بێخوایی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بێخوایی
لقیبێدینی
ھاشتاگatheism
Depicted byatheist
جێبەجێکارatheist
تاگی "ستەک ئێکسچەینج"https://philosophy.stackexchange.com/tags/atheism، https://buddhism.stackexchange.com/tags/atheism، https://christianity.stackexchange.com/tags/atheism، https://islam.stackexchange.com/tags/atheism، https://hinduism.stackexchange.com/tags/atheism
بەرامبەرtheism

بێخوایی یان خوانەناسی (بە ئینگلیزی: Atheism) بە واتا بڵاوەکەی بریتییە لە ھەست نەکردن یان باوەڕ نەکردن بە بوونی خوا.[١] بریتیییە لە پێناسەیەک بۆ ھەر گرتەیەکی بیرمەندییانەی ڕەتکەرەوەی باوەڕبوون بەخودا یان خواوەند، بێ باوەڕییش بە واتەیەکی بەرینتر و فراوانتر بریتییە لە نەبوونی بڕوا بە بوونی خودا. گرتەیەکی زانراوی ئیپستۆمۆلۆجییە کە بانگھێشتە بۆ نەبوونی خودا یان خواوەند، لەبەرئەوەی مەرجی زانست (بەپێی بڕوای ئەفڵاتوون) ئەوەیە کە زانراو پێویستە دۆسییەیەکی لۆژیکیی درووست، سەلمێنراو و بڕوا پێکراو بێت.

ڕیچارد دۆکینز لایەنگری بێخواییە و ھەروەھا نووسەری پەرتووکی ناسراوی خەیاڵی خودایە

کاتێک بانگھێشتکردن بۆ بوونی خودا، لەلای بێ باوەڕ، شتێکی ناسەلمێنراو بێت، کەوا بێ بڕوا بوون بە بوونی خودا زانستیی نییە و بەڵکو شێوازێکە لە باوەڕی تاکەکەس کە پشتبەستوو نییە بە بەڵگە، و ئەوەش کە بەبێ بەڵگە دەخرێتە ڕوو، بەبێ بەڵگە ڕەت دەکرێتەوە. دیارترین کەس لەمرۆدا کە زۆرترین لێکۆڵینەوە و گفتوگۆ لەسەر بابەتی بێ باوەڕی ھەیە ڕیچارد دۆکینزە کە بە بنەچە بەریتانیە، داوکینس پەرەسەندناس و نوسەریشە لە ھەمان کاتدا.

جۆرەکانی بێباوەڕی[دەستکاری]

  • ئایینداری بێباوەڕ: ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە خۆیان بە شوێنکەوتووی ئاینێکی دیاریکراو دەزانن و باوەڕیشیان بەخودا نیە، بۆ نموونە ڕیچارد دۆکینز باوەڕی بەخودا نیە بەڵام لەساڵی ۲۰۱٤ گووتی من کریستیانێکی سێکۆلارم.
  • باوەڕداری بێ ئایین: ئەو کەسانەن کە باوەڕیان بەوە هەیە خودا بوونی هەیە بەڵام لەسەر هیچ ئایینێک نین. نموونەی ئەوانە ئەنتۆنی فلۆە کە دوای تەمەنێکی زۆری بێباوەڕی گەیشتە ئەو بڕوایەی خودایەک هەیە.
  • بێباوەڕی بێ ئایین: ئەو کەسانەن کە نە باوەڕیان بەخودا هەیە نە باوەڕیان بە ئایین هەیە، نموونەی ئەوانە بێرتراند ڕەسلە کە نەباوەڕی بەخوا هەبوو نە باوەڕی بە ئایین هەبووە.

زاراوەکانی پەیوەست بەبێباوەڕی[دەستکاری]

  • نازانمییەکان (Agnosticism): ئەو کەسانەن کە هەڵوێستێکی دیاریکراویان بەرامبەر هەبوون یان نەبوونی خوا نیە
  • پەروەرێنییەکان(Deismus): ئەو کەسانەن کە باوەڕیان بەخودا هەیە بەڵام دەڵێن خوا گەردوون و مرۆڤی درووستکردووە و وازیلێهێناون و دەست لەکاریان وەرنادات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Nielsen 2013: "Instead of saying that an atheist is someone who believes that it is false or probably false that there is a God, a more adequate characterization of atheism consists in the more complex claim that to be an atheist is to be someone who rejects belief in God for the following reasons ... : for an anthropomorphic God, the atheist rejects belief in God because it is false or probably false that there is a God; for a nonanthropomorphic God ... because the concept of such a God is either meaningless, unintelligible, contradictory, incomprehensible, or incoherent; for the God portrayed by some modern or contemporary theologians or philosophers ... because the concept of God in question is such that it merely masks an atheistic substance—e.g. , "God" is just another name for love, or ... a symbolic term for moral ideals."

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • Baggini, Julian (٢٠٠٣)، Atheism: A Very Short Introduction, Oxford: Oxford University Press, ISBN 0-19-280424-3
  • Martin, Michael, ed. (٢٠٠٧)، The Cambridge Companion to Atheism, Cambridge: Cambridge University Press, ISBN 0-521-60367-6
  • Smith, George H. (١٩٧٩)، Atheism: The Case Against God, Buffalo, New York: Prometheus, ISBN 0-87975-124-X
  • Zdybicka, Zofia J. (٢٠٠٥)، "Atheism", in Maryniarczyk, Andrzej, Universal Encyclopedia of Philosophy, 1, Polish Thomas Aquinas Association, archived from the original on 7 March 2008, retrieved ٢٠٠٧-٠٨-٢٥
  • داوکینز؛ ویکیی ئینگلیزی؛ ئازاری ٢٠١٥
  • کتێبی (وڕێنەی ئیلحاد) نووسینی دکتۆ عوسمان هەڵەبجەیی، ساڵی چاپ (۲۰۲۰)