فیدڵ کاسترۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فیدڵ کاسترۆ
Fidel Alejandro Castro Ruz لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونFidel Alejandro Castro Ruz لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
١٣ی ئابی ١٩٢٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Birán (Republic of Cuba) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٩٠ ساڵ ژیاوە)
ھاڤانا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕSanta Ifigenia Cemetery لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • University of Havana
  • Belen Jesuit Preparatory School لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، پارێزەر، partisan، ڕۆژنامەوان، شۆڕشگێڕانە، کەسایەتی دەوڵەت لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبCommunist Party of Cuba، Party of the Cuban People – Orthodox، 26th of July Movement، Integrated Revolutionary Organizations، United Party of the Cuban Socialist Revolution لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرDalia Soto del Valle لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵAlina Fernández، Fidel Ángel Castro Díaz-Balart لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Ángel Castro y Arguíz لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • Lina Ruz González لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خێزانJuanita Castro، Ramón Castro Ruz، ڕائول کاسترۆ، Lidia Castro Argota، Emma Castro لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • پاڵەوانی یەکێتی سۆڤیەت (١٩٦٣)
  • فەرمانی لینین (١٩٧٢)
  • Jubilee Medal "Thirty Years of Victory in the Great Patriotic War 1941–1945" (١٩٧٥)
  • فەرمانی شۆڕشی ئۆکتۆبەر (١٩٧٦)
  • Collar of the Order of the White Lion (١٩٧٢)
  • Star of the Socialist Republic of Romania (١٩٧٢)
  • Order of Georgi Dimitrov (١٩٧٢)
  • Grand Cross of the Order of Polonia Restituta (١٩٧٣)
  • Order of Jamaica (١٩٧٧)
  • Order of Merit (١٩٧٧)
  • Order of Karl Marx (١٩٨٦)
  • Grand Cross of the Order of the Aztec Eagle (١٩٨٨)
  • Order of Klement Gottwald (١٩٨٦)
  • Order of Merit of Duarte, Sanchez and Mella (١٩٩٨)
  • Grand Collar of the Order of Good Hope (١٩٩٨)
  • Grand Cross of the National Order of Mali (١٩٩٨)
  • Order of Prince Yaroslav the Wise, 1st class (٢٠٠٠)
  • Order of the Liberator (٢٠٠٠)
  • Order of the Crown of the Realm (٢٠٠١)
  • Order of the Quetzal (٢٠٠٩)
  • Order of the Companions of O. R. Tambo (٢٠٠٩)
  • Star of People's Friendship (١٩٧٢)
  • Confucius Peace Prize (٢٠١٤)
  • Al-Gaddafi International Prize for Human Rights
  • Lenin Peace Prize (١٩٦١)
  • Emblem of the Republic (٢٠٠٠)
  • Order of Merit, 1st class (٢٠١٠)
  • honorary doctorate of the National University of San Marcos
  • فەرمانی لینین (١٩٨٦)
  • Order of Timor-Leste (٢٠١٠)
  • Order of Ho Chi Minh (١٩٨٩)
  • Order of Omar Torrijos Herrera (٢٠٠٩)
  • Order of Agostinho Neto (١٩٩٢)
  • Order of Belize (١٩٩٩)
  • Order of the Nile (١٩٥٩)
  • Order of the Yugoslavian Great Star (١٩٨٦)
  • Bintang Mahaputera Adipurna (١٩٦٠)
  • Order of José Martí
  • فەرمانی لینین (١٩٦٣)
  • Order of Eduardo Mondlane, 1st class (١٩٨٨) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو
پلەFirst Secretary of the Communist Party of Cuba (١٩٦١–٢٠١١) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Rankcommandant لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
فیدڵ کاسترۆ لەگەڵ چێ گیڤارا لە ساڵی ١٩٦١دا

فیدڵ ئالێخاندرۆ کاسترۆ ڕووس ( audio؛ ١٣ی ئابی ١٩٢٦ – ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦) شۆڕشگێڕ و سیاسەتوانێکی خەڵکی کووبایە کە لە ١٩٥٩وە تاکوو ١٩٧٦ سەرۆکوەزیر و، پاشان، لە ١٩٧٦ەوە تاکوو ٢٠٠٨ سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە بووە. پاش دەست لەکارکێشانەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتی، براکەی، ڕاول کاسترۆ بوو بە سەرۆکی کووبا. فیدڵ کاسترۆ بناغەدانەری حیزبی کۆمۆنیستی کووبا -تەنھا حیزبی قانوونیی ئەو وڵاتە-یە.

ژیان[دەستکاری]

فیدڵ ئەلیخاندرۆ کاسترۆ، کەسایەتیەکی سەربازیە و لەڕێگای شۆڕشی سەربازیەوە لە ساڵی ١٩٥٩ تاکو ساڵی ٢٠٠٨ بۆتە سەرۆکی کوبا، لە ١٣ی ئابی ساڵی ١٩٢٦ لە خێزانێکی جووتیار لەدایک بووە، ساڵی ١٩٤٥ پەیوەندی بە زانکۆی ھاڤاناوە کردووە و یاسای خوێندووە، لەساڵی ١٩٥٠ تەخەڕوجی کردووە و وەکو پارێزەر کاری کردووە، ھێزێکی جەنگی دژ بە فۆلگینسیۆ باتیستا پێک ھێناوە و ھێرشیان کردۆتە سەر یەکێک لە بارەگا سەربازیەکان و ٨٠ کەسیان لێکوژراوە و خۆشی دەستگیرکراوە و بە ١٥ ساڵ حوکمدراوە و لە ساڵی ١٩٥٥ ئازاد کراوە و نەفی کراوە بۆ مەکسیک، خۆیی ڕائوولی برای سەرقاڵی بەرپاکردنی شۆرششبوون و چێ گیڤاراش پەیوەندی پێانەوە کردووە و کاسترۆی ناسیوە و بۆتە بەشێک لە کۆمەڵە شۆڕش گێڕەکە.

لە ساڵی ١٩٥٦ کاسترۆ دەستی بەشۆڕش کردووە دژ بەحکومەتی کوبا و ناو بەناوە ھێرشی کردۆتە سەر حکومەت، بەپاڵپشتی میللی و ھاتنلا ھێزە چەکدارەکانی حکومەتی کوبا بۆ ناو ڕیزی شۆڕشەکەی جەختی لەسەر حکومەتی ھاڤانا دروستکردووە و لە ساڵی ١٩٥٩ دوای ئەوەی لە لێدوانێکدا داوای مانگرتنێکی گشتی و گشتگیر کردووە، سەرۆکی حکومەت و سەرۆک کۆماری ناچار کردووە بەھەڵھاتن و بەسەرکردایەتی چێ گیڤارا گەشتونەتە ھاڤانای پایتەخت.

فیدڵ کاسترۆ ساڵی ١٩٦٥ سکرتێری حیزبی شیوعی کوبا بووە و سیستمی وڵاتەکەی بەرەو شیوعیەت و دەسەڵاتی تاکە حزب بردووە، ساڵی ١٩٧٦ بۆتە سەرۆکی ئەنجومەنی دەوڵەت و ئەنجومەنی وەزیران و باڵاترین سەرکردەی سەربازی بووە، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٦ نەشتەرگەری کردووە جەڵەوی دەسەڵاتی داوەتە دەست ڕائول کاسترۆی برا بچوکی، لەساڵی ٢٠٠٨ بەپێنج ڕۆژ پێش کۆتایی ھاتنی ماوەی دەسەڵاتدارێتێکەی ڕایگەیاندووە کە چیتر ئارەزووی کاری سیاسی نەماوە، واتا لە ١٩ فبرایەری ساڵی ٢٠٠٨ دەستی لەسەرۆکایەتی کوبا و سەرکردایەتی سوپا کێشاوەتەوە و ڕائولی برای جێگەکەی گرتۆتەوە.

فیدڵ ئەلیخاندرۆ کاسترۆ لەڕێگای سایتەکانی سەر بە باڵیۆزەکانی کوباوە ژمارەیەک ووتار بەناونیشانی تێڕامانەکانی کاسترۆ بەھەموو زمانەکانی جیھان بڵاو دەکاتەوە.