مانیفێستی کۆمۆنیست
ڕواڵەت
مانیفێستی کۆمۆنیست (بەئینگلیزی:The Communist Manifesto) کتێبێکی بچووکی کارڵ مارکس و فریدریش ئێنگڵسە. لە ساڵی ١٨٤٨ نووسرا، لە بەندی یەکەمی کتێبە باسی چینی پڕۆلیتاریا (کرێکار) و بورژوازی کراوە، و لە بەندی دووەم پەیوەندی کۆمۆنیستەکان و پڕۆلیتارییەکان، لە بەندی سێیەم ئادابی سۆشیالیستی و کۆمۆنیستی و لە بەندی کۆتایی باس لە ھەڵوێستی جیاوازی کۆمۆنیستەکان بەرامبەر پارتی بەرھەڵستیکار (ئۆپۆزسیۆن) دەکات.
وەرگێڕان بە کوردی
[دەستکاری]مانیفێستی کۆمۆنیست بە ناونیشانەکانی ژێرەوە بە کوردیی سۆرانی وەرگێڕدراوە:
- مارکس، کاڕڵ و ئەنگڵس، فریدریک. بەیاننامەی پارتی کۆمونیست (مانیفێست)، وەرگێڕانی جەلال دەباغ، چاپی یەکەم: ئەڵمانیا، ١٩٩٦؛ چاپی دووەم: سلێمانی، ٢٠٠١؛ چاپی سێیەم: سایتی کوردستانێت، ٢٠٠٣.
- مارکس و ئنگلس. مانیفستی حیزبی کومونیست، وەرگێڕانی موسلێح شێخولئیسلامی (ڕێبوار)، چاپی یەکەم: ١٩٨٨.
- مارکس، کارل و ئینگێڵس، فریدریک. مانیفێستی حیزبی کۆمۆنیست، وەرگێڕانی حەمەدەمین سەراجی (م. ا . ڕەوەند).
- مارکس، کاڕڵ و ئەنگڵس، فرەدریک. مانیفێستی پارتی کۆمۆنیست، وەرگێڕانی پێشڕەو محەممەد.
ھەروەھا بە ناونیشانی ژێرەوە بە کوردیی کورمانجی وەرگێڕدراوە:
- مارکس، کاڕڵ و ئەنگڵس، فریدریک. مانیفەستۆیا پارتیا کۆمونیست، وەرگەر: تۆنگوچ ئۆک، ئەستەمبوڵ: پەخشانگەی ئەڤرەنسەل، ٢٠١١.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- مانیفێستی کۆمۆنیست بەزمانی کوردی لەلایەن جەلال دەباغ
- تەواوی نووسراوەکان مانیفێستی کۆمۆنیست بەزمانی ئینگلیزی
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مانیفێستی کۆمۆنیست تێدایە. |