شۆڕشەکانی ١٨٤٨

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شۆڕشەکانی ساڵی ١٨٤٨ مانگی ئازاری ساڵی ١٨٤٨ نەھاتبوو تەوژمی شۆرشی نەتەوایەتی ھەموو لایەکی ئیتاڵیای گرتەوە لەمیلانۆ دەستیپێکرد. شۆڕشگێران لێرەوە دوای چەند شەڕێک کەچەند ڕۆژێکی خایاند توانیان لەشکری نەمسا بەسەرکردایەتی (ڕادەتسکی) بشکێنن کەئەوکات شاری میلانۆ لەژێر دەستی نەمسا بوو. شۆرشگێڕان توانیان شارەکە ئازاد بکەن. ئیدی لەدوای ئەوە ئاگری شۆڕش ناوچەکانی لۆمباردیا و بووندقییەی گرتەوە. (شاڕل ئەلبرتی) پادشای سەردینیا بانگی شەڕیدا لەدژی نەمسا و سوپاکەی بۆیارمەتی دانی شۆرشگێران نارد. لەمانگی مایس و حوزەیراندا ئیتاڵیا ئەوەندەی نەمابوو کە یەکێتی و سەربەخۆیی بەدەست بھێنێت، بەڵام لەوکاتەدا سوپای نەمسا ھێز و توانای خۆی کۆکردەوە و بەسەرکردایەتی ڕادەتسکی سەرکەوتنێکی باشی بەسەر سوپای شاڕڵ ئەلبرتدا لەشەڕی کەستۆزا کەلە ٢٥ تەممووزی ١٨٤٨ بەرێوەچوو بەدەستھێنا. سوپای شاڕل ئەلبرت لەشەڕی نۆڤارا کەلە ٢٣ ئازاری ١٨٤٩ ئەنجامدرا بەتەواوەتی شکا. لەوکاتەدا شاڕل ئەلبرت لەسەر تەخت ھاتە خوار و بۆ کوڕەکەی (ڤکتۆر ئەمانوێلی دووەم) جێھێشت. ئەوەندەی پێنەچوو نەمسا ناوچەی باکووری ئیتاڵیای گرتەوە. ناوچەکانی یەک لەدوای یەک کۆنتڕۆڵ دەکردەوە ئیدی شۆرش کەرت کەرت بوو ئیتاڵیا گەڕایەوە باری پێشووی.

شۆڕشی ساڵی١٨٤٨ لەئەڵمانیا[دەستکاری]

ھەرکە لە ئەڵمانیا دەنگ و باسی شۆڕشی پاریس و سەرکەوتنەکەی بڵاوبوەوە ئیدی ئازادیخوازان لەئەڵمانیا کەوتنە خۆ داوای ئازادی و یەکێتی نەتەوایەتیان دەکرد. لەمایسی ١٨٤٨دا لە فرانکفۆرت کۆبونەوەیەک بەسترا کەتێیدا نوێنەری ھەموو نیمچە دەوڵەتەکانی ئەڵمانیا تێیدا بەژداربوون. مەبەستیان دانانی دەستوورێک بوو بۆشانشینی ئەڵمانیای یەکگرتوو لەژێرسایەی ڕژێمی پاشایەتی. تاجیان پێشکەش بە (فریدریک ولییەمی چوارەم) کرد تا ببێتە پاشای ئەم یەکێتییە. لەوکاتەدا شۆرشی ئازادیخوازان لەئەڵمانیا دامرکایەوە. ھۆی ئەم دامرکانەوەیەش بۆ ئەوە بوو کەژمارەی شۆرشگێران کەمبوو و خەڵکیش زۆر لەگەڵیان نەبوو.

شۆرشی ساڵی١٨٤٨ لەنەمسا[دەستکاری]

موتەرنیخ نەیتوانی پەرەسەندنی بیروباوەڕی ئازادیخوازانە لەپایتەختی ئیمپراتۆری نەمسا کەقەڵای سیاسەتە کۆنە پەرستییەکەی بوو بوەستێنێت چونکە ھەرکە دەنگوباسی شۆرش لە پاریس و ئیتاڵیا گەیشتە ئەم پایتەختە ئازادخوازەکان لەمانگی ئازاری ساڵی ١٨٤٨ شۆرشێکیان لەدژی ڕژێمی کۆنەکە بەرپاکرد بووە ھۆی وازھێنانی موتەرنیخ و ڕاکردنی بۆ بەریتانیا. ئەوکاتە ئیمپراتۆر فەردیناندی یەکەم ئیمپراتۆری نەمسا بەناچاری داواکانی شۆرشگێرەکانی پەسندکرد و چاودێری لەسەر ڕۆژنامە لابرد و پەیمانیدا دەستوورێک بۆ دەوڵەت دابنێت.

شۆرشی ١٨٤٨ لە چیکۆسلۆڤاکیا و مەجەر[دەستکاری]

چیکۆسلۆڤاکییەکان شۆرشێکیان لەدژی نەمسا بەرپاکرد بەئامانجی ڕزگاربونیان لە چنگی نەمسا و بۆخۆیان حکوومەتی نەتەوەیی دابمەزرێنن لەحوزەیرانی ١٨٤٨ کۆنگرەیەک لەشاری پراگ بەسترا بۆلێکۆڵینەوە لەدامەزرندنی حکوومەتێکی سەربەخۆ بۆ چیکۆسلۆڤاکییەکان. بەڵام لەوکاتە سەرکردەیەکی نەمسا بەناوی (ڤندشگراتز) توانی بەخێرایی بەسەر ئەم بزووتنەوە شۆرشگێرە زاڵبێ و سەرکوتیان بکات. بەڵام لەوکاتەدا لە بولگاریا بزووتنەوەیەکی گەورەی شۆرشگێری پەیدابوو. ھەموو مەجەرییەکان لەدەوری سەرکردەکەیان (لویس کۆشۆت) کۆبونەوە. حکوومەتێکی نەتەوایەتی سەربەخۆیان دامەزراند. بەڵام لەوکاتەدا ڤندشگرتز بەخۆی و سوپایەکەوە لەتشرینی یەکەمی ١٨٤٨ بۆ لەناوبردنی ئەوحکومەتە ئازادیخوازە ڕۆیشت دوای شەڕێکی چەند ڕۆژی توانی شارەکە بگرێتەوە و شۆرشەکە سەرکوت بکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • کتێبی پۆلی ١١ وێژەیی