۆرۆگوای. لە ساڵی ١٩٧٣ دا، بە کودەتایەکەی سەربازی دەسەڵات گیرایە دەست لە ئۆرۆگوای و دەوڵەت ھەڵدەستا بە سانسۆرکردن. بۆ نموونە، نووسەر ئێدواردۆ گالیانۆ دەستبەسەر کرا و دواتر ناچار کرا وڵات جێبھێلێت. کتێبەکەی بە ناوی خوێنھێنەرە کراوەکانی ئەمریکای لاتین قەدەغکرابوو لەلایەن باڵی ڕاستڕەوەکانی حکوومەتی سەربازی، نەک تەنھا لە ئۆرۆگوای بەڵکو لە چیلی و ئەرجەنتین.[١٣]

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا سانسۆرکردن ڕوودەدات لە ڕێی کتێب، ڤێستیڤاڵی فیلم، سیاسەت و خوێندگا گشتییەکانەوە. سەرباری ئەوە، ڕەخنەگران لە ھەڵمەتی چاکسازی دارایی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەلێن کە ئەم جۆرە ھەڵمەتانە دەبنە ھۆی ڕێگری لە وتاری سیاسی بە شێوەیەکی فراوان.[١٤]

ئایین[دەستکاری]

سانسۆری ئایین[دەستکاری]

سانسۆری ئایینی یەکێکە لە جۆرەکانی سانسۆرکردن کە ئازادی دەڕبڕین کۆنترۆل کراوە یان سنووردار کراوە بە بەکارھێنانی دەسەڵاتی ئایینی یان لەسەر بنچینەی وانەکانی ئایین. ئەم شێوازە لە سانسۆرکردن مێژووەیەکی دوورودرێژی ھەیە و لەلایەن چەندین کۆمەڵگا و ئایینەوە جێبەجێکراون. نموونەکان. وەک دۆزی یاسایی ئەو کاتەی گالیلۆ و سەرکۆنەکردنی سەلمان ڕوشدی لەسەر ڕۆمانی ئایەتە شەیتانییەکان لەلایەن سەرکردەی ئێرانی ئەیاتۆڵا ڕۆحەڵا خومەینی. وێنەی کەسایەتی ئیسلام، محەممەد بە بەردەوامی سانسۆرکراوە. لە ھەندێک وڵاتی سیکۆلار ئەمە پەیڕەودەکرێت بۆ ڕێگا گرتن لە ئازاردانی سۆزی ئایینی.[١٥]

سەرچاوە پەروەردەیییەکان[دەستکاری]

ناوەڕۆکی کتێبەکانی خوێندنگا زۆرجار دەبێتە بابەتی گفتوگۆکان، لە کاتێک دا ئامانجەکەی کەسانی گەنجن و دەستەواژەی «شتنەوە» یەکێکە لە باوترین دەستەواژەکان بەکاردێت بۆ ئاماژەپێکردنی ڕووداوە ڕەخنە یان کێشە لەسەرەکان. گێڕانەوەی دڕەندەیییە سەربازییەکان زۆر جێی دەمەقاڵێیە، وەک لە ڕووداوی ھۆلۆکۆست (یان نکۆڵی کردن لە ھۆلۆکۆست)، بۆمبا باران کردنی درێسدن، کۆمەڵکوژی نانکجینگ وەک لە کتێبە مێژوویە یابانییەکان دا ھەیە، کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان، خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تیانانەمین ١٩٨٩ و لێکۆڵینەوەی سەربازی زستانە لە جەنگی ڤێتنام دا.

لە ناوەڕۆکی پەروەردەی قوتابخانەی ناوەندی دا، شێوازی ناساندنی ڕاستی و مێژوو بە ڕادەیەکی زۆر کاریگەری ھەیە لەسەر لێکدانەوەی بیری ھاوچەرخ، بۆچوون و تێکەڵاوبوونی کۆمەڵایەتی. یەکێک لە مشتومڕەکان بۆ سانسۆرکردنی جۆری زانیاری نەشیاو جۆرێتی بەرھەمەکەیە بۆ گەنج. بەکارھێنانی وشەی «نەشیاو» بۆ جیاکاری خۆی لە خۆی دا جێی باسێکی زۆرە، چونکە بە ڕادەیەکی زۆر ماناکەی گۆڕدراوە. لە شوباتی ٢٠٠٦ دا، بەرگێکی گۆڤاری ناشناڵ جیۆگرافیک سانسۆر کرابوو لەلایەن پەیمانگای ڕۆژنامەوانی نەشرەڤاران. بەرگە نەشیاوەکە دەربارەی بابەتی خۆشەویستی بوو، و وێنەیەکی کەپڵی لە ئامێزگیراو شاردرابۆوە لەژێر لازگەیەکی سپی دا.[١٦]

پەسەندکردنی لەبەرگرتنەوە، وێنە و نووسەر[دەستکاری]

پەسەندکردنی لەبەرگرتنەوە مافی خوێندنەوە و دەستکاری کردنی نووسینێکە پێش بڵاوکردنەوە. زۆرێک لە چاپکراوەکان ئامادە نیین بە پێدانی پەسەندکردنی لەبەرگرتنەوە بەڵام لە زیادبووندایە بەرەو بوون بە کردەیەکی باو بەھۆی پەشۆکاوی کەسە ناودارەکان.[١٧] پەسەندکردنی وێنە مافێکی تاکەکەسییە بۆ دەست نیشانکردنی کە کام وێنە بڵاوبکرێتەوە و کام وێنە بڵاونەکرێتەوە.[١٨] پەسەندکردنی نووسەر بریتییە لە ھەڵبژاردنی نووسەر بەپێی ئەوەی کە ئایا نووسەر ئەو نووسراوانەی دەینووسێت پیاھەڵدانی تێدایە یان نا. بڵاوکەرەوەی ھۆلیوود، پات کینگسلی ناسراوە بە دەرکردنی چەند نووسەرێکی دیاریکراو.

سانسۆری خۆیی[دەستکاری]

سانسۆری خۆی بریتییە لەوەی کە یەکێک ھەڵدەستێت بە کرداری سانسۆرکردن یان بە نھێنی کردنی وێبسایتی یادەوەری، کتێب، فیلم یان ھەر جۆرێکی تر لە میدیا کە ھی خۆی بێت. ئەمە دەکرێت لە ئەنجامی ترس یان پارێزگاریکردن لە بەرھەم و سەرچاوەی ھەستیار(ڕاستەقینە یان خەیاڵی) بەبێ ھیچ جۆرە فشارێک لەلایەنێکی دیاریکراو یان دامەزراوەیەکی دەسەڵاتەوە. سانسۆری خۆی زۆر جار بەکاردەھێنرێت لەلایەن بەرھمھێنەرانی فیلم، دەرھێنەرانی فیلم، بڵاوکەرەوان، پێشکەشکاری ھەواڵەکان، ڕۆژنامەنووسان، میوزسیانەکان و ھەر جۆرە نووسەرێکی تر، بەوانەشی کە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بەکاردەھێنن.[١٩]

بەپێی ڕاپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی پیو و پێداچوونەوەی ڕۆژنامەوانی کۆلۆمبیا، «نزیکەی چارەکێک لە ڕۆژنامەوانە ناوخۆیی و نەتەوەیەکان دەڵێن کە بە ئەنقەست دوورکەوتونەتەوە لە ھەواڵی شیاو، لە کاتێک دا چەندەھای تر دان بەوەدا دەنێن کە ئاوازی دەنگیان کەم/نەرم کردووەتەوە لە ھەواڵەکانیان لەبەر پاراستنی بەرژەوەندی دەزگا ھەواڵییەکانیان. چوار لە دەدا (٤١٪) دان بەوەدا دەنێن کە یەکێک لەو دوانەی سەرەوە یان ھەردووکیان کردووە.»[٢٠]

ھەڕەشە لە ئازادی میدیا بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە لە ئەورووپا لەم ساڵانەی کۆتایی دا، بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە نیسانی ٢٠١٧ دا چاپ کراوە لەلایەن دەستەی ئەورووپا. ئەمە دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی ترسی جەستەیی یان توندوتیژی ساکۆلۆژیی و خراپترینی ئەنجام دەبێتە ھۆی سانسۆری خۆی ڕۆژنامەنووسەکان.[٢١]

بە میدیا[دەستکاری]

کتێب[دەستکاری]

سانسۆری کتێب دەکرێت لە ئاستێکی نەتەوەیی دا بە یاسا بکرێت، وە دەکرێت سزای یاسایی بۆ شکاندنیان دابنرێت. کتێب دەکرێت لەسەر ئاستی ناوخۆ یان کۆمەڵ دا بەرنگاری بکرێت. سەرئەنجام، کتێبەکان دەکرێت لاببرێن لە خوێندگا یان کتێبخانەکان و ھەروەھا ئەم قەدەغەکردنانە لە دەرەوەی ئەو ناوچەیە تێناپەڕێت.

فیلم[دەستکاری]

جگە لە پاساوھێنانەوە ھەمیشەیەکان بۆ ڕووتبازی و بەدڕەوشتی، ھەندێک لە فیلمەکان سانسۆر دەکرێن بە ھۆکاری گۆڕینی ھەڵوێستی ڕەگەزی یان ڕاستڕەوی سیاسی لەبەر خۆلادان لە ستێرۆتایپی (چەمک یا وێنەێکی زۆرسادەی دروستکراو) نەژادی یان ھێرشی ڕەگەزی سەرەڕای بەھا مێژووی یان ھونەرییەکەی. وەک، «سانسۆری یانزە» کە ھێشتا لە زنجیرە کارتۆنی جۆڵاودا لادەبرێت، کە لەوانەیە لەو کاتەدا دڵپاکانە بووبێت بەڵام بۆ ئێستا «نادروستە».

سانسۆری فیلمی پەیڕیودەکرێت لەچەندین وڵاتی جیاوازدا بە پلەی جیاواز. بۆ نموونە، تەنھا ٣٤ فیلمی بیانی لە ساڵێک دا پەسەند دەکرێت بۆ بڵاوکردنەوە بە شێوەیەکی فەرمی لە بازاڕی توند کۆنترۆل کراوی چین دا.[٢٢]

میوزیک[دەستکاری]

سانسۆری میوزیک پیادەکراوە لەلایەن وڵاتەکان، ئایینەکان، سیستەمە پەروەردەیەکان، خێزانەکان و فرۆشیارەکان – کە لەزۆربەی بارەکان دا پەیمانامە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێت.[٢٣]

نەخشە[دەستکاری]

سانسۆر نەخشە زۆرجار بۆ مەبەستی سەربازی دادەنرێت. بۆ نموونە، ئەم شێوازە لە ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات بەکارھاتووە، بە تایبەتی لە ناوچەکانی نزیک سنووری ئەڵمانیای ڕۆژاوا بەمەبەستی سەخت کردنی ھەوڵەکانی ھەڵھاتن. سانسۆری نەخشەی بەھەمان شێوە لە Google Maps دا بەکاردێت، کە ھەندێک شوێنی تایبەتی ڕەش کراونەتەوە یان بە ئەنقەست بەجێھێلدراون بە وێنەی کۆن و بەسەرچوو.[٢٤]

وشەی دیاریکراو[دەستکاری]

لەژێر یاسای ژمارە ٤٨، بەشی ٣ و ٤ لە بەرێوبەرایەتی یاسادانانی ئایینی ئیسلامی پێنەینگ ساڵی ٢٠٠٤، ناموسوڵمانەکان لە مالیزیا سزا دەدرێن لە بەکارھێنان، نووسین یان بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک وشە بە ھەر شێوەیەک، چاپ، وەرگێڕانی بۆ ھەر زمانێک یان بەکارھێنانی لە ھەر بەرھەمێکی گشتی دا لە ھەر ناوەندێک دا. ئەو وشانە بریتین لە: الله" ، "كلمة الله" ، "العلماء" ، "الحديث" ، "العبادة" ، "الكعبة" ، "القاضى" ، "الإهي" ، "الوحي" ، "التبشيرية" ، "الشريعة" ، "القبلات" ، "الحج" ، "المفتي" ، "الرسول" ، "الإيمان" ، "الدعوة" ، "والي" ، "الفتوى" ، "الإمام" ، "النبي" ، "الشيخ" ، "الخطبة" ، "الطبلي" ، "آذان" ، "آل القرآن" ، "السنة" ، "أولياء" ، "كرامة" ، "كاذبة القمر الله" ، "سعادة" ، "بيت الله" ، "موسولا" ، "زكاة فطرة" "،" التقوى" و " الصلح". [٢٥]

بڵاوکەرەوانی فەرھەنگی سەرچاوەیی ئیسپانی "ئەکادیمیای ڕاستی ئیسپانی - Real Acádemia Española" چەند داواکارییەکیان بۆ ھات بەمەبەستی سانسۆرکردنی وشەکانی "جولەکەبوون"، "قەرەجبوون"، "کاری ڕەش" و "ڕەگەزی لاوز" بە پاساوی کە یان بێ ڕێزییە یان سیاسییەن نادروستە.[٢٦]

پاڵێوی نەگونجاوی قوتابخانەیەکی سەرەتایی ھەموو سەرچاوە وشەیەکی "مەمک - Tit" گۆڕیوە بۆ "سنگ – Breast"، بۆیە لە کاتێک دا منداڵێک لە کۆمپیوتەری قوتابخانەدا نووسیویەتی " U.S. Constitution"، وشەکە گۆردراوە بۆ "Consbreastution".[٢٧]

ھونەر[دەستکاری]

دادگای دادوەری لەندەن لە ٢٠١٥ دا فەرمانی دا بە لەناوبردنی وێنە و نیگارەکانی وێنەگر و ھونەرمەندی بەڕیتانی (گراھام ئۆڤندنین) بەھۆی بێشەرمی کارەکانی و وێنە لەبەر گیراوەکانی لابران لەسەر تۆڕی ئینتەرنێتی (پێشانگای تەیت - Tate gallery).[٢٨]

یاسایەکی ساڵی ١٩٨٠ ی ئیسڕایل فەرمانی دا بە قەدەغەکردنی بەرھەمێکی ھونەری کە پێکھاتبوو لە چوار ڕەنگی ئاڵای فەلەستین، و بووە ھۆی دەستگیرکردنی فەڵەستینەکان بۆ پیشاندانی جۆڕە بەرھەمە ھونەرییەکی وەھا یان ھەتا بۆ ھەڵگرتنی لیمۆی قاشکراو لەسەر ھەمان کڵێشە (ھێلکاری).[٢٩][٣٠]

ئینتەرنێت[دەستکاری]

سانسۆری ئینتەرنێت بریتییە لە کۆنترۆل یان سەرکوتکردنی بڵاوکردنەوە و دەستگەیشین بە زانیاری لە ئینترنێت دا. لەوانەیە لەلایەن حکوومەت یان دامەزراوەی تایبەتەوە جێبەجێ بکرێت بە فەرمانی حکومی یان بە دەستپێشخەری خۆیان. تاکەکان و ڕێکخراوەکان دەکرێتن ھەستن بە سانسۆری خۆی بە بڕیاری خودی لەبەر ترس و ھەڕەشەکردن.

کێشەکانی پەیوەست بە سانسۆری ئینتەرنێتەوە ھاوشێوەی کێشەی سانسۆری میدیا باوە بێ ھێلەکانە. یەکێک لە جیاوازییەکان ئەوەیە کە سنووری نەتەوەیی لە ئینتەرنێت زیاتر لەبارە بۆ بەزاند: ھاوڵاتیانی وڵاتێک دەتوانن زانیارییەکی دیارکراویان چنگ بکەوێت لە ماڵپەرێکی سەر بە وڵاتێکی دی کە ھەمان زانیاریی لە وڵاتەکەی خۆیان قەدەغەکراوە. سانسۆرەکان دەبێت ھەوڵبدەن بە ڕێگریکردنی دەستکەوتنی زانیاری ھەتا کە کۆنترۆڵێکی تەنی (فیزیای-ماددی) یان یاساییان نییە بەسەر ماڵپەڕەکانەوە. لەبەرئەوە ئەمە پێویستی بە شێوازی تەکنیکی سانسۆرکردن ھەیە کە نائاسایی و دانسقەیە لە ئینتەرنێت دا، وەک داخستنی ماڵپەڕ و ناوەڕۆک پاڵاوتن.[٣١]

مەگەر سانسۆرەکە توانای کۆنترۆڵی تەواوی ھەبێت لەسەر ھەموو کۆمپیوتەرە پەیوەستەکان بە ئینتەرنێتەوە، وەک کۆریای باکوور و کوبا، سانسۆری تەواوی زانیاری کارێکی زۆر سەخت یان ئەستەمە بەدەست بھێنرێت بەھۆی دابەشبوویی تەکنۆلۆژیا لە ئینتەرنێت دا. Pseudonymity و Data Havens (وەک Freenet) ھەڵدەستن بە پارراستنی دەربڕینی ئازاد بە بەکارھێنانی تەکنۆلۆژیا لەڕێی مسۆگەرکردنی نەتوانین بۆ لابردنی ھیچ بەرھەمێک و ڕێگریکردن لە ناساندنی نووسەرەکان. بەکارھێنە وریاکانی تەکنۆلۆژیا زۆربەری جار ڕێگەیەک دەدۆزنەوە بۆ گەیشتن بە شتی لابراو (سانسۆر کراو). بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا، ئەو وڵاتانە/دامەزراوانەی کە سەڕچاوەیەکی زۆر بەکاردەھێنن بۆ دروستکردن و ھێشتنەوەی سیستەمێکی سانسۆری سەرتاسەر، وەک چین، لابردن ھێشتا ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ سنووردارکردنی گەیشتن بە زانیاری ھەستیار بۆ زۆربەی بەکارھێنەران.[٣١]

ڕوانینەکان دەربارەی کرداریی و کاریگەریی سانسۆری ئینتەرنێت بەتەریبی پەرەیسەندووە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی ئینتەرنێت و تەکنۆلۆژیای سانسۆرکردن:

  • وتارێکی Time Magazine ساڵی ١٩٩٣ ئاماژە بە وتەیەکی زانای کۆمپیوتەر جۆن گیلمۆر دەکات، کە یەکێک بوو لە داھێنەرانی Electronic Frontier Foundation و دەڵێت «تۆری ئینتەرنێت سانسۆر وەک زیان وەردەگێڕێت و بە دەوری دا ڕێگاچارەیەک دەدۆزێتەوە.»[٣٢]
  • لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ دا، ڤینت کێڤ «باوکی ئینەرنێت» لێدوانی دا کە ئەو پێی وایە کۆنتڕۆڵی حکوومەت بۆ ئینتەرنێت دادەڕمێت لەبەرئەوەی تۆری ئینتەرنێت بە تەواوی خاوندارێتی تایبەتییە.[٣٣]
  • ڕاپۆڕتێکی لێکۆڵینەوەیی ساڵی ٢٠٠٧ ئەنجام دراو و چاپکراوی ٢٠٠٩ لەلایەن ناوەندی بێکمان بۆ ئینتەرنێت و کۆمەڵگا لە زانکۆی ھارڤەرد، دەیووت کە «ئێمە دڵنیاین کە بەرەوپێشبەرانی ئامرازی [ھەڵوەشاندنەوەی سانسۆر] بۆ زۆرینەی جارەکان لە پێش ھەوڵەکانی لابردنی حکوومەتەوە دەبن»، بەڵام بە ھەمان شێوەش «باوەڕمان وایە کە کەمتر لە سەدا دووی ھەموو بەکارھێنەرە پالێورەکانی ئینتەرنێتەوە، ئامێری [ھەڵوەشاندنەوەی سانسۆر] بەکاردەھێنن».[٣٤]
  • بە پێچەوانەشەوە، ڕاپۆرتێکی ٢٠١١ کە لەلایەن لێکۆڵەرانی پەیمانگای ئینتەرنێتی ئۆکسفۆرد کرابوو، و UNESCO دەگاتە ئەنجامی ئەوەی کە «... کۆنترۆڵی زانیاری لە ئینتەرنێت دا بە دڵنیایییەوە دەکرێت و پێشکەوتنە تەکنۆلۆژییەکان مسۆگەری ئازادی ڕادەربڕینێکی زیاتر ناکات.»[٣٥]

ڕاپرسی خزمەتی جیھانی BBC کە لە ٢٧٬٩٧٣ کەسی پێگەیشتوو لە ٢٦ وڵات پێکھاتبوو کە ١٤٬٣٠٦ کەسیان بەکارھێنەری ئینتەرنێت بوون، ئەم ڕاپرسەیە ئەنجام درا لە ٣٠ تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ بۆ ٧ شوباتی ٢٠١٠. سەرۆکی ڕێکخراوەیی ڕاپرسەیەکە ھەستی وابوو کە ڕاپرسەیەکە بە شێوەیەکی گشتی پیشاندەری ئەمە بووە:

سەڕەڕای دوودڵی دەربارەی نھێنێتی و ساختەکاری، خەڵکی لە چواردەوری جیھان دا گەیشتن بە ئینتەرنێت وەکو مافێکی سەرەتایی و بنچینەیی تەماشا دەکەن. پێیان وایە کە تۆری ئینتەرنێت ھێزێکە بۆ چاکە و زۆربەیان نایانەوێت حکوومەت ڕێکی بخات.[٣٦]

ڕاپرسییەکە بۆی دەرکەوت کە چوار لە پێنج (٧١٪) ی بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت باوەڕیان وایە کە ئینتەرنێت ئازادییەکی زیاتری بۆ دەستەبەرکردوون، زۆربەی بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت (٥٣٪) پێیان وایە کە «ئینتەرنێت ھەرگیز نابێت لەلایەن حکوومەتەوە لە ھیچ ئاستێک دا ڕێکبخرێت لە ھیچ شوێنێک دا»، و بە نزیکی چوار لە پێنج لە بەکارھێنەرانی و بەکارنەھێنەرانی ئینتەرنێت لە جیھان دا باوەڕیان وایە کە گەیشتن بە ئینتەرنێت مافێکی سەرەتایی و بنچینەیییە (٥٠٪ زۆر ڕازی بوون، ٢٩٪ تا ڕادەیەک ڕازی بوون، ٩٪ تا ڕادەیەک ناڕازی بوون، ٦٪ زۆر ناڕازی بوون و ٦٪ ھیچ بۆچوونێکیان نەدا).[٣٦]

تۆڕی کۆمەڵایەتی[دەستکاری]

زیادببون لە بەکارھێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە چەندەھا وڵات بووەتە ھۆی سەرھەڵدانی ڕێکخستنی خۆپیشاندان لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەوە، ھەندێک جار وەک «شۆڕشی تویتەر» ناو دەبرێت. یەکێک لە بەناوبانگترین خۆپیشاندنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بریتییە لە ڕاپەڕینی بەھاری عەرەبی کە لە ٢٠١٠ دەستی پێکردووە. لە وەڵامی بەکارھێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، حکوومەتی تونسی ھەستا بە دزەکردنە ناو پەڕەی فەیسبووکی ھاوڵاتیانی تەونسی و چەندین جار سڕینەوەی پەڕەکان تۆمارکراوە.[٣٧]

سیستەمی ئۆتۆماتیکی دەکرێت بەکاربێت بۆ سانسۆرکردنی بڵاوکراوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەمەش سنووردارکرنی ھاوڵاتیان کە چی دەڵێن. ئەمە بەزۆری لە چین ڕوودەدات، کە بڵاوکراوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سانسۆر دەکرێت بەپێی ناوەڕۆک. لە ساڵی ٢٠١٣ دا، پرۆفیسۆری زانستی سیاسی لە ھارڤەرد، گاری کینگ لێکۆڵینەوەیەکی ئەنجام دا کە چی دەبێتە ھۆی بڵاوکراوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سانسۆربکرێن و بۆی دەرکەوت کە ئەو بڵاوکراوانەی ئاماژە بۆ حکوومەت دەکەن بە کەمی یان لانابرێن ئەگەر لایەنگر یان ڕەخنە بێت لە حکوومەت. بڵاوکراوەکان کە باسی کردەی بەکۆمەڵ دەکەن ئەگەر زۆر ھەیە کە بسڕێتەوە وەک لەوانەی کە باسی کردەیی بەکۆمەڵ ناکەن.[٣٨] لە ئێستادا، سانسۆری تۆڕی کۆمەڵایەتی بە سەرەکی بۆ ڕێگری گرتنە لە بەکارھێنەرانی ئینتەرنێت بۆ ڕێکخستنی خۆپشاندان. بۆ حکوومەتی چینی، بینینی ھاوڵاتی ناڕازی و دڵتەنگ بەرامبەر بە حکوومەتی ناوخۆیی بەسوودە بۆ دەوڵەت و سەرکردە نەتەوەیەکان بۆ لەکارلابردنی کەسە فەرمییە نەناسراوەکان. پادشا و لێکۆڵەرانی توانیان پێشبینی ئەوە بکەن کە چ کاتێک کەسێکی فەرمی لادەبرێت بەپێی ژمارەی ناخۆشەویستەکان لە بڵاوکراوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.[٣٩]

لێکۆڵینەوە سەلماندوویەتی کە ڕەخنە پەسەندکراوە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان دا، بۆیە ڕەخنە سانسۆر ناکرێت مەگەر ئەگەرێکی زۆری ھەبێت بۆ کۆبوونەوەی جەماوەری. ھیچ گرنگ نییە کە ڕەخنەکە لایەنگری یان نالایەنگری سەرکردەی وڵاتە، گرنگی سەرەکی لە سانسۆرکردنی بڵاوکراوە دیاریکراوەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دڵنیابوونە لەوەی کە ھیچ کردەوەیەکی گەورە جێبەجێ ناکرێت بەھۆکاری وتنی شتێک لە ئینتەرنێت دا. بڵاوکراوەکان کە بەرەنگاری پلە سیاسییە ڕابەرەکانی پارتەکە دەبێتەوە لە حکوومەتی چین دا، ئەگەری زۆر ھەیە سانسۆر بکرێت بەھۆی دەرئەنجامی ئەو بەرەنگارییەی لە پارتی کرێکارانی چین دا دروستی دەکات.[٣٦]

یارییە ڤیدیۆیەکان[دەستکاری]

لە سەرەتای ساڵانی ١٩٨٠، لایەنگرانی یارییە ڤیدیۆیەکان پێداگیریان کردووە لە سوودەکانی وەک ناوەندێکی دەڕبڕین، ھەوڵدان بۆ پاراستنیان وەک ئامرازێکی پەروەردەیی و پاراستنیان لەژێر یاساکانی ئازادی گووتار. ڕەخنەگران پێیان وایە کە یارییە ڤیدیۆیەکان زیانبەخشن بۆیە دەبێت بکەوێتە ژێر چاودێری و سنووردارکردن. زۆرێک لە یارییە ڤیدیۆیەکان چەند توخمێکی دیاریکراویان سڕاوەتەوە یان چاک کراوە لەبەر پێوانەی ھەڵسەنگاندنی ھەرێمی.[٤٠] بۆ نموونە، لە شێوازی یابانی و PAL ی "No More Heroes"، خوێن ڕشتن و بریندارکردن سڕاونەتەوە لە یارییەکان دا. دیمەنی سەربڕینشی تێدایە بەڵام پیشان نەدراوە. ئەو دیمەنانەی کە ئەندامەکانی لەش تێدا بڕدراوە، بەھەمان شێوە پیشان دەدرێت بەس بە بێ بڕاوی ئەندامەکان و بە تەواوی پیشان دەدرێت.v

چاودێری کردن وەک یارمەتیدەر[دەستکاری]

چاودێری کردن جیاوازە لە سانسۆر. دەکرێت چاودێری بکرێت بەبێ سانسۆرکردن، بەڵام سەختە سانسۆر بکرێت بەبێ جۆرێک لە چاودێری،[٤١] تەنانەت کە چاودێری ڕاستەوخۆ نابێتە ھۆی سانسۆرکردن، ئەوا باوەڕ یان زانیارییە بەربڵاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەسەکە، ئامێری کۆمپیوتەرەکەی یان شێوازی بەکارھێنانی کۆمپیوتەرەکەی لەژێر چاودێریدایە کە دەکرێت ببێتە ھۆی پەیڕەوکردنی سانسۆری خۆیی.[٤٢]

پاراستنی سەرچاوەکان چی دی تەنھا بابەتێک نییە لە ڕەوشتی ڕۆژنامەوانی دا؛ بەڵکو لەم سەردەمەدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەندە لەسەر توانا کۆمپیوتەرییەکانی ڕۆژنامەنووسەکە و ھەموو ڕۆژنامەنووسەکان پێویستە خۆیان ساز بکەن بە «کەرەستەی دیجیتاڵی مانەوە لە ژیان» ئەگەر زانیاری ھەستیار دەگۆڕنەوە لەگەڵ یەکدی لەڕێی ئینتەرنێتەوە، ھەڵگرتنی زانیاری لەسەر کۆمپیوتەر یان تەلەفۆنی گەرۆک (مۆبایل).[٤٣]

و کەسانی ئاست بەرزی پەیوەندیدار بە ڕێکخراوی ماف، بەرھەڵستکاران، خۆپیشاندەران یان کۆمەڵەی چاکسازی ئامۆژگاری دەکرێن بە وەرگرتنی ھۆشیاری زیادە بۆ پاراستنی ناسنامەکانیان لە ئینتەرنێت دا.[٤٤]

پەیڕەوکردن[دەستکاری]

یەکێتی سۆڤیەتی جاران پەیڕەوی بەرنامەیەکی تایبەیمەندی بەربڵاوی دەکرد لە سانسۆری سەپێنراوی دەوڵەت. ئەندامی سەرەکی سانسۆری فەرمی یەکێتی سۆڤیەت بریتیی بوو لە دەزگای باڵا بۆ پارێزگاری نھێنییەکانی سەربازی و دەوڵەت کە بە گشتی ناسرابوو وەک GLAVLIT (کورتکراوەیە بە زمانی ڕووسی). GLAVLIT ھەموو بابەتە سانسۆرییەکانی بەرێوەدەبرد، لە نووسینی ناوخۆی ھەر جۆر و شێوازێک – تەنانەت پێناسەکانی سەر بیرە و ڤۆدکاش. کارمەندانی سانسۆر سەر بە GLAVLIT لە ھەموو ناوەندێکی چاپ یان ڕۆژنامەی یەکێتی سۆڤیەت دا بوونیان ھەبوو؛ دەزگاکە نزیکەی ٧٠٬٠٠٠ کارمەندی دامەزراندبوو بۆ پێداچوونەوەی زانیارییەکان پێش بڵاوکردنەوەی لەلایەن ناوەندی چاپکردن، نووسینگەی پاکنووسی و ستۆدیۆی پەخشکردن. ھیچ ناوەندێکی گشتی لە کۆنترۆڵی GLAVLIT دەرباز نەدەبوو. نوێنەری GLAVLIT بوونیان ھەبوو لە دەستەی پاکنووسی ھەموو دەزگا ڕۆژنامەوانییەکان، ڕادیۆ و وێستگە تەلەڤیزیۆنەکان.

ھەندێک جار، زانینی کۆمەڵگا بۆ ھەبوونی بەڵگەنامەیەکی دیاریکراو بە توندی کپ کراوە کە ئەمە بارودۆخێکە ھاوشێوەی سانسۆرکردن. دەسەڵاتەکانی ئەو جۆرە کردارە دەکەن پاساو دەھێنەوە بەوەی کە بەرھەمەکە "تێکدەر" یان "نەشیاو" ە. وەک، نووسینەکەی ساڵی ١٩٧٨ ی میشێڵ فوکو بە ناونیشانی "ڕەوشتی سێکسی و یاسایەک – Sexual Morality and the Law "کە سەرچاوە فەرەنسییەکە بە " La loi de la pudeu" نووسراوە و "وەرگێڕانی وشەیی: یاسای ڕەوشت جوانی"ە بەڵام دواتر چاپکراوەتەوە بە ناوی " مەترسییەکانی سێکسی منداڵیی – The Danger of Child Sexuality".

کاتێک دەزگایەکی پەخشکردن دووچاری فشار دەبێتەوە بۆ سەرکوت کردنی کتێبێک، بەڵام پەیماننامەی ھەیە لەگەڵ نووسەرەکە، ھەندێک جار بە سەرکەوتووی کتێبەکە سانسۆر دەکەن بە ڕێگەی بەمەبەست داواکردنی ڕێژەیەکی کەمی چاپ و کەمترین ھەوڵ بۆ ناساندنی. ئەم کردەیە لە سەرەتایی ساڵەکانی ٢٠٠٠ دا ھاتە ناساندن وەک (چاپکردنی تایبەت).[٤٥]

ڕەخنە[دەستکاری]

سانسۆر بە درێژایی مێژوو ڕەخنەی لەسەر گیراوە بەوەی کە ناڕەوا و پرۆسەیەکی کۆسپاویە. لە ١٩٩٧ دا وتارێک لەبارەی سانسۆری ئینتەرنێت، لێدواندەری کۆمەڵایەتی میکائیل لاندیەر بانگەشەی ئەوە دەکات کە سانسۆر نابەرھەمھێنەرانەیە چونکە ڕێگە دەگرێت لە گفتووگۆ کردن لەسەر بابەتی سانسۆرکراو. لاندیەر مشتومڕەکەی فراوانتر دەکات و پێی وایە کە ئەوانەی سانسۆر بەکاردێنن دەبێت ڕەچاوی ئەوە بکەن کە ئایا ئەوەی سانسۆری دەکەن ڕاستە یان نا؟، چونکە وەکو ئەو تاکانەی کە باوەڕیان بە دروستی خۆیان ھەیە لەوانەیە پێشوازی لە دەرفەتێک بکەن بۆ بە ھەڵەخستنەوەی خاوەن بۆچوونە دژەکان.[٤٦]

سانسۆرکردن زۆربەی جار بۆ سەپاندنی بەھای ڕەوشتییە بەسەر کۆمەڵگادا و بابەتی سانسۆرکراو بە ناشایستە ڕەچاودەکرێت. ڕۆماننووسی بەڕیتانیی ئـ.م. فڕۆستەر، بەرھەڵستکارێکی سەختی سانسۆرکردنی بابەتەکان بوو لەسەر ئەو بنچینەیەی کە بابەتەکان ناشایستە یان ناڕەوشتانەن، ئەمەش دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی کێشەی بابەتی بوونی ڕەوشت و گۆڕانی بەردەوامی بەھا ڕەوشتییەکان. کاتێک ڕۆمانی "خۆشەویستەکەی خاتوو چاتەرلی - Lady Chatterley's Lover" خرایە بەر تاقیکردنەوە لە ١٩٦٠ دا، فۆستەر نووسی: "ڕۆمانی خۆشەویستەکەی خاتوو چاتەرلی بەرھەمێکە گرنگی ئەدەبی خۆیی ھەیە… من پێم وانییە کە دەتوانرێت بە ناشایستە دابنرێت، بەڵام لێرەدا من لە بارێکی دژواردام، لەبەر ئەو ھۆکارەی کە ھەرگیز لە توانامدا نەبووە پەیڕەوی پێناسەی یاسایی ناشایستە بکەم. یاسا پێم دەڵێت کە ناشایستەیی دەکرێت بەدی و گەندەڵی بێنێتە کایەوە، بەڵام ئەوەندەی من دەزانم، یاسا پێشنیاری ھیچ پێناسەیەکی بەد بوون و گەندەڵی ناکات."

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "censorship noun". merriam-webster.com. Retrieved 30 January 2019.
  2. ^ "cen·sor·ship". ahdictionary.com. The American Heritage Dictionary. Archived from the original on 31ی Januaryی 2019. Retrieved 30 January 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  3. ^ "Definition of censorship in English:". oxforddictionaries.com. Oxford Living Dictionaries. Retrieved 30 January 2019. ١٦ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "censorship, n.", OED Online, Oxford University Press, June 2018, retrieved 8 August 2018
  5. ^ https://www.aclu.org/other/what-censorship "What Is Censorship", ACLU
  6. ^ Sui-Lee Wee; Ben Blanchard (June 4, 2012). "China blocks Tiananmen talk on crackdown anniversary". Reuters. Retrieved 2013-05-08. {{cite news}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Child Pornography: Model Legislation & Global Review" (PDF) (٥ ed.). International Centre for Missing & Exploited Children. 2008. Retrieved 2012-08-25. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "World Congress against CSEC". Csecworldcongress.org. ٢٠٠٢-٠٧-٢٧. Archived from the original on March 16, 2012. Retrieved 2011-10-21.
  9. ^ McCullagh, Declan (٢٠٠٣-٠٦-٣٠). "Microsoft's new push in Washington". CNET. Retrieved 2011-10-21.
  10. ^ "10 most censored countries". The Committee to Protect Journalists.
  11. ^ "National Council Of Educational Research And Training :: Home (Page 105, Democratic Politics – Class 9)". ncert.nic.in. Retrieved 2017-12-12. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٦ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ ئ ا Lundqvist, J. "More pictures of Iranian Censorship". Archived from the original on 2011-04-29. Retrieved 2007-08-01. ٢٩ی نیسانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ Green Illusions: The Dirty Secrets of Clean Energy and the Future of Environmentalism, Ozzie Zehner, University of Nebraska Press, 2012, 464 pp, ISBN 978-0-8032-3775-9. Retrieved 23 October 2013.
  14. ^ CLARK, Marilyn; GRECH, Anna (2017). Journalism under pressure. Unwarranted interference, fear and self-censorship in Europe. Strasbourg: Council of Europe publishing. Retrieved 12 May 2017.
  15. ^ "Self Censorship: How Often and Why". Pew Research Center.
  16. ^ "Journalists suffer violence, intimidation and self-censorship in Europe, says a Council of Europe study". Council of Europe. Newsroom. 20 April 2017. Archived from the original on 2017-05-11. Retrieved 12 May 2017.
  17. ^ Ian Mayes (٢٠٠٥-٠٤-٢٣). "The readers' editor on requests that are always refused". London: The Guardian. Retrieved 2007-08-01.
  18. ^ Barber, Lynn (٢٠٠٢-٠١-٢٧). "Caution: big name ahead". London: The Observer. Retrieved 2007-08-01.
  19. ^ "Why China is letting 'Django Unchained' slip through its censorship regime". Quartz. March 13, 2013.
  20. ^ "What is Music Censorship?". Freemuse.org. 1 January 2001. Archived from the original on 6 November 2008. Retrieved 2008-10-25. ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ Jenna Johnson (٢٠٠٧-٠٧-٢٢). "Google's View of D.C. Melds New and Sharp, Old and Fuzzy". News. Washington Post. Retrieved 2007-07-22.
  22. ^ "browser – IE6 PAGE TITLE". mufti.penang.gov.my. Archived from the original on April 21, 2014. Retrieved 2014-09-14. ٢١ی نیسانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ ""Gitanada" y "judiada" pueden seguir en el nuevo Diccionario de la RAE". La Voz de Galicia. 12 December 2013.
  24. ^ Dr. Ted Eisenberg and Joyce K. Eisenberg, ‘’The Scoop on Breasts: A Plastic Surgeon Busts the Myths,’’ Incompra Press, 2012, ISBN 978-0-9857249-3-1
  25. ^ "Paedophile artist's photographs and paintings 'must be destroyed'". The Independent. Retrieved 2015-10-16.
  26. ^ "Graham Ovenden | Tate". ٢٠١٥-١٠-١٦. Archived from the original on October 16, 2015. Retrieved 2015-10-16.
  27. ^ Ashley, John; Jayousi, Nedal (December 2013) (PDF). Discourse, Culture, and Education in the Israeli-Palestinian Conflict (Report). Friedrich-Ebert-Stiftung, Israel Office. p. ٥٥. Archived from the original on ١٠ی شوباتی ٢٠١٩. Retrieved 21 May 2017. "In 1980, Israel banned art exhibitions and paintings of “political significance”, with the grouping of the four colours of the Palestinian flag in any one painting also forbidden."  ١٠ی شوباتی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  28. ^ "The watermelon makes a colourful interlude". The Age. Melbourne. September 12, 2004.
  29. ^ Kifner, John (October 16, 1993). "Ramallah Journal; A Palestinian Version of the Judgment of Solomon". The New York Times. Retrieved May 21, 2010.
  30. ^ Dalrymple, William (October 2, 2002). "A culture under fire". The Guardian. London. Retrieved May 21, 2010.
  31. ^ ئ ا "Freedom on the Net 2018" (PDF). Freedom House. November 2018. Retrieved 1 November 2018. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  32. ^ OpenNet Initiative "Summarized global Internet filtering data spreadsheet", 8 November 2011 and "Country Profiles", the OpenNet Initiative is a collaborative partnership of the Citizen Lab at the Munk School of Global Affairs, University of Toronto; the Berkman Center for Internet & Society at Harvard University; and the SecDev Group, Ottawa
  33. ^ "Internet Enemies", Enemies of the Internet 2014: Entities at the heart of censorship and surveillance, Reporters Without Borders (Paris), 11 March 2014. Retrieved 24 June 2014.
  34. ^ Internet Enemies, Reporters Without Borders (Paris), 12 March 2012 March 23, 2012 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  35. ^ Due to legal concerns the OpenNet Initiative does not check for filtering of child pornography and because their classifications focus on technical filtering, they do not include other types of censorship.
  36. ^ ئ ا ب Freedom of Connection, Freedom of Expression: The Changing Legal and Regulatory Ecology Shaping the Internet, Dutton, William H. ; Dopatka, Anna; Law, Ginette; Nash, Victoria, Division for Freedom of Expression, Democracy and Peace, United Nations Educational, Scientific and Cultural Organization (UNESCO), Paris, 2011, 103 pp. , ISBN 978-92-3-104188-4
  37. ^ "First Nation in Cyberspace" ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Philip Elmer-Dewitt, Time, 6 December 1993, No. 49
  38. ^ "Cerf sees government control of Internet failing", Pedro Fonseca, Reuters, 14 November 2007
  39. ^ 2007 Circumvention Landscape Report: Methods, Uses, and Tools, Hal Roberts, Ethan Zuckerman, and John Palfrey, Beckman Center for Internet & Society at Harvard University, March 2009
  40. ^ "BBC Internet Poll: Detailed Findings", BBC World Service, 8 March 2010
  41. ^ Madrigal, Alexis C. "The Inside Story of How Facebook Responded to Tunisian Hacks". The Atlantic (بە ئینگلیزی). Retrieved 2016-04-15.
  42. ^ King, Gary; Pan, Jennifer (٢٠١٤). "Reverse-engineering censorship in China: Randomized experimentation and participant observation". Science. ٣٤٥ (٦١٩٩): ١٢٥١٧٢٢. doi:10.1126/science.1251722. PMID 25146296. Retrieved 7 April 2016.
  43. ^ "Professor Gary King, Inaugural Government Regius Lecture 2015". Vimeo. Retrieved 2016-04-12.
  44. ^ Shao, Li (١١/٠١/٢٠١٨). "THE DILEMMA OF CRITICISM: DISENTANGLING THE DETERMINANTS OF MEDIA CENSORSHIP IN CHINA". Journal of East Asian studies. ١٨ (٣): ٢٧٩–٢٩٧. doi:10.1017/jea.2018.19. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  45. ^ Byrd P. "It's all fun and games until somebody gets hurt: the effectiveness of proposed video game regulation." 2015-09-24 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. Houston Law Review 2007. Accessed 19 March 2007.
  46. ^ "A Hornet's Nest Over Violent Video Games", James D. Ivory and Malte Elson, The Chronicle of Higher Education (Washington), 16 October 2013.