برۆنشیت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەوکردنی سیەکان[دەستکاری]

بریتیە لە ھەوکردنی بۆری ھەوا لە سیەکاندا کە دەبێتە ھۆی کۆکە. نیشانیەکانی ئەم جۆرە نەخۆشیە (کۆکە، بەڵغەم، زەحمەتی لەھەناسەدان، ئازاری سنگ…)

بەشێوەیەکی گشتی ھۆکاری ئەو جۆرە ھەوکردنە ڤایرۆسە، وە ئەو ڤایرۆسە دەگواسرێتەوە لە ڕێگەی بڵاوبونەوەی لەھەوا یا لەرێگەی بەرکەوتن. وە یەکێک لەھۆکارەکانی تری ئەو ھەوکردنە بەکتریایە وەک مایکو پلازما نیمۆنی. ھۆکارە ترسناکەکانی تریش وەک توتنی جگەرە، تۆز. وە ئەو نەخۆشیە چارەسەردەکرێت بە دەرمانی پاراسیتامۆل (ئەسیتامینۆفین) یان دەرمانی دژەھەوکردنی ناچەوریەکان (NSAID).

ئەو نەخۆشیە درژخایەنە ناسراوە بە دروسکەری کۆکە کەدەبێتە ھۆی بەڵغەم کە بۆماوەی سێ مانگ یان ساڵێک یان دوو ساڵ دەخایەنێ. زۆربەی ئەوکەسانەخۆشی ھەوکردنی سیەکانیان ھەیە وە نەخۆشی گیرانی سی درێژخایەنیشیان ھەیە. توتنی جگەرە یەکێکە لە ھەرە ھۆکارە باوەکانی ھەوکردنی سیەکان. وەچارەسەری بەوازھێنان لە جگەرە، کوتان، چارسەری درێژخایەن بە ئۆکسجین.

ھەوکردنی سی دژوار[دەستکاری]

کە یەکێکە لە ھەرە جۆرە باوەکانی ھەوکردنی سی کە لە ٥٪ گەنج و لە ٦٪ منداڵان بەدەستیەوە دەناڵێنن. لە ئەمریکا نزیکەی ٨٫٦ میلیۆن خەڵک بەدەست ئەو جۆرە نەخۆشیە دەناڵێنن.

وە نیشانە باوەکانی ئەو جۆرە نەخۆشیە کۆکە، ھەندێک جاریش بەڵغەم، خیزە، چلم، قورسی لە ھەناسەدان، تا.

وە بۆماوەی پێنج یان دەڕۆژ دەخایەنێت. ھۆکاری ئەو جۆرە نەجۆشیە دەگەرێتەوە بۆ ڤایرۆس، کە بڵاو دەبێتەوە لە ھەوادا کاتێک کەسی توشبوو دەکۆکێت.

چارەسەر[دەستکاری]

قەدەغەکردنی جگەرە و دوور کەوتنەوە لەو کەسانەی کە جگەرە دەکێش و بەبەردەوام دەست شوشتن. وەچارەسەر بۆ ھەوکردنی سی دژوار بە پاراسیتامۆڵ و NSAIDs بۆ کەمکردنی تا. وە زۆرێک لە سەرچاوەکان دەڵێن کە سەلبوتامۆڵ کە دەرمانێکی باشە بۆ خیزە بەڵام لەوانەیە کار بکاتەسەر دەمارەکان و لەرزین. نابێت ئەنتیبایوتیک بەکاربێت. ھەنگوین و خواردنەوەی شلەکان بە چارەسەرێکی باش دادەنرێت بۆ کەم کردنەوەی نیشانەکان.

ئەو نەخۆشیە لە چەند شوێنێک سەری ھەڵدا وەک یۆنان و چین و ھیندوستان، وە لەبەریتانیا لە ساڵی ١٨٠٨ د. چارلیس بادەم یەکەم کەس بوو کە وەسفی ئەو نەخۆشیەی کردو ناوی نا ھەوکردنی سی دژوار.

نەخۆشی سی دژوار کاری کردۆتە لە ٣٫٤٪ بۆ ٢٢٪ دانیشتوان. بەتایبەت خەڵکانی سەرو ٤٥ ساڵ.

جگەرەکێشەکان یارمەتی بڵاوبونەوەی ئەو جورە نەخۆشیە دەدەن. وە ئەو نەخۆشیە زیاتر لە پیاواندا رودەدات وەک لە ئافرەتان بەھۆی جگەرەکێشانەوە بەڵام لە ٤٪ بۆ ٢٢٪ لە جگەرە کێشەکان ئەگەری توشبوونیان بەو نەخۆشیە نییە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • "Bronchitis". NHLBI. Retrieved 9 June 2019
  • Wenzel, RP; Fowler AA, 3rd (16 November 2006). "Clinical practice. Acute bronchitis". The New England Journal of Medicine. 355 (20): 2125–30. doi:10.1056/nejmcp061493. PMID 17108344.