جێنی ڤۆن وێستفالین
جێنی ڤۆن وێستفالین | |
---|---|
بە ئەڵمانی: Jenny Marx | |
لەدایکبوون | ١٢ی شوباتی ١٨١٤ Salzwedel، ئەڵمانیا |
مردن | ٢ی کانوونی یەکەمی ١٨٨١ لەندەن، شانشینی یەکگرتوو | (٦٧ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Johanna Bertha Julie Edle von Westphalen |
ھۆی مەرگ | liver cancer |
شوێنی ناشتن | Highgate Cemetery، Tomb of Karl Marx |
باوک | Ludwig von Westphalen |
دایک | Caroline Heubel |
خوشک و برا | Edgar von Westphalen، Ferdinand von Westphalen |
ھاوسەر | کارڵ مارکس |
پیشە | کۆمەڵناس، سیاسەتوان |
شوێنی کار | تریر |
جێنی ڤۆن وێستفالین (Jenny von Westphalen؛ لە دایکبووی ١٢ی شووباتی ١٨١٤ - مردووی ٢ی کانوونی یەکەمی ١٨٨١) ژنە چالاکوانی سیاسیی و ڕەخنەگری شانۆی ئەڵمانی بوو. ئەو ژنی فەیلەسووفی ئەڵمانی کارل مارکس بوو.[١]
جێنی لە ڕۆژی ٢ی کانوونی یەکەمی ١٨٨١ بە نەخۆشی شێرپەنجەی جگەر کۆچی دواییی کرد.
جێنی و مارکس
[دەستکاری]جێنی و مارکس هەر لە منداڵییەوە ئاشنا و هاوڕێیەتیان هەبوو. ئەو چوار سالان لە مارکس گەورەتربوو. کاتێک بوونە نەوجەوان ئەوا بوونە هاوڕێی نزیکی یەکدی. هەردووکیان خەریکی خوێندنەوەبوون بەتایبەت لەسەر بابەتی وێژە. دوایی زوو بوونە ئەوینداری یەکتری و ژوانیان بەست. بەقسەی مارکس ئەو جوانترین خاننمی شارۆچکەی تیەر بوو.[٢] باوکی جێنی هاوڕێی باوکی مارکس بوو، هەروەها کاتێک مارکس تەمەنی لاو بوو ئەوا لەگەڵ باوکی جێنی بەیەکەوە پیاسەیان دەکرد و وتووێژیان لەسەر فەلسەفە و وێژەی ئینگلیزی کردووە.[٣] لە ساڵی ١٨٣٨، جێنی و مارکس لە یەکتری مارە بڕ کران. دواتر لە ١٩ی حوزەیرانی ١٨٤٣ هاوسەرگیرییان کرد. ئەوان بەیەکەوە حەوت منداڵیان بوو.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Jenny von Westphalen Biography». www.marxists.org. لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Francis Wheen, Karl Marx: A Life, (Fourth Estate, 1999), ISBN 1-85702-637-3, page 17
- ^ Francis Wheen, Karl Marx: A Life (Fourth Estate, 1999), ISBN 1-85702-637-3
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جێنی ڤۆن وێستفالین تێدایە. |