ئابوورناسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئابوورناسی یان زانستی ئابووری (بە ئینگلیزی: Economics) ئەو زانستە کۆمەڵایەتییەیە کە لە چالاکییە ئابوورییەکان دەکۆڵێتەوە تا بەڵکوو بتوانێت لەو پرۆسانەی کە بەسەر بەرھەمھێنان و بەشینەوە و بەکاربردنی کاڵا و خزمەتدا زاڵن تێبگات.[١]

سەرەتا پێی دەگوترا «ئابووری سیاسی»، بەڵام ئابوورناسانی کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەیەم «ئابوورناسی»یان وەکوو ناوێکی کورتتر بۆ «زانستی ئابووری» پێشنیار کرد. بۆ ئەوەی بیکەن بە بوارێکی زانستیی جیا لە دەرەوەی زانستی سیاسی و زانستە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە.

ئابوورناسی سەرنج دەخاتە سەر ھەڵسوکەوتی بریکارانی ئابووری و چۆنییەتیی کارکردنیان پێکەوە و شوێنەواریان لەسەر یەکتر. دەیەوێت بزانێت ئابوور چۆن کار دەکات.

ھاوھەنگاو لەگەڵ ئەم سەرنجە، وانەنامە سەرەکییەکان لە نێوان ئابوورناسیی ورد (microeconomics) و ئابوورناسیی زل (macroeconomics) جیاوازی دادەنێن. لە وردئابوورناسیدا ئەوەی کە تاوتوێ دەکرێتەوە ھێمانەکان و بەشە پێکھێنەرەکانی ئابوورە وەکوو بازاڕ، کڕیار، فرۆشیار و زۆر شتی تر؛ بەڵام، لە درشتابوورزانیدا گشت ئابوور (واتە کۆی بەرھەمھێنان و بەرخۆری، کۆی پاشەکەوت و وەگەڕخستنی سەرمایە) شی دەبێتەوە و تاوتوێ و کۆڵینەوە لەسەر گشت ئابوور دەکرێت نەک پارچە و بەشەکانی.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "What is Economics?". arts-sciences.buffalo.edu (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-02-10.
  2. ^ "Economics | Definition, History, Examples, Types, & Facts | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-02-10.