دەروازە:ئابووری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن



ھەنووکە ٤٤٥ وتار لە دەروازەی ئابووریدا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

ئابوور یا ئابووری (بە ئینگلیزی: Economy) بریتییە لە بەرھەمھێنان، بەشینەوە یان گۆڕێنەوە و، بەکاربردنی شمەک و ڕاژە لە ناوچەیەکی جوگرافی. لەم پێناسەیەدا، شمەک و ڕاژە ڕادەدارن و، ئەو کارانەی کە لەسەریان دەکرێت (بەرھەمھێنان، بەشێنەوە، گۆڕێنەوە و، بەکاربردن) لەلایەن بریکارانی جیاجیاوە دەکرێن. بریکار دەتوانێت تاکەکەس بێت، ڕێکخراوە بێت، کاسبییەکی تایبەت بێت، یا تەنانەت حکوومەت بێت. ئابووری وڵاتان زور جار لە دوو کەرتی گشتی و کەرتی خۆوەندی پێکدێت لە ڕابردوو، وا دەزانرا کە تەنیا سەرچاوەگەلی سروشتی، کار و سەرمایە سنووری ئابوور دیاری دەکەن. لە وەھا ڕوانگەیەک تەکنۆلۆژیا (کە دەتوانێت پرۆسەکان ئۆتۆماتیک و خێراتر بکاتەوە و، ئەو بڕە پارەیە کە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان خەرج دەکرێت داشکێنێت) و نوێکاری (بەرھەمگەلی نوێ، بازاڕگەلی نوێ) لەبەرچاو نەگیرابوون. ئابووری ھەر ناوچەیەک ئاکامی کۆمەڵێک پێواژۆیە و بەستراوەتەوە بە چاند، مێژوو، پەروەردە، گەشەی تەکنۆلۆژیایی، ڕێکخراویی کۆمەڵایەتی، پێکھاتەی سیاسی و، سیستەمی یاساییی ناوچەکەوە، ھەروەھا جوگرافیا، سەرچاوە سروشتییەکان و، ژینگەناسیش لە ھۆکارگەلی سەرەکین. کۆی ئەم ھۆکارانە پێکھێنەری ئەو بەستێن و ھەلومەرجەن کە ئابوور تێیدا کار دەکات.

وتاری ھەڵبژێردراو

کۆمپانیا یان بەشگە (بە ئینگلیزی: Company) یەکێک لە شێوەکانی ڕێکخستنی کارە بازرگانییەکانە. مێژووی دروست بوونی كۆمپانيا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانى زوو وە ئەوەى بەنوسراو گەيشتبێتە ئەم سەردەمە كۆنترينيان ياساى حاموڕابی بووە، واتە پێش ڕۆمانیەكان لەوێ باس لە عقدی شەراكەت كراوە، بيێگومان جیاوازبووە لەم شێوازەی ئیستا، دواتر لە سەردەمى ئيمپراتۆريەتى رۆمانى قانونی ڕۆمانی باس لە كۆمپانيا دەكات، بەڵام لەم سەردەميش كەسيەتى واتايى (الشخصیەی المعنویە) بۆ دروست نەبووە، لەبەر ئەوەى لە ئيمپراتۆريەتى رۆمانى پێگەی كۆمەڵایەتی كەسەكان بە دەوڵەمەندی و پارەداريان دیاری دەكرا بۆيە كاتێك كەسەكە دەمردو میراتەكەی دابەش دەكرا، ئەستۆ دارايەكەى كە پێگە كۆمەڵایەتیەكەی پێ دیاری كرابوو دابەش دەبوو بەسەر میراتگرەكانی لێرەدا پارەكە كەم دەبۆوەو بەم ھۆيەش پێگەى كۆمەڵایەتى ميراتگرەكانى دادەبەزى بۆ ئاستيێكى نزمتر بۆیە قانونی ڕۆمانی ڕێگەی دابوو كە ئەو میراتگرانە واتە ئەو پارەیەی كە بۆیان دەماوە لە باوكیان دابەشى نەكەن بەڵكو بە گرێبەستێكى شەراكەت بھێڵێنەوە و پارێزگاری لێ بكەن بۆئەوەی پێگەی كۆمەڵایەتیان وەك خۆی بمێنێتەوە وپارێزگاری لێ بكەن بۆیە لە قانونی ڕۆمانی باس لە شێوازێكی شریكە كراوە بەڵام شخصیەتی معنوی بۆ دروست نەبووە بەڵكو وەك ماڵى ھاوبەش بووە بە گرێبەستێكى رەزامەندانە. دوای ھەرەس ھێنانی ئیمپراتۆریەتی رۆمانی ودروست بوونی دەوڵەتۆچكەكان ئیتالیا (كۆمارەكانى ئيتاليا) دروست بوو. لەسەدەكانى ناوەراست، كەسيەتى واتايى بۆ كۆمپانيا دروست بوو لە دامەزراندنی يەوە ئەستۆى دارايى جيابوو (ذمە ماليە مستقلە) لە ئەستۆى دارايى ئەو كەسانەى پێكيان دەھێنا. وەكۆمپانياى كەسيەكان (شركات الاشخاص) يەكەمين كۆمپانيابوون كە ھاتنە كايەوە و دروستبوون پيێش كۆمپانيا ماليەكان (شركات الاموال). دوای سەرھەڵدانی شۆڕشی فەرەنسی و كاریگەری لەسەر بواری بازرگانی وڵاتانی ئەوروپا، ھاتنى سەردەممى سەرمايەدارى، بۆئەوەی ھاوردەی كەرەستە سەرەتاییەكانیان بكەن لە ولاتانى تر پێویستیان بەسەرمايەى زۆربوو بۆ پركردنەوەی ئەم پێویستیانە باشترین رێگە بۆ كۆكردنەوەى ئەم سەرمايە، دامەزراندنی كۆمپانياى ھاوپشكى بوو (شركات المساھمە).


زیاتر...

وتار

ئابووریی عەرەبستانی سعوودی یەکێک لە بیست ئابووریی پێشکەوتووی جیھان و گەورەترین ئابووری لە جیھانی عەرەب و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە. عەرەبستانی سعوودی یەکێک لە وڵاتانی ئەندامی گرووپی بیستە. نەوت چالاکترین بواری ئابووری وڵاتە. ئەو وڵاتە ٢٥٪ نەوتی جیھان دابین دەکات، بۆیە بە دەوڵەتێکی گەورەی سەرچاوەی نەوت دادەندرێت و لە ڕێکخراوەی ئۆپێک ئەندامە. کەرتی نەوت نزیکەی ٤٥%ی بودجە و ٤٥%ی بەرھەمی ناوخۆیی و ٤٠%ی بەرھەمی ناوخۆیی لەلایەن حکومەتەوە بەرھەم دەھێنرێت و حکومەت پشتگیری لە کەرتی تایبەت دەکات بۆ بەرھەمھێنانی نەوت و دامەزراندنی زیاتری دانیشتوان. لە دوای چەند ساڵ لە ووتوێژ لە ساڵی ٢٠٠٥دا سعودیە بوو بە ئەندام لە ڕێکخراوی بازرگانی نێودەوڵەتی. زیاتر...

وتار

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (بەئینگلیزی: United States of America، یونایتد ستەیتس ئۆف ئەمریکا) کۆمارێکی دەستووریی فیدراڵییە کە لە پەنجا ویلایەت و یەک ھەرێمی فیدراڵ پێک ھاتووە. زۆربەی خاکی ئەم وڵاتە لە ناوەندی ئەمریکای باکووردایە. ئەم وڵاتە بریتییە لە ٤٨ ویلایەتی پێکلکاو و ھەرێمی پایتەخت و دەکەوێتە نێوان ئۆقیانووسی ئارام و ئۆقیانووسی ئاتلانتیک و لە باکوورەوە لەگەڵ کەنەدا و لە باشوورەوە لەگەڵ مەکسیکدا ھاوسنوورە. ویلایەتی ئالاسکا دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای کیشوەری ئەمریکای باکور و ھەروەھا ویلایەتی ھاوایی کۆمەڵە دوورگەیەکە لە پاسیفیکی ناویندا. ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٧٧٦ زایینی بە ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و یەکگرتنی ١٣ داگیرکراوی بەریتانیای گەورە پێک ھاتووە. ئەم وڵاتە ٩٬٨٣ میلیۆن کیلۆمتری چوارگۆشە پانتاییەکەیەتی و نزیکەی ٣٠٨ میلیۆن حشیمەتەکەیەتی. زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان