فەردیناند لاسال

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فەردیناند لاسال

لاوێتی فەردیناند لاسل و ساڵانی خوێندنی[دەستکاری]

١٨٢٥_١٨٦٤ سیا‌سەتوانێکی سوسیالیستی ئاڵمانی بە نێوی فەردیناند لاسێل بوو کە بە دامەزرێنەری سوسیالدیموکڕاسی دەناسرێ. فەردیناند لاسێل کوڕە تاجرێکی ئاوریشمی دەستڕۆیوی جوولەکە بە نێوی ھەیمەن لاسێل بوو. دایکی نێوی رۆزالییە لاسێل (١٧٩٧-١٨٧٠) و خوشکیشی بە نێوی فرێدریکا بووە . فەردیناند ساڵی ١٨٣٥ – ٤٠ لە مەدرەسەی ماگدالێنا لە برێسلاو قووتابی بووە. ھاوکلاسییەکانی ئەو سەردەمی لاسێل بریتی بوون لە (ئاگوست مایتزێن ) وھەمووئەوانەی وا‌لە مەدرەسەی توجارەت لە لیپزیگ دەگەڵی بوون ، فەردیناند بە مرۆڤێکی وریا و زانا کە دە دەربڕینی بیر وباوەڕ وبۆچوونەکانیدا لە ھەمبەر خەڵکی دی زۆر بوێر وڕاشکاو بووە .

ساڵانی خوێندەواری[دەستکاری]

دە نووسراوەی یادەوەرییەکانی سەردەمی لاوێتی لاسێل دا ھەستێکی بەھێزی شۆڕشگێرییان تێدا بەدی دەکرێ کە ھەر لە تەمەنی پازدەساڵیدا ئەو ئاڵمان بە ( زیندانێکی گەورە بۆ مرۆڤەکان ، کە لە لایەن دەستەڵاتدارانەوە مافەکانیان بێبەزەییانە پێشێلکراوە) نێو دەبا . لاسێل ھەر زوو مەدرەسەی توجاڕەت جێدە‌ێڵێ .چونکوو ئەو بەو فکرە گەییشتبوو کە تەواوی تەمەنی ناتوانی ھەر خەریکی توجاڕەت بێ . ئەو دەیەویست خۆی بەکاروباری ڕووناکبیریی و خوێندەوارییەوە خەریک بکا. ئەوساڵی ١٨٤٠ دە تەمەنی پازدەساڵیدا لەسەر ئەوە کە دەبێ ببتە نووسەرێک کە بۆ عەداڵەت حەولبدا ساغببووە‌ .ساڵی ١٨٤٣لیسانسییەکەی لەزانستگای برێسلاو وەردەگرێ . ئەو بە پێچەوانەی ویستی بابی دەگەڕێتەوە لای دایک وباوکی کە ئەو دەم شتێکی ناھاسایی بووە و بە یارمەتی دایک وخوشکی لە ژوورێکی بچوکدا لە ماڵی بابی ،خۆی زیندانی ‌و لەوێ بە بابەتێکەوە کە یەکێک بووەلە پێداویستییەکان چوونی بۆ زانستگا لە برێسلاو و دواتر بۆ زانستگای ھۆمبولد لە بڕلین بۆ خوێندنی مێژوو، زەوینناسی ، فەلسەفە ،ئەدەبییات وزمانناسییەوە خەریک دەکا. ئەو لەعۆدەی بابەتەکە بە جوانی دێتەدەر و بابیشی بە پێچەوانەی ویستی خۆی ئیزنی درێژە دان بەخوێندن بە کوڕەکەی دەدا .بەڵام لەوەیکە ئایاکوڕەکەی دە‌توانی لە عۆدەی بە خێوکردنی خۆی دێتەدەر یان نا ھەر نیگەران بوو.

بەرەو فەلسەفە[دەستکاری]

لاسێل ھەر زۆر زوو دەگەڵ تێئۆرییەکانی ھێگل ئاشنا دەبێ .فەردناند لاسێل ئەو بۆچوونەی ھێگلی کە دەوڵەت بە(پێکھاتەیەکی ڕسکاوە لە تاکە‌کان‌ دە کۆیەکی ئەخلاقی و پێکھاتەیەک کە تا‌ڕادەی بێ سنوور توانایی کەسایەتییەکان بەرەو زیادبوون دەبا ) ی سەلماند . ئەو دوایە ئەو بۆچوونەی برد‌ە نێو سوسیالدیموکڕاسی ئاڵمانێ . ئەو دە ماوەی خوێندنیدا ،لە کار وباری خۆی کە لێکۆڵینەوە لە مەڕ ئەدەبییات بوو تا ئەو جێیە خۆی دەدزێوە کە تەنانەت بە خواردنی ژەمی ڕۆژانەشی ڕانەدەگەییشت . ھەروەھا سکڵی ویستێکی تایبەت بە خۆی تێدا بە گەشاوەیی دەبینرا کە ئەو منداڵێکە بە لێھاتووییەکی تایبەت بە خۆیەوە . دەو ماوەی کە لە زانستگا بووە ١٨٤٣-٤٦ لاسێل بە تەواوی خۆی بە کاری زانستی و گوتنەوەی وانە لە نووسراوەکانی ھەینە ، گۆتە ،ڤیچە و فەلسەفەی ھێراکلیۆس پێش سوقڕات خەریک کردبوو. لەبەرچاوترین بەرھەمی لاسێل دە فەلسەفەدا ئەو تێزە بەرپرسیارانەیە‌ کە بە ( ئەو فەلسەفە ئاڵۆزەی‌ھێراکلیۆس) نێوی دەرکردووە .ئەو مەبەستی دەوکارەدا ئەوە بوو کە‌ کۆڕی ڕووناکبیران و لانیکەم یەکێک لە پڕۆفسۆرەکانی زانستگا ددان بە کارەکەی دابێنن (ئێعتیرافی پێبکەن ).ئەو ھەر زۆر زوو دە سەردەمێکداخۆی بە تێئۆری دیموکڕاسی وسوسیالیزمەوە خەریک کردبوو کە کەشوھەواکە کەوتبووە ژێر ئاسەواری نووسراوەکانی لوودویک بوێڕن ، ھێنریک ھەین و لاوانی ھێگلیست وسوسیالیزمی‌ خەیاڵی‌ . بەو ڕابردوویەوە بەرەو پیری ھەووەڵین بزووتنەوەی کرێکاری لە یەکێتی ئاڵمانی کە چەند وڵاتی لە خۆی دەگرتن لە کارخانەکانی پارچە چنی خلێسک لە ژوئنی ساڵی ١٨٤٤دا دەچوو.لاسێل ئەو دەر‌فەتە مێژوویییانەی بە ھەنگاوێکی تایبەت بەرەو پەیژەی ڕوو دە ئازادی و چینی کۆمەڵایەتیشی بە ھەڵگری پرنسیپیگەلی جێواز لە یەکتر کە ئاسەواریان لە سەرداناوە، دادەنان . ئەو جەماوەری وەک ھێزێکی شؤڕشگێر دانەدەنا . بەڵکوو ئەو تەنیا بە شتێکی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەک کە بە شعورێک گەیشتوون، دەزانی ،ئەو ‌دەوڵەتی بە مرۆڤی دیار دە ئاوێنەی مرۆڤایەتی دا دەدێ .

پێشکەوتوویی کەسایەتی و ھەنگاوی بەرەو زانستی حقووق[دەستکاری]

دەتەمەنی بیست ساڵیدا فەردیناند ناسیاوی دەگەڵ سۆڤییە وۆن ھاتزفێلد کە دوو ھێندی خۆی بە تەمەن بوو لە بڕلین پەیدا دەکا .ئەو ژنە خەریک بوو‌ لە مێردەکەی کە پیاوێکی نەحاواوھ و دەغەڵکار بوو جوێ بێتەوە .لاسێل وەکالەتی ئەوی دە سی وشەش دادگا لە ماوەی نۆساڵاندالە ساڵی (١٨٤٨ تا ١٨٥٤)وە وەستۆ گرت . فەردیناند دە ڕەوتی ئەو دادگایانەدا دەرامەدێکی بەرچاوی بوو و دە ماوەی نێوان ساڵەکانی ١٨٥٦ و ٥٧ دا لە ماڵی ئەو ژنە ئەشڕافە لە شاری دۆسۆلدۆرف دەژیا . جا نێوانی دەگەڵ ئەو ژنە ئەشڕافە بووە کە لەوانەشە بووبێتی ، بەڵام تا ئێستا بۆ کەس ڕوون نەبۆتەوە‌ .ژنەکەش‌ دەوماوەیەدا ببووەلایەنگری بیر وباوەڕی ئەو . لە فێورییەی ساڵی ١٨٤٨دا کە ڕەوتی دادگاکە ھێشتا بەردەوام بوو ، لاسێل بۆ ماوەی مانگێک دەستبەسەردەکرێ بە تاوانی دزینی کیفێک کە ھێندێک بەڵگەی گرینگی تێدا دەبێ .ئەو لە ئووتی ساڵی ١٨٤٨ دا کە تەمەنی بیست وسێ ساڵ دەبێ بەدوای وەیکە قازییەکانی دادگا‌ دەکەونە ژێر ئاسەواری شێوە ئاخافتن و ڕاوێژی زاری دە دادگاکەیدا بەریدەدەن . دەو ماوەیەشدا بزاوێکی شۆڕشگێڕانەی لیبڕاڵی لە ئاڵماندا بە دروشمی دەوڵەتێکی یەکگرتووی ئاڵمان و ڕێفۆڕمێکی دیموکڕاتانەی کۆمەڵایەتی دەستی پێکردبوو.لاسێل خۆی وەک ئەندامی یەکێک لەو کلووبە دیموکڕاسیخوازانە بەشداری دەو بزووتنەوەدا دەکا و ھەر لەوێش دەگەڵ کارل مارکس و فرێدریک ئێنگلس ناسیاوی پەیدا دەکا و خۆی بە ھاوسەنگەریان دەزانێ . ئەو مانیفێستی کۆمۆنیستی خوێندبووە و بڵاوۆکەی (لاپەڕەی سەردەمی نوێ ) ی کارڵ مارکس سرنجی ڕاکێشابوو تەنانەت بابەتیشی تێدا دەنووسی. دە ساڵێ ١٨٤٨ دا جارێکی نێوی خۆی بە شێوە ڕێنووسی فەڕانسەیی نووسیبوو ئەوەش بەو‌مانایە بوو کە ئەو پەیوەندی نیزیکی دەگەڵ سوسیالیستەکانی فەڕانسەش ھەیە.

ھەڵسوڕاوی لاسل دە سەردەمی شۆڕشدا[دەستکاری]

کاتێک پاڕڵمانی نەتەوەیی لە فڕانکفۆرتەوە گوێسترایەوە ئام ماین و برڵین گەمارۆدرابوون وھەلومەرجی سووریان تێدا ڕاگەیێندرابوو‌، لاسێل دەنامەیەکدا داوا لە جەماوەری خەڵک دەکا کەماڵیات نەدەن و چەکیش ھەڵگرن ،ئەو بۆ نموونە بۆ یەکێک لە ڕێبەرانی جوتیاران دەنووسێ کە دەحەولی پەیداکردنی تەقەمەنیدا ببێ . لە دوسولدورف شەڕ ھەڵداییسێ و ڕۆژی دوای ئاگادارییەکە لاسێل دیسان دەستبەسەر دەکرێ ،دادگا بەبێ تاوانی دەزانێ بەڵام ڕایدەگرن و ئازادی ناکەن و بۆ شەش مانگان لە ١٨٤٩وەلە ژێر چاوەدێریدا دەیھێڵنەوە.وادیاربوو ئەو چەند مانگە بە قازانجی تەواوبوو چونکوو ئەوھەلەی بۆ نەڕەخسا کە بەتەواوی بۆلای ڕەوتی کۆمونیستەکان لە دوای بزووتنەوەی ساڵی ١٨٤٨دا ڕابکێشرێ و بە پێچەوانەی زۆربەی کومونیستەکان‌ و سوسیالیستەکان ئەو توانی دوایە لھ ناوەوەی‌ وڵاتدا بمێنێتەوە ونێوی خۆشی نابوو (دوایین موھیکان )

تێبینی وەرگێڕ: (موھیکان عەشیرەتێکن لە سوورپێستەکانی ئەمریکایە واتە ئیندییانەکان) بە دوای بەربوونی لە زیندان پەیوەندی خۆی دەگەڵ کرێکاران دەگرێتەوە . ئەو لەلایەن پۆلیسەوە لە دوسولدورف ھەروەک (کەسێکی جێی مەترسی ) لە ژێرچاوەدێریدا بوو. ئەوپەیوەندییەی کە دەگەڵ کارل مارکس لە ١٨٤٩ تا ١٨٦٢وە بوویان دەھات بەرەو تێکچوون بڕوا بەڵام قەت بە تەواوی نەپچڕا .لە بواری فەلسەفییەوە ئەو لایەنگری لە ھێگل دەکرد .سەرەڕای بەشداریکردنی دە ئیتیحادییھ کومونیستییەکانی کرێکاریدا بەڵام بە ھۆی وەیکە دەتەمەنی لاوێتیدا خەریکی ڕەو‌تێکی حقووقی و دامەزراندنی پێکھاتەیەک لە کریکارانی دوسولدورف و پڕوپاگەندە بۆ بیر وباوەڕی سوسیالیستی دە ساڵەکانی ١٨٥١ -٥٢ بوو و پاریزگاری لە ئەوکەسانەی کە لە کۆڵن بە کومونیست تاوانبارکرابوون قەت نەیتوانی وەک ئەندامێکی چالاک دە حیزبدا ھەڵسوڕاوی ببێ . ئەودەئاکامدا توانی ڕەوتی دادگای ئەو ژنە ئەشڕافەی لە ھەمبەر مێردەکەی دەبەرژەوەندی ژنەکەدا دوایی پێبێنێ . لەلایەن ئەو ژنەوە یارمەتی دەدرا تەنانەت دوای دادگایەکەش ھەر بە بێ بوونی ھیچ ئاستەنگێکی ماڵی لە لای ئەو ژنە دەژیا . ھەر بەدوای ئەو ساڵانەدا بوو کە لاسێل یەکێک لە گرینگترن بەرھەمی خۆی دادەرێ. وا ھەبووە کە شێعریش بنووسێ وەک شانۆی (فڕانس وۆن سیکینگن ) ١٨٥٨ وبەرھەمێکی حقووقی دەساڵی ١٨٦١دا .ئەو سەرلەنوێ دەست بە خوێندنی فەلسەفەی دڵخوازی خۆی کەفەلسەفەی ھێراکلیوس بوو،دەکاتەوە . دە دوایی ساڵی ١٨٥٨دا ئەو ئیزنی مانەوەی زۆرتری لەبڕلین پێدەدرێ . دەقەیرانی سیاسی ساڵی ١٨٥٩دا نووسراوەی ( شەڕی‌ ئیتالیا و ئاوڤگاب پرێئۆسێس ) بڵاودەکاتەوە کە دەودا لاینگری لە پرێئوسێس دەکا کە بە تووندی لەسەر ئەو بابەتە دەکەوێتە بەرڕەخنەی مارکس وئینگڵس .ئەو داکشانە بەرەو لاینگری لە پرێئوسیس کردنە لە لایەن سوسیادیموکڕاتەکانیشەوە دەکەوێتە بەر ڕەخنە و تا ماوەیەکی زۆر لە لایەن حیزبەوە ھەڕەشەی لێدەکرا. لە نێوان ساڵەکانی ١٨٥٩ تا ١٨٦٣لاسێل لە بڕڵێن دەژیا وکاری دەکرد ،ساڵی ١٨٦١ کاڕڵ مارکس یازدە شەو وڕۆژان میوانی لاسێل دەبێ . ئەو چەند شەو و ڕۆژە لە سەر زۆر بابەتان قسەیان کرد و لە زەحمەتی نامەنووسین بۆ یەکتریش ببوونەوە . ساڵێ ١٩٢٨ شارەداری بڕڵین تابڵۆیەکی وەک بیرەوەری لەو خانوویەی کە ئەوان لێی کۆببوونەوە ھەڵاوەسیبوو بەڵام نازیستەکان ساڵی ١٩٣٣لێیانکردەوە دڕاندیان ودوایەش خانووەکەیان ڕووخاند و یازدە ئاوریلی ساڵی ٢٠٠٥ بە بۆنەی بیرەوەرییەکانی ساڵی ١٩٣٨ سەرلەنوێ تابڵۆیەکی دیکە ھەڵواسراکە تێیدا بە ڕێزەوە باسی ڕابردوویان کرد.

ھەووەڵین ھەنگاوی چالاکی سیاسی[دەستکاری]

لەنێوان ساڵەکانی ١٨٦٢ تا ١٨٦٤ لاسێل زۆرترین چالاکی سیاسی نواندووە . شا ویلھێلمی یەکەم بڵاوەی بە مەجلیس کرد کاتێکی پێشنیارەکەیان بۆ بە ھێزتر کردنی ئەرتەش ڕەتکرایەوە .بەدوای ھەڵبژاردنی نوێشدا سەرلەنوێ ھەر ئەو پێشنیارە ڕەتکرایەوە و ئەویش دیسان بڵاوەی بە مجلیس کردەوە بەڵام ھەڵبژاردنێکی دیکە نەکرایەوھ .‌ئۆپۆزیسیۆنی بەشدار دەو مەجلیسە نوێیەدا لە ھی پێشوو بە ھێزتر بوو. شا، ئووتو وۆن بیسماڕک کە نوێنەری‌ ئەشڕافەکانی براندبۆری بوو لە پاڕڵمان بە وتەبێژی دەوڵەتی‌ پرێئۆسیسی دادەنێ . ئەو خۆی لە سەرووی قانوونی ئەساسی دادەنێ ودەستدەکا بە سازکردنی ھێزیکی نیزامی . ململانی نێوان دەستەڵاتی کۆنی شایەتی و ئەو پاڕڵمانە نوێیە دەستپێدەکا .لاسێل دەرفەتەکە‌ بە گونجاو بۆ تێوەگلانی خۆی دە سیاسەتدا دەزانێ ودەیقۆزێتەوە.ئەو لەپێشداحەول بۆ وەڕێخستنی حیزبێکی دژ بە ڕژیمی شایەتی بە نێوی (حیزبی ھەنگاوی بەرەوپێش )دەدا،بەڵام سەرکەوتوو ‌نابێ، ودوایەش زۆر ڕەخنە لە حیزبەکھ ‌دەگرێت . لەئاوریلی ساڵی ١٨٦٢دا دەچێتە نێوبزووتنەوەی تازەسەرھەڵداوی کرێکارانی ئاڵمان و قسەیان بۆدەکا .ھاوینی ساڵی ١٨٦٢لە لەندەن دەگەڵ مارکس یەکتر دەبین و باسی چالاکییەکی ھاوبەش لە نێو کریکارانی ئاڵمان دێنێتە‌ گۆڕێ. بەڵام مارکس ڕازی نابێ چون لەوە دەترسا کە مەبەستی ھەڵفریواندنی بێ . بەڵام یەکێتییەکی کرێکاری لە لیپزیگ کە خۆی بۆ گۆنگرە ئامادە دەکرد لە دسامبری ١٨٦٢ دا لە لاسێل یان ویستبوو کە لە فکری بەرنامەیەکدا بێ بۆ شۆڕش .

وەک سیاسی دەرکەوتن[دەستکاری]

لە ئاوریلی ساڵی ١٨٦٢ لاسێل بە وردی نوتقەکانی خۆی دە دوو نووسراوەدا بە نێوی(نەخشی تایبەتی چینی کریکار دەپەیوەندی دەگەڵ ئەوسەردەمە مێژوویییەدا ) و (پلاتفۆڕمی کرێکاری ) لەمەڕ ئەو سوسیالیزمەی کە ئەو لێی حاڵییە بڵاودەکاتەوە. ئەو خۆی لە بۆچوونی لیبڕاڵەکان و بورژواکان دوور دەکاتەوە و گونجاوترین وڵام بۆ ئەو پرسیارەی خۆی دە چێنی کرێکاراندا دەدۆزێتەوە.لاسێل بۆی دەردەکەوێ کە بیسمارک بە ‌تەواوی بە سەر بورژواکاندا زاڵبووە .‌لاسێل بەدوای ئەوەدا حەولی تەواوی خۆی بۆ ئەوەکە ئاڵمانییەکان چۆن دەبێ شۆڕشێک ھەڵاییسێنن دەدا.تا ئێرە دەرفەتی ئازادی ڕادەربڕین ڕەخساوە .لاسێل بە بێ ھیچ ئاستەنگێک قسەدەکا ودەنووسێ .بەڵام چەند جارێک زیندانیشی بۆبڕاوەتەوە.لە ئاوریلی ساڵی ١٨٦٣ بۆ جارێکی دیکەش مانگێک دە زیندان دەکرێ، چون لەباسی دیفاع لە پلاتفۆڕمێکی کرێکاریدا لە ئەستاندنەوەی دەستەڵات لەکوڕی فەیلەسوف شیلینگ دوابوو و ھەر ئەوەش بوو بە ھۆی ئەوەکە چوارمانگی دیکەشی زیندانی بۆ ببڕنەوە .لاسێل بیسمارکی بە پێشێلکردنی قانووسی ئەساسی تاوانبار دەکرد و دوو نوتقی کارتێکەرییانەی لەمەڕ ئەو پرسە‌ کردووە . یارمەتی بۆ دامەزراندنی حیزبی کرێکاری * ئاداو ADAV* کۆتایی ساڵی ١٨٦٢ لاسێل لە لایەن (ئوتوو دامر ،یولیوس والتیچ و فرێدریک ویلھێلم فریتچ) ەوە بۆ کۆبوونەوەی کۆمیتەی کاری لە لیپزیگ‌ بانگھێشتن دەکرێ ،ئەو دەبوو لەوێ بۆچوونەکانی خۆی بناسێنێ و ڕێ و چارەیەکیش پێشنیار بکا .ئەوەش سەرەتای دامەزراندنی حیزبی *ئاداو* کە بە بەردی بناخەی حیزبی سوسیالدیموکڕاتی ئێستای ئاڵمان کە کۆنترین حیزبی ئەو وڵاتەیە دادەنرێ. بە باوەڕی لاسێل کرێکاران دەبێ ببنە ئەندامی حیزبی خۆیان و بیر وباوەڕیان بخەنە سەریەک و پێکھاتەیەکی جەماوەری ساز بکەن بۆ‌ مەبەستی بەرەو پێشچوونی داخوازییەکانیان .بەڵام ئەو دەیزانی کە خەریکی چییە و خۆی دەڕیزی شاعیرەگەورەکانی دیکەی ئاڵمانێدا دادەنا وشتی دەنووسی ،کاتێکی دەنگۆی تاڕادەیەک بڵاوببۆوە‌

دەڵێ: شاعێرێکم ئاڵمانی ،ناسراوم‌ لە ئاڵمانێ ،لەگەورە پیاوان بدوێن ،نێوی منیش دێتە گۆڕێ فەردیناند لاسێل پێنچ جار بۆ سەرۆکی حیزبی ئاداو کە لە ٢٣ مانگی مەی ساڵی ١٨٦٣ دامەزرابوو ھەڵبژێردرا

و بەرچاوترین مەرجیشی ئەوە بوون :

  • بوونی مافی دەنگدانی وەک یەک بۆھەمووان دەھەڵبژاردنەکانی مەجلیس دا.
  • دامەزراندنی پێکھاتە جەماوەرییەکان بە کەلکوەرگرتن لەیارمەتی دەوڵەتی .


لاسێل لەسەرئەوباوەڕە کە سوسیالیزم دەتوانێ بە شێوەیەکی ئاشتەوایی وبە بێ کەلکوەرگرتن لە تووند وتیژی بە یارمەتی دەوڵەتی ئێستای لە سەرکار دابمەزرێ . بەڵام لە حیزبی ئاداو دا ئۆپۆزیسیۆنی وەک (یولیوس واھلتیچ و ولھێلم لیەبکنێچت) دژ بە لاسێل سەریانھەڵدا و زۆرکەس پێیانوابوو کە لاسێل ئەرکی نوێنەرایەتی ئاڵمانێکی یەکگرتووی لە ھەمبەر دەوڵەتی پرێئۆسێسەکانی گرتۆتە ئەستۆ . لاسێل بەدوای مانگی مەی ١٨٦٣ دا چەند جارێک پەیوەندی دەگەڵ بیسمارک دەگرێ بە مەبەستی قانیع کردنی بۆ دابینکردنی مافی دەنگدان بۆ ھەمووان .ئەگەر بیسمارک ھاتبا و ئەو پێشنیارەی قەبوڵ کردبا لاسێل یش پشتیوانی خۆی لەئەو دەردەبڕی. ئەو زۆرتر ڕووی ھێرشی دە لیبڕال و بورژواکان بوو نەک دەوڵەتی پڕێئۆسێسەکان کە نوێنەری ئیمپراتۆرییەکی ئەشڕافەکان بوو . باوەڕی لاسێل ئەوەی دەنواند کە ئەو سەلتەنەتە دەکرێ ئاڵؤگۆڕی بەسەردابێ و ببێتە‌ سیستیمێکی پادشایی خەڵکی. بیسمارک ھێندێکی بەڵێن دا و لەسەرقەولی خۆشی ھەرما بەڵام دوای مردنی لاسێل لە ساڵی ١٨٦٤ و دوای شەڕ دەگەڵ ئوتریش کە ئەوکات حیزبی ئاداو لە لایەن یوھان باپتیست وۆن شوێنزر سەرۆکایەتی دەکرا بوو. ماوەیەکی کورت دوای ئەو پێکھاتنە لاسێل دەبرێتە ‌بەردەم دادگا بە تاوانی ئەوخەیانەتە کە گۆیا بە مەبەست قانوونی ئەساسی پووچەڵکردۆتەوە . ئەو لەبەردەم دادگا دە قسەکانیدا نەک ھەرپێداگری لە سەر مەبەستی خۆی دەکا بەڵکوو بە سەرکەوتووشی دەزانێ کە پێشی بە خوێنڕشتنیش گرتووە .ئەو ھیچ ئاماژەیەکیش بە ھاوکاری بیسمارک ناکا .ئەو بە مەبەست حەولی ڕێکخستنی پرێئۆسێسەکان دەگەڵ شلێسویگ –ھۆڵستێن ی دەدا بەڵام دەرفەتی بە ئاکام گەیاندنی بۆ ھەڵنەکەوت .

دە تەمەنی ٣٩ ساڵیدا بە شەڕەدەمانچە (دۆئێل) گیانی لە دەست دا[دەستکاری]

لاسل بەر لە مردنی دەساڵی ١٨٦٤دا زۆر سەرکەوتوویی بە خۆیەوە دیبوون .ئەو لە ھەمووجێگایەک وەردەگیرا . لاسێل پاش ماوەیەک دڵی بە ھێلێن وۆن دۆنینگێس دەدۆڕێنێ .ئەو دەچتە خوازبێنی بەڵام دایک وباوکی کچە قایل نابن و کچەکەی نادەنێ .لاسێل لە باوکی کچەکەی دەوێ کە شەڕە دەمانچەی(دۆئێل )ی دەگەڵ بکا . ئەوە شتێکی مێژوویییە و سیاسەتوان ویلھێلم وۆن دوێننگێس خۆی ناچێ بەڵام کۆنە مێردی کچەکەی کە ئەشڕافێکی رۆمانی بە نێوی بایۆر یانکۆ وۆن ڕاکۆویچا دەبێ دەنێرێتە لای لاسێل بۆ شەڕھ ‌دەمانچەکە . بەرەبەیانی ٢٨مانگی ئوتی ساڵی ١٨٦٤ لاسێل بە فایتونێک بەرەوە شوێنی شەڕەکە لە دەوروبەری ژێنێو وەڕێدەکەوێ و کاتژمێر حەوت ونیوی بەیانی سەرو دەمانچەیەک دەدەست دا سیلە لەیەکترگیراو ڕووبەڕووی یەکتر ڕادەوەستن .ڕاکۆویچا بە تیری ھەووەڵ لاسێل دەنگێوێ بەڵام گوللەی لاسێل سەریکرد و سێ ڕۆژ دوای برینداربوونی دەتەمەنی ٣٩ساڵیدا لە شاری کارۆگە دەمرێ . لە بریسلاو لە گۆڕستانی جوولەکەکان دەینێژن . لەسەر ئەوتابڵۆ بیرەوەرییە کە لەلایەن نازیستەکانەوە دڕا نووسرابوو (لێرە خۆڵەمێشی فەردیناند لاسێلی بیرمەند و تێکۆشەرنێژراوە). پاشان دەساڵی ١٩٤٦دا حیزبی کرێکارانی سوسیالیستی پۆڵاند (لەھستان )کێلی قەبرەکەی نوێدەکاتەوە . لاسێل چەند حەوتوو بەر لە مردنی دەڵێ (من چاوەدێری ژیانی خۆم کە ،مەزنایەتی ، بوێری ، جوانی ،لێبوردوویی ، درەشاوەیی بووە، بووم. دواھاتووش وەک حەکەم ئەومافەم ھەرپێدەدا ). دۆستان و ناسیاوان دوای مردنی یادی قسەکانیان دەکرد ،یاکوب ئاودۆلف دە ناشتنی لاسێل دا ئەو سروودە ھەرەناسراوەی کرێکارانی خوێندەوە . کاتێکی فرێدریک ئێنگڵس خەبەری مردنی لاسێل دەبیسێ دەڵێ: «یادی بەخێر بێ ئەو کەسایەتێکی ئەدەبی زانستی بوو بەڵام لەبواری سیاسییەوە بەرچاوترین و گرینگرترین کەسایەتی بوو و تەنیا مرۆڤێکی‌‌ خاوەن کارخانە و بەر‌ھەڵستکارانی پێشکەتوویی لە ئاڵمان، لێیدەترسان، لاسال بوو».

سەرچاوە[دەستکاری]

ویکی ئاڵمانی (١١ ئاپریل ٢٠١٠)